ساقی و ناڵەی جودایی هۆنراوەی مامۆستا هێمن موکریانی، بەدەنگی باست حەمە غەریب

Поделиться
HTML-код
  • Опубликовано: 3 окт 2024
  • هێـمن نازناوی شاعیریی، نووسه‌ر و شاعیری مه‌زنی كورد سه‌ید محه‌مه‌د ئه‌مینی كوڕی سه‌ید حه‌سه‌نی شه‌یخولئیسلامی موكرییه و له ساڵی 1921دا له گوندی “لاچین”ی نزیك شاری مه‌‌هاباد له كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات چاوی ژیانی هه‌ڵێناوه. سه‌ره‌تای خوێندنی له‌لای مامۆستا سه‌عید ناكام ده‌ست پێكردووه، ئینجا باوكی ناردوویه‌تی بۆ شاری مه‌هاباد و له قوتابخانه‌ی “سه‌عاده‌ت”دا له‌به‌ر خوێندنی فه‌ڕه‌میی داناوه تاكو ته‌واوكردنی پۆلی چواره‌می به‌ زیره‌كی ده‌رچووه، ئینجا باوكی له‌و قوتابخانه‌یه‌ی ده‌ریهێناوه و بردوویه‌تیه به‌ر خوێندنی مه‌لایه‌تی له خانه‌قای شێخ بورهان و چوار ساڵیش له‌و خانه‌قایه‌ی خوێندووه و له ته‌مه‌نی 17 ساڵیدا ده‌ستی له خوێندن هه‌ڵگرتووه و بووه‌ته لاوێكی خوێنده‌واری هۆشیار و له‌ وێژه‌ی كوردی و فارسی شاره‌زایه‌كی باشی په‌یدا كردووه و له سا‌ڵی 1941ه‌وه به‌هره‌ی شاعیری له‌لا خوڵقاوه و ده‌ستی به‌ هۆنینه‌وه‌ی شیعری كردووه و له‌سه‌ره‌تادا لاسایی شاعیره مه‌زنه‌كانی پێش خۆی كردۆته‌وه و له دوایشدا بووته خاوه‌نی ده‌نگی تایبه‌تی خۆی. هێـمن له‌گه‌ڵ دروست بوونی كۆمه‌ڵه‌ی “ژ.ك” له 1942.09.16دا بووه‌ته ئه‌ندامی ئه‌و ڕێكخراوه ڕامیارییه‌ی كورد و كاتێكیش كه ناوی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه‌ له 1945.08.16دا كرا به پارتی دیموكراتی كوردستانی ئێران، هێمن بووه ئه‌ندامێكی ئه‌و پارته شیعری نه‌ته‌وه‌یی و وتاری به‌نرخی بڵاوده‌كرده‌وه و كاتێكیش كه كۆماری دیموكراتی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی پێشه‌وا قازیی محه‌مه‌د له 1946.01.22دا دامه‌زرا، هێـمن شیعری له‌و بۆنه پیرۆزه‌دا خوێنده‌وه و له‌گه‌ڵ هه‌ژاری شاعیر دا بووه شاعیرێكی خۆشه‌ویستی پێشه‌وا و كاتێكیش كه ئه‌و كۆماره ساوایه‌ی كورد له 1946.12.17دا ڕووخێنرا، خۆی له‌به‌ر چاوی سازمانی ئاسایشی شاهه‌نشاهی ون كرد و كاتێكیش كه هه‌واڵی له سێداره‌دانی قازی محه‌مه‌د و هه‌ڤاڵانی بیست خۆی گه‌یانده كوردستانی باشوور، تاكو باری كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات هێور بووه‌وه، ئینجا گه‌ڕایه‌وه گونده‌كه‌ی خۆی و ماوه‌یه‌كیش له مه‌هاباد ژیا.
    له‌دوای هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی ئه‌یلوولی ڕزگاریخواز له كوردستانی باشوور هاته ئه‌م به‌شه‌ی كوردستان و چووه پاڵ شۆڕشگێڕان و له‌دوای ڕێككه‌وتننامه‌ مێژووییه‌كه‌ی 11ی ئاداری 1970شدا ماوه‌یه‌ك له به‌غدا وه‌ك په‌ناهه‌نده‌ ژیا و له‌گه‌ڵ به‌رپابوونی شۆڕشی گه‌لانی ئێران له شوباتی 1979دا گه‌ڕایه‌وه كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات و گۆڤاری سرووه‌ی ده‌رچوواند تاكو له ڕۆژی 17ی نیسانی 1986دا كۆچی دواییكرد.
  • КиноКино

