گوڵ بژێرێك لە هۆنراوەکانی مامۆستاهێمن مکوریان بەدەنگی باست حەمەغەریب

Поделиться
HTML-код
  • Опубликовано: 21 окт 2024
  • محەمەد ئەمین شێخولئیسلامی موکری ناسراو بە ھێمن یان ھێمن موکریانی (بەھاری ١٩٢١ لە مەھاباد - ١٦ی نیسانی ١٩٨٦ لە ورمێ) شاعیر، نووسەر و وەرگێڕی گەورەی کورد بوو. ھێمن کوڕی سەید حەسەنی موکری و لە بنەماڵەی مەلا جامی چۆڕی بووە. دایکی ناوی زێنەب و کچی شێخی بورھان بووە کە ئێستا بنەماڵەیەکی گەورەی موکریانن. ھێمن بەھاری ساڵی ١٣٠٠ی کۆچی ھەتاوی بە شەوی جێژنی بەرات لە گوندی لاچینی سەر بە شاری مەھاباد چاوی بە گەردوون ھەڵێنا. بە بوونی ھێمن شیری دایکی وشک دەبێ و بە شیری ژنێکی دیکە فڕچک(گۆج) دەکرێ و دوای بوونی ئەو، دایکی لەشی ساغ بە خۆیەوە نابینێ.
    ھێمن لەو کەسانە بوو کە تەمەنی مێرمنداڵی و لاوی و پیری خۆی لە سەنگەری فەرھەنگ و ئەدەب و فۆلکلۆر و شۆڕش‌دا بەخت کرد و وەک مۆم سووتا و ڕێگای پاشەڕۆژی بۆ ڕووناک کردین. پاش دەرچوونی چوار ژمارە لە سروەی ڕەنگینی کوردستان، مۆمی ژیانی ھێمن دوایین فرمێسکی ھەڵوەراند و لە٢٩ی خاکەلێوەی ساڵی ١٣٦٥ی کۆچی ھەتاوی بۆ ھەمیشە ماڵاوایی لێ‌کردین و لەسەر وەسیەتی خۆی لە گۆڕستانی بوداق‌سوڵتانی شاری مەھاباد بە خاکیان سپارد.

Комментарии • 149

  • @jalalhamajalal7701
    @jalalhamajalal7701 3 года назад +2

    زاڵبوونی بە سەر وشەو ئەدەبی كوردیدا شارەزایی لە هەموو چەمكەكانی سروشت و كۆمەڵگا و خۆشەویستی بێسنوری لەبۆ نیشتمان ، زمان و نیشتمانی كوردی خۆشەویستتر و دەوڵەمەندتر كرد ئەم كەڵە پیاوەی وڵاتەكەم كە تا ئێستاش مافی خۆی نەدراوەتێ ، سوپاس لە بۆ جەنابیشت

    • @Qadirzada
      @Qadirzada  3 года назад +1

      سوپاس کاکە جەلال بۆ تێبینیە جوانەکەت. بەداخەوە منیش دەلێم وەك پیویست ئاووڕ لە ئەدەبیاتی ئەم کەڵە شاعیرەی کورد نەدراوەتەوە خوێندنەوەیەکی ووردی بۆ نەکراوە، بەڕاستی هەر ساتێ گوێ لە هۆنراوەکانی دەگرم، زیاتر گەورەی ئەم کەڵە پیاوەی کوردم بۆ دەردەکەوێت، بەداخەوە کەسانی کورد پەروەر زۆر پشگوێ خراوون. دووبارە سوپاس

  • @AhmedAhmed-zs7uj
    @AhmedAhmed-zs7uj 4 года назад +7

    قوربانی ئەو دەست و پێنووسەت بم کە ئەو شعرە جوانانانەت پێ نوسیووە ئەی مامۆستای گەورە کورد

