Diwani Hariqi (ديوانى حەريقى - بەدەنگى: باسط حمە غريب )

Поделиться
HTML-код
  • Опубликовано: 22 июн 2018
  • ناو: ساڵح کوڕی مەلا نەسڕوڵڵا
    نازناو: حەریق
    ساڵی لەدایکبوون: ١٨٥٦ز.
    ساڵی مردن: ١٩٠٩ز.
    شوێنی لەدایکبوون: گوندی زێویەی ناوچەی سوورداشی سلێمانی
    شوێنی مردن: مەهاباد
    ****************
    {گوڵی گوڵشەن}
    بۆ جەمعی غەم و شادی نەبوو ڕۆژی محەڕڕەم
    ڕووت بەرگی گوڵی شادی و زوڵفت شەوی ماتەم
    بەو وەجهە دەڵێن مەسحەف و بەو نوقتە دەڵێن دەم
    بەو زولفە دەڵێن قەید و بە ئەو حاشیە پەرچەم
    تەفسیری شەوی وەسڵ و غەمی ڕۆژی مەزاقە
    مەشهوور لە دنیا بە بەهەشت و بە جەهەننەم
    تەقسیمی ئەزەل وا بوو لە دوایی من و یارم
    بۆ سەیری ئەمن صەید و ڕەقیب کەلبی موعەلليم
    تەسبیحی سەنای زوڵفی خەیاتە و لەبی مەرجان
    سەر ڕیشتەیی ئێمەی دەوێ بۆ عەقدی مونەززەم
    شادی ئەسەری مەستییە بێ شەرت و وەفایە
    بۆ فرسەتی تەنگانە غەمە مونەس و مەحرەم
    عومرێ کە ئەساسی هەوەسی بازیی نەفس بێ
    قابیل نییە بۆ خێوی شادی و عليم و غەم
    بێ سێبەر و سەبر و گرە شەوقێکە مەدارا
    نەمدیوە لە گەرما و لە سەرما دڵی خوڕڕەم
    بۆ دولبەری مەعنا لە حەرەمی ئەسرار
    خۆی و قەڵەمی ماوە حەریق ئێستە بە مەحرەم
    _ _
    {گەنجی فکر}
    بولبولی دوری گوڵ و توتی شەککەرشەکەنم
    قومری سەروی خەرامان و تەرزی چەمەنم
    بێنەوا و ساحێب ئاوازی حەزینم بە نەوا
    شەمعی هەر جەمعم و پەروانەیی هەر ئەنجومەنم
    سوحبەتی قودسی و سەیری مەلەکووتیم دانا
    بە عەلاقەی ئەم و ئەو هەمدەمی زاغ و زەغەنم
    لەززەتی جەننەتی ڕووم داوە بە دانەی خاڵی
    ئەمە ئیرسی پدەریمە بە پسەر پێدەکەنم
    موڵکی تەجریدی بەجێ هێشت و بەهەشتی دانا
    ئێستە گیرۆدەیی خار و خەس و داس و دەوەنم
    بەهەوای ئابی حەیاتی دەهەنى و نۆشی لەبی
    خدری زیندەیی سەرچاوەیی چاه زەقەنم
    هەرسەری موشک سەری زوڵفە قەتاری نەفەسم
    مالکی قافڵەیی چین خەتا و خوتەنم
    مەجمەعە سینە و فنجان مەم و شەربەتی دەم
    خەلعەتی يارە کە زانیويە غەریبی وەتەنم
    قەندی لێوی تەڵەبی چا نییە، سا، سرکە مەکە
    نەک بە تاڵی بدوێى خەسرەوی شیرین سوخەنم
    وەجدی مەجنوون لە پیاڵەی غەمی لەیلا دایە
    بە خەیاڵی لەبی شیرین، بێستوون هەڵ دەکەنم
    شادی بێگانەیە، خزمم غەمە گەر مردیشم
    ئەوە واریس لە حیسابی حەق و گۆڕ و کەفەنم
    گەنجی فیکرم کە لەنێو کونجی غەما دیوەتەوە
    موڵکی شادیم هەیە تا ساکینی بەیتولحەزەنم
    تیرەکەی بێ خەتەرە یاری کەمان ئەبرۆ حەریق
    گەرچی ئەو ڕۆستەمە ئەلحەق ئەمنیش ڕۆبیتەنم
    _ _
    {تاوی گریان}
    لە ئەم عیدە بەعیدم من لە دیداری ڕەفیقانم
