سلام و ریز. ده ستان خوش ویت زور پرسیارم هه س. که ی یاسای دانیاوه بوچی هه موو که س علم یاسایان نییه. دوای خوای گه وره خو یاسای هه س دوای به قول ایین کان زور چیته خارج له یاساست. وکوو خه وه ی اسحاب کهف و کوو مرگ عزیز له گه ل حیوانه که یا وه کوو خه وه ر دان پیامبر درود خوای له سه ر به ی له آینده وکووسرد بوون ئاگر له حضرت ابراهیم یا کار نکردن چاقو له سه ر بیرینی کوری خوی اسماعیل یان تعیین نبوونی ته مه ن بو مروف و. و. و دوعای پیامبر له جنگ بدر دوعای پیامبر چاک بوونی نخوش و هزاران دوعا ی تیر وه کوو وحی جبرئیل هزاران بار و جواو پرسیاره کان پیامبر و و و....
ما ندوو نه بیت ، ،،، که سێک پێویستی به کورسی یه بۆیه کورسی دروست ئه کا ، که سێکی تر پێویستی به خا نووه خا نوویه ک دروست ئه کا ، ئا یا خودا چ پێویستی به وه بوو که مرۆڤ دروست بکا ؟
ده ست خوش وزتاز به ريز هيوا دارم به رده وام بي بوهوشيار كرد نه وي خه لك موحازه ره كانت سودي كشتيان هه يه به تيبه تي بو وكه سا ني بير ده كه نه وه♥️♥️♥️♥️♥️
سڵاو ڕێزو خۊشه ویستی بۊ به ڕێزتان کاک فه یدون یاخوا ده ستت خۊش بێیت و له شت ساخ بێیت به ڕاستی ڕوونکردنه وه یه کی زۊر نایاب وو ھه موی ڕاست بوو ووته کانت گه لێک وه ڵامم ده ست که وت زۊر سووپاس بۊ بوونت 🌷🌷❤🙏🙏 به ئه رک نه بێیت چۊن بتوانم په یوه ندی بکه م پێیت پرسیاریکم ھه یه له باره ی پیغه مبه ر موساوه علیه السلام له گه ڵ عبده سالحه که.. گه ر مسنجه ر یان تیلیگرام ھه بێیت ؟؟؟ زۊر سوپاست ده که م
هەربژیت لاله گیان، ئەمە شۆڕشە و تازە ڕاناوەستین.
مرۆڤ هاوڕێگایەکی وەک جەنابتی لەگەڵ بێت لەگڕی ئاگریش سڵ لەهەنگاونانی زیاتری ڕێگاکە ناکاتەوە ، بێگومان ڕاناوەستین لالەی خاوەنپایە .
سوپاس کەهەن
زۆر سوپاس مەزنە مرۆڤی ئێمە
دونیایەک ڕێز
خاونشکۆ
دەستەکانت خۆش بێت بۆ ئەو روونکردنەوەو شیکاریە زانستایە ،دونییایەک سوپاس.
دونیایەک حورمەت و خۆشەویستی
دەست خۆش مامۆستا فەرەیدونی خۆشەویست و ئازیز
زۆر سوپاس خاوەنشکۆ
زۆر سوپاس مامۆستا بۆ خزمه ت کردن و ماندوو نه بوونت ،جێگه ی ستایش و ڕێزه.
زۆر سوپاس و دەست خۆش مامۆستای ئازیز بۆ ئەم موحازەرە جوان و بەنرخە، ڕاستی من سەرەڕای سەرسامبوونێکی زۆر، هەندێک تێبینیم هەیە کە حەزئەکەم وەک پرسیار یان توانای تێنەگەشتن لێم وەرگرن.
گەر بڵێن پەیوەندی خودا لەگەڵ دوونیادا پەیوەندیەکە لەڕێگای یاساوەیە، ئەو کات ئەو پرسیارە یەتە پێش کە ئایە کێ دروست کەری ئەم یاسایانەیە؟ مادام بەڕێزتان دەڵێن کە پەیوەندی هەیە لە بەینی خودا و گەردوون، کەواتا دەبێت بڕواتان هەبێت کە خودا دروستکەری ئەم یاسایانەیە. دواتر پرسیارەکە دەبێت بەوەی کە ئایا ئەم یاسایانە لەسەر خودا خۆشی فەرزن؟ گەر وتمان لەسەری فەرزن، ئەوە دەڵێن کە خودا یەک نیە بەڵکو هەموو یاساکان لەگەڵ خودادا ئەزەلین، وە دەشڵێن کە خودا بێتوانایە لە بەرامبەر یاساکانی کە خۆی دروستی کردوە، ئەمەش دژ بەیەکیە. گەر وتمان خودا دەتوانێت پێشێلی یاساکانی خۆی بکات و لەسەری فەرز نیە، ئەو کات دەتوانین بڵێن کە موعجیزە و دوعاش دەکرێت هەبێت.
دواتر پێغەمبەران وەکو زاناکان کەشفی یاساکانیان نەکردوە بەڵکو پێشێلیان کردوە. بۆ نمونە من دەتوانم لەگەڵ کەسێک لە ئەمریاکا قسەبکەم، ئەم گونجاوە دوای دۆزینەوەی هێڵی پەیوەندیەکان، بەڵام بەبێ هێڵی پەیوەندیەکان هەرگیز ناکرێت ڕووبات. وەک پەڕێزتان فەرموتان دەکرێت لەڕێگای نەفەقەوە لە ئاو بپەڕینەوە بەڵام بەبێ نەفەق ناکرێت. ئەوەی موسادەیکات بریتیە لە بردنی ئاو بە ئاسماندا، واتا وەک ئەوە وایە کە پەرداخێک ئاو بڕێژیت لەبری بۆ خوارەوە بڕوات بۆ سەرەوە بڕوەت ئەمەش بە ئاشکرا پێشێلکردنی یاساکانە نەکە ئەوە کە کەشفی یاساکان بێت. یان کە عیسا بەبێ باوک لەدایک دەبێت ئەمەش کەشف نیە بەڵکو پێشێلکردنە.
دواتر گەر وترا کاری پێغەمبەران کەشفی یاساکانە، ئەوکات دەکرێت وەک کەسانی فێڵباز سەیریان بکەین چونکە دەکرا خەڵک فێربکەن بەڵام نەیانکرد. واتا زانایەک فێریکردین کە چۆن بفڕین بەڵام پێغەمبەرێک دەیزانی و فێری نەکردین.
