Didari film GBG 1 Gk CaffeInternationella Sköna Konster/کۆمەڵەی هونەرە جوانەکانی یۆتۆبۆری سوید،٢٠٢٣
HTML-код
- Опубликовано: 14 янв 2025
- کۆمەڵەی هونەرە جوانەکانی یۆتۆبۆری لە وڵاتی سوید دەهەمین دیداری فلمی سازکرد،،
بۆجاری دەهەمین وپاش دەساڵ بەردەوام بوون لەخزمەت کردنی ڕەوەندی کوردی بە پیشاندانی فلمە کوردیەکان،، لەشاری یۆتۆبۆری وڵاتی سوید کۆمەڵەی هونەرەجوانەکان لەڕۆژانی ٢٥ و ٢٦ ی مانگی یانزە دەهەمین دیداری فلمی کوردیان ساز کرد،، بەدەر لە شیعر و شانۆ و شێوەکار و پرۆژەخزمەت گوزاریەکانی دی کە،،!! کۆمەڵەی هونەرە جوانەکان بۆ ئەمساڵی دەهەمین دیداری فلمی ڕێکخست،،
----------------------------
لەڕوانگەی کۆمەڵەی هونەرە جوانەکان سینەما جۆرێکی نوێی نووسینەوەی مێژووی مرۆڤە لەم سەدەمەدا کەتێیدا دەژین و ژیانێک بەئاراز و نەهامەتیەکانی و بە بەخۆشەویستی و خۆشیەکانیشیەوە،، / سینەما گوزارشکردنێکی ئەدەبی و هونەریانەی هاوچەرخە بۆ ئەو ڕوداوانەی کە مرۆڤ بەسەری دادێت،،/ کۆمەڵەی هونەرەجوانەکانی یۆتۆبۆری وەک کاری هەمیشەیان لەدەهەمین دیداری فلمی کوردی دوپاتیان کردەوە کە بەردەوام دەبن لەدروستکردنی ئەو پردەی کەخۆیان و هونەر کۆدەکاتەوە بۆ بەرپەرچ دانەوەی ئەو کارەساتانەی ئێستا بەسەر مرۆڤایەتیدا دێت،،/ هەربۆیەشە کەبە دروشی[ نا بۆ جەنگ ] دیداری دەهەمین فلمی کوردییان سازکردبۆ میوانی تاراوگە و جارێکی تر خۆشەویستی نێوان ڕەوەندی کورد و سینەمای کوردیان پێکەوە بەستەوە و دەستلەملانی یەکتر بوون،،/
----------------------------------------------------------------
ڕۆژی یەکەمی دیدارەکە لەسەرەتای چوونەژورەوە بۆناو هۆڵەکە بە دروشمی[ ئێمە ژیان جوانتر ئەکەین] گروپی کاری هەرەوەزی لەدانیمار بە پێشانگای کتێب و بەپیشاندانی زۆرێک لە ناونیشانە جیاوازەکانی کتێب بەشداریان کرد..
لە پایتەختی ڕۆشنبیری و لە شاری سلێمانی یەوە شاعیری گەلەکەمان محەمەد پاکژ بەهاوکاری هونەرمەند جەزای ساز شیعرێکیبەناونیشانی [ نا بۆ جەنگ ] لە کرتە ڤیدیۆیەکدا پێشکەشی بەئامادەبووان کرد
بە وتاری کۆمەڵەی هونەرەجوانەکان لەلایەن شەماڵ ئیبراهیم سەرۆکی کۆمەڵەکە دەستی پێکرد،،/ وێرای بەخێرهاتنی ئامادەبووان لە قوڵای دڵیەوە زۆر سوپاس بەرنامەی جی کەی کافێ تەلەفزیۆنی گەلی کوردستان کرد کە بەرنامەیەکە کە هەمیشە پشتیوانی سینەما و شانۆ و موزیک و شیعر بووە،، هاوکاری کۆمەڵەی هونەرە جوانەکانی بووە، هونەرمەندان دلێر نامۆ و سۆزان نامؤ دەستپێیەکی دیدارەکەیان ڕازاندەوە بە چەند پارچە موسیکێک و چەند گۆرانی یەک،،/
------------------------
ڕۆژی یەکەمی دیدارەکە شەممە ٢٥ ی یانزە ئەم فلمانە پیشان دران
فلمی[ مراز] لەدەرهێنانی دیدار نزار حەسەن ماوەکەی ٩ خولەک
فلمی [ماڵی ئێمە لەوێ یە] لەدەرهێنانی کرمانج فەرەج ماوەکەی ٢٣ خولەک
فلمی [کلاسیکۆ ] دەرهێنانی هەڵکەوت موستەفا ماوەکەی ٩٦ خولەک،..