گفتوگۆی باڵۆن - بەشی دوو - ناسر رەزازی باسی دڵنیای کچی و مام هەژار دەکات

Поделиться
HTML-код
  • Опубликовано: 1 апр 2024
  • پارێزگاری سنەوە ‏‏(ئیبراهیمی یونسی) دەعوەتیش كرابوو، بەڵام رەتیكردەوە پێیگوت دەچمە ‏ماڵی ئەو كوڕە گەنجە هونەرمەندە".
    ناسر رەزازی ئاماژە بەوەش دەكات كە ماوەیەكی زۆر نەخۆش بووە، تەنانەت ‏گەیشتووەتە ئاستی وەسیەت كردنیش "ئەو ماوەیەی نەخۆش بووم پێنج مانگی ‏تەواو لە جێگەدا كەوتم، گەیشتمە ئەوەی وەسیەتیشم كرد". كاتێك رەنج سەنگاوی گەورەترین راچەنینی ‏ژیانی لێدەكات، رەزازی دەڵێت "رەنگە باوەڕنەكەن، بەڵام گەورەترین ‏راچەنینی رۆحی من ئەو رۆژە بوو كە شۆڕشی كورد بە سەرۆكایەتی بارزانی ‏نەمر تێچكچوو، من ئەو كاتە لە مەریوان بووم بە راستی بۆ من وەك مردن وابوو".‏
    كاتێك دێتە سەر باسی نەوەكانی سوپاسی هەموویان دەكات، بەتایبەتی ناوی ماردینی كوڕی و دەشنێی بووكی دەهێنێ‌. كە دێتە ‏سەر باسی دڵنیا رەزازی، دەنگیی بە ناسك ‌و شیرین ‏‌و بەسۆز پێناسە دەكات، بەڵام ئەوەش ناشارێتەوە كە ئەو لەگەڵ دڵنیا زۆر کۆک نین، لە كۆتایی ‏قسەكانیشی پەیامێكی بۆ دەنێرێت دەڵێت "دڵە گیان كچەكەم، تۆ وا بیر ‏مەكەرەوە كە من تۆم خۆشناوێت، تۆ‌ و ماردین ‌و كاردۆ تەنانەت ‏هاوسەرەكانیشتان بۆ من جێگەی رێزن، ئێوە هیچ كامتان بۆ من جیاواز نین، ‏من یەكێكم لەویترتان خۆشتر ناوێت، ئێوە جەرگی منن، ئەوەندە دەتوانم ‏پێتبڵێم زۆر خۆشمدەوێیت ‌و ئەوەی پێمبكرێت بۆتی دەكەم". لەسەر داوای ‏رەنج سەنگاوی ئەو سۆزەی بە مەقامێكیش دەربڕی.‏
    گرنگیدان بە وشەی كوردی ‌و راستكردنەوەی هەڵە باوەكانی زمان بووەتە ‏بەشێك لە ژیانی ناسر رەزازی، ئەو دەڵێت "وشەی دووبارە هیچ پەیوەندی ‏بە زمانی كوردییەوە نییە، پێویستە تەلەڤیزیۆنەكان لەجیاتی ئەوە بنووسن ‏دووپاتە". ‏لە كۆتایی قسەكانی لەم بەشەی گفتوگۆی باڵۆن رەزازی باسی لەوەش كرد ‏تاوەكوئێستا ئاوازی بۆ 180 گۆرانی خۆی داناوە ‌و 620 گۆرانییشی ‏گوتووە.‏
  • РазвлеченияРазвлечения

Комментарии • 49

  • @rezhawmohammed212
    @rezhawmohammed212 3 месяца назад +10

    ناسر رەزازی شانازی کوردان❤️💛💚

  • @shewankurd5587
    @shewankurd5587 3 месяца назад +9

    سه رکه وتن بوو کا ک رنج وه کوو که سه کی شاره زا تیگه یشتوو لیهاتوو هه روه ها سه رکه وتن وته ندروستی بوو ماموستا ناسر برنا مه که دو کا تژ یمیر با زور با شتر و خو شتر بوو .❤❤❤❤❤

