نهێنی و ڕاستیەکان 🔴 بزانە بۆچی فایلەکانیان شارادۆتەوە و نەیان داوە بە بەغدا

Поделиться
HTML-код
  • Опубликовано: 1 окт 2024
  • بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی زۆر نهێنی و ڕاستی ئاشکرا کردووە!
    لەهەموو بڕیارەکەدا حکومەتی هەرێم بەوشەیەکیش نەیتوانیوە وەڵامی ئەوە بداتەوە کە بۆچی پابەند نەبووە بەپێدانی زانیاری و بەڵگەی داهات و خەرجی و وەڵامی تێبینیەکانی چاودێری دارایی لەسەر لیستی موچە نەداوەتەوە!
    وەزارەتی دارایی فیدراڵ و چاودێری دارایش سەلماندویانە هەرێم پابەند نیەو داوایان لەدادگا کردووە ئەوان بەرپرسیار نین لە پێدانی راسەوخۆی موچەی هەرێم.
    بەڵام دادگای فیدراڵی ئەوە ڕەد دەکاتەوە، پێدانی موچە جیا دەکاتەوە لە پابەند نەبونی هەرێم و کێشەی سیاسی و بڕیا دەدات بەپێدانی موچەی موچەخۆرانی هەرێم بەجێگیرکردنی لەبانکە حکومیە فیدراڵیەکانەوە.
    لەناوەڕۆکی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی ژمارە (٢٢٤ و موحدتها ٢٦٩/ اتحادية/ ٢٠٢٣) دا زۆر بابەتی گرنگی تێدایە لەسەر پابەند بوون و پابەند نەبونی هەرێم و لیستی موچەو داهاتە نەوتی و نانەوتیەکان!
    نوێنەری دیوانی چاودێری دارایی عێراق لەسەر بەجێهێنانی ئەو ئەرکانە کەلەیاسای بودجەدا لەسەری دانراوە وتەو بەڵگەی خۆی پێشکەش کردوە، تێیدا هاتووە :
    وەزارەتی سامانە سروشتیەکان بەڵگەو زانیاری هەناردەی نەوتی لەتەواوی کێڵگەکانەوە نەداوە پێیان تاکو وردبینی بکرێ و پەسەندی بکەن.
    ئاماژەش بەوەکراوە چاودێری دارایی عێراق وردبینیان لە لیستی موچەی فەرمانبەران و خانەنشینان و سودمەندانی تۆڕی کۆمەڵایەتی کردووەو دوو ڕاپۆرتیان داوە بەسەرۆک وەزیرانی عێراق، بەچەندین نوسراو تێبینیان لەسەر لیستەکە داوە بە حکومەتی هەرێم بەڵام وەڵامیان نەداوەتەوە داوای زانیاری زیاتریان کردووە.
    لەسەر پاکتاوی ٢٠٠٤ تاکو ٢٠٢٢ داوای بەڵگەو تۆمارو داتایان لەحکومەتی هەرێم کردووە بەسێ نوسراوی فەرمی بەڵام وەڵامیان نەداونەتەوە.
    لەسەر میزانی موراجەعەی شەش مانگی کۆتایی ساڵی ٢٠٢٣ دوای ئەوەی لیژنەیەکی هاوبەشی هەردوو حکومەت پێکدەهێنرێ داوای خشتەکان و شیکردنەوەی داهات و خەرجیەکانی سێ مانگی کۆتایی (٢٠٢٣) دەکەن بەڵام حکومەتی هەرێم وەڵام ناداتەوە (ئەمە ئەو سێ مانگەیە کە موچە نەدراوە).
    وەزارەتی دارایی عێراق دوو حساب بانکی بەدینارو دۆلار بۆ هەرێم کردۆتەوە لەبانکی ناوەندی تاکو داهاتی نەوتی و نانەوتی تێدا دابنري و وردبینی بکرێت، بەڵام هیج بڕە پارەیەکی تێدا دانەنراوە.
    لە ١١/٢/٢٠٢٤ پارێزەری حکومەتی عێراق توندترین یاداشت دەدات بەدادگای فیدراڵی تاکو قەناعەت بەدادگای فیدراڵی بکات و موچە بەجیا لەپشکی هەرێم نەدات، چەندین مادەو بڕگەی یاسایی ئاماژەپێکردووە کە هەرێم پابەندی خۆی جێنەجێ نەکردووە، بەکورتی دەڵێ حکومەتی عێراق بەرپرسیار نیە لەپێدانی موچە بەخەڵکی کوردستان بەسەربەخۆیی و جیا لە پشکی هەرێم، بۆ ئەمەش پشتی بەمادەی ١٢١ بڕگەی دووەمی دەستور بەستووە.
    بەڵام دادگای فیدراڵی ئەوە ڕەد دەکاتەوە لەبڕیارەکەدا دەنوسێت: لەسەر دەسەڵاتە فیدراڵیەکان پێویستە زەمانەتی دادگەری لەدابەش کردنی داهاتەکان بکەن بۆ هەرێم و پارێزگاکان، دابەشکردنی سامانی وڵات پێویستە لەسەر بنەمای ڕێزگرتن لە مرۆڤ بونی تاک بێت، بەو مانایەی پێویستە هەموو ئینسانێک پێداویستیە بنەڕەتیەکانی دابین بکرێت لەچوارچێوەی ڕێزگرتن لەکەرامەتی و ئینسانی بوونی، بێ بەش کردن و برسیکردن بنەمای هەست کردنە بەستەم و چەوساندنەوە.
    ---
    Join this channel to get access to perks:
    ئەگەر دەتەوێت هاوکاریمان بکەیت کلیک لەم لینکە بکە .. سوپاس 👍
    / @kurdplusc
    ----
    Follow Kurd Plus on : t.me/Kurdplusc
    ----
    "Kurd Plus brings you daily blogs categorized as 'people' and 'blogs,' as well as the latest business, finance, and breaking news videos from around the world."
    🔴"Please note: The contents (graphic and audio) of KURD PLUS are licensed from Storyblocks."
    ---------------------------------------------------------------------
    Background Music From RUclips Audio Library :
    ☀The Awakening - Patrick Patrikios
    Background Music Licensed from storyblocks :
    ☀shocking-news-SBA-346407984
    ☀dark-tense-trailer-SBA-346652545
    ☀analytical-news-SBA-347447954