دواتر گەر واشدابنێن کە کاری پێغەمبەران کەشفە، ئەوکات دەپرسین ڕێگاکەیان چیە؟ بۆچی کەسێک نیە لەم سەردەمەدا کە شتێک بڵێت کە زانست نەیدۆزیوەتەوە هێشتا؟
دووبارە زۆر ڕێز و خۆشەویستیم هەیە بۆتان و هەردەم چاوەڕوانی ڤیدۆی تازەم بە تامەزرۆییەوە.
خۆشەویست
ورووژاندنی ئەم پرسیارانە و درککردن پێیان سەرسامم ناکا بەڵکو دڵخۆشم دەکات ، چونکە من دەزانم بەڕێزت توانای درککردن و ڕوانینی فراوان و قوڵبوونەوەت لەپرسەکاندا هەیە ، سەبارەت بەتەواوی پرسیارەکانت کە خۆیان لە چۆنیەتی کەشف و شکاندن و هاتنیاندا دەخولێتەوە بەنمونەکەی عیسای ڕێزداریشەوە من وەڵامی ترم هەیە بۆ پرسی وجوود لەکاتی بۆچوندانم لەسەر پرسی وجوود و چیەتی وجوود و ئامانجی وجوود و داهاتووی وجوود تەواوی ئەم وەڵامانەت دەست دەکەوێت کە بۆچی من پەیوەندی خودا و جیهانم بەبوونی یاساوە گرێ داوەتەوە .
سوپاس کەهەن گەنجی جوانبین
دەسخۆش، گەردوون و سروشت هەمووی بە یاسا بەڕێوە دەچن..
بەڵام خۆ پێغەمبەر موسا نەهات بەو خێراییە نەفەقێک لێبدا و گەلەکەی ڕزگاربکا..
یان پێغەمبەر ئیبراهیم خۆ نەچووە جلێکی دژە ئاگر لەبەر بکا و ...
کەواتە موعجیزە بووە هی ئەوان نەک زانینی یاساکە
🎉مامۆستا گیان زۆر سودم لەبەرنامەکانت بینیوە سوپاست دەکەم بەڵام وزەی مرۆڤ کاری گەری لەسەر هەموو سروشت هەیە
بەڵـــێ بە بیرکردنەوە، خۆت ڕزگار دەکەیت لە کۆیلە بوون و زانینی یاساکان.هەر بـــژی .
لای من ڕێگا تەندروستەکە ئەوەیە
har bzhit
لەوانەیە کەسێك کە شوێنی هیچ ئاینێک نەکەوتبێ و وەرینەگرتبێ خۆی بەلاوە کەسێکی ئازاد بێت، بەڵام لە حەقیقەتدا وانییە بەڵکو ئەو کەسەی فیکرەی الحاد هەڵدەبژێرێت کۆیلەی خۆیەتی ، تەنیا شوێن شەهوەتی خۆی ئەکەوێت کە ئەمە گومڕاییە و گەورەترین خەسارەت مەندیشە. الله هیدایەتمان بات❤
هیدایەت چیە ئەزیزم ؟
@@faraidwnhirane بەڕێزەکەم گەر تەنها سوڕەتی فاتحە ت لەبەر بێت ئەیزانی ، الصراط المستقیم ، ڕێگای ڕاست و گومڕا نەبوون و لا ڕێیی لە دونیا و دوای ئەوەی لە دونیاشەوە هەیە و لەسەر ڕێبازی ڕاست و بەردەوامی لەسەری کە ڕێگا ڕاستەكە ئیسلامە، وە ئەبو عالیە فەرموویەتى: رێگاى راست پێغەمبەری خواو صلی الله علیه وسلم ئەبو بەكرو عومەرە (خوایان لێ رازى بێت) . کە خودا سەربەرزی دونیا و و قیامەتی کردوون.
ماندو نەبیت ئوستاز دڵنیام هەڵ و ماندو بونتان جێگەی خۆی ئەگرێت .هەرتەمەن دریژ و تەندروست باش بن
خاس گوفتاری بەڕێزتان شایستەی ڕێز و قەدرگرانیە
خاوەنشکۆ
سڵاو و ڕێز.استاذ زۆر سوپاس بۆ ماندووبونت.زۆر گرنگە مرۆڤ بخوێنێتەوە ، بیر بکاتەوە و دواتر بۆچونی خۆشی هەبێ.
هەڵبەت یەک دوو سەرنجم هەبوو لەسەر بابەتەکە و تێڕوانینەکەی بەڕێزت.
ڕاستە و منیش بڕوادارم بەوەی خودا قانوون و سونەنێکی حاکم کردووە بەسەر ئەم گەردوونەوە و بە پێی ئەو قانونە هەموو مەوجوداتی ئەم بوونە ڕێ ئەکەن،کە بەدیدی من پێی ئەوترێ قانونە ئاسایی یەکان،کە جیاوازە لەگەڵ موعجیزە.
موعجیزە،یان پەرجو قانون و سونەنێکە کە ئێمە پێی ئاشنا نین و نائاسایین.واتە موعجیزە پەیوەندی بە زانین و کەشفی ئێمەوە نیە بۆ یاسایەک لە قۆناغێکدا نازانین و دواتر لە قۆناغێک ئەزانین.
نمونەی ئاگرەکەی حەزرەتی ئیبراهیمت باس کرد،بەراورد کردن لە نێوان نەسوتانەکەی حەزرەت و کارمەندێکی بەرگری شارستانی کە جل و بەرگی دژە سوتان بەکاردێنێ پێت وابێ حەزرەت یاسای دژە سوتانی کەشف کردووە ئێمەش لەم قۆناغەدا یاساکەمان کەشف کردووە و هەمان شتە ڕەنگە تەندروست نەبێ.بۆ؟لەبەر جیاوازییەکی زۆری زەمەن،لەبەرئەوەی ئایا ئەویش هەمان کەل و پەلی کارمەندی بەرگری شارستانی یەکەی بەکار هێناوە،ئەی بۆ بەتاقی تەنها حەزرەت جیاواز لە مرۆڤەکانی سەردەمی خۆی ئەم یاسای کەشف کرد؟ئەی دوای ئیبراهیم چەند کەسی تر خرانە ئاگرەوە و نەسوتان؟بۆیە من پێم وایە پەڕجو(موعجیزە)بریتی یە لە دۆخێک(یاسایەکی نائاسایی)کە خودا کارکردن بە یاسا ئاساییەکان ڕائەگرێ(تەعطیل)ئەکا.وەک ئەزانین ئاگر بە پێی یاسا ئاساییەکان توانای سوتانی پێدراوە،مرۆڤیش هەر بە یاسایی ئاسایی توانای ئەوەی دراوەتێ بسوتێ،بەڵام لە ڕووداوەکەی حەزرەتی ئیبراهیم دا خودا توانای سوتان لە ئاگر وەرئەگرێتەوە،واتە ئەو یاسا ئاساییەیەی کە هەر خودا خۆی پێیداوە بە ئاگر لێیوەرئەگرێتەوە.زۆر نمونەی تر هەیە،گەر پێت خۆش بێ ئەیخەمە خزمەتت.تەندروست باش بن.