  • @qiunB
    @qiunB 3 месяца назад +3

    دەستخۆش کاک ڕەنج 4:31 سوپاس بۆ دووبارە کۆکردنەوەی خێزانەکەی مامۆستا ناسر ❤

  • @aso.mehabad.1995
    @aso.mehabad.1995 2 месяца назад

    تەمەندرێژی بۆ مامۆستا ناسر و ڕەنجی خۆشەویست

  • @Hello-ym5ju
    @Hello-ym5ju 3 месяца назад +1

    سوپاس بۆ ئەو وتە بە نرخانە هونەرمەندی مەزن ناسری ڕەزازی. وەک هونەر و دەنگ نا، بەڵکوو وەک ئەو هەستە نەتەوەیی و خەم لەبەر بونی زمان و کلتورە سەری ڕێزت بۆ دادنوێنم. سوپاس بۆ کاک ڕەنج شانازی و دەست خۆشیت لێ دەکەم.

  • @hiwa2001_
    @hiwa2001_ 3 месяца назад +3

    هر بمینی بو کوردوستانه جوانه کمان ماموستا ناصرگیان ❤❤❤

  • @dr.fargod93
    @dr.fargod93 3 месяца назад +4

    ئەوەندە کاک ناسر خەمی کوردستان ئەخوا، دایک خەمی منداڵی ناخوا، یا خوا هەر بمێنی بۆمان

    • @bahaSalmany-cl2of
      @bahaSalmany-cl2of Месяц назад

      چ گویەکی خوارگە بۆکورد تائەلان 😂

  • @user-dy7dm2fd8i
    @user-dy7dm2fd8i 3 месяца назад +1

    قوربانی ئە ودە نگ وسە دایە تبمهیوای تە ندروستیە کی باشوجیگیرت بودە خوازم کاکە ناسری گوڵ❤❤❤

  • @endazyaranikurdistan1388
    @endazyaranikurdistan1388 3 месяца назад +1

    zimanê kurdî biparêzîn❤❤❤❤

  • @kiaksarkurdstani131
    @kiaksarkurdstani131 2 месяца назад

    her bji mamosta naser dastekant xwes kak ranj.

  • @erfanmahmud2263
    @erfanmahmud2263 3 месяца назад +1

    مامؤستاى گه وره مامؤستا ناسرى ره زازى

  • @endazyaranikurdistan1388
    @endazyaranikurdistan1388 3 месяца назад

    دەسخۆش مامۆستا❤❤❤❤

  • @arezkamal3741
    @arezkamal3741 3 месяца назад +2

    بژی خاڵۆ ناسڕ

  • @kurd-music2022
    @kurd-music2022 3 месяца назад

    بە قوربانت بم خالو ناسر گیان هەر بمینی یاخوا بژی بە خوشی و شادی

  • @bahaSalmany-cl2of
    @bahaSalmany-cl2of Месяц назад

    دڵنیا بەرودوای شیرینە وخۆشە

  • @nazomar5824
    @nazomar5824 3 месяца назад

    جێگەی شانازی هەمووکوردێکی دلسۆزیت .دەنگە زووڵالەکەت قەت نەرزێ . هەربمێنیت 🙏🙏🌷🌷

  • @mandanajavanmiri2913
    @mandanajavanmiri2913 3 месяца назад

    هه ربژیت ماموستا ناصر ❤❤❤

  • @Roman.kalari
    @Roman.kalari 2 месяца назад

    خاڵۆ گیان ❤️☀️💚🥰🫡❤️❤️❤️

  • @endazyaranikurdistan1388
    @endazyaranikurdistan1388 3 месяца назад

    بژی کوردستان🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯

  • @user-cq3cr8mf9j
    @user-cq3cr8mf9j 3 месяца назад

    درووووود برای برنامه بسیار قشنگتون.
    زنده باد بزرگ مرد کرد.
    حضرت ناصر رزازی❤

