Размер видео: 1280 X 720853 X 480640 X 360
Показать панель управления
Автовоспроизведение
Автоповтор
دەمخۆش، ئاخر کێشەی ئێمە ئەوەیە کەرە خوێندەوارەکانمان خۆیان بە ئەسپ دێتە پێش چاو نازانن هەر کەرن لەگەڵ ڕێزم دا. سەرکەوتوو بن
زور سوباس ❤ زه نجي عه قل
قەدرگرانن لوتفتان هەیە خاوەنپایـــــــــــەڕێز و موحیبەت
دةس خؤش وابزانم شعريكي شيخ رةزا هةية دةليت >< من كةرو تؤكةر هةر هةموومان كةرين >>> لةكةل ريزم بؤ تؤي زؤر بةزيز 💚💚💚💚👍
Mandu nabi bo aw qsa banrxanat❤
دەستان خۆش مامۆستا گیان، من خۆم لەم دۆخە لاداوە و لەمێژە لێی دەرچووم ئێستاش بێ بارم
خۆدەربازکردن لەزیندانی میزاجی ئەوانیتر ژیریەتیە
كێشەی كەمەلگای ئێمە لەوە دایە كاتێك كەرێك باری داربێت🪵وا بیردەكاتەوە كە ئەو جێوازە لە كەرەكانی تر كە باریان ئاوە🪣دەست خوش ماموستا💐💐❤️
ڕێک ئەوەیە کاریگەری تۆخی کەرێندراویەکە
ئەو ئازایەتی و ڕاستگوی و فکر ڕۆشنیەتم خۆش ئەوێ هەر بمێنێ اوستازی مەزن🖤
دروود بۆ بەڕێزتان خاوەنشکۆ
زۆر سوپاس مامۆستا بۆ ئەوانە جوانەهیوادارم وانەیەک لە سەر بیرو تێڕوانی ئەلبێرت کامۆ دانێیت بە تایبەت دنیابینیەکەی لە سەر ئەفسانەی سیزیف
بانچاو ئەزیزم
دەست خۆش 🍂🍂
ئای بەخێربێیتەوە مامۆستا گیان.💐💐💐💐کاتێک لە لایەن ئامۆزا و خاڵۆزاوو هیتد.. پرسیاری شەخسی و تایبەتمان لێ دەکرێ دەبێ وەڵام بدەینەوە ، ئەگەر وەڵام نەدەینەوە عاجزدەبن لێمان.کێشەکەش ئەوەیە ئەبێ وەڵامەکەمان بەدڵی پرسیارکەربێت!!!!!! خۆ وەڵامیان بەدڵ نەبێ ئیتر لێت دەبن بە واعیزە!!!ئیتر ئەبێ بارەکە هەڵگرین، دەنا عاجزدەبن لێمان.دەست و دەمتان خۆشبێت .💐💐💐
ئەوان پرسیار ناکەن بەڵکو چاوەڕێی ئەو وەڵامەن کە پێش وەختە بۆ من و تۆیان داناوە ، ئەمەش ئەوپەڕی بێ مروەتی و شعوریە
@@faraidwnhirane ئوستاز ئەم لەقاڵبدانە بۆ هۆکاری چیە ؟ دەرونیە وهمە پەروەردەیە ؟ بۆمەوەیە؟ دەکرێ هۆکاری ئەم پوچیە چیبێت
Dam xosh
دەست خۆش ماموستا سلاو ورێز بەخۆا نەیزان بیکەنن یانش بگرین قسەکانت ،زور مەقول و جەوهرینە..
تاجی سەرن خاوەنشکۆی ڕێزدار
هەربژیت کاک فەرەیدونی بەڕێز بەڕاستی زۆر گرنگبو زمان خۆش دەم خۆش تەندروست بیت
دەست خۆش سوپاس بۆ ماندوو بونت مامۆستای بە رێز.
تاجی سەرن خاوەنشکۆ
وتەکانت گریانی دەوێ و دەمانگریێنێ و چاومان پڕ دەکات زۆر سەختە کە دەزانی ئەم دنیایە چەند فراوانە و تۆش لەچ بەرتەسکیەک دەژی.زۆر سوپاس
خۆشەویستئێمە لەناو زەڵکاوی جەهلا هەناسە دەدەین و ئەمەمان ناوناوە ژیان .
@@faraidwnhirane گرێکانی ژیان پوچی ناخ وەهمی شکۆ بۆتە تەوق لەگەردنی کەچ کراومان بۆ مرۆڤێکی دی ڕاستە بەڵام سەبارەت بەدین نا دین ڕازێکی قوڵی ئازادی مرۆڤە چنراوە بە گەردونەوە دین کانگای سڕو زازە هەرسات هەرسەدەیە دەرکەوتەیەکی نەزانراو کەشفی سڕێ لەسەروی زانست و هەستە وەیە مقامی ڕۆحیە ئەشێ عروج کەین سوپاس بۆ ڕێز گرتن و گوێگرتنمان
خۆشەمەوێی کاک فەرەیدوون! هیوادارم زیاتر بناغە کۆن و ڕزیوو و نەخۆشەکەمان بەر بۆمبی هایدرۆجینی ڕۆشنبیریت بدەیت.. هەر تەندرووست و تەمەنبەردار بیت شکۆدار.
تاجی سەرن پایەبڵند
ده ست خوش هه ميشه ناوەروكى فكرى باباتەکانت زور به ساکاری بو گوێگر گەياندووه ٣ سالە گوێگرتم ❤
@@faraidwnhirane 🙏♥️
ئای ئەگەر ڕەواجمان بەکەسی وەکو تۆدەدا ئیستا حاڵمان ئاوا پەریشان نەدەبو .من بڵیم چی کە چەرچیەکانی ئاین میدیایان بەدەستەوەیەو ڕیگەنادەن کۆمەڵگا ئەم قۆناغە لەبئ عەقڵی تئ پەڕینێت .. درود بۆجەنابت ❤
خۆشەویستکورد دەڵێ : گۆزە چی تیابێ ئەوەی لێ دەڕژێت ، ئیتر گۆزەی کۆمەڵگای ئێمەش ئەوەی لێ ڕژاوە کە تیای بووە
تاجـی سەری مامۆستا 🌷
ڕێزدارن خۆشەویست
دونیابینی ئێمە کەرێندراوە !!!!!!!!!!!!!!دەربڕینێک و هەزار مانا ❤❤❤❤❤❤❤
هاتنت مایە ی ئارامیە سپاس بۆ ماندو بونت ❤
سپاس کاک فه ره یدون🙏💜⚘️
جیای بکەڕەوە مامۆسا گیان بارەکە خراپیو چاکی بارەکە جیا بکەرەوە دەسی بخە سەر ؟؟
مامۆستای گوڵ💐🌻🌼
🙂🙂
دەست خۆش کاک فەرەیدون
سەرکەوتوبی ❤