    • @Qadirzada
      @Qadirzada  4 года назад +1

      قەد شاعیرێکی تری وەك مامۆستا هێمن هەڵ ناکەوێتەوە

    • @danarash
      @danarash 6 месяцев назад

      q¹​@@Qadirzada

  • @abubakrhazard4713
    @abubakrhazard4713 4 года назад +4

    نالی و محوی و قانیح و وەفای گەورەبوون بەڵام هێمن جیاواز لەهەمووانە ❤❤

    • @Qadirzada
      @Qadirzada  4 года назад +1

      جوانت فەرموو، دەست خۆش

  • @sanikaderi5607
    @sanikaderi5607 6 лет назад +22

    له و ده مه یدا دلم لیی داوه بو ژیان
    عاشقی شیعری جوانی توم ئه ی ماموستای قوتابخانه ی غه ریبان

  • @ChatoMawlood
    @ChatoMawlood Год назад +1

    دەست خۆش ڕوحی هیمن شاد وئارام🌿🌿🌿🌿🌿🌿❤

  • @awakalaey
    @awakalaey 10 месяцев назад +1

    مامۆستا هێمن شاعیری هەموو سەردەمێکە.

  • @salahaspari7389
    @salahaspari7389 4 года назад +2

    گورت پر له نور بيت ماموستا،هاوريي روژاني تنهاي و غريبيم🙏🙏🙏🙏🙏🙏

    • @Qadirzada
      @Qadirzada  4 года назад

      ننیش دەلێم هەزاران جار، ئامین

  • @alanomer2854
    @alanomer2854 4 года назад +3

    ئای چەند شیرینە کوردبوون سوپاس بۆ خودا

    • @Qadirzada
      @Qadirzada  4 года назад +1

      منیش دەڵێم سوپاس بۆ خودا

  • @roj6648
    @roj6648 2 года назад +1

    ئای چەند بەپێزە❤

  • @bahraomer2783
    @bahraomer2783 5 лет назад +14

    Ayy hawar law derana
    Law sawta barasty shazn
    Chak brinman akulennawa bam shi3rana
    30/12/2018 😢😢

    • @Qadirzada
      @Qadirzada  5 лет назад

      هیوادارم برینە کانت نەکولێتەوە

  • @rta1027
    @rta1027 3 года назад +1

    ئافەرین کاکە باست باشترین کارت هەڵبژاردوە 👍👍🌹

  • @عبداللهالبرزنجيالعراقي

    ده ستت خوش عبدالباسط

  • @jwtyairjwtyair2623
    @jwtyairjwtyair2623 Год назад +2

    روحم فيداى كوردستانه

  • @SasanHossinzade
    @SasanHossinzade Год назад

    یاربی یادی همیشه سر برز به

  • @AhmedAhmed-zs7uj
    @AhmedAhmed-zs7uj 4 года назад +2

    11/6/2020 USA 🇺🇸 جوانترین شعر هەزار رەحمەتت لێ بیت

    • @Qadirzada
      @Qadirzada  4 года назад

      سوپاس ،ئامین

  • @cardinal8352
    @cardinal8352 4 года назад +3

    Gora hemû hûnermend,niviskar,helbestvan û şervanên me bıhuşt be 💐

  • @jazamahmood8143
    @jazamahmood8143 3 года назад +3

    ڕۆحت شاد جێت بەهشت بێت شاعرو شۆڕشگێڕو فیلەسفو مرۆڤ دۆست هەست ناسکی کورد ... تۆش دەنگ هەر زڵاڵبێت کاک باسط

    • @Qadirzada
      @Qadirzada  3 года назад

      سوپاس و پیزانین، ئامین ڕۆحی شاد بێت

  • @a.s1310
    @a.s1310 5 лет назад +3

    زور خوش هزاران سلاو بیت له و که له پیاوه

  • @hashiembilbas8689
    @hashiembilbas8689 3 года назад +2

    گیانت شاد بێ شاعیری هەست ناسکی کوردەواری مەکۆی خەبات و مرۆڤ دۆستی و هەشیاری ئەستێرە گەشەکەی ئاسمانی مێژوی کوردەواری

