@@berwnyassin6374 خۆشەویست ئێمە لەگوێی گا دا خەوتوین ، خوێندنەوەی ڕۆژئاوا و ئێران ناسی و تورک و عەرەب و جیهان ناسی کاری زانکۆکانە بەڵام ئەوانیش لەبەر نمایش و ئاهەنگی یەکترناسین و سەماو خۆبادان عەقڵیان بەمە نەشکاوە ، من و عیرفانیش قوڕی کوێ بکەین بەسەرماندا !
سێوێک بەربێتەوە دەڵێین خودا ڕزقی بۆمان ناردوە ❤❤❤❤
سەد لەسەد پێکات مامۆستا گیان🎉🎉
❤❤❤❤❤❤
هەربمێنیت پایەدار
سوپاس بۆ تۆ، بەهیوای بەردەوامی.
خەرمان بەرەکەت.
سوپاس ئوستاز ی جوانبیر
ڕێز و خۆشەویستی بێ پایانم بۆت هەیە ئوستاز گیان دوبارە سوپاس بۆ هەبونت و ماندوبونت❤
جێگای فەخرن خاوەنشکۆ
❤️
دەست خۆش مامۆستا، بەڕاستی بەرنامەکانت بەسودن زۆر سوپاس
ڕێز و خۆشەویستی مامۆستا.
بژیت مامۆستا.
پایەدار
ڕێزی زۆر و خۆشەویستی
ھەر بمێنی ⚡️
سوپاس و ڕێزی زۆر
خودی کتێبەکەم هەیە بەڵام بەو شێوەیە تێنەگەیشتم کە تۆ شرۆڤەت کرد یاخوا دەستەکانت خۆشبێت ئوستاز گیان باوەڕ بفەرموون خزمەتێکی زۆرت پێشکەش کردووە، تکایە بەردەوام بە، لەسەر کار گووێت لێ دەگرم جێگایی رێز و خۆشەویستی 🌸❤️
هەردوو چاوی منن هازاردی ڕوح
zor supas jegay shanazit ❤❤
سوباس وزتاز بؤ ماندوبونت ❤️❤️🌹🌹
سڵاو لەمامۆستای ئازیز،بەردەوامبە🥰🥰
دەستت خۆش ماندو نەبی کاک فەریدوون کارێکی پیرۆزو مەزن دەکەیت بەم سوود گەیاندنەت ڕێزم هەیە بۆ ماندوو بونت و ڕاچڵەکاندنی هزرمان بە هیوای بەردەوامیت
ڕێزدارن
دەست خۆش ئوستاد گیان سەربەرز و لەش ساغ بی
هەر دوو چاوی منن
دەست خۆش بابەتەکانت بەسودن
دەک نەناڵی کاک فەریدونی بەڕێز ؟ بەڕاستی جێگای دەست خۆشییە بۆ بەڕێزت کەوا خۆت ماندوو دەکەیت ، نیشتمان و گەلەژێر دەستە ستەم لێکراوەکەت ئازیزم ، یاخوا هەرمۆفەقو هەر بێووەی بیت بۆ هەمیشە🌻❣️🌷🌲
سوپاس قەدرگران
بەفیدات بم مامۆستا گیان 🌸
جێگای فەخرن خاوەنشکۆ
❤❤❤❤❤❤❤❤❤احمدحسن❤❤❤❤❤❤دەسخۆش ❤❤
چاوەڕێیی کتێبەکەت دەکەین ✌️
Dast xosh ⚘❤
دەست خۆش ئوستاز خۆی ئەوروپیەکانیش لە ئێمە حاڵیان باشتر نەبوو بەس ئەوان زوو دەرکیان بە خەلەلەکانی خۆیان کرد و زوو ڕەگی شێرپەنجەکەیان دەرهێنا بەڵام مەعەلئەسەف ئێمەی خەڵکی ڕۆژهەڵات جاران ئاقڵتر و پێشکەوتوتر بوین و خەڵک ڕێزی فەلسەفە و زانست و هونەری لابوو ئێستا هەتا بۆمان بکرێت کلتوری خێڵ و باڵادەستی پیاوانی ئاینی پەرە پێ ئەدەین زۆر بەداخەوە هیوادارم ئیتر خەڵک هۆشیار بێتەوە ژیان واناچێتە سەر
خۆشەویست
پرسی ڕۆشنگەری و گۆڕانکاری پشوودرێژی دەوێت ، بەشبەحاڵی خۆم بەردەوام دەبم تاکو ئامانجەکە دەپێکم و تەمەن باقی بێت ، دڵخۆشم بەهەوڵی هەمووتان کۆمەڵگای ئێمە هێشتا مرۆڤگەلی ئێجگار جوان و ڕوح پاک و دڵ پڕ ئومێدی تیادا ماوە .
