چۆنییەتی دروستکردنی چییز کەیک--How to make cheese cake 🍰
HTML-код
- Опубликовано: 12 сен 2024
- سڵاو ھاوڕێیانی خۆشەویست ئەوەش شێوازی دروستکردنی چیز کەیک بە ھیوام ھەموو سوودی لێببینن
پێوستییەکانی:
١کەوچکی زەڵاتە جەلاتین
١٠٠مل یان پیاڵەیەک ئاو بۆ ناو جەلاتینەکە
٢ پاکەت یان پارچە پسکیتی چا ھەرجۆرێکی تریش بێت ئاساییە
٢٠٠گم کەرەی تواوە « زبدە»
١ پاکەت کرێمی شانتی سپی
١کوپ شیری سارد بۆ دروستکردنی کرێمەکە
١/٢کوپ واتا نیو کوپ شەکری بۆدرە یان پاودەر
٣٠٠گم پەنیری کرێمی یان «جبنة الکریمي-جبنة بالقشطة»یان «cream cheese »
کەمێک ڤانێلای تەڕ یان یەک پارچە ڤانێلای وشک
١پاکەت جەلی شیلک ھەر تامێکی تر بێت ئاساییە
١کوپ و نیو ئاوی گەرم یان کوڵاو بۆ دروستکردنی جەلییەکە
جەلی بچووک و وردەکان بۆ ڕازاندنەوەی
-----------------
پێش ھەموو شتێک ئاو و جەلاتینەکە تێکەڵ ئەکەین و ھەتاوەکو جەلاتینەکە ئەتوێتەوە وازی لێئەھێنین ،دوای ئەوە کەرەکە ئەتوێنینەوە و پسکیتەکەش جوان ورد ئەکەین بە ئامێری کارەبایی یان بە دەست و لەگەڵ کەرەکە جوان تێکەڵی ئەکەین دواتر پسکیتەکە ئەکەینە ناو ئەو قاڵبە کراوانە و جوان لەسەر قاڵبەکە دایئەنێین و بە پیاڵەیەک رێکی ئەکەینەوە لەسەر قاڵبەکە دواتر ئەکەینە ناو فرێزەری سەلاجەوە وازی لێئەھێنین تا پێویستییەکانی تری ئامادە ئەکەین، ئینجا جەلاتینەکە ئەکەینە سەر ئاگرێکی کز تا ئەکوڵێت ، دواتر کرێم و شیرەکە بە ئامێری کارەبایی جوان تێکەڵ ئەکەین تا ئەبێت بە کرێمێکی جوان پاشان شەکرەکەی تێکەڵ ئەکەین و دواتر پەنیرەکان و جەلاتینەکە و ڤانێلاکەی تێکەڵ ئەکەین و جوان بە ئامێری کارەبایی تێکی ئەدەین ھەتاوەکو ئەبێت بە گیراوەیەکی جوان، پاشان پسکیتەکە لەناو فرێزەردا دەرئەھێنین و گیراوەکەی ئەکەینە سەر و ئەیکەینە ناو فرێزەر بۆ ٢سەعات ، دوای ٢ سەعاتەکە ١٠ دەقە پێش دەرھێنانی کرێمەکە جەلییەکەی دروست ئەکەین کوپ و نیوە ئاوەکە و جەلییەکە تێکەڵ ئەکەین و جوان تێکی ئەدەین تا کەمێک سارد ئەبێتەوە لە کۆتاییدا جەلییە وردەکان بۆ ڕازاندنەوەی ئەکەینە سەری و دواتر جەلییە گیراوەکە ئەکەین بەسەریا و ئەیکەینە ناو فرێزەر بۆ ماوەی ١سەعات
دواتر نۆشتان بێت
Awash linky instagramm atwann lawesh karakanm bbinn
/ xwardnakany_eman