  • @21stralen49
    @21stralen49 5 лет назад +4

    روحی شاد بێت نەمر باوکی شعری جوان مامۆستا هێمن

    • @Qadirzada
      @Qadirzada  3 года назад

      ئامین یالله

  • @shallawkarem
    @shallawkarem Год назад

    مامۆستا هێمنی ئەزیز🤎

  • @HandrenOmar
    @HandrenOmar 3 года назад +3

    قوربانی یەک یەک وشەکانت بمم ئەی ھاواااررر ئەوە چیەەە !!! دڵ دەھەژێنن دڵڵ 💔 ئااای مامە ھێمن ئاای ئەمشەو برینمان کولایەوە بەھۆی شعرێکتەوە 😅 یاخوا ئەو دەنگەی کاک باصتیش ھەر بمێنێ 😍💙 .. لێمگەڕێن ئەمشەو مەستی مەستم 🌚🥂🍷

  • @sala4r
    @sala4r 16 дней назад

    6 /10/2024
    “ مام هێمن “شانازی نەتەوەیەک 🖤

  • @qubadzirak2453
    @qubadzirak2453 3 года назад +1

    هێمن💜

  • @رسولوطندوست
    @رسولوطندوست 3 года назад +1

    براستی هزاران لایک

  • @rawando
    @rawando 3 года назад +1

    Mamosta HEMN Supas!

  • @ghanemoradpoursaghez6119
    @ghanemoradpoursaghez6119 7 лет назад +2

    زور سپاس ماموستا

  • @hamadarbadar9261
    @hamadarbadar9261 6 лет назад +1

    خوا لێت خۆش بێ مامۆستا هێمن هەزار ڕەحمەت لەشاحیران

  • @SamiSami-dd8ko
    @SamiSami-dd8ko 7 лет назад +4

    nazanm chon hastm darbrm barmbar aw shera pyawa mashalla la gawrayt mamosta hemn

    • @Qadirzada
      @Qadirzada  7 лет назад

      سەرکەتوبیت برا گیان کاکە سامی. مامۆستا هێمن قوتابخانەیە

  • @haurazahmad9591
    @haurazahmad9591 4 года назад +2

    Rahmat la gore ❤️

    • @Qadirzada
      @Qadirzada  4 года назад

      هەزاران جار

  • @کچەسلێمانی1998
    @کچەسلێمانی1998 4 года назад +5

    💖

  • @عبداللهالبرزنجيالعراقي

    هر خوشبي عبدالباسط بو نشري شعر خوزكه ناوي همو بيشمركه شهيده كانت لا هبي به شعري جوان باسي بكيت خومسؤلي حيزي كورد هيج شهيده يكيان له باد نه ماوه

    • @Qadirzada
      @Qadirzada  3 года назад

      دەستەکانت خۆش کاکە عبدولا. منیش دەلێم خۆزگە، باسی مەسئولین مەکە. هەمویان درۆدەکەن، پارەو کورسی چاویان کوێر کردوە