زۆر تەواوە ئوستاز ئەم پەیوەندی کۆمەڵایەتی و خزمایەتی و عەشیرەت و مام و خاڵ و باوک و پورزاو ئامۆزا لە سیستمە تۆتالیتاریەکان ترسناکترە هەمان دەسەڵاتی ستالین و کیم جۆن ئونە بە شێوازێکی تر ئیتر تۆ قبوڵت بێت یان قبوڵت نەبێت بێ سەوادێک بەناوی خاڵایەتی یا مامایەتی یا باوکایەتی ڕەوایەتی بەخۆی ئەدات تەداخولی ژیانت بکات و ڕێگا و شوێنت بۆدیاری بکات وەئەبێ بەزۆر شانازی بکەیت کە ڕێچکەی باووباپیرت گرتوەو بۆشت نیە فزە بکەیت چونکە ئیتر ئەمە خاڵی تۆیەو خاڵیشت لەسەر ڕێچکەی باووباپیرت ڕۆشتوەو وای دائەنێن باووباپیرانمان کەسانی پیرۆز و پیاو چاک و مەلا و فەقێ بوون ئەبێ لەسەر ڕێبازی ئەوان بڕۆین واتە دواکەوتووی و جەهالەتی باپیرمان بە شتێکی چاک و پیرۆز پێ ئەفرۆشنەوەو دواکەوتویمان لا پیرۆز ئەکەن حەتا ئەوەنە دەسەڵات بە خۆیان ئەدەن کچێک بکوژن چونکە کوڕێکی خۆشویستوە بەڵام لەگەڵ پیرەپیاوێکی دەوڵەمەندی ٥٠ ساڵ هاوسەرگیری نەکردوە حەیاو شەرەفی خاناوادەکەی بردوە. ئێمە هاوڵاتی نین بەڵکو موڵکین موڵکی باوکمانین موڵکی خاڵمانین ئەوان بۆمان دیاری ئەکەن چۆن بژین پێویستە ئەو کلتوورە سەقەت و ناشرینە بنێژین و لەناوی بەرین...هتد ئەوەنە شت لەناو دڵمە ڕەنگە بە کتێبێکیش نەتوانم دەریبڕم سوپاس بۆ ڕۆشنکردنەوەی ئەقڵمان مامۆستای بەڕێز❤
لە سەرو منیش شتێک نووسی بەڵام ئەو نوسراوکەی تۆم بینی لە هەمو شت پەژیمان بوومەوه کاکە فەریدون لە گەڵ مێشک کەفەڵ و بیر کورتێکی وەک تویەتی خۆ جا وەرە تو تێ بگەیەنە تو رێنوێنی باوک بە بە دەس تێ وەردان لە ژیان تاک کەسی بزانیت وەڵڵا بۆ ئەوە نابیت کەس سەلامیشت لێ بکا دەڵێی کاکە تو سەلامت لێ کردم بیرمت تێک داوە تکایە بڕو نەوار مێشک لە سەرت هەڵگرەوە تو مێشکت تێ کەڵی کردوە بە داخەوە با ئەوەش بڵێم وتووێژی شوکر موستەفا و مەسعود موحەممەد هەیە سەیری بکە ئەوان مانەوەی ئەم گەلە لە عەشیرەت و مەلا و فەقێ دەزانن ئەگەر خۆیان وابزانم لە بەرەی چەپن
@@Farhad-lu7jfئەزیزم مامۆستا لە سەرەتا وتی ئەم ڤیدۆیە بۆ کەسانی وەکو جەنابت نییە جەنابت لە مەبەستی مامۆستا تێنەگەیشتوی لەگەڵ ڕێزدا
لێرە پەیوەندی کۆمەڵایەتی نیە بێزار کردنی ئەوانی تر هەیە
دەخۆش پایەدار بێزارکردن و لێخوڕینمان ناونراوە کەسایەتی و دۆستایەتی
دەستت خۆش. بەڕاستی بابەتێکی جوان بوو زۆر بەسود بوو من خۆم بۆ دەرچون لە کەراندنە ئاینیەکان زۆر زۆر سودم لە سوبحانی بینیوە بەڵام داخەکەم لەلای خەڵک ئەویش بەجۆرێ لەکەر دەناسرێ سەرەڕای ئەو هەموو نەرمیو جوانیەی هەیەتی لەدەربڕیندا
سوبحانی تەنیا ژیرەکان لەقوڵایی تێدەگەن
به مندالي ده يان ووت كه ره كه م بار كرديه ئاگاي له خؤنيه😂😂
@@Hsartan مەبەستت یانی
@@omermhamad18 مه به ستم وايه شتيكايان له ناو قژيان داده ناين وه كوو پووشكه يه ك به دزي كاتيك وايان ده گووت دواتر ده ستمان بؤسه رمان ده برد
هەر ساغ بن ❤❤
دەست خۆش
سوپاس خۆشەویستفرە دڵخۆشم بەهەبوونتان
بمێنیت خاوەن پایە❤
💐
سوپاس کەهەیت ❤
سڵالەمامۆستای پایەبەرز،،،❤❤❤❤❤❤❤❤شاعیردەڵیت ،،من کەرتۆکەرئەوکەرهەرهەمومان کەرگەرکەسیک پیتی وەت کەردڵگران مەبەحساب کەکەریک بەکەریکی وەت کەر،،،،❤❤احمدحسن❤
چواندنێکی پر بە پێستی خۆی بوو ، هەرچی شەری خێزانی و کۆمەڵایەتیە بە هۆی قبوڵنەکردنی ئەو بار ناکردنەوەیە،گەلە کۆمەشمان لێدەکرا ،بەس لە بەرئەوەی بە خواستی ئەوان ناجولێینەوەو نامانەوێت بار بکرێین و ئازادیمان لێ زەوت نەکەن و بیرکردنەوەمان لێ نەسێندرێتەوە ،پاشای تەنهای و بێکەسی خۆشترە تا ئەو پەیوەندیانە و ئەو سروشتە سەپێنراوە بە سەرمانا .رێزو خۆشەویستی بۆ بیرکردنەوەکانت و هەڵدانەوەی برینەکان 💐🤝👍
تاجی سەرئێمە ناتوانین بژین لەناوخۆماندا زیندانی کراوین قژ و جل و ڕۆیشتن و تەنانەت خەونەکانیشمان دەبێ بەئارەزووی خزمایەتی و دۆستایەتیمان بێت ، ئەمەی هەیە جگە لەکەراندن شتێکی تر نیە
هەمیشە گەورەیتو گوێ لێ گرتنت چێژبەخشە،دەست خۆش مامۆستا
هەرچەندی بڵێی بە بەژن و باڵا جوانمڕوومەت گوڵ و چاو کەژاڵ و لێو قەیتانموەستایێ کە وای لە خاک و گڵداڕشتمنیازی لەمە چی بوو بۆ چی کردنایزانم خەییام
بێهودەیە بیرو خـەم دڵت خۆشکە بــــراپرســـیار نەکرا ڕۆژی بەرێ هـەرچی دراتۆ هێشتا نەهاتوویـە جیهان ڕۆژی بەرێئەو ڕۆژەی دەبوو بچیە دەرێ دیاری کرا
❤❤❤❤❤❤❤❤❤❤تەمەن درێژ بیت
دروود و خۆشەویستی بۆ تۆ. 30:24
ڕێزدارن خاوەنشکۆ
ئەوخانەی{یاختە،سولول}لەبنپێتە،لەگەل ،ئەوخانەی کە،لەچاوت دایە،وەکوو یێکن؟!!خانەی ژێرپێت دەبێ هەتاکۆتایی تەمەن،هەڵگری باری جسمی تۆبێ،هەڵگری ئەم بارە بەواتای کەربوونی ئەو خانە(یاختە)یەنییە،کێ ئەویاختەیەی لەژێرپێ دانا،ئەوی دی ،باڵا نشین کرد،لەنێوچاودا داینا،کەماڵووگەورەبوونی ئەویاختەی لەژێرپێدایە،لەچوارچێوەی ژێرپێدایە،ئەوهەرچەندەگەورەبێ،ناتوانێ لەدەست وەزنی جسمی تۆرەهابێ،ئەمە پێی دەڵێن قەزاوقەدەر،هەڵ نەگرتنی بارەکەبۆکەرەکە،بەواتای ئاوارەبوونی کەرەکەیە،ئەوکەرە تێگەییوە،کەماڵی ئەولەزۆرووقەوەی ئەودایە،پەس قەناعەتی هێنا،وەقەناعەتیش یانی حاڵی بوون،حاڵی بوون لەچی?