Комментарии • 69

  • @halmatqader6619
    @halmatqader6619 Месяц назад

    خوای گەورە لێت خۆشبێت مامۆستا هێمن دەنگی مامۆستا باست ئەونەی تر تاموچێژی داوە بەشعرەکە ❤❤

  • @sarhangabd
    @sarhangabd 8 месяцев назад +1

    روحت شاد بێت هێمن موکریانی ئەی مامۆستای ووشەی کوردی وکوردایەتی مامۆستای لە وەسفی جۆانی کوردستان.

  • @alien8510
    @alien8510 Месяц назад

    ڕۆحت شاد هێمن موکریانی💐🌹💕💕

  • @noorishwany793
    @noorishwany793 Год назад +1

    سلاو ريزي بي باياني بو به ريزت و بو ئە و ده نكه بر له سوزه ي ماموستاي كه وره ماموستا باسط ته مه ن دريز بيت .

  • @wryazandi230
    @wryazandi230 Год назад +1

    زمان لاڵە لە ئاستی وەسف و پێداهەڵدانت . مام هێمن . ڕوحت ئاسودە .. Hednesford /21/8/2023 ❤❤

  • @FatmaOthman-g4v
    @FatmaOthman-g4v Месяц назад

    خوا ره رحمه وبهشت جيه بيه

  • @ahmadrasul3330
    @ahmadrasul3330 3 года назад +4

    درود بۆ گیانت مامۆستای جوان نووس

    • @Qadirzada
      @Qadirzada  3 года назад

      سوپاس ئەزیزم. درود بۆ بەرێزیشت

  • @danakhaledy9357
    @danakhaledy9357 2 года назад +1

    تێکەڵاوی ئەم شێعر و دەنگ و مۆسیقا باڵندەی خەیاڵ هەڵ دەفرێنێ ...

  • @vahedpourkhezr315
    @vahedpourkhezr315 2 года назад +2

    هیچ وشه یک پیدا نابیت وسفی ماموستا هیمن په بکم اونده گه وریه 🌹🌹🌹🌹🌹🌹💙💙💙💙💙😢😢😢😢😢

  • @khabatqadirrasul1179
    @khabatqadirrasul1179 11 месяцев назад

    روحي شاد ماموستا هيمن زور سوپاس بو دةنگه به يوزةكةي ماموستا باسط

  • @shwanalatif1785
    @shwanalatif1785 3 года назад +5

    سلاو له رؤحى پاكى تاكه شاعيرى سه ده ى بيست هيمن گيان ❤️

    • @Qadirzada
      @Qadirzada  3 года назад +1

      هەزاران جار سڵا ولە ڕۆحی کەڵە ساعیری کورد مامۆستا هێمن

  • @gorankb2117
    @gorankb2117 Месяц назад

    هێمن❤

  • @akanasmar3939
    @akanasmar3939 4 года назад +6

    قوربانت ❤️ هیمن موکریانی دروود بە گیانت

    • @Qadirzada
      @Qadirzada  4 года назад +1

      سڵاو سوپاس. منیش دەڵیم دروود لە گیانی پاکت کەڵيشاعیری گەورەی کورد

  • @داناخەیات
    @داناخەیات 21 день назад

    مام هێمن تۆ بە شەراب مەست دەبی
    من بە شعرەکانی تۆ ٢٠٢٤/٩/١١

  • @Safw0n
    @Safw0n 3 года назад +2

    ❤️

  • @HandrenOmar
    @HandrenOmar 3 года назад +2

    Ay hawarrrr ay hawarrrrr 💔 awa chya aw sh3ra jwananaaaaa ay hawarrr 💔 allaaa law dangay kak bast ❤️🌚🖤

