گفتوگۆی باڵۆن لەگەڵ نووسەری بەنێوبانگ ئازاد بەرزنجی

Поделиться
HTML-код
  • Опубликовано: 20 мар 2024
  • ئازاد بەرزنجی: وەرگێڕ و سەرۆکی دەزگای سەردەم
    • "وەرگێڕان دەبێتە هۆی دەوڵەمەندكردنی زمان" خولەکی 08:00
    • "شەقام‌ و شۆستەكان پڕبووە لە نووسین‌ و ‏وەرگێڕانی خراپ" خولەکی 15:00‏
    "وەگێڕێكی نەزان، لە نووسینێكدا (گلانی ئەسپێکی) بە هەڵە ‏وەرگێڕابوو، ‏لەجیاتی بنووسێ‌ ئەسپەكە گلا یان كەوت، ‏نووسیبووی (كەبابی ‏ئەسپەكە)". ئازاد بەرزنجی نووسەر ‌و ‏وەگێڕ ‌و بەرپرسی دەزگای سەردەم، ‏لە بەرنامەی گفتوگۆی ‏باڵۆن، بەو جۆرە باس لە نوكتەكانی بواری ‏وەرگێڕان دەكات ‌و ‏جەخت لەوەش دەكاتەوە كە کتێبی وەرگێڕدراوی خراپ بە لێشاو ‏لە كتێبخانەكاندا هەیە، ئەوەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە "لە ‏كایەی ‏وەرگێڕاندا هیچ چاودێرییەك نییە، بۆیە شەقام ‌و شۆستەكان ‏پڕبوون ‏لە نووسین ‌و وەرگێڕانی خراپ".‏
    ئازاد بەرزنجی لە زمانەكانی عەرەبی، فارسی و ئینگلیزییەوە ‏وەرگێڕانی ‏هەیە بۆ سەر زمانی كوردی ‌و 18 کتێبی وەرگێڕاوە، بەڵام لەنێو كورد دا شكور مستەفا ‌و ‏عەزیز گەردی ‌و عەبدوڵڵا حەسەن زادە، بە كەسانێكی ‏شارەزای ‏بواری وەرگێڕان پێناسە دەكات ‌و دەشڵێت "هێمنی ‏موكریانی ‏زمانێكی جوانی باڵای شیعری هەبوو، كە هەمیشە بۆ من ‏جێگەی سەرنج بووە".‏
    ئازاد بەرزنجی، لە سەرەتاكانی كاركردنی خەیاڵی بۆ ئەوە ‏نەچووە كە ببێتە ‏وەرگێڕ، چونكە لەكاتی لاویدا كتێبخانەیەكی ‏گەورەی لەبەردەست نەبووە ‏تاوەكو هۆكاربێت بۆ ئەوەی بەرەو ‏دونیای نووسین ‌و وەرگێڕان هەنگاو بنێ‌. ‏بەبڕوای بەرزنجی ‏وەرگێڕ دەبێت پاشخانێكی رۆشنبیری فراوانی هەبێت ‏ئەوجا دەبێتە ‏وەرگێڕێكی باش ‌و گوتیشی "قورسترین ‏وەرگێڕان، ‏وەرگێڕانی شیعرە، زۆرجار لە وەرگێڕانی شیعردا ‏فۆڕم دەبێتە قوربانی".‏
    ئازاد بەرزنجی، یەكەمین كاری وەرگێڕانی لە 1979 لە گۆڤاری ‏بەیان ‏بڵاوكراوەتەوە، تاوەكو ئێستاش لە كاری وەرگێڕان ‏بەردەوامە ‌و دەشڵێت ‏‏"وەگێڕان هۆكارێكی پێشكەوتنی گەلانە، هیچ ‏شارستانیەتێكیش بەبێ‌ ‏وەرگێڕان دروست نابێت، لە هەموو ئەوانە ‏گرنگتر ئەوەیە، وەرگێڕان دەبێتە ‏هۆی دەوڵەمەندكردنی زمان".‏