خۆشەویست
سوپاس بۆ تێبینی و بۆچون و ڕوانینی جیاوازتان ، بەمە زۆر دڵخۆشم کەخاوەنی بیرکردنەوە و قوڵبوونەوەن لەڕوانینەکانتاندا من هەر ئەمە گەرەکە کە تاکی ئێمە قسەی خۆی هەبێت لەبری توتی بوون ، بەڵام سەبارەت بەباسی جیاوازی زەمەنیمان من ڕوانینم جیاوازە پایەدار چونکە دەبێ بزانین زەمەن چیە !
بەکورتی لای من زەمەن پرسێکی وجوودی تێپەربوو نیە ، بەڵکو پرسێکی هزری تێپەڕێنەرە ، ئەوەی تر کەجەنابتان پرسی یاساکانتان ورووژاندووە من وەڵامی ترم هەیە و لەباسی پرسی وجوود و چیەتی وجوود و ئامانجی وجوود و ئایندەی وجوود وەڵامی ترم هەیە و دەکرێ لەگوێبیست بوونی ئەم بۆچونەی مندا تەواوی وەڵامەکانت دەست بکەوێت .
ڕێز و چەپکێ گوڵ
afarm
ده ست خوش ماموستا بوئه وها ناساندنى خودا
دەستان خۆشبێت لە بڕوایەد ا نیت کە خودا وازی لە دنیا هێناوە بۆ یاسا جێیر و ڕێک و پێکەکانی وەک نیوتن دەڵێت( هەڕ چەندە دەڵێن پەروەرێنیش نییە)ە
دەست خۆش استاز سوودبەخش بوو
زۆر سوپاس مامۆستا بەڕاستی جوان وردت کردەوە
Bzhet jyawaz bw mamosta.
دەست خۆش، سپاس بۆ بەردەوامیت
بیروهزرت هەرفراون بێت مامۆستا
زۆر زۆر سوپاس کە دەرمان ئەهێنیت لە گەوژاندن بەهیوای بەردەوامیت ❤❤❤❤❤❤
ڕێزدارن
دست خۆش. بۆ ئم ووتا جوانانه
سوپاس مامۆستای ئازیز ♥️❤️ دەمێکە چاوەڕێی ئرم بابەتانەنم
لەزۆربەی بابەتەکان هاوڕات نیم پێویستە زیاترلەدیندا قوڵ ببیتەوە ، جێگەی ڕێزی چونکە حورمەت لە دین و بۆچوونی بەرامبەرت دەگری کەسێکی بە ویژدانی دەستخۆش .
ڕێزدارن خاونشکۆ
فرە سوپاسگوزارم
دەستخۆش🖤🌸
@@kordimard-eb9kj مەمنون برا🖤
دەستی ماندوو بونت دەکوشم ❤
فرەسوپاس بۆ بەڕێزتان خاوەنپایەی خۆشەویست
دەست خۆش مامۆستا حەزدەکەم بابەتێکیش بکەیت لەسەر بیردۆزی پلانگێڕی بابزانین ڕاستە ئەم بیردۆزە یا نا چونکە زۆر کەس باسی دەکەن هیوادارم بابەتێکیش لەسەر ئەمە بکەیت مامۆستای خۆشەویست❤
دەستخۆش
ئوستاز بەردەوامبە
سڵاو رێز بۆبەرێزیشتان
دۆستی شکۆدار
دونیەیەک حورمەت و موحیبەت
مامۆستای خۆشەویست زۆر بە داخم كە كەسێكی وەك و جەنابت هەیە و گەنجەكانمان لە دیار كەسانێكی وەك دانا نەورەز و هاوشێوەكانی كۆبونەتەوە
خۆشەویست
ئەگەرچی نازانم ئەم بەڕێزەی ناوتان بردووە چ کارەیە بەڵام هەمووان ئازادن کە سەیری چی و گوێ لەچی و بەدیارچیەوە هەڵەپەڕن ، دواجار تەمەن دەڕوات و خۆت لێی بەرپرسیت .
ڕێز و گەردوونێک گوڵ
E bo dana nauzar chy yate ? Akre hande shty ba dli emau to nabe baalam manay aua nya etr be suda bo gwe le grtn
ماندوو نەبیت 💙
دەستەکانت خۆشبی مامۆستا بە نسبەت ئەوەی کە دەڵێی گەردوونو ژیان بە یاسا دەڕوا یاساکە بزانی دەتوانی لە بەرژەوەندی خۆت بەکاریبێنی، بەڵام لە قسەکانت کە نمونەت بە چیرۆکە ئاینیەکان هێناوە بابەتی موعجیزەت لێ بردە دەرەوە و وتت تەنیا یاساکانیان زانیوە، من پێم باشە بیر لە نمونەی پێغەمبەر عیساشت لەبیر بێ کە بە چ یاسایەك لە کاتەوە نەمردووە و لەداهاتوودا دێتەوە سەر زەوی، نازانم باوەرت بەمەیان هەیە یان نا. یان پێغەمبەر موسا کە مردووی زیندوو کردەوە، یان دایکە مەریەم کە بەبێ تۆوی نێرە دوگیان بوو، ئەمانە لە قورئاندا ئاماژەیان پێکراوە و موعجیزەی خداین و هیچ یاسایەك ناتوانێ ئەو کارە ئەستەمە ئەنجام بدات، شەقکردنی ڕووبارەکەش هەر موعجیزەبوو چوونکە هیچ یاسایەکی گەروونی بەکار نەهێنا لە دروستکردنی نەفەق و کەشتی و هیچ ئامرازەکی پەڕینەوەی بەکار نەهێنا، وە ئەو ئاوەش کە شەق بوو هیچ ڕاگیرێکی نەبوو ڕایبگرێ تەنیا موعجیزەیەك بوو و دوور لە هەموو یاسایەکی گەردوونی، وە ڕێز و سوپاس بۆتۆ استاذ گیان بە هیوای وەڵام دیدت چییە بۆ بابەتی موعجیزە و ئەو چیرۆکانەی ئاماژەم پێدا..؟
خۆشەویست
بەڕێزتان دەتوانن لەوانەی ئێمە بۆچی دەژین وەڵامەکەی من وەرگرنەوە سەبارەت بەعیسای ڕێزدار کەدڵنیام تاکو ئێستا لەدەمی هیچ کەسێکەوە نەتانبیستوە ، بەڵام تکایە تەواوی وانەکە لەسەرەتا تاکو کۆتایی سەیربکەن بۆ ئەوەی لەوەڵامەکان تێبگەن
دەستان خۆش اوستازی بەڕێز هەمیشە ساغو تەندروست بن
سڵاو لە ئوستازی بەڕێز بەهیوای بەردەوامیت
دەست خۆش كاك فەرەیدون ، بۆچوونەكانت نزیكە لە دكتۆر شەحرور ، تا ڕادەیەكی زۆر هەمان ڕای تۆم هەیە
❤❤❤❤ gwl 🌸 ysakan zaqn
سلام و ریز.