    • @Qadirzada
      @Qadirzada  3 года назад +1

      دەنگی قوڵخاوە بۆ خوێندنەوەی هۆنراوە

  • @alijan1397
    @alijan1397 Месяц назад

    ڕۆژگار هاڕیومی وەک ئەسپۆنی ورد
    هێز و توانای لێ بڕیوم دەردە کورد

  • @miladaram4714
    @miladaram4714 3 года назад +3

    ڕۆحت شاد م. هێمن ...دەنگت خۆش کاک باست هەر بژی

  • @TaqedenSleman
    @TaqedenSleman 25 дней назад

    ورد ورد لەنیو تاڵەکانی دەنگ و ووشەکانیان ئەتوێیتەوە

  • @hasankirkuke
    @hasankirkuke 4 года назад +5

    روحت شاد ماموستا هيمن ، سه ربه رزو سه رفه رازبن به ريزتان

    • @Qadirzada
      @Qadirzada  4 года назад

      ئامین. سوپاس وپێزانین کاکە حەسەن زەنگەنە

    • @taniagulltaniagull7733
      @taniagulltaniagull7733 3 года назад

      سلأوله روحى باكت ته نهابه س تؤشاعيريت

  • @Matin._.suli2
    @Matin._.suli2 Год назад +1

    ❤❤❤❤❤❤

  • @noorishwany793
    @noorishwany793 3 года назад +5

    درود بو روحي باكي ماموستا هيمني شاعيرو خه م خوري كه ل ونيشتمان تا دوا هه ناسه هونراه وه ي بو ازادي كوردو دز به داكير كراني كوردستان وتوه ماموستا هه رجه نده وه صفي كه وره ي تو بكريت هيشتا كه مه تو زور كه وره ي هه تا كورديك بميني ناوت به به رزي ده مينيته وه روحت شادو مردنيش بو نيشتمان فروشان

    • @Qadirzada
      @Qadirzada  3 года назад

      سوپاس وپیزانین بۆ ووشە شایستەکانت،بۆ هەموو هەستو سۆزێکی پاکت.سڵاو درود بۆ گیانی پاکی ئەو کەڵە شاعیرەی کورد مامۆستا هێمن

  • @chawakani_alawi
    @chawakani_alawi 3 года назад +7

    هەزار ڕەحمەت لەگۆڕی پڕنوورت مامۆستای مەزن ، باش بوو خودا ئەو ڕۆژەی بە نسیب کردم چوومە سەرگۆڕەکەی لە مهاباد ئەوجا بشمرم کێشە نیە بە مرادی دلم گەیشتم

    • @Qadirzada
      @Qadirzada  3 года назад +1

      تەمەنت درێژ بێت ، منیش دەڵیم ملیاردەها جار ڕەحمەت لە گۆڕی ئەو کەڵە مەزنەی کورد

    • @mardintaib4924
      @mardintaib4924 3 года назад

      @@Qadirzada ذش

    • @mohammadzokalab3145
      @mohammadzokalab3145 2 года назад

      بەخوا ڕاست ئەکەی مەردنی مامۆستا هێمن حەیف بو بە داخەوە ئەمن هێشتا نەچوم

    • @chawakani_alawi
      @chawakani_alawi Год назад

      @م.زنوير
      ناگەم بەتۆ

  • @azheenkh
    @azheenkh 2 года назад +1

    22 November 2021
    رێستی محازەرەی سێیەم/؛
    11:29AM

  • @hawkarkhaild1738
    @hawkarkhaild1738 3 года назад +1

    ڕۆح دەبا

  • @parisarebaz6114
    @parisarebaz6114 5 лет назад +2

    بەقوربانی ئەو دەربڕینەی مامۆستاو دەنگی جەنابت بم

  • @namoshaxawan3948
    @namoshaxawan3948 4 месяца назад

    دەبێ نەمرم بێمە سەر گلکۆکەت باوکی باوکم ئەی هاوار لەدەست تۆ هێمن تائیستا کەنەهاتوم بۆم نەکراوە خەجاڵەتم دەکرێ ئەورۆژەبێ بێمە ژورسەرت