    ئازاد بەرزنجی، سەرەتاكانی كاركردنی بەشانۆ ‌و دراما ‏دەستیپێكردوە، لە ‏كارێكی دیاری درامای دوای راپەڕینیشدا ‏بەشداربووە، ئەویش درامای (گۆڵە ‏مێخەك)ـە، كە كاتی خۆی ئەو ‏كارە دەنگدانەوەیەكی باشی هەبووە، چونكە ‏لەو درامایەدا چەندین ‏هونەرمەندی بەزموونی وەكو مستەفا ‏ئەحمەد ‌و كەمال سابیر ‌و عوسمان چێوار رۆڵیان ‏گێڕاوە‎.‎
    كاتێك رەنج سەنگاوی پرسیاری ئەوە لە ئازاد بەرزنجی دەكات، ‏ئایا هیچ ‏رستەیەكی دراماكەی بیرە تاوەكو لەنێو باڵۆنەكەدا بە ‏شێوازی دراما ‏پێشكەشی بكات، ئەو بە نەخێر وەڵامی دەداتەوە، ‏چونكە مێژووی دراماكە ‏زۆر دوورە و هی ساڵی 1991، بەڵام بۆ ‏رازیكردنی پێشكێشكارەكە نمایشێكی ‏دیكە دەكات، بە رەنج دەڵێ‌ ‏‏"ئەرێ‌ بەراست ئەم باڵۆنە مەترسیدار نییە؟ ‏ناكەوینە ‏خوارەوە؟"رەنج یش نازانێ‌ ئەو جۆرێكە لە نمایش، بۆیە بە ‏جددی ‏وەڵامی دەداتەوە و دەڵێت "نا نا خەمەت نەبێت". ئازاد دەڵێت ‏‏"ئەوە ‏نمایشەكە بوو كە داوات كردبوو خۆ خراپ نەبوو؟". رەنج ‏پێدەكەنێ‌ ‌و ‏دەڵێت "بەراستی وامزانی بەجددی پرسیار دەكەیت نەك ‏نمایشكردن".‏
    هەر لە نێو باڵۆنەكەدا ئازاد بەرزنجی، وەرگێڕ سەیرێكی ‏خوارەوەی كرد ‏لەپاش كەمێك روانین گوتی"نیشتیمانێكی جوانمان ‏هەیە، بەڵام بەداخەوە ‏لەبەرامبەریدا خەمساردین". لە كۆتایی ‏بەرنامەكەشدا ئەوەی روونكردەوە هەر ‏لە منداڵییەوە حەزی ‏بە فڕین بووە و دەڵێت "ئەمەش جۆرێك بوو لە فڕین سوپاس ‏بۆ ‏ئێوە" . ‏
  • РазвлеченияРазвлечения

Комментарии • 6

  • @todayyearsold3316
    @todayyearsold3316 3 месяца назад +1

    🇹🇯🇹🇯🇹🇯

  • @RunakMuhammed-ll5ny
    @RunakMuhammed-ll5ny 3 месяца назад

    احلى مقابله مع احلى ابن اخ الطاير مع كاك رنج الله يحفظكم وانتم ذخر للبيادر الكورديه الى المزيد بعون الله تعالى ..انتم مفخره لنا تحياتي ..البرزنجيه

  • @welatperwer
    @welatperwer 3 месяца назад +2

    Hîwadarîn Rudaw Media dest çêkirin û dûristkirinî. Fîlmî kurdî bkat.
    Da ku ême neçarî fîlmî turkekan nebîn û temaşey neken

  • @rezhawmohammed212
    @rezhawmohammed212 2 месяца назад

    ❤❤❤

  • @withhardi
    @withhardi 3 месяца назад

    🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯

  • @todayyearsold3316
    @todayyearsold3316 3 месяца назад +1

    🇹🇯🇹🇯🇹🇯