ڕێز و چەپکێ گوڵ
@@faraidwnhirane زۆر بەڕێزی ئوستاز لە ڕابردوو و ئێستا و داهاتووش هەمیشە جێ دەستت دیارە
دەستت خۆشبێت
ماندوو نەبی مامۆستا 🤍🤍
جێگای فەخرن خاوەنشکۆ
وەک هەمیشە ڕێزو خۆشەویستیمان بۆ ماندوو بوونت 👍🤝🌹🌻🍂
جێگای فەخرن خاوەنشکۆ
کۆگای فکر و مەعریفەی دەستت خۆش بەڕێز❤
دەست خۆش کاک فەرەیدون
جێگای فەخرن خاوەنشکۆ
دەس خۆش 🌹
ئەو کتێبە بەزمانی کوردی هەیە؟ ئەگەر هەیە کێ وەریگێڕاوە؟ دەستخۆش زۆر زۆر بەسوود بوو استاز گیان چاوت ماچ دەکەم
ئاشنایەتیم نیە بەچاپەمەنی کوردی
(کۆیلەی هزرن) ئەو ڕستە سەرنجی ڕاکێشام بزەبت کۆیلەی هزرین ترسانمان لەقسەو ڕای خەڵکیش هەر بەخاتر ئەوەیە چەند جوانن ئەو ئازایانەی توانای شکانی ئەو وەهمەی هەبێ و ڕای خۆی زیاتر بەچۆکی نەهێنێ لەشێوە ژیانی.
مرۆڤ بەبێ ئازادی هزری هەر کۆیلەیە
🌹🌹🌹🌹
💗 Hergiz mando nebit 💗
جێگای فەخرن خاوەنشکۆ
دەستخۆش
بۆچونەكان هەمووی ڕاستن ئەبێ ئەوەش بزانیین ئەوانیش زۆر سودمەندبوون لە شارستانیەتی سۆمەری و میسرییە كۆنەكان و فیرعەونەكان
بابەتی بوون و ئینصافى بەڕێزتان لە زۆربەی وتارەکان ڕەنگی داوەتەوە
هەرگیز ناتوانین جەهل لە ناو ببەین ئەگەر سەرەتا دونیابینیەکی بەدیل بونیاد نەنێین .
ئەوەی بەڕێزتان دەیکەن بونیاد نانە لەوپەڕی ئارامی
وەک هەمیشە ماندوو نەبی .
جێگای فەخرن خاوەنشکۆ
سڵاو مامۆستا ماندوو نەبیت بەپێی بیر و بۆچونی خۆم گەشتومەتە ئەو ئەنجامەی کەوا تاکی رۆژھەڵاتی مەعریفەت و زانیاری زانین لە یەک جیا ناکاتەوە واتە کاتێک کە بروای بە شتێک ھەبوو خۆی بە راستی رەھا دەزانێت و ھەرگیز مل بۆ ھیچ کەسێکیتر دانانەوێنێ ھەتا ئەگەر بزانێ شتەکانی خۆی دوورن لە مرۆڤایەتی ئامادەنیە ریفۆرمی تێدا بکات کەچی پینە و پەرۆی دەکات بۆیە ئەگەر دیقەت بدەین ھەر لەناو یەک ئایدۆلۆژیا چەندین لق ھەیە و ھەر لقێکیش حیزبێکن چجا بگاتە ئەوەی ئایدۆلۆژیاکان بەیەکەوە کۆک بن و ئامانجیان خزمەتی مرۆڤایەتی و کۆمەڵگە بێت بە رای من بڵاو کردنەوەی مەعریفەت لەناو تاکی رۆشھەڵاتی و کورد بە تایبەتی پێویستتر پێش خوێندنەوەی کتێب وە دەبێت تاکی رۆژھەڵاتی وا لێبکەین کەوا فرە فیکری قبوڵبێت و شتە باشەکان لە فیکر و ئایدۆلۆژیای بەرانبەر وەرگرێت ئەگەر دژی ئەو فیکرەش بێت بە کورتی دەبێت تاکی رۆژھەڵتی ئەوە قبوڵبکات کەوا کەسێکی مارکسی و ئیسلامێکی ئوسوڵی بەیەکەوە را و بۆچون بگۆرنەوە بە لەبەرچاو گرتنی کۆمەڵگاکەیان و ئاین و ئادۆلۆژیای کۆمەڵگاکەیان نەوەک چاو لە ئەوروپیەک بکەن کە ئەوانەش ھەمووی دەگەرێتەوە بۆ مەعریفەت زانی نەک زانیاری زانین بە رای من دەبێت شۆرشی مەعریفی لەنێو تاک بە تاکی کورد دەست پێبکات من لەسەر ئەو بۆچونەشم ئەگەر شۆرشی مەعریفی دەست پێبکات بە نزیکی ٪٦٠ بەسەرەوەی کێشەکانمان چارەسەر دەبێت مامۆستا رای جەنابت چیە لەسەر ئەو بیرکردنەوەم ھەر کەسێکیش ئەم کۆمێنتە دەخوێنێتەوە رای چیە ؟ من حەز دەکەم رەخنەم لێ بگیرێت چونکە رەخنە مەعریفەتم بەرز دەکاتەوە و چەند رەخنەم لێ بگیری ئەوەندە جارە بیر دەکەمەور چاوەرێی رەخنە و پێشنیارەکانتانم وە چۆنیەتی دەست پێکردنی ئەو شۆرشە مەعریفیە لەسەر ئەم قسانەم لەگەڵ رێز و خۆشەویستم بۆت مامۆستا فەرەیدون ھیوادارم بەردروام بیت لەو شۆرشە مەعریفیەت❤🎉
خۆشەویست
ئەوەی بەڕێزت باسی دەکەیت تەواو لەگەڵیدا هاوڕام ، هەر ئەمەشە کە دەستم داوەتێ و هەوڵی لەپێناودا دەدەم کە سەرەتا پێویستە تاک بدەینەوە دەست خۆی و لەم هەموو بتسازیە ڕزگاری بێت .