    خودا سا تۆ قەریبم کەی لە خوانی وەسڵی یارانم
    لەلایێ عوشرەت و شادی، لەلایێ گەردن ئازادی
    ئەمن کەوتوومە نێو داوی حەریقی ناری هیجرانم
    سەرم قوربانت ئەی ساقی کە تۆ سادی و رەصادەی
    فیداتم دەستوبردێ کە ئەجەل نەک بێ بە میوانم
    دڵم کەوتۆتە زوڵمات و دەڵێ پێم خۆشە تاریکی
    بە تاريکی سەری زوڵفت ئومێدم ماوە وەبزانم
    خودا عومرت بدا باقی، وەرە ساقی بدە ڕاقی
    کە تۆ هەمڕازمی مەی بێنە بۆ دەرمانی دەردانم
    هەتا کوفری سەری زولفت ببینم وا لەنێو کوفرام
    کە دیتم شەمعی ڕوخسارت ئەڵێم ئۆخەی موسوڵمانم
    بە ڕەنگی ئەشکی خوێنینم کە ڕووسوورم لە قاپی حەق
    لە فەیزی تۆوەیە ساقی بەجۆشە تاوی گریانم
    بە خوێناوی دڵی زارم وەرە کاکۆڵ حەنایی کە
    مەڵێ ڕاوەستە تا قوربان، لە عیدەینا بە قوربانم
    لەنێو ئاتەشگەدەی غەمدا کەبابی دڵ ئەوا برژا
    شەڕاب بێنە بە پێوانە تەواوە عەهد و پەیمانم
    شوکر وەسڵم هەیە ئەمڕۆ لەگەڵ پەیکان و تیغی تۆ
    کە کوشتەی تیری موژگانم، کە چاغە تیغی حیرمانم
    وتت دانەی خەیاڵت بێنەرە نێو داوی زوڵفەینم
    ئەگەر دەیکەم پەرێشانم، ئەگەر نەیکەم پەشیمانم
    سەفی تابووری موژگانت لە قەڵعەی دڵ کە جێگیر بوو
    هەتیوی دڵ نەما جێگەی لەبۆکوێ ڕۆیی نازانم؟!
    حەریقی تەرکی یار ناکەم سەرم ببڕن ئەگەر فەڕزا
    نییە باکم لەبەر تەعنەی موریدی پیری ڕەندانم
    _ _
    {ئاگری دووری}
    بە قوربانت بم ئەی ساقی بدە پێم ڕاحەتی ڕووحم
    پەتى بێ ئاوی حەیات و جگەرسووتاو و برژاوم
    بە شەوقی شەوچرای کوڵمت فڕاندت كە مورغی دڵ
    بە شێوەی زولفەکەت زانیم کە من گیرۆدەیی داوم
    کە دیتم شەمعی ڕوخسارت بە پەروانەی دڵی خۆم وت
    لەناو چاوانی خۆم نووسیوە هەر بەو شەمعە سووتاوم
    تەماشای چاوەکەم کردی برۆت فەرمووی ئەمن تاقم
    بە شۆخی زوڵفی لاولاوت دێژێ هەر ئەمن لاوم
    دەڵێن وا جێژنی نەورۆزە، دڵم پڕ ئاتەش و سۆزە
    وەرە بۆ جەژنە پیرۆزە بدەم ڕووحم لەبەرماوم
    وەرە سەرچاوەیی چاوم دەڵێی دەریایی عەممانە
    تەماشای ئەشکی گوڵنارم لە سایەی چاوی خوێناوم
    هەمووکەس مەستی بادە و کەیف و شەوق و بەزمی جانانە
    بەتەنیا هەر ئەمن ئەمڕۆ لە خاکی مەینەتا ماوم
    نەما ئاوی بەقا بادی فەنا خاکی بە با داوم
    کە یارم ئاگری دووری لە پوشی جەستە بەرداوم
    تەماشای چاوی نێرگس کە بە مەستووری چ مەخموورە
    تەماشای پێکەنینی گوڵ بە ئەحواڵی پەشێواوم
    دیارە ساقی بێ باقی، نییە مەیلی بە دڵداری
    ئەڵێم ها نەقدی جان و دڵ، ئەڵێ لاچۆ لەبەر چاوم
    دەوای هیجرانی گوڵ ئەی دڵ لە شێخ شاباز تەمەننا کە
    بڵێ ئەمڕۆ بە ناحەق نەونەمامێ جەرگە پێکاوم
    **********************************
  • РазвлеченияРазвлечения