29:00mزۆر ڕاستەمن بە ،،لۆژیک،، خۆم لەو ،ژێر،بارییە نەجاتیاوە و لێیدەرچوم.. بۆیە ئێستا بێ ،بار، و بێ،باکم لە هەموو کۆمەڵگایەکی نەریتی،،نالۆژیکی،،
❤️
سڵاوو ڕێز مامۆستای خۆشەویست ❤
هەر بژیت.
❤❤❤❤
5:37
📚💯
👍👍
بارمان قورسە خاوەنشکۆ... تێگەیشتن لە کەراندن بارەکەی قورستر کردووە. کە دایکیش بیت و نەتەوێ ئەو بارەی خۆت بڕوات پێ نییە لە منداڵەکانتی بارکەی، پێویستیشە هاوسەنگی کۆمەڵایەتی ڕاگریت، بارەکەی سەت قات قورستر کردووە.کە (أَرْضُ اللَّهِ وَاسِعَةً)ش نامانگرێتەوە، ئیتر دەبێ هەر ڕایکێشین.
خاوەنپایەپەتای زانین چەندە چێژبەخشە هێندەش ئازارمان دەدات کاتێک لەژێر جەبری ڕۆژگار و مانەوەماندا قێزەونیەکان جوانی بینینمان لێ دەشێوێن
ئوستاز من هاوڕام لەگەڵ ئەوەی جیاوازبوون لەئایدۆلۆژیایە ڕق و شەڕ وقبوڵ نەکردن دێنێتە بوون ، بەڵام لێرە شتێ دێتە بوون و لەسەر قسەکەی خۆت جیاواز بوو لە ئایدۆلۆژیا دا ئەمە ئەیسەلمێنێ من گەر لەگەڵ تۆیا جیاواز بم یان تۆ بڵێی من جیاوازتر لەتۆ بیرەکەمۆ من لەژێر ئەم بارەدا نیم چونکی من کەر نیم ، ئالێرەدا منش هەمان قسە ئەکەم کە تۆش لەژێر ئەم بارەی مندا نیت و منش لەتۆش جیاوازتر بیرەکەمۆ منش خۆ کەر نیم . بۆیە پرسەکەم لێرەدا ئەوەیە کێمان کەرین ئایە ئەکرێ هەردوو لا کەربوونی یەکتر قبوڵ بکەین؟
ئەگەر کەرەکان بار هەڵ نەگرن کاو جۆیان پێنادەینکەواتە مرۆ ڤێکی کەم ئەقڵ یان بڵێن شێتێک کەلەماڵێک دایە هیچ سودێکی نیە لەهەمو ڕویەکەوەجیاوازە لەخانەوادەکەی جۆن وەک کەرێک سەیر دەکرێت ؟خواردنیشی پێ دەدەن جێگەی نەرمو گەرمیشی پێدەدەن قسەی خۆشی شی بۆ دەکەن وەک کەرە دێزە کە لەماڵ دەریناکەن پێم وابێت کەمێک لەتەناقوضط،بەراوردێکی نالۆژیکیە....
سوپاس ئەزیزم
زۆر سوپاس 🌹 بە یارمەتییت دەتوانی باسی (fundamentalism) بکەیتلەدەرفەتێکدا؟
لەچوارچێوەی بابەتێکی تردا تیشکی دەخەمەسەر بانچاو
سڵاو و ڕێزی زۆرم مامۆستا، بە بڕوای من ئەو بابەتەی جەنابتان بۆ کایەی ئاینی ڕاستە، بۆ بواری کۆمەڵایەتیمان ڕاستە، وە تا ڕادەیەك بۆ ئەو بارو دۆخە ئابووری و کارکردنەی ئەوروپاش هەر ڕاستە کە ژیانی تاکەکانی داگیر کردووە کۆتی کردوون. یاخوا هەر هەبیت.
ئوستاز گیانلەوانەی ڕۆژئاواناسی دا ئەم کەراندنەی ئەوانیش نەشتەر دەکەم
سڵاو لە خۆشت❤❤
زۆر زۆر بۆ ئەوەی کە ماندو ئەبی
زور سوپاس. ماندینەبی بەلئ. وەکی ئەز دبینم روژئاڤای ژی ئەڤ بارە یئ هەی بەلئ ب شکلەکئ دی و ب رئژەکا کئکتر تئبینیەکا دژی منا هەی ئەگەر ئەو کەس نەزانیت ئەو بارە و یئ پئ کەیڤ خوشبیت چ مشکیلەیە!؟
ئەوەی بەڕێزت دەڵێیت ونکردنی زاتی مرۆڤبوونمانە بۆیە هەرکەس زاتی وون بێت بۆ کوێ لێبخوڕێت هیچ گرفتی نیە
مامۆستا هەر خۆم دوێنێ خێزانەکەم پێیان ووتم تۆ کەر و کافری😂😂
بژی کەر و کافری 😬
دەمخۆش کاک فریدون....ئایاکەری دێز سروشتی کەربونە..مرۆڤیش کەلەجیاتی خۆی بیری بۆ ۆکرایەوەڕێچکەو ئامۆژگاری کرا لەلایەن کەس وکارەوە کۆنترۆڵ وقوڕمیش کرا هیچ جیاوازیەکیان نابێت لەجەوهەردا تەنها لەڕوکەشدا دوو وێنەی جیاوازن ❤❤
پایەدارکەری دێزە مامەڵەی سروشتیانەی ئاژەڵێتی کەرە لەگەڵ خۆیدا ، ئەم ئازادیە سروشتیەی ئێمەی مرۆڤ پێی ڕەوا نابینین و بەتوانجەوە بەدێزە ناوی دەبەین ، بۆیە مرۆڤی قوڕمیشکراو دێزە نیە بەڵکو ئەو کەرە بارهەڵگرانەن کەلەپێناو دەستخستی ئاخوڕی ڕێزی کۆمەڵایەتیدا لێدەخوڕدرێن و خودی خۆیان فەرامۆش کردووە .
کەری دێزە واتە دایم لەسەر زەرەری خاوەنێتی دەڵێ تۆپینی خۆی پێباشترە بۆ ئەوەی خاوەنی زەرەر بکات
وزتاز هه رله مناليه وه سه ربه خؤيانه بيرم كردؤته وه به هؤي ام بركردنه وانه وه يستا ته نيا مايمه وه به لام زؤردلخؤشم كه ته نها م ده ست خؤش مامؤستا فه ريدون❤❤
@@Nawzad-c1c خۆشەویستتەنیابیت باشترە لەوەی کۆمەڵێ ساختەچیت لەدەوربێت
لە روانگەی بەرژەوەندی خاوەن کەرەوە ،کەری دێزەیە@@HALABGA
کە کتێبێکی باش دەخوێنمەوە ، کە فیلمێکی باش سەیر دەکەم ، پێکەنین دەمگرێت ، پێکەنینێک کە لە ئەنجامی تێگەشتن لە قووڵایی بابەتەکەیە...پێتکەناندم😁
تکایە هەر کاتێ باسی خەییامتان کرد باسی هەژاری زاناش بکەن.هەر ڕاوەستا و پربەهرە بی مامۆستا.