    • @عبداللهالبرزنجيالعراقي
      @عبداللهالبرزنجيالعراقي 3 года назад +1

      @@Qadirzada ب الله لي ناخوون مسؤلي كافرو كه واد كاتيه

    • @Qadirzada
      @Qadirzada  3 года назад

      @@عبداللهالبرزنجيالعراقي یالله وابێت، هیوادارم ئەو ڕۆژە نزیک بێت

  • @HandrenOmar
    @HandrenOmar 3 года назад +2

    Gyaaan gyaaannn 😍😍💙

  • @FarzadBasami-v2j
    @FarzadBasami-v2j 4 месяца назад

    Beji kurd❤

  • @MobileConnection
    @MobileConnection 7 лет назад +3

    دەستان خۆشبێت..خۆر جوانە

  • @pshtiwanmahmud1618
    @pshtiwanmahmud1618 4 года назад +2

    هەر یەکیک بوو "هەژار و هێمن"
    منیش هەر تۆ بووم، تۆش هەر من
    روحێک بووین دابەش، لە دوو لەش
    دوو لەشی ماندوی بەخت رەش
    پەیمان بوو بەجێم نەهێڵی
    وێڵم نەکەی لە شوێن خێڵی
    باری خەم وێگرا هەڵبگرین
    دوا جاریش پێکەوە بمرین
    تۆی کوردی وا خاوەن بەڵێن
    چی تۆی کردە پەیمان شکێن
    ژیانی پڕ ژانی بێ دەرمان
    گەیشتە هەواری هەرمان
    بۆ ئەو کۆچەی بێ من کردت
    ئەو بەشە خۆشیەی تۆ بردت
    زامی گیان و دڵ بە سۆیە
    شین بۆخۆمە نەک بۆ تۆیە
    خۆزگە بەر لە تۆ دەمردم
    تۆ شیوەنت بۆ دەکردم
    دور لە تۆ دڵ گۆمی خوێنم
    بە گازندەوە دەتدوێنم
    منیش وەک تۆ قەلسم لە ژیان
    بۆچی جێت هێشتم هێمن گیان
    هەژاری موکریانی

    • @Qadirzada
      @Qadirzada  4 года назад

      دەست و چاوت خۆش ئەزیم.

  • @youtubedani9603
    @youtubedani9603 2 года назад

    خۆشترین شعر و باشترین شاعیر هێمنی خێرلەخۆ نەدیوو❤

  • @jmustafa449
    @jmustafa449 7 лет назад +4

    Das xosh bzhet

    • @Qadirzada
      @Qadirzada  7 лет назад

      سوپاس گیانی من

  • @سلیمانکریمنژاد-ي4ع
    @سلیمانکریمنژاد-ي4ع 3 года назад +1

    هزاران رحمت بو ماموستا هیمن وبو دنگی کاک باستیش

  • @hanakalhori8079
    @hanakalhori8079 2 года назад +1

    ئاهخ دیسان شەو داهاتەوە ومن هەروا دوورە وەتەنم ، ئاهخ دیسان چوومە ژێری باڵی ڕەشی شەوگاری تەنیایی، ئاهخ دەبێت دیسان بچێژم ژەهراوی تاڵی جوودایی

  • @hassansadighi3513
    @hassansadighi3513 2 года назад

    هه ربه ژین به سه ربه به رزی.❤️

  • @hasantunc7709
    @hasantunc7709 2 года назад

    Kurdi xwese

  • @shakho247
    @shakho247 Год назад

    شاعیری نەتەوە و سروشت و ئازادی و ئافرەت، کەم مرۆڤ هەیە بەو هەستەوە بتوانێ هەموو پنتێکی مەرگەساتەکان بگۆڕێ بۆ جوانیناسی و خۆشەویستیی

  • @arezchomani
    @arezchomani 2 года назад +1

    دەستان خۆش دەقەی ١٣ پێم وایە تۆزەک کێشەی ھەیە بژین 🌻

  • @کمال-ر3ر
    @کمال-ر3ر 4 года назад +5

    شیعرەکانی هەمووی فەلسەفەن خۆزگە هەموو کورد لێی تێبگەیشتنایە بڕوا بکەن تەخت وتاجی هەموو عروبەو تورک و ڕژێمی سێدارەی ئێرانی تێک و پێک داوە هەزاران سڵاو لە حەزرەتی هێمن

    • @Qadirzada
      @Qadirzada  4 года назад +1

      مامۆستا هێمن گەورە شاعیری کورد. هۆنراوەکانی پڕن لە ووتەو ووسەی جوان و شیرین. لەکوردایەتیشدا خاوەنی هەڵوێستی ڕوون بوە هێچ لارو خێچی تیا نەبووە، کقرد پەروەری مامۆستا هێمن گومانی لێناکرێو لێ نەکراوە، سوپاس کاکە کەمال گیان.