ده ستان خوش ویت زور پرسیارم هه س.
که ی یاسای دانیاوه
بوچی هه موو که س علم یاسایان نییه.
دوای خوای گه وره خو یاسای هه س
دوای به قول ایین کان زور چیته خارج له یاساست.
وکوو خه وه ی اسحاب کهف
و کوو مرگ عزیز له گه ل حیوانه که یا
وه کوو خه وه ر دان پیامبر درود خوای له سه ر به ی له آینده
وکووسرد بوون ئاگر له حضرت ابراهیم یا کار نکردن چاقو له سه ر بیرینی کوری خوی اسماعیل
یان تعیین نبوونی ته مه ن بو مروف
و. و. و
دوعای پیامبر له جنگ بدر
دوعای پیامبر چاک بوونی نخوش
و هزاران دوعا ی تیر
وه کوو وحی جبرئیل هزاران بار و جواو پرسیاره کان پیامبر
و
و
و....
سڵاو لە خۆشەویسترین کەسم 🌸
تاجی سەر و ترپەی دڵن
سڵاو و ڕێزم ئوستاز، بەهیوای ساغ و سەلامەتیتان.
Das xosh 🌹
Badaxawa kanly to meshky morov dakyawa benarw shatat kaza 😢
ئەگەر بڕوامان بە دروستکارێکی ئەم گەردونەو ئەوەی لەناویایەتی هەبێت ، بە مرۆڤ و گیانلەبەرانەوە،
کە بە کوردی پێیئەڵێین خودا ،
ئەو دروستکارە لە پرۆسە و پرۆگرامی دروستکردنەکانی خۆی تەواو بووە ، وە هەر ڕۆحلەبەر ەو بە مرۆڤیشەوە بە ئەندازەو پێویستی خۆی عەقڵی داوەتێ کە پێیبچێت بەڕێوەو لە ژیان بەردەوام بێت و ببێتە ئامرازی بەردەوامبوونی ژیان و یەشەنەکردنی مرۆڤایەتی،
من لە هزری خۆمدا وا لێیتێگەیشیووم خودا هەندێ کاری بۆ مرۆڤ بەجێهێشتووە کە تەواوی بکات بە ئەندازەی عەقڵ و توانائ خۆئ ، وە کارە سروشتییەکانی داناوە بۆخۆی ئەوانەی لە دەسەڵاتی مرۆڤدا نیە ، وەك باران، ئاو ، هەوا ، مردن ، خۆر هەڵهاتن و ئاوابوون و سەرماو گەرما و هتد،،،، ئەگەر یەکێك لەمانە وەك ئەوەی مرۆڤ لێی ڕاهاتووە کاری خۆی نەکات ئەوا مرۆڤ دەستەوستان ئەبێت لە ئاستیاو هیچی بۆناکرێ ، جگە لە هەندێ گۆڕانکاری وەك ژینگە پیسبوون کە هۆکارەکەی مرۆڤە ، بەڵام ئەمەش لە قودرەتی مرۆڤدایە ڕاستی بکاتەوە ، بۆ نمونە ئەم زەوییە ماڵی هەموومانە ، ئەگەر خێزانێکی ٦-٧ کەسی لە ماڵێکدا بژین و هەر کەسەو هەرچی خوارد و پاشماوەکەی لە شوێنی خۆی بەجێهێشت ، پاش ماوەیەك ئەو ماڵە بۆنێکی پیسی لێدێت و تا بێت پیستە ئەبێت ، پاشان کرم و قالۆنچەو مشك ڕوو لەو ماڵە ئەکەن و ژیانت لێ هەراسان ئەکەن ، پاشان دیوار و پەنجەرە و جێگەو ڕێگەی ماڵەکەت چیتر شیاو نابێت بۆ ژیان ، کەواتە پیسبوونی ژینگە کارەساتی سروشتی نیە ، خودا ئەو فەرمانەشی بۆ مرۆڤ بەجێهێشتووە.
هەروەك کاك فەرەیدون ئاماژەی پێداوە باران باەین بە نزا نیە،
ئەوەی بڕوای بەوە هەیە کە بە نزا خودا بارانت پێئەبەخشێت ، ئەی میللەتانی بێ ئاین و خودا داوەی باران لەکێ بکەن، ئەو جۆرە کەسانە باشترە ئەگەر بڕوایان بە خودا هەیە بەوبڕادەیەی بە نزا بارانیان ئەداتێ ، باشترو لەبیری نەکەن ئەوەی دروستی کردووی ئەشزانێ جیت پێویستە و کەی پێویستتە ، هەروەك عیسای مەسیح فەرموویەتی ( سەیری باڵندەکان بکەن ، نە ئەچێنێ و نە ئەدورێتەوە ، بەڵام خودا قوتی ئەوانیشی لەبئر نەکردووە ) جگە لەمردن ، مرۆڤ و مرۆڤایەتی هەرچی بەسەردێت ئەنجامی کارەکانی خۆیەتی
دەمخۆش پایەدار
مرۆڤ نابێت بەبیانوی باوەڕداریەوە لەبەرپرسیارێتی خۆی ڕابکات و ئەم ماڵەی هەموومان وێران بکات
@@faraidwnhirane ببورە بەڕێزتان پایەدارو خۆشەویست و مامۆستای بوارە جۆراوجۆرەکانن ، من وەك خۆم چاوڕوانی زیاتر فێربوونم لە بەڕێزتانەوە ، من سوپاسی ماندوبونت ئەکەم کە ئەم زانیارییە گرنگانە لەگەڵ ئێمە بەش ئەکەیت
سوپاس واتەهەموو داهێنانێک وەحییە؟
خۆشەویست
لای من وایە
یەخوا دەستت خۆش بێت دید گەلێکی نوێ و جوان بوو راستی محازەرەکەم خۆش ویست ، راستی ئیمانم پێی گەشاوە ، ئەگەر بەوردی سەرنجی بدەیت پەیامی دڵنیای ئیمانی بوو ، خەڵکێکی زۆر تەماشایی کردووە بێ دەنگن رەنگە حەپەسابن ئیتر ئەمە کاک فەرێدوونە و بۆچونی خۆیی هێناوتە ڕیزەکەوە کاتێک کاک فەریردوون لە چەند شوێنی دەیپێکێت ئیتر لای من دەکاتە فەیلەسوفەکە ، یان لە شوێنێکدا نای پێکێت ئیتر خۆت ووتەنی دەڵێ ئەوە بۆ چوونی من ئاوایە و ڕەهاش نیە ، بە ئیجازەت دەمەوێت منیش ڕای نا رەهایی خۆم بێژم ئیتر منیش بۆ چوونە ...