سڵاو لەهزری ڕۆشنت
سڵاو سوپاس بۆ ماندوو بونت بەڵام لەڕاستیدا ڕاستێکان دیوێکی تری هەیە دەکرێ ڕوویەکی تر ببینن من پێم وانیە بەکەربون بێت شیرازە و خانەوادە و ئاڕاستە کردن و گەورەو بچوک شکۆو ڕێز بکرێتە کەربون نا مرۆڤ ئەزمون بیستن لە گەورەکان وەردەکرێت ئەزمونی بینین ئەزمونی چەشتن ئەزمونی بیستن دەبێت واتەو ئەزمونی تەمەن زۆرجار وەک ڕاز بۆ بەهەڵە نچونمان پێمان دەڵێن بۆیە دیوێکی ترجوان هەیە پێچەوانەی وتەکانت یاشێخ دووجار بیر بکەوە
خۆشەویستلەوەناچێت گوێبیستی تەواوی وانەکە بووبن ، بەڵام هەرچۆنێک بێت بە دەجار بیرکردنەوەش دەربازمان نابێت لەم کەراندنەی لەژێر ناوی پەیوەندی کۆمەڵایەتیەوە سازمان کردووە
@@faraidwnhirane زۆر باش گوێم دا کێشە لەتێگەشتنی منە یاخود نێوانی بەکەر بون و دابونەریت و پەروەردە بەوشێوازە کۆنە یاخود هەوڵی خۆپارێزی کۆکردنەوە خزمایەتی بۆ پاراستنی بنەماڵە و ترس بەسەبازی کردنی ناخی بنەماڵە یاخود پەندی پێشینیانی هۆکارە یاخود خۆبەگەورەزانی گرێی دەرون و نەخۆشی تاکی کورد و گرێ و گۆڵی دەرون یان دڵسۆزی باوان بۆ بەهەڵە دانچونی نەوەکانیان یاخود دنیابینینی گەورەو حاڵی نەبون لەدونیای ئێستا یان خاڵیکردنەوەی ناخی مرۆڤە ڕق و کینە زاڵبوە دەکرێ پرسە یان تەعزێیە وەستان بەپێوەو خزمەت کردن و ئەوبابەتی دیوەخان و خێڵ و تیرەو چەمانەوەی بچوک بۆ گەورە تێکەڵ نەکرێت پەندی پێشینان لەکوێی ئەم باسەیە باسەکەت وردە دەکرێ لەناو ئەم بابەتانەدا بژاری بکەیت شەنو کەوی کەی بەهەر حاڵ هۆکاری بەکەرو بار کردنی گەورەکان بەسر بچوکداچیە؟ سوپاس بۆ ووتەکانت ڕاجوێم لەگەڵت بەڵام گوێگری بەڕێزتم هەمیشە
@@HALABGA خۆشەویستجیاوازیتان لەدونیابینیدا دڵخۆشم دەکات و هیوادارم هەروا خاوەنی دونیابینی خۆتان بن ، لەمەش جوانتر ئەوەیە کە جیاوازیەکانمان گفتوگۆی بەرهەم هێناوە نەک ڕق و کینەو ڕەتکردنەوە ، ئەمەش خواستی منە تاجی سەرن
@@faraidwnhirane خاوەن پایە خامەت ڕەنگین گوفتارت سەنگین گرنگ ئەوەیە بەدەست و زمانی هیچ کەس بارنەکرێن
دەستخۆش من لایەنگری بۆچونەکەتم و هاوڕام بەڵام تۆ دەبێ داوای لێبوردن لە کەری حەقیقی بکەیت چونکە بێڕێزی پێدەکەیت و دەیخەیتە ئاستی هەندێ مرۆڤی کەرەوە کە ئەوەش غەدرە!!!! ....
دنیایەک حورمەت و گوڵ
سڵاو کاک فەریدوون، هەر هەبیت و پڕ لە زانیاری بی بۆمان.پرسیارێکیشم هەبوو ئەویش ئەو وەزعەی باکوری کوردستانە مامۆستا، چارەسەری چییە لە ڕووی فکری کوردەواریەوە، تاک پێویستە چۆن بێ، حەزەکەم ڤیدیۆی زیاترت ببینم بۆ تاکی کورد، من خۆم زۆر سودم لێ دیوون و بیرۆکەم لە قسەکانت هەڵگرتۆتەوە. لەش ساغ بیت❤
خۆشەویستناوچەکە لەگۆڕانکاریەکی جەبریدایە و باکوری ووڵاتیش بەشێکە لەم تەوژمەی ناوچەکەی گرتۆتەوە
سلاظظ ةيز
سەلام ئوستاد گیان من کەماڵ کۆڵکاری شاعیرم ببورە لە گەڵ رێزم بۆ بە ڕێزتان من تا ئێستا دەکرێت بڵێین 6مانگە گوێ لە تەوەر و بابەتەکانت دەگرم خوا هەڵناگریت کوردیەکی جوان قسە دەکەیت بەڵام بینیم لە باسی سوهرەوەردی و ئیبن روشد و تەنانەت لە باسی ئیبن عەرەبیش لە بەر هێندێک واتا هەڵدێیت تکایە هێندەش پۆڕگ تەنگ مەبە تۆ کە باوەرمەند نیت قەیدی نییە بەڵام برای خۆم ئێستاش لە گەڵا بێت زۆر زانا و پسپۆڕی وەک سروش کە ئێرانییە و فەیلەسوفێکی جیهانیشە باوەرمەندە یا موستەفا تەباتەبایی تەنانەت ئەوانه لە گەڵ ئەوەی لە بەرەی شیعەشن بەڵام لەسەر وەباڵی سوننە دیبەیت دەکەن ئەوجار برای خۆم من هەست بە خەمۆکی بەڕێزت دەکەم ئەویش لە بێ باوەری دەزانم سا کەمێک بیر لە چرای گەردون و مانگ و ئەو هەمو بارەگە مەزنە بکەوە کە لە خوڕا وەدی نەهاتوە وهەڵنەواساراوە. ئەگەر بەرەی راست و چەپ دەڵێن گەردون لە تەقینەوه پێک هاتوە وهەڵتەکاوە جیاوازی راستەکان لە ئەوە دایە ئەوان دەڵێن تەقینەوەکە مەهەندیسی بووە و بەهەڵکەوت نەبووە بەڵگەش روون و ئاشکرایە چون لە تەقینەوەی هەڵکەوت رێک و پێکی و مەهەندیسی جێگەوپێگەی نییە چون ناشکرێت بڵیین کێوێک بەسەر کێوێک دا دەروخێنین و دەیتەقێنینەوە ماشێنێک بە هەمو کەرەسه و لێهاتویی ئەوڕۆیی چاک دەبێت وەک شوشە تاریک روون تێ کراو بێ رەنگ تەگەر با تێکراو رینگ ئیسپۆرت فەرمان هیدڕۆلیک جا تو خۆت پڕادۆیەک بێنە بەرچاو ئەمە چکوڵە ترین وێنە هێنانەوەیە قسە زۆرە و لە کۆتا نایەن تکایە وەڵامم دەوە
خاوەنشکۆبەڕێزتان دوای شەش مانگ بەگوتەی خۆتان گوێگرتن لەدیدەکانی من ئیجتهادتان کردووە بەوەی من بێ باوەڕم و ئەمەش کاریگەری لەسەر من داناوە و توشی خەمۆکی کردووم .ئەمە ئیجتیهادی شەش مانگ چاودێری و گوێگرتنی بەڕێزتانە ، کەچی چەندجار بەئاشکرا گوتومە من باوەڕدارم !
سروشیش له تاو ئه م ده سه لات و کومه لگای خوی ، له ئیران روی . به ریز . ئه و ئیمان داره .