  • @gonagoran3252
    @gonagoran3252 7 лет назад +3

    يادت بةخير ماموستا🍂

  • @suhaibhassan2870
    @suhaibhassan2870 4 года назад +1

    نایابە

  • @xBeStBoY-
    @xBeStBoY- 2 года назад

    21/7/2022 ♥️
    12:40 A:M , Thursday ♥️
    Bo Yadgare 🖤
    Axer Shawma La Poli 12 Ba Pshtiwani Xwayy😀🖤

  • @kahizawitey9770
    @kahizawitey9770 4 года назад +1

    6:42 hzar rahmatet lebe mamosta.

    • @Qadirzada
      @Qadirzada  4 года назад

      هەزاران جارا، ئامین

  • @amiramani3690
    @amiramani3690 5 лет назад +1

    بژی، به راستی جوانه، زور سپاس

    • @Qadirzada
      @Qadirzada  5 лет назад

      سوپاس وپێزانین کاکە ئەمیر

  • @omarrahman881
    @omarrahman881 Год назад +1

    سەیری ئەو تاموچێژە ئەی ھاوار ١/٣/٢٠٢٣ گڵازگۆ

  • @amanjsalehi
    @amanjsalehi 3 года назад +2

    🌹🌹🌷🌷🌷🌷🌷

  • @abuparez8881
    @abuparez8881 Год назад

    ڕوحیان شاد

  • @dlpakmohammed767
    @dlpakmohammed767 6 лет назад +1

    دةست خؤش بةراستى شازة

    • @Qadirzada
      @Qadirzada  6 лет назад

      سوپاس و پێزانین ئەزیزم

  • @nvaraziznvar2475
    @nvaraziznvar2475 6 лет назад +2

    زؤرجوانه كاك باست

  • @hoshangrozibay2663
    @hoshangrozibay2663 5 лет назад +1

    دستان زور خوشبیت

    • @Qadirzada
      @Qadirzada  5 лет назад

      سوپاس وپێزانین گیانی من

  • @safinhd1294
    @safinhd1294 5 лет назад +1

    dastan xoshh

    • @Qadirzada
      @Qadirzada  5 лет назад

      سوپاس ئەزیزم

  • @nizahawler4583
    @nizahawler4583 6 лет назад +1

    ده ست خوش كاك باست

  • @harmangkhalil4304
    @harmangkhalil4304 5 лет назад +11

    ئەو هەموو سادەییە چیە لەخۆت کۆکردۆتەوە مام هیمنی جوان 🍁🌷💞

    • @Qadirzada
      @Qadirzada  5 лет назад +1

      وەك خۆت فەرنووت مام هێمنی جوان شاعیرێکی ڕەسەنی کوردایەتیە

  • @juwanhamawandi8275
    @juwanhamawandi8275 5 лет назад +3

    💐❤️💞

  • @twanahassan2739
    @twanahassan2739 4 года назад +1

    دەست خۆش

    • @Qadirzada
      @Qadirzada  4 года назад

      سوپاس کاکە توانا گیان

  • @صلاحوطندوست
    @صلاحوطندوست 4 года назад +1

    👍👍👍👍👍👍👍

  • @armeentaha3103
    @armeentaha3103 7 лет назад +3

    هەر بژین

    • @Qadirzada
      @Qadirzada  7 лет назад

      سوپاس وپێزانین ئەزیزم

  • @azadslemani3161
    @azadslemani3161 7 лет назад +2

    ده ست خؤش

    • @Qadirzada
      @Qadirzada  7 лет назад

      سوپاس گیانی من

  • @hamaazezz
    @hamaazezz 5 лет назад +1

    🌷🌷🌸🌸🌹🌹🌹

  • @randomlylionbircot3615
    @randomlylionbircot3615 4 года назад +1

    خێرا ئەیخوێنێتەوە دەنا دەنگی جوانە وەک علی خزری

    • @Qadirzada
      @Qadirzada  4 года назад

      شیوازی خوێنەوەکەی راستە، جیاوازی هەیە لەنێوا شیعرەکاندا

  • @ehmedeusseb
    @ehmedeusseb 7 лет назад +4

    Qirar bû bê le gel xod şahî bênî
    Nehatî, gerçî pêk dabû belênî
    De nav kurd de nebû peyman şikandin...
    le ku fêrbû gulim peyman şikênî