Комментарии • 14

  • @KURDPLUSC
    @KURDPLUSC  7 месяцев назад +4

    t.me/Kurdplusc
    هاوڕێمان بە لە تێلەگرام تا زیاتر ببینی 🌍

  • @محمدعلي-ذ1ع7ذ
    @محمدعلي-ذ1ع7ذ 7 месяцев назад +3

    ئه وه نه جاشاتى يه هه مو مانكه ك به بى باشكه وت كردن .... موجه ى مسعود بارزاني كه يه ك مانك سه روكى عيراق بو ئو تقاعدا ملا مصطفى بارزاني ئو تقاعدا حمايل ده يكا مسعود بارزاني ئو تقاعدي مام جلال ئو موجه ى به رله مانتارانى كورد له به رله مانى به غا ئو موجه ى وه زيرانى كورد له به غدا ئو موجه ى سه روكى عيراق له به غدا موجه ى هه مويان له به غداد تيتن به بى ليبرين يان باشكه وت كردنى موجه ئه و كوردايه تى يه ، ئه كه ر موجه ى فه رما نبه ران له به غدا بيتن ئه و نه ره واتيه ئو دژى قه وارى كوردايه تى يه ئو جاشاتى يه ئه وه ج ترازويه بو خاترى خوا ، ئه و ترازيه ى دوو رى يه ترازيه ى نيفاقه ...
    بوزانين : موجه ى ملا مصطفى بارزانى ( ٤٠ ) ده فته رى دولاربو ، ئيستا به غدا كرديه به ( ٨ ) مليون باره ى عيراقى ، مسعود بارزاني ( ٤٠ ) ده فته ر دولار له ميزانيه ى كوردستان وه رده كرى له كه ل ( ٨ ) مليون دينار عيراقى له به غدا .

  • @HamidSayadi
    @HamidSayadi 7 месяцев назад +1

    البرجوازیة الوضیعة الکوردیة وصمة عار وسوداءة في جبین العائلة الحاکمة في اقلیم کوردستان👹❤️👹🦠‼️

  • @HamidSayadi
    @HamidSayadi 7 месяцев назад +2

    بەرێز کاک یوسف دەبێت بۆ سەرۆکی هەرێم دەست بە ا نتخابات بکات🫵❤️‼️

  • @ziyadkirkuki7680
    @ziyadkirkuki7680 7 месяцев назад +1

    سڵاو.لەدکتۆر یوسف بۆ جورئەت بەخۆت نادەی بڵێی یەکگرتوو و پارێزەرەکەی ئەو کەیسەیان بردەوە خۆگوناه نیە ڕاستی بڵێی.

  • @mohammadmollazadegan686
    @mohammadmollazadegan686 7 месяцев назад +2

    کاک ێۆسف ئێوە درانگ وەخۆکەوتن. لەزەمانی مامجەلالەوە دەبا ئەوکارە بکراێیە.😮😮

  • @shexd403
    @shexd403 7 месяцев назад +1

    كاكه ٣٢ ساله دزه كانى كوردستان فه رمان به ران ده دزن هه مويان لى ئاشكرا ده كريت

  • @samanmahmod8262
    @samanmahmod8262 7 месяцев назад

    حەق نیە حکومەتی بەغداد پارە بنێرێت،کوردوستان ڕیفراندۆمی کرد بەحساب بەغدای تەڵاق دا،کەچی خۆی ئەچێتە ژێری خەڵکەکەش هەمووی دەنگی دا کەچی مووچەیان پێ نادرێت،کەواتە باجەکە خەڵك ئەبێت بیدات،هیچ تاوانی بەغدا نیە،خۆتان ئەو،حکومەتە چەتەیەتان هەڵبژاردووە خۆشتان ئەبێت چارەسەری بۆ بکەن.

  • @muhammadsadiq3213
    @muhammadsadiq3213 6 месяцев назад

    ده ستان خۆشبێت هه رسه کە وتوبن امین یارب العالمین

  • @sarezhsarezhy
    @sarezhsarezhy 7 месяцев назад

    bnamalay barzany natwann pa band nabn chunka muchayan la dast dar henawn paband nabun u paband bun wak yaka dastyan la bny jwalaka hata darawa prsa nama bnern bo masay kur mcha zawya dzrawakan u mulkakany 7ukmatishyan le asennawa dway shaqeky taryan le adan alen brrrrrrrrrrrrrrrrro bo darawa lay kardoghan

  • @hernrybrown1209
    @hernrybrown1209 7 месяцев назад

    بڕانەڕۆ کابرایەکی زۆر بڵێیت

  • @suleymaninci9176
    @suleymaninci9176 7 месяцев назад

    Doctor 🌹