Diwani Hemn Gul Bzher دیوانی هێمن گوڵبژێر
HTML-код
- Опубликовано: 8 сен 2024
- دیوانی هێمن
ناڵەی جودایی
• Diwani Hemn Nalay Juda...
گوڵبژێر
• Diwani Hemn Gul Bzher ...
محه‌مه‌د ئه‌مین شێخولئیسلامی موكریانی ناسراو بههێمن یان هێمن موكریانی شاعیر. هێمن موكریانی نووسه‌رو وه‌رگێڕی گه‌وره‌ی كورده. هێمن له‌به‌هاری ١٩٢١ له‌دایكبووه‌و
هێمن كوڕی سه‌ید حه‌سه‌نی موكری، له‌بنه‌ماڵه‌ی مه‌لا جامی چۆڕی بووه. دایكی ناوی زهینهبو كچی شێخی بورهان بووه كه ئێستا بنه‌ماڵه‌یه‌كی گه‌وره‌ی موكریانن. هێمن به‌هاری ساڵی ١٣٠٠ی هه‌تاوی به‌شه‌وی جه‌ژنی به‌رات له‌گوندی لاچینی سه‌ر به‌شاری مه‌هاباد له‌دایكبووه. وه‌ك ده‌گێڕنه‌وه كاتێك هێمن له‌دایكبووه، شیری دایكی وشكی كردووه‌و به‌شیری ژنێكی دیكه گۆشكراوه. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش ده‌گێڕنه‌وه له‌كاتی له‌دایكبوونی هێمنه‌وه، دایكی له‌شی ساغی به‌خۆیه‌وه نه‌بینیوه.
هێمن له‌ڕۆژگارێكدا له‌دایكبووه كه ڕه‌زا خان جڵه‌وی حكومه‌تی له‌ده‌ستدابووه، چاودێرانی سیاسی ده‌ڵێن "ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی هێمن له‌دایكبووه، ڕه‌زا خان لاسایی ئه‌تاتوركی كردووه‌ته‌وه كاتێك ته‌واوی جڵه‌وی ده‌سه‌ڵاتی ئێرانی له‌ده‌ستداووه". له‌و سه‌رده‌مه‌دا جلوبه‌رگی كوردی به‌ته‌واوی قه‌ده‌غه كراوه، هه‌روه‌ك ده‌گێڕنه‌وه كه ڕه‌زا خان ئه‌وه‌نده‌ی لهدهستیهاتووه، سووكایه‌تی به‌خه‌ڵك كردووه‌و (شه‌پقه یان ته‌پله، یان كڵاو)ی هێناوه‌ته نێو بازاڕه‌وه. هێمن له‌م كهشو هه‌وایه‌دا گه‌وره‌بووه، هه‌ربۆیه ئه‌و دۆخه‌ی له‌ئارادابووه، لهبهشخوراویو كۆیله‌یه‌تی مرۆڤه‌كان، وه‌كو خوێن لهمێشكو ده‌مارو ئێسك‌و پێستی هێمن موكریانی‌دا گه‌ڕاوه‌و بووه‌ته وانه بۆ ژیانی.
سه‌ره‌تای ژیان
هێمن موكریانی ئه‌لفوبێی كوردی لای سه‌عیدی ناكام خوێندووه‌و پێشئهوهشی ئه‌لفوبێی فێر بكات، بزنۆكێو مهڕنۆكێی حوسێن حوزنی موكریانی بۆ خوێندووه‌ته‌وه‌و هێمنیش له‌به‌ری كردووه. دواتر شیعره‌كانی شێخ ڕه‌زاو زۆرشتی دیكه‌ی لێ فێربووه‌و پاشان بۆ درێژه‌دانی به‌خوێندن، باوكی ناردوویه‌تییه مههابادو له‌قوتابخانه‌ی سه‌عاده‌تی ئه‌وشاره ده‌ستی به‌خوێندن كردووه.
هێمنێكی لادێی كه جگه له‌زمانی كوردی هیچی دیكه‌ی نهدهزانیو له‌و قوتابخانه‌یه‌ش كه‌س نه‌یده‌توانی به‌كوردی قسه بكات، منداڵان گاڵته‌یان پێكردووه‌و پێیان وتووه كرمانج، چونكه ئه‌وكاته له‌مه‌هاباد به‌خه‌ڵكی گوندییان ده‌گوت كرمانج، هێمن ئه‌وساڵه خوێندنی به‌سه‌ركه‌وتنێكی زۆرباشه‌وه تێپهڕكردووهو هاوینانیش گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ ئاوایی‌و له‌لای مه‌لای دێ‌و باوكی ده‌رسی خوێندووه‌و ڕاهێنانی نووسینی خه‌تی كردووه.