    • @Qadirzada
      @Qadirzada  7 лет назад

      دەستەکانت خۆش جوانە، وایە

  • @shekhohussein1005
    @shekhohussein1005 7 лет назад +3

    ❤☉💚

  • @zhwanata8812
    @zhwanata8812 3 года назад +1

    بەڕاستی قەشەنگە قەت کۆن نابێت

  • @eennnnn8629
    @eennnnn8629 Год назад

    ئەزیت نەبێ شعری پەیامی من گ
    بە گویی ئەو دولبەرەم ئەوێ بە دەنگی باست حەمە

  • @hattorihanzo6342
    @hattorihanzo6342 8 лет назад +7

    زۆر شازه ده ست خۆش

  • @ahmed_aluminum
    @ahmed_aluminum 4 года назад +1

    لە ژیانمان چوون ئەم گەوهەر زادانە

    • @Qadirzada
      @Qadirzada  4 года назад +1

      قەد پەیدا نابێت و نابێتەوە لەو گەوهەرە نازدارە. سوپاس کاکە ئەحمەد

  • @arahussein894
    @arahussein894 3 года назад +2

    سڵاوت لێبێ مام (هێمن )ی ئێمە ، من کە لەگەڵ شعرەکانت دەژیم و گەورەبووم تا ئەم چرکەیەش لەسەر زارمەو دەیچریکێنم ، ئیدی چۆن یادت بکەم کە تۆ خۆت بەهەستی ناسک و پڕ جوانیت تێکەڵاوی خوێنم بوویت و وەك ئاڵودەبوویەك تینووی ڕۆحمی پێ دەشکێنم ، ئیدی چ پێویستیەکی بەوەیە یادت بکەم کە خۆت بەو ئومێدەی جار و بارێک هیچ نەبێ لە یاد و هزری تاکی کورد بیت ، بۆیە ئەو داوایەشت تکا کردووە چونکو تێگەیشتوی لە ڕاستیەی کە کورد بێوەفایە و زوو ئەستێرە و گەوهەرەکانیان لە بیر دەچێ ، خۆزگە بکرایە کە من لەسەردەمی تۆ ژیابوومایە وە یا تۆ لەئێستا بوونت هەبایە ، هەر چەندە خۆ لە دڵی من هەر زیندوو نەمر ماوی ، ( گوتم کەوابوو ئاشنا بەشی ئێمە لەناو چوونە ، گوتی نا نا دوور بنواڕە دوور بنواڕە ئاسۆ ڕوونە ) ، من فرچکم بە شعری تۆ گرتووە و تۆ منت ئاشنا بەدونیای شعر کرد ، ئەی مام ( هێمن ) ی پڕ جوانی و جوان پەرست ... 12/12/2020 ،11:53 pm

    • @Qadirzada
      @Qadirzada  3 года назад

      لە ماڵپەڕی قادرزادەوە. لە بری شاحری ناسراوی کورد مام (هێمن) سڵاو لەتۆش کاکە ئاری ،سوپاس وپێزانین بۆ هەست سۆزە شیرینەکەت هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنت بۆ دەخوازم

    • @omarrahman881
      @omarrahman881 Год назад

      ھەستێکی برینفارانەیە بژیت بەڕاستی جوان وەسفتکردووە

  • @chawakani_alawi
    @chawakani_alawi 4 года назад +1

    من بەرەو ئاسۆ بەرەو ڕووناکی باڵمگرتووە
    چۆن بەرەو تاریکی دەخشێم پال وەشەیتانێ دەدەم

  • @peshawadiva12diva13
    @peshawadiva12diva13 8 лет назад +4

    گۆڕت پر نور بی

  • @samsaid4475
    @samsaid4475 2 дня назад

    دوای شوکرەلای بابان کەس دەنگی شاز نیە، بە دەنگی باست تەنها شەڕی برا کوژیم بە بیر دێتەوە