❤❤
دەمخۆش، ئاخر کێشەی ئێمە ئەوەیە کەرە خوێندەوارەکانمان خۆیان بە ئەسپ دێتە پێش چاو نازانن هەر کەرن لەگەڵ ڕێزم دا. سەرکەوتوو بن
زور سوباس ❤ زه نجي عه قل
قەدرگرانن لوتفتان هەیە خاوەنپایـــــــــــە
ڕێز و موحیبەت
دةس خؤش وابزانم شعريكي شيخ رةزا هةية دةليت >< من كةرو تؤكةر هةر هةموومان كةرين >>> لةكةل ريزم بؤ تؤي زؤر بةزيز 💚💚💚💚👍
Mandu nabi bo aw qsa banrxanat❤
دەستان خۆش مامۆستا گیان، من خۆم لەم دۆخە لاداوە و لەمێژە لێی دەرچووم ئێستاش بێ بارم
خۆدەربازکردن لەزیندانی میزاجی ئەوانیتر ژیریەتیە
كێشەی كەمەلگای ئێمە لەوە دایە كاتێك كەرێك باری داربێت🪵وا بیردەكاتەوە كە ئەو جێوازە لە كەرەكانی تر كە باریان ئاوە🪣
دەست خوش ماموستا💐💐❤️
ڕێک ئەوەیە کاریگەری تۆخی کەرێندراویەکە
ئەو ئازایەتی و ڕاستگوی و فکر ڕۆشنیەتم خۆش ئەوێ هەر بمێنێ اوستازی مەزن🖤
دروود بۆ بەڕێزتان خاوەنشکۆ
زۆر سوپاس مامۆستا بۆ ئەوانە جوانە
هیوادارم وانەیەک لە سەر بیرو تێڕوانی
ئەلبێرت کامۆ دانێیت بە تایبەت دنیابینیەکەی لە سەر ئەفسانەی سیزیف
بانچاو ئەزیزم
دەست خۆش 🍂🍂
ئای بەخێربێیتەوە مامۆستا گیان.
💐💐💐💐
کاتێک لە لایەن ئامۆزا و خاڵۆزاوو هیتد.. پرسیاری شەخسی و تایبەتمان لێ دەکرێ دەبێ وەڵام بدەینەوە ، ئەگەر وەڵام نەدەینەوە عاجزدەبن لێمان.
کێشەکەش ئەوەیە ئەبێ وەڵامەکەمان بەدڵی پرسیارکەربێت!!!!!! خۆ وەڵامیان بەدڵ نەبێ ئیتر لێت دەبن بە واعیزە!!!
ئیتر ئەبێ بارەکە هەڵگرین، دەنا عاجزدەبن لێمان.
دەست و دەمتان خۆشبێت .💐💐💐
ئەوان پرسیار ناکەن بەڵکو چاوەڕێی ئەو وەڵامەن کە پێش وەختە بۆ من و تۆیان داناوە ، ئەمەش ئەوپەڕی بێ مروەتی و شعوریە
@@faraidwnhirane ئوستاز ئەم لەقاڵبدانە بۆ هۆکاری چیە ؟ دەرونیە وهمە پەروەردەیە ؟ بۆمەوەیە؟ دەکرێ هۆکاری ئەم پوچیە چیبێت
Dam xosh
دەست خۆش ماموستا سلاو ورێز بەخۆا نەیزان بیکەنن یانش بگرین قسەکانت ،زور مەقول و جەوهرینە..
تاجی سەرن
خاوەنشکۆی ڕێزدار
هەربژیت کاک فەرەیدونی بەڕێز بەڕاستی زۆر گرنگبو زمان خۆش دەم خۆش تەندروست بیت
دروود بۆ بەڕێزتان خاوەنشکۆ
دەست خۆش سوپاس بۆ ماندوو بونت مامۆستای بە رێز.
تاجی سەرن خاوەنشکۆ
وتەکانت گریانی دەوێ و دەمانگریێنێ و چاومان پڕ دەکات زۆر سەختە کە دەزانی ئەم دنیایە چەند فراوانە و تۆش لەچ بەرتەسکیەک دەژی.
زۆر سوپاس
خۆشەویست
ئێمە لەناو زەڵکاوی جەهلا هەناسە دەدەین و ئەمەمان ناوناوە ژیان .
@@faraidwnhirane گرێکانی ژیان پوچی ناخ وەهمی شکۆ بۆتە تەوق لەگەردنی کەچ کراومان بۆ مرۆڤێکی دی ڕاستە بەڵام سەبارەت بەدین نا دین ڕازێکی قوڵی ئازادی مرۆڤە چنراوە بە گەردونەوە دین کانگای سڕو زازە هەرسات هەرسەدەیە دەرکەوتەیەکی نەزانراو کەشفی سڕێ لەسەروی زانست و هەستە وەیە مقامی ڕۆحیە ئەشێ عروج کەین سوپاس بۆ ڕێز گرتن و گوێگرتنمان
خۆشەمەوێی کاک فەرەیدوون! هیوادارم زیاتر بناغە کۆن و ڕزیوو و نەخۆشەکەمان بەر بۆمبی هایدرۆجینی ڕۆشنبیریت بدەیت.. هەر تەندرووست و تەمەنبەردار بیت شکۆدار.
تاجی سەرن پایەبڵند
ده ست خوش هه ميشه ناوەروكى فكرى باباتەکانت زور به ساکاری بو گوێگر گەياندووه
٣ سالە گوێگرتم ❤
دروود بۆ بەڕێزتان خاوەنشکۆ
@@faraidwnhirane 🙏♥️
ئای ئەگەر ڕەواجمان بەکەسی وەکو تۆدەدا ئیستا حاڵمان ئاوا پەریشان نەدەبو .من بڵیم چی کە چەرچیەکانی ئاین میدیایان بەدەستەوەیەو ڕیگەنادەن کۆمەڵگا ئەم قۆناغە لەبئ عەقڵی تئ پەڕینێت .. درود بۆجەنابت ❤
خۆشەویست
کورد دەڵێ : گۆزە چی تیابێ ئەوەی لێ دەڕژێت ، ئیتر گۆزەی کۆمەڵگای ئێمەش ئەوەی لێ ڕژاوە کە تیای بووە
تاجـی سەری مامۆستا 🌷
ڕێزدارن خۆشەویست
دونیابینی ئێمە کەرێندراوە !!!!!!!!!!!!!!
دەربڕینێک و هەزار مانا ❤❤❤❤❤❤❤
دروود بۆ بەڕێزتان خاوەنشکۆ
هاتنت مایە ی ئارامیە سپاس بۆ ماندو بونت ❤
دروود بۆ بەڕێزتان خاوەنشکۆ
سپاس کاک فه ره یدون🙏💜⚘️
دروود بۆ بەڕێزتان خاوەنشکۆ
جیای بکەڕەوە مامۆسا گیان بارەکە خراپیو چاکی بارەکە جیا بکەرەوە دەسی بخە سەر ؟؟
مامۆستای گوڵ💐🌻🌼
دروود بۆ بەڕێزتان خاوەنشکۆ
🙂🙂
دەست خۆش کاک فەرەیدون
تاجی سەرن خاوەنشکۆ
سەرکەوتوبی ❤
تاجی سەرن خاوەنشکۆ
زۆر تەواوە ئوستاز ئەم پەیوەندی کۆمەڵایەتی و خزمایەتی و عەشیرەت و مام و خاڵ و باوک و پورزاو ئامۆزا لە سیستمە تۆتالیتاریەکان ترسناکترە هەمان دەسەڵاتی ستالین و کیم جۆن ئونە بە شێوازێکی تر ئیتر تۆ قبوڵت بێت یان قبوڵت نەبێت بێ سەوادێک بەناوی خاڵایەتی یا مامایەتی یا باوکایەتی ڕەوایەتی بەخۆی ئەدات تەداخولی ژیانت بکات و ڕێگا و شوێنت بۆدیاری بکات وەئەبێ بەزۆر شانازی بکەیت کە ڕێچکەی باووباپیرت گرتوەو بۆشت نیە فزە بکەیت چونکە ئیتر ئەمە خاڵی تۆیەو خاڵیشت لەسەر ڕێچکەی باووباپیرت ڕۆشتوەو وای دائەنێن باووباپیرانمان کەسانی پیرۆز و پیاو چاک و مەلا و فەقێ بوون ئەبێ لەسەر ڕێبازی ئەوان بڕۆین واتە دواکەوتووی و جەهالەتی باپیرمان بە شتێکی چاک و پیرۆز پێ ئەفرۆشنەوەو دواکەوتویمان لا پیرۆز ئەکەن حەتا ئەوەنە دەسەڵات بە خۆیان ئەدەن کچێک بکوژن چونکە کوڕێکی خۆشویستوە بەڵام لەگەڵ پیرەپیاوێکی دەوڵەمەندی ٥٠ ساڵ هاوسەرگیری نەکردوە حەیاو شەرەفی خاناوادەکەی بردوە.