  • @sinoha8785
    @sinoha8785 4 года назад +2

    ڕوحت شادبێت

  • @marjanhadi9949
    @marjanhadi9949 3 года назад +1

    ae dangatan xoshbet aewa nmwnae shara kamann❤️❤️

    • @Qadirzada
      @Qadirzada  3 года назад

      سەرت خۆش، سوپاس ئەزیزی من

    • @marjanhadi9949
      @marjanhadi9949 3 года назад

      Naeawe dlemn aewa shaeane swpas krdnn ❤️❤️😍🥰

  • @dalashkordi5707
    @dalashkordi5707 2 года назад

    بەراستی دەست خۆش

  • @mohammedomerhamakhan3817
    @mohammedomerhamakhan3817 Месяц назад

    چڵـــکــی دەسـتـە مـاڵـی دنـیـا وەک دەڵـێـــن
    ماڵ پەرست پەیمان شکێنە و بێ بەڵێن 🤍

  • @shortsislame8141
    @shortsislame8141 2 года назад

    دروود بۆ هێمنی مەزن

  • @rosaliaibrahim1249
    @rosaliaibrahim1249 Год назад +1

    17\3\2023 😌🌼

  • @wryamdara7165
    @wryamdara7165 Год назад

    ru7t asuda bet mam hemn ❤❤❤

  • @vahedpourkhezr315
    @vahedpourkhezr315 3 года назад +1

    😥😥😥😥😥😥😥😥💙💙💙💙💙💙

  • @g.s198
    @g.s198 11 месяцев назад

    10/25 /2023 ساعة 3/48 شه و بخوا بيزارم زور

  • @rozhanogoran6596
    @rozhanogoran6596 4 года назад +2

    دوای ھێمنی موکریانی ئەستمە گۆڕت پڕ لە نور پڕ لە میھرەبانی خودا

    • @Qadirzada
      @Qadirzada  4 года назад

      ڕۆیی قەد ناگەرێتەوە وەقەد نابێ هێمنێکی تر !

  • @derinfaiz7479
    @derinfaiz7479 4 года назад +4

    ئةو كورةى هيشتا لة زوانا ريي هةية سةيره زؤر سةيره كة ئالودةى مةيه

    • @Qadirzada
      @Qadirzada  4 года назад

      جوانە دەست خۆش

    • @harmangkhalil4304
      @harmangkhalil4304 3 года назад

      ڕۆژی تەقدیم کردن بۆ ڤیزەی کندا، کە لەبیناکە هاتمە دەرەوە زۆر دڵم خۆش بوو بەڵام دواتر کە بیرم لە جێهێشتنی دایکم کردەوە دڵم قوڵپیدا ئەم شعرە خەمەکەی لەگەڵ بەشکردم بۆ یادگاری پێنچ شەم ٢٠٢٠/١١/١٢ هەرچی خۆشم ویستوە چیم هێشتووە🥺🤧

  • @shortsislame8141
    @shortsislame8141 2 года назад

    شاكارە ❤️

  • @xBeStBoY-
    @xBeStBoY- 2 года назад

    18/7/2021 ❤️
    Monday ❤️
    2:34 P:M Bo Yadgare 🖤

  • @makwanrauf4403
    @makwanrauf4403 Год назад +1

    29/12/2022 🖤💎 (4:15) PM 😔

  • @chalaklatif5966
    @chalaklatif5966 Месяц назад

    هێمن بەس خۆم ئەزانم چەنم خۆشەوێی
    26\8\2024
    کات 10:48شەو

  • @romanhalabjayi261
    @romanhalabjayi261 4 года назад +1

    جوانە

  • @mediaosman9364
    @mediaosman9364 4 года назад +1

    گروپ دڵسۆزان باوکە

    • @Qadirzada
      @Qadirzada  4 года назад

      ببورە لەمەبەستەکەت نەگەشتم، ریکلامە یان شتی ترە؟

    • @gggggggg1786
      @gggggggg1786 4 года назад +1

      ره حمه ت له قه برت ماموستا هيمن
      في
      من

    • @Qadirzada
      @Qadirzada  4 года назад

      @@gggggggg1786 هەزاران جار گۆڕی پڕ بێ لە نور

  • @peshangsalah5837
    @peshangsalah5837 Год назад

    ئەوکەسەی نەیتاشی بەرداشی زەمان 🫥😔

  • @saiwanai5996
    @saiwanai5996 2 года назад

    ئــــــــەو کەسەی نەکرا نیــشانەی تیری خەم😊

  • @iazad659
    @iazad659 20 дней назад

    کوردشاعیری وه کوو ماموستا هیمنی نابیته وه به راستی هه روشه یه ک له شیعره کانی دبیت به زیر وگه وهه ربنووسریت