من پێم وایە ئەوەیی لە بیرکردنەوەماندا هەیە و بە خەیاڵماندا دێت لە سیستەمەکە و لە کۆسوڕەکەدا هەیە خودا داغڵی کردووە ، بۆیە دەبێت مەجالی بۆچوونەکان بدەین مافیان پێ بدەین ، بەنمونە خەڵکیکی زۆر هەن دەڵێن ئێمە باوەڕمان بە کاریگەری چاو هەیە ئەو دەڵێت ئێمە ئەزموونمان کردووە بابەتەکە غەیبە ناشتوانرێ تەحقیق بکرێت ، یان چارەسەری بە گیا یان بە بابەتی توبی نەبەوی یان هەر چارەسەریەک بەس ئەوندە ئاگاداربێت زیان نەگەیەنێت دەی کابرا باوەڕی وایە و ئەزموونی کردووە و دەڵێ نەتیجەم لایە دەی بابیکات موهیم ئەوەیە سودگەیەنێت کێ ناڵێ نەی پێکاوە مەبەستم ئاسای روانینە لە وەزعەکە .
بەڕێزیشتان باستان کرد بابەتی تەکنۆلۆژیا هەمان بابەتە غەیبی و میتافیزیکیەکە ئەگەر سەرنج بدەین هاوتەریبی و هاویاسایی تیادا وەدی دەکرێت بۆ چونێک هەیە دەڵیت پێ دەچێت ڕۆح وەک پەڕلەیەکی موگناتیزی بێت هەموو ئەوەی پیادا تێپەڕ دەبێت تۆماری دەکات وە لە خەوبینینیشدا نزیکایەتیەک هەیە ئەمە بەراورد بکە بە تەکنۆلۆژیا و بابەتی تۆمار و ناردنی دەنگ و ڕەنک هەر قسەکەی بەڕێزت دەڵێی یاساکەی کەشف کراوە ، ڕۆحیش ئەم زانیاریانە هەڵدەگرێت وە بیستومانە وەک شاشەیەک لێی دەدرێتەوە ، اللەاعلم ..
ئەمەیی بەڕێزتان باستان کرد پەیامی تیادابوو بۆ هەردوولایی بێ باوڕ و باوەڕدار ، وەک هێڵی ناوەڕاست کاتێک بێ باوڕێک کەشفی نهێنیەکان و یاسا کانی خولق دەکات ئەوەیی پێی دەڵێن زانست ئیتر پێی وایە خودایی تێپەراندووە هههههه دەیی تۆ کەشفی دراوەکان و خولقەکانت کردووە ،، کابرای بەحسان ئیمانداریش کاتێک دڵێکی دەستکرد دروست دەکرێت وا دەزانێ لە شەئنی خودا کەم دەبێتەوە ،، دەتەوێ بڵێی بێ باوەڕان پێوست بەو قفوڵ بوون و رەهایی و ئەنانی و ڕقە ناکاتە قوڵبن ئاسایی لەوەزعەکە بروانن وە ئیمان دارانیش ئەوەیی ئیمانتان پێیی هەیە کەم نیە و بەپێی هاوشێوە لەو شتانەیی باوەڕتان پێیەتی و یاساکەیی هەیە ئێوەش دەتوانن گوشاد تربن بەوەی باوەڕتان پێیەتی .
بەنیسبەت ئەوەیی کە باوەڕی موعتەزیلەش وەها بوو کاتێک ئینسان لەو دونیا توانایی بینینی خودا دەست نادات ، بەڵام کاتێک مرۆڤ کە دوو بوعدی بێت ئەم بووعدە جەستەییەی دەفەوتێت و دەبێت بە بوعدی رۆحی کەواتە ئێمە داغڵی میتافزیک دەبین ئایا ئەو کات وەک رۆح و بوون بەبابەتی میتا فیزیک ئایا ئیمکانی نیە بتوانین راستە و خۆلەگەڵ جیهانەکەی تر مامەڵەبکەین و تیایدا خودا ببینن ؟
بەنیسبەت وەحی و پێغەمبەرایەتی دەیی ئەو ئەوەندەیی پێ کەشف کراوە و ئەوەندە خۆیی پێ بەرز کردۆتەوە یان چاک یا ڕێکی خستووە ئەو ژنی لە دۆخی زیندە بەچاڵەوە هێناوە بۆ ژیان و پێدانی ماف و ئیمتیازەکانی بەنمونە نیو پشکی میرات دەی کاکی رەخنەگر با وەبەرهێنانی تیادا بکات ئەو یەک پشک زیاتر بدات .....
دونیایەک ڕێز ....
پایەدار
بابەتی چاووزار ئەم پرسانەی تر دەکرێت پرسێکی جازبیە بێت نەک ئەم خەتەرەی باوەڕدارەکان وێنایان کردووە ، سەبارەت بەدیدەکەی موعتەزیلە یان هەر گروپ و ئایینێکی تر بۆ بینینی خودا لای من ڕەتکراوەیە وەک بۆچون نەک بڵێم ئەوەی من یەقینە ، بۆیە بەدیدی من ئەم پرسە لەدەرەوەی یاسای وجوودە و خودا وجوود نیە !
@@faraidwnhirane دەستخۆش پایەدار ، بۆ چاوەزار ئەمەی ئێستا بەو زیادەڕۆییەی باس دەکرێر ڕاستی سوکایەتی تیادایە بەخودا ، کاتێک کەسێک دەڵێت خودایە بەنمونە ئەم ماشێنەم بپارێزە لە چاوی فڵانە کەس وە پەنات پێدەگرم کاتێک ماشێنەکەی عاتڵ دەبێت ئیتر لێرەدا قودەرەتی چاوی فڵان بانترە دەکات لە قودرەتی خودا و وە پەناکەی خودا ڕۆڵی نەبوو ، لە کاتێکدا فڵانی هەر ماشێنەکەیی هەر پێ گرنگ نیە ئەم مەوزوعە بۆیە باس دەکەم یانی تەواوی خەڵک ئەوەیی خۆشی ناو ناوە ڕۆشنبیر وە دەڵێ ئێمە شارین و بانترین ئەوانیش لە باس و خواس و ڕۆژەڤیاندایە ، ڕاستی بووە بەگرفتێکی کۆمەڵایەتی ئیتر ڕقیان لە فڵانە گوایە چاویی پیسە و موحیبەت و تێکەڵاویی نەهێشت وە وە کابرایی بەحساب چاو پیسیش هەستەکات ساردن لەگەڵی یان هەستەکات وای پێ ویراوە ئیتر دابران و ڕق دروست دەکات بابەتێکی زەعیف و ناسروشتیە ئەوەیی ناو عەوام باسی لێدەکەن ، بەڵام بۆ جازبیەکەیی یان ئایا هەیە و ئەو تەحقیقە و مەسەلەکە خودا دەیزانێ ، ئەوەشی لە قورئانی پیرۆز باسی دەکەن راستی تەفسیر و تەئویلی خۆیی دەوێ ... چەپکێک گوڵ .