ئێمە هاوڵاتی نین بەڵکو موڵکین موڵکی باوکمانین موڵکی خاڵمانین ئەوان بۆمان دیاری ئەکەن چۆن بژین پێویستە ئەو کلتوورە سەقەت و ناشرینە بنێژین و لەناوی بەرین...هتد ئەوەنە شت لەناو دڵمە ڕەنگە بە کتێبێکیش نەتوانم دەریبڕم سوپاس بۆ ڕۆشنکردنەوەی ئەقڵمان مامۆستای بەڕێز❤
لە سەرو منیش شتێک نووسی بەڵام ئەو نوسراوکەی تۆم بینی لە هەمو شت پەژیمان بوومەوه کاکە فەریدون لە گەڵ مێشک کەفەڵ و بیر کورتێکی وەک تویەتی خۆ جا وەرە تو تێ بگەیەنە تو رێنوێنی باوک بە بە دەس تێ وەردان لە ژیان تاک کەسی بزانیت وەڵڵا بۆ ئەوە نابیت کەس سەلامیشت لێ بکا دەڵێی کاکە تو سەلامت لێ کردم بیرمت تێک داوە تکایە بڕو نەوار مێشک لە سەرت هەڵگرەوە تو مێشکت تێ کەڵی کردوە بە داخەوە با ئەوەش بڵێم وتووێژی شوکر موستەفا و مەسعود موحەممەد هەیە سەیری بکە ئەوان مانەوەی ئەم گەلە لە عەشیرەت و مەلا و فەقێ دەزانن ئەگەر خۆیان وابزانم لە بەرەی چەپن
@@Farhad-lu7jfئەزیزم مامۆستا لە سەرەتا وتی ئەم ڤیدۆیە بۆ کەسانی وەکو جەنابت نییە جەنابت لە مەبەستی مامۆستا تێنەگەیشتوی لەگەڵ ڕێزدا
لێرە پەیوەندی کۆمەڵایەتی نیە بێزار کردنی ئەوانی تر هەیە
دروود بۆ بەڕێزتان خاوەنشکۆ
دەخۆش پایەدار
بێزارکردن و لێخوڕینمان ناونراوە کەسایەتی و دۆستایەتی
دەستت خۆش. بەڕاستی بابەتێکی جوان بوو زۆر بەسود بوو من خۆم بۆ دەرچون لە کەراندنە ئاینیەکان زۆر زۆر سودم لە سوبحانی بینیوە بەڵام داخەکەم لەلای خەڵک ئەویش بەجۆرێ لەکەر دەناسرێ سەرەڕای ئەو هەموو نەرمیو جوانیەی هەیەتی لەدەربڕیندا
سوبحانی تەنیا ژیرەکان لەقوڵایی تێدەگەن
به مندالي ده يان ووت كه ره كه م بار كرديه ئاگاي له خؤنيه😂😂
@@Hsartan مەبەستت یانی
@@omermhamad18 مه به ستم وايه شتيكايان له ناو قژيان داده ناين وه كوو پووشكه يه ك به دزي كاتيك وايان ده گووت دواتر ده ستمان بؤسه رمان ده برد
هەر ساغ بن ❤❤
دروود بۆ بەڕێزتان خاوەنشکۆ
دەست خۆش
سوپاس خۆشەویست
فرە دڵخۆشم بەهەبوونتان
بمێنیت خاوەن پایە❤
دروود بۆ بەڕێزتان خاوەنشکۆ
💐
سوپاس کەهەیت ❤
سڵالەمامۆستای پایەبەرز،،،❤❤❤❤❤❤❤❤شاعیردەڵیت ،،من کەرتۆکەرئەوکەرهەرهەمومان کەرگەرکەسیک پیتی وەت کەردڵگران مەبەحساب کەکەریک بەکەریکی وەت کەر،،،،❤❤احمدحسن❤
دروود بۆ بەڕێزتان خاوەنشکۆ
چواندنێکی پر بە پێستی خۆی بوو ، هەرچی شەری خێزانی و کۆمەڵایەتیە بە هۆی قبوڵنەکردنی ئەو بار ناکردنەوەیە،گەلە کۆمەشمان لێدەکرا ،بەس لە بەرئەوەی بە خواستی ئەوان ناجولێینەوەو نامانەوێت بار بکرێین و ئازادیمان لێ زەوت نەکەن و بیرکردنەوەمان لێ نەسێندرێتەوە ،پاشای تەنهای و بێکەسی خۆشترە تا ئەو پەیوەندیانە و ئەو سروشتە سەپێنراوە بە سەرمانا .رێزو خۆشەویستی بۆ بیرکردنەوەکانت و هەڵدانەوەی برینەکان 💐🤝👍
تاجی سەر
ئێمە ناتوانین بژین لەناوخۆماندا زیندانی کراوین قژ و جل و ڕۆیشتن و تەنانەت خەونەکانیشمان دەبێ بەئارەزووی خزمایەتی و دۆستایەتیمان بێت ، ئەمەی هەیە جگە لەکەراندن شتێکی تر نیە
هەمیشە گەورەیتو گوێ لێ گرتنت چێژبەخشە،دەست خۆش مامۆستا
دروود بۆ بەڕێزتان خاوەنشکۆ
هەرچەندی بڵێی بە بەژن و باڵا جوانم
ڕوومەت گوڵ و چاو کەژاڵ و لێو قەیتانم
وەستایێ کە وای لە خاک و گڵ
داڕشتم
نیازی لەمە چی بوو بۆ چی کرد
نایزانم
خەییام
بێهودەیە بیرو خـەم دڵت خۆشکە بــــرا
پرســـیار نەکرا ڕۆژی بەرێ هـەرچی درا
تۆ هێشتا نەهاتوویـە جیهان ڕۆژی بەرێ
ئەو ڕۆژەی دەبوو بچیە دەرێ دیاری کرا
❤❤❤❤❤❤❤❤❤❤تەمەن درێژ بیت
دروود بۆ بەڕێزتان خاوەنشکۆ
دروود و خۆشەویستی بۆ تۆ. 30:24
ڕێزدارن خاوەنشکۆ
ئەوخانەی{یاختە،سولول}لەبنپێتە،لەگەل ،ئەوخانەی کە،لەچاوت دایە،وەکوو یێکن؟!!خانەی ژێرپێت دەبێ هەتاکۆتایی تەمەن،هەڵگری باری جسمی تۆبێ،هەڵگری ئەم بارە بەواتای کەربوونی ئەو خانە(یاختە)یەنییە،کێ ئەویاختەیەی لەژێرپێ دانا،ئەوی دی ،باڵا نشین کرد،لەنێوچاودا داینا،کەماڵووگەورەبوونی ئەویاختەی لەژێرپێدایە،لەچوارچێوەی ژێرپێدایە،ئەوهەرچەندەگەورەبێ،ناتوانێ لەدەست وەزنی جسمی تۆرەهابێ،ئەمە پێی دەڵێن قەزاوقەدەر،هەڵ نەگرتنی بارەکەبۆکەرەکە،بەواتای ئاوارەبوونی کەرەکەیە،ئەوکەرە تێگەییوە،کەماڵی ئەولەزۆرووقەوەی ئەودایە،پەس قەناعەتی هێنا،وەقەناعەتیش یانی حاڵی بوون،حاڵی بوون لەچی?