ڕێز و چەپکێ گوڵ
@@faraidwnhirane زۆر سوپاس مااندو نەبیت رێگاکەت رێگەیەکی پیرۆزە ھیوادارم سەرکەوتو بیت بەڵام دڵنیات دەکەمەوە تەنھا نیت منیش دەستم پێی کردووە و ھەر کەسێکیشم ئاگادارکردبێتەوە پێم راگەیاندووە دەوروبەری خۆی ئاگادار بکاتەوە سەرکەوتو بیت ھیوادارم کەسانی وەک جەنابتمان زۆت بێ و بینەر و بیسەری زۆر بێت🌹
@@ahmadking6794
گومانم لەدڵسۆزیتان نیە و دڵخۆشم پێتان
هەر هەبن
هیوای تە مە ن درێژیت بۆ ئە خوازم بە ڕاستی پێویستمان زۆر بە کە سانی وە ک بە ڕێزتان هە یە بۆ زیاتر ووشیار کردنە وە ی کۆمە ڵ گاکە مان
كاك فریدون دەست خۆش هیوادارم زیاترو زوتر خۆت هیلاک بکەیت بەڕاستی کاری گەریت لەسەر خەڵکی داناوە ئەگەرچی خۆێنەرو ژمارەمان کەمە بەڵام نابێ کۆڵبەین هەربژی۰
پڕۆژەی من تاکو پێکانی ئامانجەکەی ناوەستێت ئەگەر بۆ تەواوی تەمەنم پێویست بێ هەر کۆڵنادەم لەوە دڵنیابن کە ژمارەی کەم و زۆری هیچ لەئارامی و پشوو درێژی من ناگۆڕێت پایەدار
بەخێر بێتەوە کاک فەرەیدون
جێگای فەخرن خاوەنشکۆ
@@faraidwnhirane 🌹
مامۆستا تۆ کتێبت نوسیوە لەسەر ڕۆژهەڵاتناسی بەعام ئەم کتێبە باشە یان خراپ
بەگشتی بابەتی باشی تیایە خۆشەویست
من پیم وایەگەلی مسرئەگەرپیشکەوتنێکی هەبێت دەگەڕیتەوە بۆناپلیون چۆنکە یەکەم ئامیرکەبردیان کەبوەهۆکاری تاڕادەیک پیشکەوتن ئامیری چاپخانەبوو❤احمدحسن❤❤❤❤❤❤❤
میسریەکان خاوەنی شارستانیەتێکی باڵان تەنانەت هەوێنی دروست بوونی فەلسەفەی یۆنانیشن پایەدار
ماندوو نەبیت کاک فەرەیدونی زێدە ئازیز.
جارێک کاک عیرفان موستەفا باسی ئەوەی ئەکرد کە بۆچی ئەوروپیەک لەجێی من بیربکاتەوە بۆچی ئەوان تەنها ڕۆژهەڵات ناسیان ببنێت بۆ ئێمە ناتوانن ڕۆژئاوا ناسمان هەبێت.
جا من چاوەڕێی دونیابینینی خۆتم لەسەر ڕۆژهەڵات ناسی.