كاتێك باوكی زانیویه‌تی هێمن خه‌تی خۆش بووه، ده‌ستی پێ له‌خوێندن هه‌ڵگرتووه‌و وتوویه‌تی "بڕۆ ده‌رسی مه‌لایه‌تی بخوێنه"، هێمن كه هیچ كات خۆشی له‌مه‌لا نه‌هاتووه، تووشی ئه‌م تاڵییه بووه‌و چوارساڵ له‌خانه‌قای شێخی بورهان خوێندوویه‌تی، به‌ڵام ئه‌و خوێندنه هیچ كه‌ڵكێكی نه‌بووه بۆ هێمن، چونكه هێمن ئه‌و چوارساڵه‌ی به‌گاڵته بردووه‌ته‌سه‌رو له‌خانه‌قای شێخی بورهان كه هه‌شت تا نۆ كه‌س بوون، جگه له‌هه‌ژارو هێمن ته‌وای خاڵۆزاو پوورزا ده‌بن، پاشان هێمن چووه‌ته لای مامۆستا فه‌وزی‌و رێگای ژیانی پێنیشانداوهو ساڵ‌و نیوێك له‌لای ئه‌ویش ده‌رسی خوێندووه.
هه‌ژار له‌پێشه‌كی دیوانی سه‌یفولقوزاتدا، به‌مجۆره باسی خۆیی‌و هێمن ده‌كات "من‌و هێمن دوو منداڵی كرچ‌و كاڵی له‌ڕو قرخن، به‌ته‌مه‌ن ده دوازده ساڵ بووین، له‌خانه‌قا گه‌یبووینه یه‌ك، به‌ناخێری گیانمان ده‌مانویست ده‌رس بخوێنین، خوێندنی چی؟ دوو گێل‌و حۆل، له‌یه‌ك ده‌مدا له‌لای دوو مامۆستا دامه‌زراین، یه‌كی ریش پان له‌عه‌ره‌بی شاره‌زایه‌و خه‌تی نییه، ئه‌وی دی گه‌رده‌ڵ فارسی زانه‌و خه‌تی خۆشه، جا وه‌ره شهقو دار بخۆ، خۆ جنێو هه‌ر باسی ناكرێ، سوێندی كه‌سم له‌سه‌رنییه، ئه‌گه‌ر بڵێم تڵپاتی ته‌ڕیش فێر نه‌بووین، بۆ نه‌گبه‌تی هێمن وه شیعر هاتبوو، هه‌روه‌ها گاره گاره‌ی ده‌هات، جاروباره شیعرێكی نیوه‌و خوارو خێچی داده‌نا، به‌فیزه‌وه نیشانی ده‌دام، یانی ها بمناسه من چیم، منی كڵۆڵ نه‌مده‌توانی میعریش بڵێم‌و بنووسم نه‌ك شیعر".
به‌وجۆره شیعر وتنی هێمن لهخانهقاوه سه‌ریهه‌ڵداوه‌و پێگه‌یشتووه. له‌گوندی كولیجه له‌لای سه‌ید عه‌وڵای سه‌ید مینه كه پیاوێكی نه‌خوێنده‌وار بووه، به‌ڵام زۆر زانا‌و تێگه‌یشتوو بووه، ماوه‌یه‌ك ده‌رسی خوێندووه‌و به‌گه‌وره‌ترین مامۆستای، هێمن حسابده‌كرێت، ته‌مه‌نی هێمن ده‌چێته سه‌رو بۆ ئهوهڵینو دوایینجار له‌گوندی كولیجه عاشق بووه، عیشقێكی پاك‌و خاوێن‌و ئاسمانی، به‌ڵام ئه‌م عاشقبوونه زۆر ناخایهنێو لێكجودا بوونه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ خۆشهویستهكهیداو هه‌ر له‌و گونده‌ش فێری سواری‌و راوهكهوو كه‌روێشك بووه.