29:00m
زۆر ڕاستە
من بە ،،لۆژیک،، خۆم لەو ،ژێر،بارییە نەجاتیاوە و لێیدەرچوم.. بۆیە ئێستا بێ ،بار، و بێ،باکم لە هەموو کۆمەڵگایەکی نەریتی،،نالۆژیکی،،
دروود بۆ بەڕێزتان خاوەنشکۆ
❤️
سڵاوو ڕێز مامۆستای خۆشەویست ❤
دروود بۆ بەڕێزتان خاوەنشکۆ
هەر بژیت.
دروود بۆ بەڕێزتان خاوەنشکۆ
❤❤❤❤
5:37
📚💯
👍👍
بارمان قورسە خاوەنشکۆ... تێگەیشتن لە کەراندن بارەکەی قورستر کردووە. کە دایکیش بیت و نەتەوێ ئەو بارەی خۆت بڕوات پێ نییە لە منداڵەکانتی بارکەی، پێویستیشە هاوسەنگی کۆمەڵایەتی ڕاگریت، بارەکەی سەت قات قورستر کردووە.
کە (أَرْضُ اللَّهِ وَاسِعَةً)ش نامانگرێتەوە، ئیتر دەبێ هەر ڕایکێشین.
خاوەنپایە
پەتای زانین چەندە چێژبەخشە هێندەش ئازارمان دەدات کاتێک لەژێر جەبری ڕۆژگار و مانەوەماندا قێزەونیەکان جوانی بینینمان لێ دەشێوێن
ئوستاز من هاوڕام لەگەڵ ئەوەی جیاوازبوون لەئایدۆلۆژیایە ڕق و شەڕ وقبوڵ نەکردن دێنێتە بوون ، بەڵام لێرە شتێ دێتە بوون و لەسەر قسەکەی خۆت جیاواز بوو لە ئایدۆلۆژیا دا ئەمە ئەیسەلمێنێ من گەر لەگەڵ تۆیا جیاواز بم یان تۆ بڵێی من جیاوازتر لەتۆ بیرەکەمۆ من لەژێر ئەم بارەدا نیم چونکی من کەر نیم ، ئالێرەدا منش هەمان قسە ئەکەم کە تۆش لەژێر ئەم بارەی مندا نیت و منش لەتۆش جیاوازتر بیرەکەمۆ منش خۆ کەر نیم . بۆیە پرسەکەم لێرەدا ئەوەیە کێمان کەرین ئایە ئەکرێ هەردوو لا کەربوونی یەکتر قبوڵ بکەین؟
ئەگەر کەرەکان بار هەڵ نەگرن کاو جۆیان پێنادەین
کەواتە مرۆ ڤێکی کەم ئەقڵ یان بڵێن شێتێک کەلەماڵێک دایە هیچ سودێکی نیە لەهەمو ڕویەکەوەجیاوازە لەخانەوادەکەی جۆن وەک کەرێک سەیر دەکرێت ؟
خواردنیشی پێ دەدەن جێگەی نەرمو گەرمیشی پێدەدەن قسەی خۆشی شی بۆ دەکەن وەک کەرە دێزە کە لەماڵ دەریناکەن
پێم وابێت کەمێک لەتەناقوضط،
بەراوردێکی نالۆژیکیە....
سوپاس ئەزیزم
زۆر سوپاس 🌹
بە یارمەتییت دەتوانی باسی (fundamentalism) بکەیت
لەدەرفەتێکدا؟
لەچوارچێوەی بابەتێکی تردا تیشکی دەخەمەسەر بانچاو
سڵاو و ڕێزی زۆرم مامۆستا، بە بڕوای من ئەو بابەتەی جەنابتان بۆ کایەی ئاینی ڕاستە، بۆ بواری کۆمەڵایەتیمان ڕاستە، وە تا ڕادەیەك بۆ ئەو بارو دۆخە ئابووری و کارکردنەی ئەوروپاش هەر ڕاستە کە ژیانی تاکەکانی داگیر کردووە کۆتی کردوون. یاخوا هەر هەبیت.
ئوستاز گیان
لەوانەی ڕۆژئاواناسی دا ئەم کەراندنەی ئەوانیش نەشتەر دەکەم
سڵاو لە خۆشت❤❤
دروود بۆ بەڕێزتان خاوەنشکۆ
زۆر زۆر بۆ ئەوەی کە ماندو ئەبی
زور سوپاس. ماندینەبی بەلئ. وەکی ئەز دبینم روژئاڤای ژی ئەڤ بارە یئ هەی بەلئ ب شکلەکئ دی و ب رئژەکا کئکتر تئبینیەکا دژی منا هەی ئەگەر ئەو کەس نەزانیت ئەو بارە و یئ پئ کەیڤ خوشبیت چ مشکیلەیە!؟
ئەوەی بەڕێزت دەڵێیت ونکردنی زاتی مرۆڤبوونمانە بۆیە هەرکەس زاتی وون بێت بۆ کوێ لێبخوڕێت هیچ گرفتی نیە
مامۆستا هەر خۆم دوێنێ خێزانەکەم پێیان ووتم تۆ کەر و کافری😂😂
بژی کەر و کافری 😬
دەمخۆش کاک فریدون....ئایاکەری دێز سروشتی کەربونە..مرۆڤیش کەلەجیاتی خۆی بیری بۆ ۆکرایەوەڕێچکەو ئامۆژگاری کرا لەلایەن کەس وکارەوە کۆنترۆڵ وقوڕمیش کرا هیچ جیاوازیەکیان نابێت لەجەوهەردا تەنها لەڕوکەشدا دوو وێنەی جیاوازن ❤❤
پایەدار
کەری دێزە مامەڵەی سروشتیانەی ئاژەڵێتی کەرە لەگەڵ خۆیدا ، ئەم ئازادیە سروشتیەی ئێمەی مرۆڤ پێی ڕەوا نابینین و بەتوانجەوە بەدێزە ناوی دەبەین ، بۆیە مرۆڤی قوڕمیشکراو دێزە نیە بەڵکو ئەو کەرە بارهەڵگرانەن کەلەپێناو دەستخستی ئاخوڕی ڕێزی کۆمەڵایەتیدا لێدەخوڕدرێن و خودی خۆیان فەرامۆش کردووە .
کەری دێزە واتە دایم لەسەر زەرەری خاوەنێتی دەڵێ تۆپینی خۆی پێباشترە بۆ ئەوەی خاوەنی زەرەر بکات
وزتاز هه رله مناليه وه سه ربه خؤيانه بيرم كردؤته وه به هؤي ام بركردنه وانه وه يستا ته نيا مايمه وه به لام زؤردلخؤشم كه ته نها م ده ست خؤش مامؤستا فه ريدون❤❤
@@Nawzad-c1c
خۆشەویست
تەنیابیت باشترە لەوەی کۆمەڵێ ساختەچیت لەدەوربێت
لە روانگەی بەرژەوەندی خاوەن کەرەوە ،کەری دێزەیە@@HALABGA
کە کتێبێکی باش دەخوێنمەوە ، کە فیلمێکی باش سەیر دەکەم ، پێکەنین دەمگرێت ، پێکەنینێک کە لە ئەنجامی تێگەشتن لە قووڵایی بابەتەکەیە...
پێتکەناندم😁
دروود بۆ بەڕێزتان خاوەنشکۆ
تکایە هەر کاتێ باسی خەییامتان کرد باسی هەژاری زاناش بکەن.هەر ڕاوەستا و پربەهرە بی مامۆستا.