  • @razwannamo8008
    @razwannamo8008 5 лет назад +3

    نمونەت زۆربێت

    • @Qadirzada
      @Qadirzada  5 лет назад

      سوپاس وپێزانین ئەزیزم

  • @zirakdad2715
    @zirakdad2715 4 года назад +4

    هونةر ناتواني جواني توو بةهيچ شيوةيةكي بنويني لةمةر مةر چون ئةتاشري هةيكةلي ئةو بةژن و بالاية

    • @Qadirzada
      @Qadirzada  4 года назад

      جوانە دەست خۆش

  • @serwanmajeed6561
    @serwanmajeed6561 3 года назад +1

    لەناکورد تەنها مام هێمن

  • @dilshadmahmmoudi2897
    @dilshadmahmmoudi2897 4 года назад +1

    چەند ووشە ت هەیە ئەوەندە ڕەحمەت لێبێ

    • @Qadirzada
      @Qadirzada  4 года назад

      منیش دەڵێم هەزاران جار ئامین

  • @mohammadmollazadegan686
    @mohammadmollazadegan686 3 года назад +2

    دەنگت نەرزێە

  • @کاوهحیدریگندمان-ب4ج

    به راستی له بیر ناچیته وه

  • @5gmobil156
    @5gmobil156 3 года назад +1

    خاليکی زۆر جودای هیمن آوەیە کە زاراوەیەکی گەلیک زۆری کوردی بە کار هیناوە کە لای اەوانی دیکە بە کار نەهاتووە .

    • @Qadirzada
      @Qadirzada  3 года назад

      دەستت خۆش بێت ، زۆرڕاستە زمانێکی پاراو لە هۆنراوەکانی دابەدی دەکەیت.

  • @khosrawmoslem918
    @khosrawmoslem918 6 лет назад +4

    به راستی هیمن وهه ژار هه زاران سالی تریش ده ژین چون هه ر زیندون

    • @Qadirzada
      @Qadirzada  6 лет назад

      دەستەکانت خۆش، زۆر ڕاستە هەتا کورد بمێنێ هۆنراوەکانی ئەو کەڵە شاعیرە هەردەم گەشاوەیە

    • @k1_bekas
      @k1_bekas 5 лет назад

      تکایە هاوڕێی من با ناوێ ئەو گەورە پیاوانە کە خزمەتیان بە کورد و بە تایبەت ئەو ڕێزمان و ڕێنووسە گەورەی کوردی کردووە بە هێمن و هەژار ناویان نەیە هەر نەبێ بۆ ڕێزگرتن مامۆستایەک لە پێش ناوەکانیان دانێین .....سپاس

  • @HassanMahmood-dn4im
    @HassanMahmood-dn4im 4 месяца назад

    10:00

  • @KURDISTAN7440
    @KURDISTAN7440 5 лет назад +1

    Gar kasek atrset berw baware xoe bo goret xo trse nawet nawe xoe bgoret la benawa bo Kurdi, Balam nak la Kuurdiawa bo Beane.

  • @kosarjalilmohammed5904
    @kosarjalilmohammed5904 5 лет назад +1

    😑

  • @mohamadkhzay8543
    @mohamadkhzay8543 5 лет назад +1

    اونده پرباره میشکی باشی اوه بی کولینه حالی به ،
    خوزگه م بوه ی ته ناگات؟///

    • @Qadirzada
      @Qadirzada  5 лет назад

      تێنەگەشتم مەبەسەتەکەت ڕوون نیە کاکە موحەمەد

  • @alijabbar132
    @alijabbar132 4 года назад

    ١٠٠٠هه سأله كورد خه وني جو نت رين شعره امرؤ جن جو جنو كي حرام خوور به قوات كورد لك دار بكن

    • @Qadirzada
      @Qadirzada  4 года назад

      کاك عەلی مەبەستەکەت ڕوون نیە .!