بە ئەفسوون و دوعا تەسخیری ئەو شۆخە چ ئیمکانە! مەحوی خوێندنەوەو لێکدانەوەی م:جاسم کەلاری

Поделиться
HTML-код
  • Опубликовано: 6 май 2022
  • بە ئەفسوون و دوعا تەسخیری ئەو شۆخە چ ئیمکانە!
    خەیاڵی خاوە عەنقا ناکەوێتە داوی ئەفسانە
    هوجوومی عاشقانی دی کە مشتێ جوێنی پێ بەخشین
    بە سەر خۆتانیا دابەش بکەن، سا بەش بکا یا نە!
    غوڵامانە سەرم دانا لە بەر پێیا، وەکوو زوڵفی
    کە چی ئەو هەر منی خستۆتە پشت گوێ وەک غوڵامانە
    سەکینەی مەرتەبەی سووتانییە ئاتەش پەرستی عیشق
    ئەگەر ساحێب ئیرادەت بێ عەجەب پیرێکە پەروانە
    بە بێ تۆ سەیری گوڵشەن کردنم هەر وەحشەتی بەردا
    گوڵم دی جامەچاک و بولبولم دی غەرقی ئەفغانە
    نەسیحەت بێ برا! گەر ڕۆڵە بوو مەڕوانە بۆ ئابا
    گەواهی عەدڵی ئەم دەعوایە پووری پووری مەروانە
    مەتاعی سیدق و ئیخلاسم لە بازاڕی ڕیاکاران
    لە سوورەی قل هُو الله دەکەم لەم موشریکستانە
    ئەوەندەم لەو قەد و باڵایە ئاشووب و بەڵا دیوە
    لە سەیری سەروی باغم غایلەی غوولی بیابانە
    نەما جێیی ئەو جگەرگۆشە، مەگەر ڕۆح و ئەویش دەڕوا
    جگەر سۆزانە دڵ بریانە، دیدە پڕ لە گریانە
    چ بەرقی جیلوەیەک هەوری بەهاری کردووە بێ تاب
    بە ناڵە و گریەوە دێت و دەچێ وەک تازە دێوانە
    سیابەختی لە مەجنوونی من ئیتر چی دەوێ مەحوی
    سەرم شێواوە، ڕۆژم تیرەیە، حاڵم پەڕێشانە!

Комментарии • 19

  • @user-ki7kf4ot9i
    @user-ki7kf4ot9i 3 месяца назад

    ما شاءالله

  • @jasmharki1067
    @jasmharki1067 5 месяцев назад +1

    جزاک الڵەخیرا

  • @ahmedabdulrahmen240
    @ahmedabdulrahmen240 Год назад +2

    بەڕاستی ئەم مامۆستایە شیعری عیرفانیەت جوان دەخوێنێتەوە

    • @sherwwta
      @sherwwta  Год назад

      راستە بێ گومان💐

  • @ghazali0
    @ghazali0 11 месяцев назад +1

    ❤❤

  • @akonasrako6908
    @akonasrako6908 Год назад +1

    جزاك الله خيرا ما شاءالله ما شاءالله ما شاءالله ❤ بشت به خوا ليت زياد فير ده بين

  • @karwanpayz8823
    @karwanpayz8823 3 месяца назад

    ده ست خوش ماموستا جاسم به راستى مه لايه كى بيشكه وتووى مادام موطاله عه ى مه لاو شاعيرانى كون ده كه يت به تايبه ت محوى تاك به رست زوربه ى به يته كانى مدحى محمده دروودى خواى لى بيت هه ربزيت

  • @gis4k469
    @gis4k469 2 года назад +1

    ❤️🌹

  • @ahmadyasin1684
    @ahmadyasin1684 2 года назад +1

    💚

  • @shaswarrasul4724
    @shaswarrasul4724 2 года назад +1

    ❤️❤️❤️

  • @bakeramin4426
    @bakeramin4426 2 года назад +1

    💜✨

  • @atafar9877
    @atafar9877 2 года назад

    جوین یانی مصیبت و بلا لای معشوق،،،
    منیش تسلیم کانل بووم ،،، ویک غلام ، او هر گوی ندام .... حتی له گولزار بولبول و گولیشم دی ، بو تو ناله و زاریان بوو...
    ایژی هر چیکم هاورد اترسم متلعق به غیری خوا بیت اویش شرکه ....

  • @user-ee8mg5sb7d
    @user-ee8mg5sb7d 10 месяцев назад

    ماشاللە لە خۆشەویستی و بەڕێزی ئەم مامۆستایە بەڵام ئەم شەرحەی ئەم مامۆستا بەڕێزە هیچ پەیوەندی بە شیعرەکەوە نییە و زۆر هەڵەی تێدا دەکات هەر بۆیە ناتوانێ شەرحی دێڕی یەکەمیشی بکات بۆ دڵنیابوون لە ڕاستی شەرحی شیعرەکە بڕوانن شەرحەکەی مامۆستا عبدالکریم مدریس

    • @Yarani.awin-id2ux
      @Yarani.awin-id2ux 5 месяцев назад

      ئەدەب فێرمان دەکا دەکرێ هەر دەقێک لێکدانەوەیەک زیاتری هەبێت، هەر ئەوە جوانی دەکا هەبوونی ڕاوبۆچوون و لێکدانەوەی جیاواز.😊