گفتوگۆی باڵۆن - بەشی دوو - توڕەبوونی مام جەلال و کوشتنی رۆژنامەڤانە ئەڵمانییەکە

Поделиться
HTML-код
  • Опубликовано: 16 мар 2024
  • گفتوگۆی باڵۆن
    محەممەدی حاجی مەحموود - بەشی دووەم
    نزیكی هەڵبژاردنی ساڵی 2009ی پەرلەمانی كوردستان، رۆژێك كۆسرەت رەسوڵ تەلەفۆن بۆ ‏محەممەد حاجی محموود دەكات، پێی دەڵێت "لەگەڵ مام جەلال دەچینە ‏قەرەداخ ‌و لەوێ‌ دەعوەتی (شێخ دلێر)ین حەز دەكەین تۆش بێیت". ‏محەممەد حاجی محموود رەزامەندی دەردەبڕی و بەڕیدەكەوێت، لە رێگە ‏دەچێتە نێو ئەو ئۆتۆمبێلەی كە مام جەلال ‌و كۆسرەت رەسوڵی تێدا دەبێت، ‏مام جەلال لە محەممەد حاجی محموود دەپرسێت "ئێوە وەك چوار حیزبەكە لەم ‏هەڵبژاردنە چەند كورسی دەهێنن؟" ئەویش دەڵێ‌ 10 بۆ 15 كورسی، مام جەلال دواتر دەپرسێ‌ ئەی گۆڕان؟ كاكە حەمە دەڵێت 15 بۆ 20 كورسی ‏دەهێنن، مام جەلال لە وەڵامەكان نیگەران دەبێت و دەڵێت ‏‏"كەواتە ئێمە ‌و پارتی هیچ، ئێوە 15 بەرن ‌و كاك نەوشیروانیش 20 ئیتر ‏چی بۆ ئێمە دەمێنێتەوە؟ كاك نەوشیروان چوار كورسی زیاتر ناهێنێت". ‏نیگەرانییەكانی مام، لە ماڵی شێخ دلێریش بەردەوام دەبێت، كۆسرەت ‏رەسوڵ، بۆ هێمنكردنەوەی دۆخەكە دەچێتە تەنیشت محەممەد حاجی ‏محموود دادەنیشێ‌ و بە چرپەوە پێی دەڵێت "ئەگەر دۆخەكە چاك نەكەیتەوە، ‏ناهێڵێ‌ نانەكەش بە ئیسراحەت بخۆین". محەممەد حاجی محموود بە كۆسرەت رەسوڵ دەڵێ،‌ باسی هەڵبژاردنەكان بكەرەوە ئێستا ‏چاكی دەكەمەوە. گفتوگۆی دانیشتنەكە دەچێتەوە سەر هەڵبژاردن، مام جەلال دووبارە ‏دەپرسێتەوە كاكە حەمە ئەی ئێمە ‌و پارتی چەند كورسی دەهێنین؟ ‏محەممەد حاجی محموود دەڵێت "ئێوە ‌و پارتی 65 بۆ 70 كورسی ‏دەبەن". مام جەلال بە وەڵامەكە دەگەشێتەوە دەڵێت‌ "ئەمریكییەكانیش هەر وادەڵێن، ‏ئادەی كوڕینە ئەو نانە بێنن بابیخۆین".‏
    پەیوەندی ئێران ‌و هەرێمی كوردستان باسێكی سەرەكی ئەم بەشەی ‏گفتوگۆی باڵۆن بوو، بە بۆچوونی محەممەد حاجی محموود، دەبێت كورد لەگەڵ ‏ئێران پەیوەندییەكانی ئاسایی بكاتەوە، چونكە ئێران بە تایبەت لە رابردوودا ‏رۆڵێكی ئەرێنی بۆ كورد هەبووە "ناساندنی كیمیابارانی هەڵەبجە لەسەر ‏ئاستی جیهان ئێران رۆڵێكی باشی هەبوو". بە بڕوای محەممەد حاجی محموود ‏كەسانێك هەواڵی ناڕاستیان لەسەر هەولێر داوەتە ئێران، ئەوەش هۆكار بووە ‏بۆ ئەوەی، ئێران هێرش بكاتە سەر هەولێر ‌و (بە مووشەك لە ماڵی سەرمایەدار ‏پێشڕەو دزەیی بدات)، محەممەدی حاجی مەحموود دەڵێت كە ئێران لە هەولێریدا من لە تاران بووم، ‏راستەوخۆ پەیوەندیم بە چەندین بەرپرسی ئێرانییەوە كرد، ئەوانیش ‏دۆخەكەیان پێباش نەبوو، تەنانەت بەرپرسێكی باڵای ئێرانی پێی گوتم لە تۆ ‏نیگەرانترم بووم. محەممەد حاجی محموود جەخت لەوە دەكاتەوە ئێران ‏لەگەڵ ئەوە نییە قەوارەی سیاسی هەرێمی كوردستان نەمێنێ‌ "ئێران یەكەم ‏وڵات بوو حكومەتی هەرێمی كوردستانی بە فەرمی ناسی ‌و لە هەولێر‌ و ‏سلێمانیش كونسوڵخانەی خۆی كردەوە".‏
    محەممەد حاجی محموود، لەو بڕوایەدایە ئەگەر قاسم سلێمانی لە ژیاندا بووایە، ئێران ‏لە هەولێر ‌و ناوچەوكانی دیكەی كوردستانی نەدەدا، چونكە دۆستایەتییەكی ‏بەهێزی لەگەڵ بەرپرسانی كوردستان هەبوو.
    بۆ هێوربوونەوەی دۆخی ‏سیاسی ‌و بەشداری حیزبەكان لە چارەسەركردنی كێشەكانی كوردستان، ‏محەممەد حاجی محموود پێشنیاز دەكات، لە كوردستان بە ئامادەبوونی ‏سەرجەم حیزبەكان ئەنجوومەنێكی سیاسی دروستبكرێت.
    پێشتر لە دیدارێكی رەنج سەنگاوی دا محەممەد حاجی محموود باسی لەوە ‏كردبوو، كە جۆ بایدن دەبێتە سەرۆكی ئەمریكا، پێشبینیەكەشی راست ‏دەرچوو، لەبارەی پێشبینی بۆ ئەمجارەی سەرۆكی ئەمریكا رەنج سەنگاوی ‏پرسیاری لێكردەوە، لە وەڵامدا گوتی"ئەزمەی كاندیدە، لە ئەمریكا ‏ئەگەر كاندیدی دیكە هەبێت، نە ترەمپ ‌و نە بایدن دەرناچن".‏
    هەر لەم گفتوگۆیەدا سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان، باس ‏لەوە دەكات جگەلە كراسی شین هیچ رەنگێكی دیكەی كراس لەبەرناكات، ‏لەبارەی هۆكارەكەشی گوتی "پەیوەندی بەوە نییە رەنگی حیزبەكەمان ‏شینە، چونكە ئێمە لە نەوەتەكانەوە رەنگی حیزبەكانمان جیاكردەوە، ‏بەڵام من لە هەشتاكانەوە حەز بە رەنگی شین دەكەم، چونكە رەنگێكی ‏هێمنە".‏
  • РазвлеченияРазвлечения