بەڵام شتێک جێگەی سەرنج بو بۆم ئەویش باسی ئەوەت کرد کە عەرەب ئەدەبیاتێکیان نیە، من ئەدەبیاتی عەرەبم نەخوێندوەتۆ، باڵام ئەوە ڕێی تێئەچێت گەلێک دەیان ئیمپڕاتۆر و فەرمانڕەوایەتیان هەبوە کەچی ئەدەبیاتێکی ئەوتۆیان نەبێت؟
خۆشەویست
من دەرفەتی گوێگرتنم نەبووە لەبەڕێز عیرفان بەڵام گومانم لەتێگەیشتنە قوڵەکانی نیە و تەواو هاوڕای ئەوم ، سەبارەت بەئەدەبی عەرەبیش ئەمە دیدی من نیە بەڵکو ئدوارد سعید وادەڵێت کە وەک خۆم هاوڕای نیم بەڵکو بەپێچەوانەوە ئەدەبی عەرەبی پێش ئیسلام و دوای ئیسلامیش لەوپەڕی باڵایی و قوڵیدابووە .
ڕێزو چەپکێ گوڵ
@@faraidwnhirane
درود بۆ بیرمەند و دونیادیدەکانی کورد کاک فەرەیدون و کاک عیرفان.
کاک فەرەیدون سەرنجی یەک شتم داوە، ئێمە لە سەردەمی گرانیەکان سەدان کورد چونەتە ئێران بە نمونە، وە لە ئێستایشدا سەدان کورد بۆ مەبەستی خوێندن و بازرگانی چونەتە تورکیا.
گەر سەرنج بدایت هەریەکە و لە ڕویەکەوە خوێندنەوەیەکی بۆمان هێناوەتەوە، من زیاد لەسەر تورک نازانم، بەڵام وەک هاوسنوریەکم لەگەڵ ئێران و هێندەم لەسەر خوێندونەتەوە و گوێملێبوبێت بەتایبەت ئەو کوردانەی کە لە نەوەدەکان چونەتە ئێران، لەسەر کۆمەڵگە پیس و گڵاوەکەیان بیستوە، لەگەڵ ڕێزم ئەوها وەسفم دا بەڵام گەر تەنها خراپ بونایە ئەموت خراپ بەڵام خراپ هیچ نیە بەبەرچاو ئەوانەوە.
وەک خۆیشتان فەرموتانە زانین هێزە، ئایا گەر کۆمەڵێک بەشمان کردبویەوە لەسەر ئێرانی ناسی و تورکیا ناسی و ئەو زانیاریانەمان کۆبکردایەتەوە لەسەریان و بخوێنرایە ئایا ئەمە لە ئێستادا نا بەڵام ڕێی تێ ئەچێت؟
ئەمە جگە لەوەی کورد لە خاڵکی ئێران و تورکیا و عەرەبیش هەیە، ئەمەیش خوێندەوەیەکی باشمان بۆ دوژمن پێئەداین.
@@berwnyassin6374
خۆشەویست
ئێمە لەگوێی گا دا خەوتوین ، خوێندنەوەی ڕۆژئاوا و ئێران ناسی و تورک و عەرەب و جیهان ناسی کاری زانکۆکانە بەڵام ئەوانیش لەبەر نمایش و ئاهەنگی یەکترناسین و سەماو خۆبادان عەقڵیان بەمە نەشکاوە ، من و عیرفانیش قوڕی کوێ بکەین بەسەرماندا !
@@faraidwnhirane
دور لە ئێوە، وامەفەرمون.
کوردانی باشور خەجاڵەتی بکێشین.
کاک فەرەیدون پرسیاسێکم هەیە، گەر کەسێک ئەم پرسیارەی من ببینێت ڕەنگە دورلەڕوت بە گەوجم تێ بگات، بەڵام من مەبەستمە ئەم پرسیارە بکەم.
ئەوەی زۆر گرنگە کوردەکان لە زانکۆکاندا بیخوێنن و فێری بن زیاتر چیە؟ یەک دیارە بێ ماڵ و حاڵین، بەمەیش پێڕادیارە شتانێک لە شتانێکی تر باشترە مەعریفەی زیاترمان هەبێت، وە پاشانیش کورد بە گشتی پێویستەکات چی بزانێت و مەعریفەی بە چی دەوڵەمەند بکات بەگشتی؟ وەک مێژو و جوگرافیا یان چی؟
@@berwnyassin6374
ئەم پرسیارە لەقوڵایی بیرکردنەوەوە دێت نەک مایەی گاڵتەو توانج بێت پایەدار ، بەدیدی من ( سێ هەنگاو ) هەیە کە لەدوای نان و ئاو لەسەر هەموو تاکێک فەڕزە کە بینێت ، ئەمانیش بریتین لە :
مەعریفە ، کار ، زانست
کە هەر یەکێک لەمانە پێویستیان بەوردکردنەوە و شیکاری وردهەیە تاکو هەمووان تێبگەن تاکو پێبگەن .
ڕێز و چەپکێ گوڵ