  • @San-vi1wc
    @San-vi1wc 3 месяца назад +2

    ڕێزی بێ پایانم بۆ مامۆستای فرە زانی بە ڕێز ، هیوام وایە ساغ و باش و شادبێ لەگەڵ جەنابتا مامۆستا ڕەنج ،
    ئەو پرسیارەی کردت کە ئەڵێی بۆچی کورد گەلێکی یەکگرتونیە ؟ .....
    من ڕێپێدانی ئەوە بەخۆم نادەم کە وەک شرۆڤەکارێ
    باسی نایەکگرتووی کورد بکەم ، بەس ئەوەندەی بیزانم ئەو خووەی لەناوماندا بۆتە بەشێک لە پێکهاتەی بوونمان ئەوەیە کە لە یەک کاتا زۆرینەی تاکی کورد واتا یەک مرۆڤ ... چیروک و ڕۆمان نووسە ، شاعیرە ،
    شێوە کارە ،، شیکارە دەرهێنەرە ، بزوێنەرە
    ، جێبەجێکارە ، نواندن کارە نمایشکار ، ژەنیارە ، پۆش کارە ، سینارستە
    ، ڕێکخەرە ، داهێنەرە ،
    کۆمبارسە ، کەرەستەیە ئامرازە ، تەختی شانۆیە ، پەردەیە ، ڕووناکی و تاریکی یە ، دەنگە ، یاریدەدەرە ، هۆڵە ، دەرە بازە ، کورس .. سەندەڵیە ،
    کامێرایە ، بینەرە ، ڕەخنە گرە ، وەخۆی پێ لە هەمووان باشترە وەک ڕادیۆ ئەڵی و نابیستە ، ئەڵێ من ئاغام و ئەبێ هەمووان لە ژێر فەرمانی مندابن جا مەخابن خاکی کوردان بەسەری من بەتەنها ، ئەوە چۆن ئەبێ
    70٪ی کورد ئەغا بێ و 20٪یشی ژن ئاغا بێ برام ئەوەیە کە کورد یەک گرتوونیە لەگەڵ ئەوەی لە ناومانا کەمینەیەک 10٪ی پاک و باش و ڕاست و خۆگر و بەهەڵوێستە ، زۆرێکیش لە ئاغاکان سیخوڕ و خاک و خۆ فرۆشە و بەکرێگیراوە و کویلەیە ...
    ئیتر هەر شاد و بەختەوەر بن ...

  • @Outdoorlifeadventure
    @Outdoorlifeadventure 3 месяца назад

    دستان خوش ماموستا 🎉🎉

  • @ahadmohammadi4168
    @ahadmohammadi4168 3 месяца назад

    کاک ناسری ولات پارێزوو کاک ره نجی تێکۆشه ر سه رکه وتوو بن ته مه ندرێژ بن

  • @yousefmahmoodi388
    @yousefmahmoodi388 3 месяца назад

    بمێنی بۆمان مامە گیان ❤❤❤❤❤❤

  • @selahhamad1644
    @selahhamad1644 3 месяца назад

    دەنگت هەر بمێنێ

  • @endazyaranikurdistan1388
    @endazyaranikurdistan1388 3 месяца назад

    🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯

  • @endazyaranikurdistan1388
    @endazyaranikurdistan1388 3 месяца назад

    🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯

  • @Hich-dx9yo
    @Hich-dx9yo 3 месяца назад

    خالۆ ناسر❤

  • @user-ic3jv9ko3q
    @user-ic3jv9ko3q 11 дней назад

    ❤❤❤❤❤

  • @ferhatferhat85317
    @ferhatferhat85317 21 день назад

    ❤❤❤❤❤❤❤

  • @user-cc2xd9vf1d
    @user-cc2xd9vf1d 3 месяца назад +2

    تەمەن درێژو لەش ساغ بن

  • @kurd-music2022
    @kurd-music2022 3 месяца назад

    ❤❤❤❤❤❤❤❤❤❤❤❤❤❤❤❤❤❤❤❤❤❤❤❤❤❤❤❤❤❤❤

  • @hemnkamal9435
    @hemnkamal9435 3 месяца назад

  • @aramtahsin5646
    @aramtahsin5646 3 месяца назад

    🙏🙏🙏⚘️⚘️⚘️♥️♥️♥️♥️💯💯💯💯👏👏👏👏👏👏

  • @zinetsaleh1729
    @zinetsaleh1729 3 месяца назад

    😍😍

  • @user-dy7dm2fd8i
    @user-dy7dm2fd8i 3 месяца назад

    ئە وە ی تاسە باریە کجارخوشە هه موویان خوشن گورانیە کانت بە ڵام تاسە بار زورخوشە

  • @fakherpenhani1908
    @fakherpenhani1908 3 месяца назад

    کورد هەمو شانازی بە هونەر و هەستت دەکات.