ساڵی ١٣١٧ی هه‌تاوی كه ته‌مه‌نی ١٧ ساڵان بووه، مامۆستاكه‌ی بهجێدێڵێو ده‌ستده‌كات به‌كارو كاسبی، به‌ڕۆژ خه‌ریكی كاری كشتوكاڵی بووه‌و شه‌وانه‌ش خه‌ریكی خوێندنه‌وه‌و شیعردانان، كاتێكیش باوكی پێی زانیوه كه خه‌ریكی شیعر نووسینه، ده‌فته‌ری شیعره‌كانی سوتاندووه.
نایابە
ڕۆحی شادوخوا عەفووی کات،ژیانێک ژیا کە مردن نەیسڕیوەتەوە🌹🌹🌹🌹🌹
ماچی شیرین
بەمنداڵی لە لێوی ئاڵی تۆم ئەستاندووە ماچێ
بەپیریش لەززەتی ئەو ماچە شیرینەم لەبیر ناچێ
بەسەد دکتۆر و دەرمان و پەرستار ناکرێ چارەی
کەسێک تیری مژۆڵی ئەو کچە کوردەی لە دڵ ڕاچێ
دەکا گیرۆدەتر پیرانی دڵتەڕ ئەو کچە کوردەی
بچێتە مەکتەب و بسکی بەمۆدەی تازە هەڵپاچێ
خەم و دەردی زەمانە پیری کردم وشک و بێ زەوقم
کە شاعیر وشک و بێ شۆر بوو لەناو خەڵکی دەبێ لاچێ
لە گۆشەی بێکەسیدا ئێستە وا دڵتەنگ و خەمبارم
نییە باکم ئەگەر ماڵم بەجارێکی بەقوڕدا چێ
بەشی کوردێکی زانا لەم وڵاتە مەینەت و دەردە
ئەوەی نەتویست بڵێ ڕەببی بەدەردی کوردی زانا چێ
لەناو بازاڕی ئەوڕۆکەی ئەدەبدا شێعری تۆ هێمن
وەکوو پووڵی چرووکە، هیچ ڕەواجێکی نییە، ناچێ
قوربانی دەست وخامەت بم مامۆستا ھێمن ،ڕۆحت شاد بێت ،تۆش دەنگت خۆش بێت برام کاکە خۆگر
ئەک قوربانی کێلی سەرت بم مام هێمن
دەست خۆش کاک خۆگر
hawta samad زۆر سوپاس کاکە هاوتا
💝
دەست خۆش
ئای خۆگر ئای .. چی ئەکەی تۆش بەو دەنگەت ،خۆشتم دەوێ ..
چاوی منی ڕێز و خۆشەویستیم بۆت.🌸🌸
دەستتان خۆش بێت، کاک خۆگر گیان،
بۆ هەموو ئەو کارە جوانانە.
-----------------------
ببورە، پرسیارێکی تایبەتیشم هەیە.
جەنابتان کوڕی مامۆستا (عەباس بەدری)ی کۆچکردوون؟
سڵاو کاک نەورۆز، سوپاست ئەکەم و چاوت خۆشبێ.
نەخێر کوڕی ئەو نیم، (بەدری) لەقەبی خێزانی نییە، بەڵکو ناوی دایکمە…
@@KhogrBedri
سڵاو لە ئێوەش، کاک خۆگر گیان.
سوپاس بۆ وەڵامدانەوەتان.
دەستتان خۆش بێت.
هیوای سەلامەتی و لەشساغیتان بۆ دەخوام.
(ان شا‌ء اللە) بەردەوام بن، لەو کارە جوان و ناوازانە.
❤️
واللە ھەزار جار گوێی لێی بگرم لێی وەرەز نابم دەستەکانت خۆش بی کاک خۆگر بەڕاستی جوانت ئامادەکردوە
زۆر سوپاست ئەکەم ، دەستی جەنابیشت خۆشبێ.
ڕێزت ھەیە.
ده س خوش خالو هیمن
مام هيمن و تو من دةكوژن 🖤🥀
دیوانی مامۆستا قانع و ناری لەبەرنامەتدا هەبێت زۆر باش دەبێت. ماندوو نەبیت سپاس.