بەداخەوە. مەلا قاتیل و حەمە جەرگە ملیۆن فۆلۆوەریان هەبێ و ئەو کەناڵە کەم.
خۆشەویست
ئەگەر نەمخەنە بەرگلەیی بڕوا بفەرموون نازانم ئەم جووت ناوە کێن و چ کارەن ، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا من ڕێز لەئازادی هەر تاکێک دەگرم کە تەمەنی خۆی چۆن چۆنی بەفیڕۆ دەدات .
دونیایەک حورمەت و گەردوونێک گوڵ
هەرچەند سەیر ئەکم ڕێزگرتنت و باسکردنت بۆ ئاینی ئیسلام داهاتووت هەر موسوڵمان بوونە انشاللە
تاجی سەرن
❤❤
سڵاوو ڕێز ئوستازی بەرێز
تاجی سەرن پیاوی وەفا
❤❤❤
خودا بووچی داوەی پەرستن دەکات ؟ یاسا چیە ؟ من خۆم بە واقعی زوور جار نەبوونم بوو هاتوەتە بوون بە دووعا وو خەویشمبێنیووە ئاگادار کراومەتەوە
Zor gring bo💗💝💗💝💗
جياوازي قانون الجذب له كه ل دوعا جيه؟ هه ر يه ك كار ناكات؟
دوعا داوایە جازبیە یاسایەکی جێگیری نەگۆڕە
باشە پرسیارێک قسەکردن لەگەل خودا ئەچێتە قاڵبی چ یاسایەکەوە بۆ موساو ئیبراهیم کە لە بەراوردەکەیا هێناتەوە?? 🤔واتا پێموانیە ئەو بابەتە یاسا جێیبکاتەوە
یان کە دەڵێی وەچەخستنەوە بێ سپێرم و هێلکە نابێ ((واتا ئەمە یاساکەیە) ئەی لە دایک بونی عیسای رێزدار دەچێتە چ بەشێکی ئەم یاسایە، باشترە بلێم ناوی دەنێی چیی?
خۆشەویست
ئەمەی موساو ئیبراهیم مەجازی بە( قسەهێنانە ) نەک ( قسەکردن ) وەک چۆن من و تۆ بەبەغایەک بەقسەدێنین ئاوا ، سەبارەت بەعیسای ڕێزداریش لەوانەی ئامانجی ژیان و ئێمە بۆچی دەژین بەوردی وەڵامم داوەتەوە وانەکە کاتژمێر و نیوێکە دەتوانن گوێبیستی بن تاکو لەوردەکاریەکەی تێبگەن ، وەڵامێکە بەدرێژایی مێژووی هەوادارەکانی عیسایی و تەنانەت محمەدیش درکی پێ نەکراوە بەڵکو ئەمە لەدیدی منەوە سەرچاوە دەگرێت .
🍂💥 ❤️ 🍂💥
سڵاو و ڕێز
ئوستاز گیان من گوێم لە چەندین بڵاوکراوەی یوتیوبت گرتووە لە چەند بڵاو کراوەی ترتدا لە چەن شوێنێکا دەقی قورئان وەک و پاڵپشتیەک ئەهێنیتەوە بۆ ئیسپاتی بیر و ڕاکەت و ئاماژەی پێدەکەی بە دەقە قورئانیەکە یان دەقە محەمەدیەکە ئەمەوێ بڵێم کەتۆ بڕوات بە قورئان هەیە یان نا ؟؟چونکە لە قورئاندا هەیە کە کاتی مردن دیاریکراوە و یەک لەحزە پاش و پێش ناکات ئایا تۆ بۆ ئەوە دەڵێی چی ؟؟(وَلِكُلِّ أُمَّةٍ أَجَلٌ فَإِذَا جَاءَ أَجَلُهُمْ لَا يَسْتَأْخِرُونَ سَاعَةً وَلَا يَسْتَقْدِمُونَ}
خۆشەویست
کێشەکە هەر ئەم ئایەتەیە کە فەقیهەکان بەردەوام دەیکوتنەوە ، بۆیە لای موسڵمانێک خۆراکی تەندروست و وەرزش کردن و ژینگەی پاک و هتد جێگای گاڵتەو گەپە ، ئەزیزم پرسی مردن نادیارەو گرێدراوی قەدەری ئێمەیە بەڵام مانای وانیە هیچ بەئێمەناکرێت ، ئەگەر وابزانین ئێمە هیچ کارەین ئەوا خۆمان گەوجاندووە هەر ئەم خۆگەوجاندنەشە وای کردووە ناوەندی تەمەن لای موسڵمان چل بۆ پەنجا ساڵ بێت کەچی لای ژاپۆنیەک هەشتا ساڵەو لای ڕۆژئاواییەکان حەفتاو پێنج ساڵە .