دروود بۆ بەڕێزتان خاوەنشکۆ
سڵاو لەهزری ڕۆشنت
دروود بۆ بەڕێزتان خاوەنشکۆ
سڵاو سوپاس بۆ ماندوو بونت بەڵام لەڕاستیدا ڕاستێکان دیوێکی تری هەیە دەکرێ ڕوویەکی تر ببینن من پێم وانیە بەکەربون بێت شیرازە و خانەوادە و ئاڕاستە کردن و گەورەو بچوک شکۆو ڕێز بکرێتە کەربون نا مرۆڤ ئەزمون بیستن لە گەورەکان وەردەکرێت ئەزمونی بینین ئەزمونی چەشتن ئەزمونی بیستن دەبێت واتەو ئەزمونی تەمەن زۆرجار وەک ڕاز بۆ بەهەڵە نچونمان پێمان دەڵێن بۆیە دیوێکی ترجوان هەیە پێچەوانەی وتەکانت یاشێخ دووجار بیر بکەوە
خۆشەویست
لەوەناچێت گوێبیستی تەواوی وانەکە بووبن ، بەڵام هەرچۆنێک بێت بە دەجار بیرکردنەوەش دەربازمان نابێت لەم کەراندنەی لەژێر ناوی پەیوەندی کۆمەڵایەتیەوە سازمان کردووە
@@faraidwnhirane زۆر باش گوێم دا کێشە لەتێگەشتنی منە یاخود نێوانی بەکەر بون و دابونەریت و پەروەردە بەوشێوازە کۆنە یاخود هەوڵی خۆپارێزی کۆکردنەوە خزمایەتی بۆ پاراستنی بنەماڵە و ترس بەسەبازی کردنی ناخی بنەماڵە یاخود پەندی پێشینیانی هۆکارە یاخود خۆبەگەورەزانی گرێی دەرون و نەخۆشی تاکی کورد و گرێ و گۆڵی دەرون یان دڵسۆزی باوان بۆ بەهەڵە دانچونی نەوەکانیان یاخود دنیابینینی گەورەو حاڵی نەبون لەدونیای ئێستا یان خاڵیکردنەوەی ناخی مرۆڤە ڕق و کینە زاڵبوە دەکرێ پرسە یان تەعزێیە وەستان بەپێوەو خزمەت کردن و ئەوبابەتی دیوەخان و خێڵ و تیرەو چەمانەوەی بچوک بۆ گەورە تێکەڵ نەکرێت پەندی پێشینان لەکوێی ئەم باسەیە باسەکەت وردە دەکرێ لەناو ئەم بابەتانەدا بژاری بکەیت شەنو کەوی کەی بەهەر حاڵ هۆکاری بەکەرو بار کردنی گەورەکان بەسر بچوکداچیە؟ سوپاس بۆ ووتەکانت ڕاجوێم لەگەڵت بەڵام گوێگری بەڕێزتم هەمیشە
@@HALABGA
خۆشەویست
جیاوازیتان لەدونیابینیدا دڵخۆشم دەکات و هیوادارم هەروا خاوەنی دونیابینی خۆتان بن ، لەمەش جوانتر ئەوەیە کە جیاوازیەکانمان گفتوگۆی بەرهەم هێناوە نەک ڕق و کینەو ڕەتکردنەوە ، ئەمەش خواستی منە تاجی سەرن
@@faraidwnhirane خاوەن پایە خامەت ڕەنگین گوفتارت سەنگین گرنگ ئەوەیە بەدەست و زمانی هیچ کەس بارنەکرێن
دەستخۆش من لایەنگری بۆچونەکەتم و هاوڕام بەڵام تۆ دەبێ داوای لێبوردن لە کەری حەقیقی بکەیت چونکە بێڕێزی پێدەکەیت و دەیخەیتە ئاستی هەندێ مرۆڤی کەرەوە کە ئەوەش غەدرە!!!! ....
دنیایەک حورمەت و گوڵ
سڵاو کاک فەریدوون، هەر هەبیت و پڕ لە زانیاری بی بۆمان.
پرسیارێکیشم هەبوو ئەویش ئەو وەزعەی باکوری کوردستانە مامۆستا، چارەسەری چییە لە ڕووی فکری کوردەواریەوە، تاک پێویستە چۆن بێ، حەزەکەم ڤیدیۆی زیاترت ببینم بۆ تاکی کورد، من خۆم زۆر سودم لێ دیوون و بیرۆکەم لە قسەکانت هەڵگرتۆتەوە.
لەش ساغ بیت❤
خۆشەویست
ناوچەکە لەگۆڕانکاریەکی جەبریدایە و باکوری ووڵاتیش بەشێکە لەم تەوژمەی ناوچەکەی گرتۆتەوە
سلاظظ ةيز
❤❤❤❤
سەلام ئوستاد گیان من کەماڵ کۆڵکاری شاعیرم ببورە لە گەڵ رێزم بۆ بە ڕێزتان من تا ئێستا دەکرێت بڵێین 6مانگە گوێ لە تەوەر و بابەتەکانت دەگرم خوا هەڵناگریت کوردیەکی جوان قسە دەکەیت بەڵام بینیم لە باسی سوهرەوەردی و ئیبن روشد و تەنانەت لە باسی ئیبن عەرەبیش لە بەر هێندێک واتا هەڵدێیت تکایە هێندەش پۆڕگ تەنگ مەبە تۆ کە باوەرمەند نیت قەیدی نییە بەڵام برای خۆم ئێستاش لە گەڵا بێت زۆر زانا و پسپۆڕی وەک سروش کە ئێرانییە و فەیلەسوفێکی جیهانیشە باوەرمەندە یا موستەفا تەباتەبایی تەنانەت ئەوانه لە گەڵ ئەوەی لە بەرەی شیعەشن بەڵام لەسەر وەباڵی سوننە دیبەیت دەکەن ئەوجار برای خۆم من هەست بە خەمۆکی بەڕێزت دەکەم ئەویش لە بێ باوەری دەزانم سا کەمێک بیر لە چرای گەردون و مانگ و ئەو هەمو بارەگە مەزنە بکەوە کە لە خوڕا وەدی نەهاتوە وهەڵنەواساراوە. ئەگەر بەرەی راست و چەپ دەڵێن گەردون لە تەقینەوه پێک هاتوە وهەڵتەکاوە جیاوازی راستەکان لە ئەوە دایە ئەوان دەڵێن تەقینەوەکە مەهەندیسی بووە و بەهەڵکەوت نەبووە بەڵگەش روون و ئاشکرایە چون لە تەقینەوەی هەڵکەوت رێک و پێکی و مەهەندیسی جێگەوپێگەی نییە چون ناشکرێت بڵیین کێوێک بەسەر کێوێک دا دەروخێنین و دەیتەقێنینەوە ماشێنێک بە هەمو کەرەسه و لێهاتویی ئەوڕۆیی چاک دەبێت وەک شوشە تاریک روون تێ کراو بێ رەنگ تەگەر با تێکراو رینگ ئیسپۆرت فەرمان هیدڕۆلیک جا تو خۆت پڕادۆیەک بێنە بەرچاو ئەمە چکوڵە ترین وێنە هێنانەوەیە قسە زۆرە و لە کۆتا نایەن تکایە وەڵامم دەوە
خاوەنشکۆ
بەڕێزتان دوای شەش مانگ بەگوتەی خۆتان گوێگرتن لەدیدەکانی من ئیجتهادتان کردووە بەوەی من بێ باوەڕم و ئەمەش کاریگەری لەسەر من داناوە و توشی خەمۆکی کردووم .
ئەمە ئیجتیهادی شەش مانگ چاودێری و گوێگرتنی بەڕێزتانە ، کەچی چەندجار بەئاشکرا گوتومە من باوەڕدارم !
سروشیش له تاو ئه م ده سه لات و کومه لگای خوی ، له ئیران روی . به ریز . ئه و ئیمان داره .
❤❤❤❤
❤❤