  • @Outdoorlifeadventure
    @Outdoorlifeadventure 3 месяца назад

    🎉🎉🎉🎉🎉

  • @Mohamedlebg123
    @Mohamedlebg123 3 месяца назад

    کەمێک شەرم بتان گرێت ئەم کارەی ئێوە دەیکەن ئەو پتری دۆاکەوتنە نزیکەی 40 ساڵە شەقامی سەر ێەرزتان تەواو نەکردیە ؽستا هاتونە ڕێاسماجیش پیس بکەن ڕوتان ڕەش بێت لەگەڵ ێام کارانەی خوتان دەیکەن😂

  • @awazekixosh4996
    @awazekixosh4996 3 месяца назад

    مامۆستا مەزهەری خالقیت لەبیر نەچێت

  • @salafwtar4566
    @salafwtar4566 3 месяца назад

    ئامۆژگاری دەربارەی تەوبە کردن !
    ruclips.net/video/5jMD8aNoAgM/видео.htmlsi=FDQ7VWlm86O21QWb

  • @rinasrojhilat3868
    @rinasrojhilat3868 3 месяца назад

    مامۆستا ناسری خوشەویست ، ئەو گورانی یەی «وەرە یارم » کە تۆ داتناوە و لە قوڵایی دڵتەوە بەو هەموو جووانی یەوە هەڵقوڵاوە و بە ئەوین داتناوە ،زۆر بە داخەوە کاک «چیا مەدەنی »دزیویەتی و بە دەسکاری نەختیلە ی نۆت و مێترۆنوم ،بە ناوی یەکەم کاری هونەری خۆی ئە یدا بە میکائیل « بۆچی بەو دەردەم دەبە ی خۆتۆ دەزانی حاڵەکەم -هە ر وەکوو پووش و پەڵاش کەوتووم لو کووچەی یاردا ».
    هیچ کەسیش لە خۆت جووانتر گۆرانی تۆ ناچڕێ ،ئەو گۆرانیەی بەڕێزت و هەموو گورانی یە کانت مێژوویان تۆمار کردووە و هەزاران بیرەوەری هەرمانیان لە ژیانی کورددا خوڵقاندووە.هەر بمێنێ و بچریکێنی.

    • @private20231
      @private20231 3 месяца назад

      گوێچکەم دا هیچ لە یەک نا ئەچوون لە خۆوۆ یەکتر تۆمەت بار نەکەین

    • @rinasrojhilat3868
      @rinasrojhilat3868 3 месяца назад

      گوێت ئەگەر مووسیقایی بێ باش لە موسیقاکەی کاک چیا و مێلۆدی یەکەی دا ، بۆت دەر دەکەوێ کە «لە وەرە یارم » وەر گیراوە.

    • @private20231
      @private20231 3 месяца назад

      @@rinasrojhilat3868 شایەدیش قسەی ئێوە بێت چونکە چیا مەدەنی زۆر گۆرانی ئەم و ئەو بە کاردێنێت، بەڵام ئەگەر ڕاستت بوێت چونکە زۆربەی گۆرانییەکانی کاک چیا شۆڕشگێڕانەن پێم ناخۆش بوو وای پێ بڵێین

    • @user-tv2cz2he7s
      @user-tv2cz2he7s 3 месяца назад

      دەمت خۆش بێت مامۆستا و قسەزان ی هەنەر و ڕێزمانی كوردی پیاو حەزدەكات گوێ لەو زمانە شیرن و پاراوە كوردیە بگرئت