@@faraidwnhirane مامۆستای ئەزیز من بە باشی تێنەگەشتم سەبارەت بەو ئایەتە ڕات چیە و چۆن تەفسیری بۆدەکەی بەڵام ئایەتەکە ڕوونە و لێکدانەوەی جیاواز هەڵناگرێت ،،تەسلیمبوونیش بەم ئایەتە بە ڕای من ئەوە ناگەیەنێ تۆ هەرچیت ئەوێ بیخۆ و وەرزش مەکە و سیستمی خەوو ژیانت ڕێک مەخە هەموو کەسێک لەم سەردەمەیا تا ڕادەیەک هوشیاری هەیە سەبارەت بەوانە کە چ کاریگەریەک لەسەر ژیانیان دادەنێت واتە قسەکە لەسەر ئەوەیە ئەگەر قەرارە ئێمە ٧٠ ساڵ بژین با بە تەندروستیەوە بژین نەک لە ٣٠ و ٣٥ دا پەکمان بکەوێت و تا دەگەینە ئەو تەمەنەی بۆمان دیاریکراوە بەپێی ئەو ئایەتە کەسیف بین و ببینە بارگرانی بۆسەر ئەوانی تر و خۆشمان..دەستخۆشی بۆتۆ مامۆستا گیان کە وەڵامدەدەیتەوە سپاس ماندوو نەبیت
وەک ھەموو جارێک دەست و دەمت خۆش ئوستادی بەڕێز
تۆزێک ڕوون نابوو لەی من سەبارەت بە بیرۆکەی بەھەشت دۆزەخ ئەگەر ھەر لەم دنیا بێت چونکە شتەنێکی زۆر ھەیە ئنسان مەگەر بە مردن ووڵامی دەست بکەوێ ئەوەی دین ئەیڵێی و فەیلەسووف بیڵێ عیلم بیڵێ ھێشتا ھەر بۆچوونە ھیچی فاکتی حەقیقی نیە کەس ناتوانێ بیسەلمێنێ بە راستی ئێمە چین وە بۆچی ھاتووین بۆ کوێ ئەچین ،
بەلام زۆریش رووداو ھەیە ھەموو کەسێ ناتوانی تێبگات بە راستی معجیزایە یان ھەر ووڕێنەی مرۆڤەکان
بۆ نموونە من لە یوتیوب زۆر ڤیدۆم بینی دەربارەی ئەو خەلکەی بە رووداوێک نزیکی مردن ئەبێت یاخوود تەواو ئەمرێت بەلام زیندوو ئەبێتەوە دیقەتم داوە ھەموویان جۆرێک باسی ئەو ڕووداوە ئەکان کە رۆح ئەچێتە جیھانێکی تر وە ژیانێکی تەواو جیاواز ئەبینێ یان ھەر پێش ئەوەی رۆحی بگەرێتەوە جەستەی زۆر شت ئەڵێ ئەیسەلمێنێ کە بینیووێتی دوەی راست دەرچوو کە کاتێک ئەو کەسە زۆر دوورتر بووە یەعنی لە سنووری کات و شوێن دەرئەچێ
ھەتا ئێستا ھیچ عیلمێک ناتوانێ لەو مەوزوعە تێبگات
زۆریشیان ئەزموونی لێپرسینەوە بەھەشت دۆزەخ دەکان بەلام لێپیرسینەوە لە سەر دین و نوێژ نیە بگرە زۆری حەقی خەلکی لە ئەستۆیانە لێپرسینەوە ئەکرێ لە گەلیان کەواتە ئێمە ئەبێ باوەرمان ھەبێ خوا ھەیەو جیھانێکی تر ھەیە دوەی مردن بەلام ئئمە لەم ژیانە ئەبێ دلی خەلکی و سروشت خۆش بکەین بۆ دەرچوون لەم تاقی کردنەوە
خۆشەویست
لەمحازەڕەی داهاتوودا دیدی خۆم دەدەم لەسەر ئامانجی ژیانی مرۆڤ ، بۆچونێکی زۆر جیاوازە .
🌸🌸🌸🌸🌸🌸
ماموستا ئەگەر بتوانی باسی ئیعجازی ژمارەی قورئان بکەی
دەستەکانت خۆشبێت ئوستاز گیان یاخوا هەر ساغ و سەلامەت بی ان شاءالله ، بە نسبەت هود هودەکەی پێغەمبەر سولەیمان بە بڕوای من ئەمە ناوێک بووە و بەس نەک باڵندەیەک بێت، چونکە ئەگەر سەیر بکەین دەبینن کە وەک دەڵێن باڵندەکە هەرێمکی بینووە کە خۆریان دەپەرست! دەی کێشەکە لێرەیە چونکە تەنها مرۆڤ ئەو خاسیەتەیی هەیە کە لێکدانەوەی چڕ بۆ بابەتەکان بکات و عەقڵی بە شتەکان دەشکێ، باڵندەیەک چۆن ئەو لێکدانەوەیی هەیە کە بڵێت ئەمە ڕاستە ئەمە خەراپە؟ دەی کە ئەمەی زانی چ جیاوازییەکی لەگەڵ مرۆڤدا هەیە؟ بە بڕوای من وەک چۆن لە ئێستادا دەزگایی سیخوڕی هەیە وەک ئێف بی ئایی و ئەو ناوانە، لەوەیە پێغەمبەر سولەیمانیش دەزگایی موخابەراتی هەبێت و چوبێتن بە ناو وڵاتاندا گەڕا بن وە ناوی موخابەراتەکەش هود هود بێت نەک خودی باڵندە بێت!دووبارە دەستتت خۆش بێت.
دەمخۆش پرسی چیڕۆکەکان مەجازیە نەک حەقیقەت
بمێنن
سوپاس ئەزیزم
دەستت خۆشبێت کاک فریدون ... ، ئەتوانین بڵێین عسی ی کوڕی مریم یش بەپێی یاسای ئەو سەردەمە بووە ، نەک معزە؟
ئایا نوستنی اصحاب الكهف یش هەمان یاسای ئەو سەردەمەبووە ....؟
سپاس بۆوەڵامتان ...
خۆشەویست
سەبارەت بەعیسای ڕێزدار من قسەی ترم هەیە و لەمحازەڕەی داهاتوو کەئامانج ژیانی ئێمە چیە وەڵامێکی جیاوازم دەبێ ، بۆ پڕۆسەی خەوتنەکەش یاسای سڕکردنە و ئێستا مرۆڤیش بەچەند ساڵ دەتوانێت بەردەوامی بەمانەوەی کەسێک بدات بەنمونە ئارێل شارۆنی سەرۆک وەزیرانی پێشووی ئیسرائیل دوانزە ساڵ لەژێر ئامێر ژیا .
ڕێز و چەپکێ گوڵ
وەک تەحەدا خودا زۆر یاسای لەگەردونا ڕەتکردۆتەوە وەک ئەو دوو ئاوەی کە تێکەڵ نابن
❤️🫰🏻❤️🫰🏻
ئوستاز میتافیزیک بە واتای ئەو شتانە دێت کە لە سەروو سرووشتن؟
دەستت خۆش
بەڵێ خۆشەویست
مامۆستا گیان لەهەموو محازەرەکانت بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ ڕەخنە لە ئیسلاموو قورئان دەگری ، تکایە با بەس بێت ، هەواداری موسڵمانت زیاترە لە وەک لەوانەی تر ، ئەگەر کەیفم پێت نەیا قەد بە سەعاتوو نیو سەعات بەدیارتەوە دانانیشم ، ڕێز لە بیروو بۆچوونی ئاتایستێک دەگری ، بەس بە موسڵمانیش دەڵێی مەڕو خوارافە پەرست نازانم چی، تکایە با بەس بێت
خۆشەویست
من داوای بەخشینت لێ دەکەم ئەگەر هەستی بەڕێزتم بریندار کردبێت ، بەڵام ئەزیزم بەبێ هەڵچون وەڵامم بدەرەوە و پێم بڵێ لەکوێدا ڕەخنەم لە ( ئیسلام وەک ئایین و قورئان وەک کتێبەکە ) گرتوە ؟
لەهەر 300 محازەڕەکانی مندا سەرپشک بە و بۆم دیاری بکە مەمنونت دەبم .
