گەشتێك بەناو دیوانی تاریك وروونی مامۆستا هێمن موکریانی
HTML-код
- Опубликовано: 8 фев 2025
- هێـمن نازناوی شاعیریی، نووسه‌ر و شاعیری مه‌زنی كورد سه‌ید محه‌مه‌د ئه‌مینی كوڕی سه‌ید حه‌سه‌نی شه‌یخولئیسلامی موكرییه و له سا‌ڵی 1921دا له گوندی “لاچین”ی نزیك شاری مه‌هاباد له كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات چاوی ژیانی هه‌ڵێناوه. سه‌ره‌تای خوێندنی له‌لای مامۆستا سه‌عید ناكام ده‌ست پێكردووه، ئینجا باوكی ناردوویه‌تی بۆ شاری مه‌هاباد و له قوتابخانه‌ی “سه‌عاده‌ت”دا له‌به‌ر خوێندنی فه‌ڕه‌میی داناوه تاكو ته‌واوكردنی پۆلی چواره‌می به زیره‌كی ده‌رچووه، ئینجا باوكی له‌و قوتابخانه‌یه‌ی ده‌ریهێناوه و بردوویه‌تیه به‌ر خوێندنی مه‌لایه‌تی له خانه‌قای شێخ بورهان و چوار ساڵیش له‌و خانه‌قایه‌ی خوێندووه و له ته‌مه‌نی 17 ساڵیدا ده‌ستی له خوێندن هه‌ڵگرتووه و بووه‌ته لاوێكی خوێنده‌واری هۆشیار و له وێژه‌ی كوردی و فارسی شاره‌زایه‌كی باشی په‌یدا كردووه و له سا‌ڵی 1941ه‌وه به‌هره‌ی شاعیری له‌لا خوڵقاوه و ده‌ستی به هۆنینه‌وه‌ی شیعری كردووه و له‌سه‌ره‌تادا لاسایی شاعیره مه‌زنه‌كانی پێش خۆی كردۆته‌وه و له دوایشدا بووته خاوه‌نی ده‌نگی تایبه‌تی خۆی. هێـمن له‌گه‌ڵ دروست بوونی كۆمه‌ڵه‌ی “ژ.ك” له 1942.09.16دا بووه‌ته ئه‌ندامی ئه‌و ڕێكخراوه ڕامیارییه‌ی كورد و كاتێكیش كه ناوی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه له 1945.08.16دا كرا به پارتی دیموكراتی كوردستانی ئێران، هێمن بووه ئه‌ندامێكی ئه‌و پارته شیعری نه‌ته‌وه‌یی و وتاری به‌نرخی بڵاوده‌كرده‌وه و كاتێكیش كه كۆماری دیموكراتی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی پێشه‌وا قازیی محه‌مه‌د له 1946.01.22دا دامه‌زرا، هێـمن شیعری له‌و بۆنه پیرۆزه‌دا خوێنده‌وه و له‌گه‌ڵ هه‌ژاری شاعیر دا بووه شاعیرێكی خۆشه‌ویستی پێشه‌وا و كاتێكیش كه ئه‌و كۆماره ساوایه‌ی كورد له 1946.12.17دا ڕووخێنرا، خۆی له‌به‌ر چاوی سازمانی ئاسایشی شاهه‌نشاهی ون كرد و كاتێكیش كه هه‌واڵی له سێداره‌دانی قازی محه‌مه‌د و هه‌ڤاڵانی بیست خۆی گه‌یانده كوردستانی باشوور، تاكو باری كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات هێور بووه‌وه، ئینجا گه‌ڕایه‌وه گونده‌كه‌ی خۆی و ماوه‌یه‌كیش له مه‌هاباد ژیا.
له‌دوای هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی ئه‌یلوولی ڕزگاریخواز له كوردستانی باشوور هاته ئه‌م به‌شه‌ی كوردستان و چووه پاڵ شۆڕشگێڕان و له‌دوای ڕێككه‌وتننامه مێژووییه‌كه‌ی 11ی ئاداری 1970شدا ماوه‌یه‌ك له به‌غدا وه‌ك په‌ناهه‌نده ژیا و له‌گه‌ڵ به‌رپابوونی شۆڕشی گه‌لانی ئێران له شوباتی 1979دا گه‌ڕایه‌وه كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات و گۆڤاری سرووه‌ی ده‌رچوواند تاكو له ڕۆژی 17ی نیسانی 1986دا كۆچی دواییكرد.
روحت شاد ماموستا هيمني شاعيري كه وره و خير نه له خو له نيشتمان بيني تف ونه فره ت له دوزمني مروفايه تي
یادی بە خێر، بێ وێنەیە مامۆستا هێمن 💐❤💐
ده م خۆش مامۆستا باست ..ڕۆحی پاکی شادبێت گۆڕی پڕگوڵ بێت مامه هێمن❤❤❤❤
ڕوحت شاد بێت مامۆستا هێمن گیان
سلاو له رؤحى پاكى هيمنى نه مر تاكه شاعيرى سه ده ى بيست ٢٥ /٢٠٢٠/١٢
ڕۆحی شاد و یادی هەرمان🎉❤🎉❤🎉
2023/6/5 له ته تريبم له بيناو نيشتيماندا كاتي گوي له م شعراني مامؤستا ده گرم به راستي كارم تي ده گات
Hyran slaw le aw hunrmade gawre!
تکایە داونلۆد بکەوە
نیەو نەبووە و نابێتەوە لە قەلەمی ئەم شاعیرە جوانتر درود لە رۆحی پاکت 😞
قەد نابێتەوە، کەسیش جێی ئەو پیاوە مەزنە ناگرێتەوە
Bro bo lay Naly u Mahwi Nri Hemn zor awa nya
ڕوحی شادبێ مامۆسا هێمنی گەورە
٢٤/٦/٢٠٢١
لە سوچێکی ژورەکەمدایە جەستەم ،
بەڵام هۆشم غەرقی بەحری شیعری مامۆسا هێمنە.
سوپاس گیانی من، بەڕاستی مامۆستا هێمن. پێشەنگە
🌹
❤❤❤❤❤🎉🎉🎉🎉🎉❤❤❤❤❤🎉🎉🎉🎉🎉
تاقانەکەی ئەدەبی کوردی 🤍
ئه من ئه ی نیشتمان توم هه ر له بیره
13:34
17/10/2024 4:19AM
جرگی منه
1/1/2020
💛❤🤍💙💚
نازانی لە تاو جوانی كام دێرە شعری بمری
هەریەکەیان ئاوازێکەو . وەک بول بوڵ دەخوێنی