Комментарии • 30

  • @noushirouansaleh8611
    @noushirouansaleh8611 3 месяца назад +3

    کاك رەنج سوپاس بۆ ئەم دیداری بالۆنە ، دیدارێکی خۆش و خەتەرو ، پر لە دیمەنی سروشت و سەرنج راکێشە ، ئافەرین بۆ بەرنامەت چونکە باڵۆنەکە و ئاسمانەکە خۆشی کردووە ،
    نەك تحلیلاتی عجیبێ کاکە حەمە کە هیچی پی نیەو وە بە شان و باهووی ایران دا هەڵ ئەدات و ٤٠ ساڵە ستایشیان ئەکات و ناوێرێت ئازایانەو مەردانە قسە بکات بەرامبەر بەو فاشست و حاقدو دوژمنانەی کورد کە بە هۆی ایرانەوە بوو هەڵەبجە کاول بوو وە هەزاران شەهیدماندا .

  • @FahmyNoori
    @FahmyNoori 3 месяца назад +2

    بە ڕاستی پیاوێکی زۆر ڕاستگۆیە

  • @gottosahani7571
    @gottosahani7571 3 месяца назад

    Dest ❤xosh

  • @user-ls2ri2zf4l
    @user-ls2ri2zf4l 3 месяца назад

    Bejit kurd u kurdistan

  • @jamalhasan-fc3ip
    @jamalhasan-fc3ip 3 месяца назад

    هه ربژی کاکه حه مه❤❤❤❤

  • @kawakurdish3018
    @kawakurdish3018 3 месяца назад

    Baxawa qawadi

  • @ramazanmahmoud
    @ramazanmahmoud 3 месяца назад +1

    کاکە حەمە باسی فەردەخەیارەکە بکە

  • @aryanarcher1342
    @aryanarcher1342 3 месяца назад

    Dak bkawna xwarawa . Ba paraiy kurd dafrn

  • @senohachnar
    @senohachnar 3 месяца назад

    من پيم وايه ره مه زانه نا يليم

  • @bahrozadil4309
    @bahrozadil4309 3 месяца назад +4

    ئینشاڵڵە ساڵێکی تر لەسه ر مەریخ چاوپێکە وتن ئەکەن لەسایەی پێشکەوتنی تەکنەلۆجیاو پیشەسازی کورد