Комментарии • 46

  • @Diamond-bz3ng
    @Diamond-bz3ng Год назад +2

    دەست خۆش ❤

  • @5gmobil156
    @5gmobil156 2 года назад

    ماشەڵا، لەو شیعر و دەنگ و مۆسیقایە ، !!! !! !

  • @fakradengrtky3404
    @fakradengrtky3404 5 месяцев назад

    ❤❤❤❤❤❤

  • @thfjxsmgjsnrcudfsami6694
    @thfjxsmgjsnrcudfsami6694 Год назад

    شەعری دلی گشت ئاشقان

  • @jonsafin5400
    @jonsafin5400 2 года назад

    ماشەاللە خوایە لەم جوانیە ..

  • @naremankadir195
    @naremankadir195 2 года назад

    Haef zor xosha bas ema be agaen lee tee nagaen azaezm

  • @dzhwar1356
    @dzhwar1356 Год назад

    دەستتان خۆشبێت

  • @susanmawlud807
    @susanmawlud807 4 года назад +1

    الله الله

  • @pshtewanpshtewan2772
    @pshtewanpshtewan2772 2 года назад +1

    دە س خۆش خوینەرو و شاعرو بڵاوکەر

  • @user-fl6zc7cc9b
    @user-fl6zc7cc9b 3 года назад

    شاهانه يه ده ست خؤوووووووش

  • @user-ki7gs4lc2x
    @user-ki7gs4lc2x 3 года назад +1

    جزاک اللە

  • @Hiych99
    @Hiych99 8 месяцев назад

    😔💔

  • @khalidbroo8024
    @khalidbroo8024 3 года назад +2

    عاشت ايدك اروع قصيده اسمع

  • @user-fl6zc7cc9b
    @user-fl6zc7cc9b 3 года назад

    به رام به شه كاني تريش داني بي زه حمه ت . ده ستت خؤش بيت

  • @sozfarhad1953
    @sozfarhad1953 4 года назад +2

    دەست خۆشبێ یاخوا 💜

  • @kurdroyal2395
    @kurdroyal2395 4 года назад +1

    دةستان خؤشبيت

  • @amanjsalehi8090
    @amanjsalehi8090 4 года назад

    سپاس🌷

  • @noorishwany2064
    @noorishwany2064 3 года назад

    سلاو له كاك باسط و ىه و ده نكه بر له سوزه ي كه دل ده كا به كوتريك و له نيو قه فه سي سينه دا ده دا له شه قه ي بال و ده خزيته نيو سه دان خه ياله وه .

  • @hardigps9667
    @hardigps9667 3 года назад

    ده س خوش هه ر به ژى سه ركه وتوبى

  • @tahataha-hh6gv
    @tahataha-hh6gv 4 года назад +1

    Thanks

  • @gandomi5787
    @gandomi5787 2 года назад

    هاااااای

  • @ruyagyan3077
    @ruyagyan3077 4 года назад

    👏👏👏👏👏👏👏👏

  • @meerasarkawt
    @meerasarkawt 2 года назад

    9:30

  • @user-dx6js2bm1u
    @user-dx6js2bm1u 4 года назад

    دلن دلن دلن 😘😘😘😘😘😘

  • @bakhtawartowfiq565
    @bakhtawartowfiq565 3 года назад

    😍😍😍

  • @lolmistyx1876
    @lolmistyx1876 5 лет назад +1

    ده ستت خوش زور باش نوسيوته وه

  • @user-lg9oc3be4n
    @user-lg9oc3be4n 4 года назад

    ده ستان خوش بییت

  • @nena7441
    @nena7441 2 года назад

    هه‌ربمێنیت

  • @ahmadkamal6039
    @ahmadkamal6039 5 лет назад +2

    هیوادارم بەردەوام بەم شێوە جوان مۆنتاژ کراوە بەردەوام بیت...
    ماندوو نەبیت

  • @oznakaroz4370
    @oznakaroz4370 4 года назад +1

    والله شاهانه ی

    • @oznakaroz4370
      @oznakaroz4370 4 года назад

      ده مت خوشبیت نایابه

  • @anasor7105
    @anasor7105 3 года назад

    🧡🧡🧡🧡

  • @samanmajed8414
    @samanmajed8414 3 года назад

    👍

  • @safarqaladzay3985
    @safarqaladzay3985 3 года назад

    کەسێ پێم بڵێت بۆنازناوی حەریقە

  • @ruyagyan3077
    @ruyagyan3077 4 года назад

    😔😔😔😔😔😔

  • @user-wg7mz9lb4u
    @user-wg7mz9lb4u 3 года назад

    ❤❤❤

  • @user-vj5sz3yh6s
    @user-vj5sz3yh6s Год назад

    ــ

  • @minahawzheen5572
    @minahawzheen5572 Год назад

    لە وەسفا کەس لە حەریق دانا تر نیە لە شاعیرە کلاسیکەکانمان !

  • @Viyan9
    @Viyan9 Год назад +2

    کوفری تیدا یە

    • @namoshaxawan3948
      @namoshaxawan3948 7 месяцев назад +1

      دەتوانی گویی لێی نەگری خۆشەویست گەر کوفرە

  • @user-ip3kl8bq6d
    @user-ip3kl8bq6d 4 года назад +1

    دەستتان خۆشبێت