دیوانی ناری
ruclips.net/p/PLZSk4gX9mxc81fDN7dcGWr_vvho01zdTJ
دیوانی قانع
ruclips.net/video/PVG0rmDyuFc/видео.html
هەزار رەحمەت لە گۆرت مامۆستا
دەست خۆش کاک خۆگر😍
٥- بەرەو ئاسۆ
سۆفی گۆشەی خانەقا بووم، ئێستە پیری مەیکەدەم
زاهیدی خەڵوەتنشین بووم، ئێستە مەست و مەیزەدەم
سەروی ئازادیش لەبار و دڵگەش و بەرزە بەڵام
گیانەکەم من شێت و شەیدای لارولەنجەی ئەم قەدەم
جیلوەیی جوانی لە هەرچیدا هەبێ خۆشم دەوێ
ڕۆژێ کوشتەی مینیژۆپ و ڕۆژێ گیرۆدەی شەدەم
هەر یەکەی بۆ خۆی دەجوولێنێتەوە هەستی دەروون
زەردەپەڕ کاروانکوژە تاریک و ڕوونی سوبحدەم
ئاسمانی ساو و دەریای مەند و تارمایی چیا
سێوی لاسوور و بەهێی زەرد و هەناری گوڵبەدەم
کێ وەکوو من سارد و گەرمی ڕۆژگاری چێشتووە
گا لە دەشتی گەرمەسێر و گا لە کوێستانی گەدەم
وەک شەپۆلی زێی خوڕەم ساتێ هەدادانم نییە
گێژ دەخۆم پێچێ دەدەم من ڕۆڵەکوردی ئەم سەدەم
ڕێگە سەخت و پڕ لە کەند و لەند و هەڵدێرە و گەوە
هەر دەبێ ببزووم، دەبێ بکشێم، وچانی لێ نەدەم
سێبەری مەرگم لە پێشدایە و بەرەو مەنزڵ دەڕۆم
ناخی گۆڕی تەنگە جێگام، هەر تلاسا بێ قەدەم
من بەرەو ئاسۆ بەرەو ڕووناکی باڵم گرتووە
چۆن بەرەو تاریکی دەخشێم پاڵ وە شەیتانێ دەدەم
کانیی ڕوونم دی بە لێشاوی بەهار شلوێ نەبوو
بەفری گەورەم دی چیای گرت و بەتاوێ بۆ قەدەم
ژینی کورتم دی پڕاوپڕ بوو لە شانازی و شەرەف
عومری زۆرم دی کە دوایی هات بە ڕیسوایی و نەدەم
ئاگری سینەم بڵێسەی دێ و وڵات ڕۆشن دەکا
ئەو دەمەی خۆم وەک دڵۆپێک دەچمە نێو دەریای عەدەم
٣-ناسۆری تەشەنا
وەرە مەیگێڕ دەمەوێ ئەوشۆ خەمی دڵ کەم کەم
لووزەوم بەردە سەرێ نامەوێ جورعەی کەم کەم
تەشەنا بۆتەوە ناسۆری دەروونم دیسان
زامی کۆنە و بەمەیی کۆنی دەبێ مەڵهەم کەم
مشتوماڵی دەوێ ئاوێنەیی ژەنگاوی خەیاڵ
مەست و گێژم کە، هەتا گاڵە بەجامی جەم کەم
ئێستە بۆ چاری خەمم گۆشەیی مەیخانەیە جێم
من کە ڕۆژێک دەمەویست میللەتەکەم بێ خەم کەم
تا نەڕووخاوە، بڵا پڕ بێ لە خۆشی و مەستی
تازە پێی ناوێ ئەمن هۆدەیی خۆم مەحکەم کەم
چۆن نەبەم بۆ مەی و مەیخانە پەنا تێ گەییوم
لەو وڵاتە هەموو شت زۆرە، بەنی ئادەم کەم
پیر و زورهانم و ئێستاش دڵەکەم هەر دەیەوێ
سەر و ماڵم بەفیدای خاڵ و خەت و پەرچەم کەم
داستانی مەم و زین کۆنە، کچێکم گەرەکە
شلکەڕانی بگوشم بۆنی لە سینگ و مەم کەم
من لە جوانی دەگەڕێم، تێپەڕە زستانی دزێو
کچ کە ڕووم نادەنێ، با سەیری گوڵ و شەونەم کەم
شەڕەبایە لە چیاکان و هەوا تووشە دەنا
وەکوو شێتان دەمەویست ڕوو لە چیای ئەستەم کەم
1967
مەهاباد
دەستت خۆش برا گیان ناوازە بوو
rashwan gardi زۆر سوپاس برا هەربژیت
💛🖤💛🖤💛
شاكاری شیعر و ئەدەب هێمنی موكریانی