  • @zinetsaleh1729
    @zinetsaleh1729 3 месяца назад

    حەیف بۆ ڕەنج سەنگاوی بە کۆڵێک ئیدعاوە لە داوی ئەو کابرا ... کەوتووە و بۆی بووتە بڵیندگۆ کە بە شان و شکۆی کوردکووژان هەڵادەڵێی.

  • @mhamadabdul1503
    @mhamadabdul1503 3 месяца назад

    لە نیشانەکانی ئاخر زەمان ئەوەیە کورد سواری باڵۆن ئەبێ . بەجدی حیکمەتی ئەم باڵۆنە چیە ؟ بەخوا دۆ نەدیووین .

  • @najhbarzan5831
    @najhbarzan5831 3 месяца назад +1

    خاڵێکی زۆر مەترسی داری دا بەدەستەوە کە وتی دێگەڵە سنوری حیزب نیەو سنوری ئێرانو تورکیایە

    • @FahmyNoori
      @FahmyNoori 3 месяца назад

      جاڕاستێکە ی وت

  • @dilshadrasheed1705
    @dilshadrasheed1705 3 месяца назад

    بەئاشکرا ئەڵیت من سیخۆری ئیرانم 😂

  • @rzgarabdulla2946
    @rzgarabdulla2946 3 месяца назад

    CX XYبزي كاكه حه مه و رنج

  • @ayadmalik645
    @ayadmalik645 3 месяца назад

    أردوغان جه ندين جار له جياتى هه ريمى كوردسان
    به ( سه ره تانى باكورى عراق ) ناو ده بات

  • @CYRUSZ75
    @CYRUSZ75 3 месяца назад

    جاشي خويري زل ئيتر قاسم سليماني توپيوه پاره ي جاشييه تي وه ر بگري، له ولاتيكي تر بوايت به شوانيش قبولتيان نه بو

  • @user-ix2ul2og6v
    @user-ix2ul2og6v 3 месяца назад

    زور به داخه وه كاك حمه زور به ريز من له كه ل جه نابتم نيم ده رباره ى كيما بارانى كورد ئيران به عالم ناسينده وه نه له به ر جاوى ره شى ئيمه بو لبه ر كو ئيران له جه نك بو دكه ل عيراق بو مكته سه باتى ئيعلامى دزى به غدا بو مه ره ما كانى خو بو

  • @KarimHamedsaleh
    @KarimHamedsaleh 3 месяца назад

    ههههه به رنه بيته وه كا حه مه له كيمياي خراب تره

  • @user-vo5qm1dm1e
    @user-vo5qm1dm1e 3 месяца назад

    به دريزايي ميزوو هه موتان جاسوس و جلكاو و خورى ولاتان بوون به ناوى كورد و كوردستان …هه موو حيزبه كان دوزمنى خاكى عيراق بوون و نوكه رى ولاتانى دراو سى بوون و هه تا هه بن هه ر جلكاو خور ده بن …بويه كورد هيج كاتيك نابيت به هيج .

    • @ayadmalik645
      @ayadmalik645 3 месяца назад

      هه مو رزيمه كانى عراقيش هه ميشه دوزمنى كورد بون وه تا ئيستا

  • @user-qj3ws8yl2w
    @user-qj3ws8yl2w 3 месяца назад

    تەنیا ئەوی شیرینە لە لام کە ڕاستگویانە لە سەر هەڵەکانیان قسەی یان کرد

  • @user-ph3ln9xg9x
    @user-ph3ln9xg9x 3 месяца назад

    لە ئەو تەمەنەت پیری جاشی ئێران گەوادی خۆفرۆش

  • @user-hb9dn9ob9v
    @user-hb9dn9ob9v 3 месяца назад

    هه لي به نه خواره وه تكاتان لي اكه م

  • @Baro204
    @Baro204 3 месяца назад

    لە سەر حیسابی میللەت بو واناکەن!

  • @fakherpenhani1908
    @fakherpenhani1908 3 месяца назад

    کۆنکرێتی، دەبێ تەسلیمی ٸێران بن 😂😂😂😂 ٸەوەی ٸەو برادەرانە هەر باسی ناکەن و بە لایانەوە گرینگ نییە، بونی کورد لە رۆژهەڵاتە.