بە نووری بادە کەشفی زوڵمەتی تەقوا نەکەم چ بکەم
HTML-код
- Опубликовано: 8 сен 2024
- درێژەی شیعرەكەی مەحوی
بە نووری بادە کەشفی زوڵمەتی تەقوا نەکەم، چ بکەم؟!
بە شەمعێکی وەها چاری شەوێکی وا نەکەم، چ بکەم؟!
لە خەزنەی دڵمدا هەرچی هەیە، هەر داغی سەودایە
دەسا ئەم نەقدە دەردی عیشقی پێ سەودا نەکەم، چ بکەم؟!
لەگەڵ دەستی مەلا ڕێ ناکەوێ زونناری زوڵفی یار
وەکوو «شێخ» ئیختیاری مەزهەبی تەرسا نەکەم، چ بکەم؟!
لە ڕێی ئەو شۆخەدا خۆم کردە خاک و پێی نەنا پێما
دەسا خاکی هەموو عالەم بە سەر خۆما نەکەم، چ بکەم؟!
دەمێکە شاری پڕشۆری مەحەببەت مات و خامۆشە
بە قانوونی تەجەننون شۆڕشێ ئینشا نەکەم، چ بکەم؟!
لە چاوا نم نەما بۆ گریە، نۆبەی سەجدە بەردەریە
سیاساڵم نەبارە، نوێژی ئیستیسقا نەکەم، چ بکەم؟!
لە سەر تۆم دوشمنە دنیا، قەزییەم مانع الجمعە
کە تەرکی تۆ نەکەم، تەرکی هەموو دنیا نەکەم، چ بکەم؟!
بەجێ ماوم لە یاران، نابەجێ ماوم. ئەجەل، زوو بە!
بە مردن لەم قسووری ژینە ئیستیعفا نەکەم، چ بکەم؟!
ئەوا لەیلا بە ڕۆژی حەشر ئەدا وادەی لیقا مەحوی!
هەتا قامی قیامەت، ئاهـ و واوەیلا نەکەم، چ بکەم؟!
درووووووووووود
هەر بمێنن.
🌷🌷🌷🌷🌷
👏👏👏
دەست خۆش مامۆستای بەڕێز
❤❤❤❤❤
جزاکم اللە خیرا

دەستان خۆشبێ
ئەڵڵا..
💞💕💞💕💞
بە نوری بادە،كەشفی زوڵمەتی تەقوا نەكەم چ بكەم؟😞
مامۆستا بێئەدەبی نەبێ لە حزوورتان پێتان وانییە ئەم مانایەش بدات لە بەیتی شەشەم: لەوەی کە چون لە چاوانیا فرمێسک نەماوە بۆ گریان دەبێ نوێژەبارانە بکات لەو وشکەساڵییەی ڕووی لە چاوی ئەو کردووە سا بەڵکوو فرمێسکەبارانی زیاد کات و زێتر بگریت؟
تەواوە كاكە موحەممەدی گوڵ، هەموو واتایەك بەوەی جەنابیشتەوە هەڵدەگرێ
سەڵامەت بمێنن.
ھەتا قامی قیامەت ئاھو واوەیلا نەكەم چ بكەم؟
خاكی عالەم بەسەرخۆما نەكەم چ بكەم؟😪
ئەسڵی تەقوا عدمی ڕیایە
ناکرێ کەسی موتتەقی ڕیا لەکاریا هەبێت
مەحوی لەم دێڕەیا هەڵە بووە
🤍💙🤍💙🤍💙
❤❤❤❤
بە نووری بادە کەشفی زوڵمەتی تەقوا نەکەم، چ بکەم؟!
بە شەمعێکی وەها چاری شەوێکی وا نەکەم، چ بکەم؟!
لە خەزنەی دڵمدا هەرچی هەیە، هەر داغی سەودایە
دەسا ئەم نەقدە دەردی عیشقی پێ سەودا نەکەم، چ بکەم؟!
لەگەڵ دەستی مەلا ڕێ ناکەوێ زونناری زوڵفی یار
وەکوو «شێخ» ئیختیاری مەزهەبی تەرسا نەکەم، چ بکەم؟!
لە ڕێی ئەو شۆخەدا خۆم کردە خاک و پێی نەنا پێما
دەسا خاکی هەموو عالەم بە سەر خۆما نەکەم، چ بکەم؟!
دەمێکە شاری پڕشۆری مەحەببەت مات و خامۆشە
بە قانوونی تەجەننون شۆڕشێ ئینشا نەکەم، چ بکەم؟!
لە چاوا نم نەما بو گریە، نۆبەی سەجدە بەردەریە