دەستت خۆش كاك خۆگر... هەمووشیعرەكانی وشەبە وشە كوردیە و هەتا كورد هەبیت شاعیرێكی وا بە خۆی نابینیتەوە
٤- پەیامی ڕانەگەیەنراو
پەیامی من بە گوێی ئەم دڵبەرە نازدارە ڕاناگا
نەسیم بێ سیم دەبینێ، شل دەبێ، بەم کارە ڕاناگا
گوتی سەبرت هەبێ دووبارە دێمەوە دیتنت ئەمما
لە کورتی دا تەمەن، وا دیارە بەو دیدارە ڕاناگا
وەکو پەروانە دەوری لێ دەدەن لاوانی خۆوڵاتی
گوڵی ئێرە بە ژوانی بولبولی ئاوارە ڕاناگا
نەخۆش و دەردەدار و دڵ بریندارم، پەرستارێک
بە حاڵی ئەم دڵە پڕ ژان و پڕ ئازارە ڕاناگا
دەکەی ماچی دەم و لێوان ئەگەر هێز و گوڕێکت بێ
دەنا جوانێک بە دەردی ئاشقی بێ چارە ڕاناگا
هەتا کۆمتر دەبێ پشتم پتر هەڵدەکشێ مینی ژۆپ
ئیتر دەستم بە داوێنی کچی ئەم شارە ڕاناگا
دەبێ بولبول لە من فێربێ غەزەل خوێنی، بەڵام چبکەم
گرفتارم، چریکەم بەو گوڵ و گوڵزارە ڕاناگا
ده ست خوش برا زور جوانن شعره كاني مامه هيمن
Hamw shawek gwei le agrm ta xawm le akawet. Dast xosh kak khogr
dastt xosh by
ئەزانی چەند گەورەیە ئیشەکەت کاک خۆگــر جێی شانازیت
aw moseqay sh3ram chon dast kawe 30:05
سه ركةوتووبيت 😕😕😕😕
هە ربژیت نمونە تان زۆر بێت
Dli kaka xogr dastakant xosh balam wak brayak raxnam qabul bkait bo jwantr krdn u 7aq dan ba sh3re aw shakara gawraya toze tarkizt la wshakani bet halat haya
زۆر سوپاسیشت ئەکەم هەڵەکانم پێ بڵێی، ڕەخنەکەت سەرچاوم..
بفەرموو:
@@KhogrBedri
هه نيك له وشه كان ده ر برينت نا دروسته و بكه ريته وه سه ر ديوانى اصلي باشتر تى ئه كه ى سوباس بو ئه و ده رفه ته و سوباس بو تيكه يشتنت و كوى كرتنت
کاک هیوای بەڕێز هەموو ئەو ئیشانەی کردوومە لە دیوانەکانەوە تۆمارم کردووە، هەرگیز پێت وانەبێ هەر ئاوا بە سادەیی و بێ سەرچاوە خوێندومەتەوە، وەک وتم خۆشحاڵ ئەبم و سوپاست ئەکەم هەڵەکانم بۆ دەستنیشان بکەی، گەر لێرەیش پێت خۆش نییە بینوسی ئەکاونتەکانم لەسەر یوتیوبەکە داناوە.
زۆر سوپاس بۆ بەڕێزیشت..
گلێنەی شاعیر
ئەگەر خەرمانی عومرم ئێستەکانە پاکی با بیبا
بەمەرگی تۆ مچوڕکیشم بەدڵدا نایە، با بیبا
هونەر گەر خۆی پەرێشانی نەبایە لەم وڵاتەیدا
بەشی من بۆ دەبوو چارەڕەشی و خانەخەرابی با
لەکوێ حاڵی من و تۆ وا دەبوو ئەی خۆپەرست ئێستا
ئەگەر دنیا ئوسوول و قاعیدە و نەزم و حیسابی با
بەجامێ بادە تێر نابم، گەر مەیلت هەیە ساقی
گڵێنەی خۆم دەنێرمە خزمەتت، بۆم تێکە تا بیبا
وەبەر من نایەڵێ لێرەش مەی و ساقی جەنابی شێخ
دەنا لەولا شەراب و حۆری با هەر بۆ جەنابی با
هەموو عومری ئەبەد تێیدا نییە خۆشی دەمێک مەستی
خدر ئاوی حەیاتی بۆ چ بوو؟ فێری شەرابی با
🐣😍
29, December 2023
1:38 AM
جارێکی تر نابنەوە ئەو کەڵە شاعیرانە
دەست خۆش