ڕێز و چەپکێ گوڵ
@@faraidwnhirane مامۆستا هەر لەم ڤیدیۆیە بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ بە شێوەیەکی وەک چۆن بڵێی گاڵتە پێکردن یان ڕەخنە باسی دووعاو نوێژی بارانت کرد ، ئاخر من دێم سەیری ڤیدیۆکانت دەکەم بەس ئێوەی بەڕێز گاڵتە بە بیروباوەڕی من بکەی ئاخر شتەکە ناخۆشە، هەر نا بڵێ من ڕاو بیرو بۆچوونم جیاوازە نەک بەو شێوەیە، ❤🌸
@@abdwrahmanosman5354
خۆشەویستی من
نوێژەبارانە پرسێکی ئایینی نیە چاوەکەم ، لەهەر 6236 ئایەتی قورئان بۆی بگەڕێ ئەم بابەتە بوونی نیە و بەئاشکرا پێت دەڵێ وشکانی و زەریاکان مرۆڤ دەستی پێی بگات تێکی دەدات ، دەی ئەمە دیارە پرسەکە ژینگەیە لەبری نوێژکردن سەوزایی زیادبکرێ باران دەبارێ ، محمدی ڕێزداریش هەروای کردووە کە گوتویەتی ( ئەگەر بەیانی قیامەت بوو ئێوە دارێکتان لەدەست بوو بیڕوێنن ) ئەم تێگەیشتنە لەکوێ و هەڵسوکەوتی هەوادارەکانی لەکوێ !
منیش هەر ئەمەم گوتوە خاوەنشکۆ ، بۆ ئەوەی چیتر لەم جەهالەتدا نغرۆ نەبن و دژە ئایینەکان گاڵتەتان پێ بکەن خاوەنپایە .
زۆر دڵنیابن نەسوکایەتی بەئایین دەکەم نە بەناوەڕۆکی هیچ کتێبێکی ئایینی ، بەڵکو من دژی جەهالەتی پەیڕەوکارانی ئایینەکانم بەناوی باوەڕداریەوە خودایان ناشرین کردووە .
ڕێز و گەردوونێک گوڵ
@@faraidwnhirane گەر وابێت، زۆر سوپاس بۆتۆی ئازیز ، مەمنونیشت ئەبین ❤🌸🌷
برای پۆبجی، منیش رەخنەی ئەوەم هەیە کە مامۆستا زیاتر گوتاری دینی تەوزیف دەکات لە ئارگیومێنتەکاندا. کەواتە مامۆستا قوڕی کوێ بەسەرابکا؟ دەی ئەوە لە دیدی تۆوە سوکایەتی بە رموز ی ئیسلام دەکات. لە دیدی منەوە زێدەڕۆیی کردووە لە پشت بەستن بە دەق و ئارگیومێنتە ئیسلامیەکان کە دەقی قورئان باشترین تەسنیف کە شایانیەتی ئەوەیە لە ڕیزی چیرۆکی شەوانی گوێ ئاگردان و شازادەی حەلوافرۆش دابنرێ. بەڵام من رێزی بۆچوونی مامۆستا دەگرم. تۆش مولزەمی کە رێزی بگری.
سڵاو لەئوستازی بەڕێز ووریا کەرەوەی کۆمەڵگا ووشەکانت ئەوەندە بەنرخن لای من ناتوانم بە هیچ شتێ بی شوبهێنم
برات عمر دارتاش
قەدرگرانن ڕێزدار
💐🌹🌹💐🌹🌼🌼💙💙
ده ست خوش .💜 سه باره ت به له دایک بونی عیسی ریزدار و دوعا کردنی ذکریا . بوچونی جه نابت چیه کاک فه ره یدون؟
وەڵامی ترم هەیە خاوەنشکۆ لەمحازەڕەکانی تر دیدی خۆم دەدەم لەسەر ئەم پرسە
ماندونە بی برالە کاکە فە رە😮 یدونی،ئازیز،وردبونەوە یە کی قوڵت دە س پێ کردووە.ئافەرین بۆلێ کۆڵینە وە ت.منیش بە ش بە حاڵی خۆم چە ن پرسیارم،هەی یە:زۆرشت هەیە ووجودی هە یە بڵام نابیندرێن؟:وە کو دە نگ،وە کوبا،وە کوڕوح.،وەکوبیرکردنە وە،وە کوخە وهاتن،وە کو قسە کردن،.بۆمن بۆتە پرسیار،گە ر،وە دی هێنە رێک نە بێ،چۆن هاتونە دی؟
دەمێک بوو چاوەڕێی ئەو بابەتە خالسەن عەقڵانیەتە بووم شتنەوەی مێشکمان لە خورافەچێتی ئاڵتوونت لەدەم ڕژا دیسان .
خوڕافیاتی تر ماوە بەلاوەی بنێم
ما ندوو نه بیت ، ،،، که سێک پێویستی به کورسی یه بۆیه کورسی دروست ئه کا ، که سێکی تر پێویستی به خا نووه خا نوویه ک دروست ئه کا ، ئا یا خودا چ پێویستی به وه بوو که مرۆڤ دروست بکا ؟
خۆشەویست
لەگەڵ محازەڕەکانی دواتری هەمان پرس بەردەوام بە وەڵامی بەڕێزتی بەدوور و درێژی تیایە .
ڕێز و چەپکێ گوڵ
زۆر پرسیارم لا دروست بوو زۆر بیرکردنەوەم گۆڕا
بۆیە هیچ یەکێک لە پرسیارەکانم ناکەم ، پێ دەچێ جگە لە ئەزێت دان و کات گرتنی بەڕێزتان هیچی ترم پێ نەبڕێ.
بمێنن❤
خاوەنشکۆ
بۆمن ئاساییە گەر بەڕێزتان پرسیارگەلێکتان لەلا گەڵاڵەبوو بێت ، بەڵام ئارامتان هەبێ لەپرسی ئامانجی ژیان و بوونی مرۆڤ دا کە پرسێکی میتافیزیکی ئاڵۆزە و پرسیارە لەمێژینە بێ وەڵامەکەی مرۆڤایەتیە ، دەکرێت وەڵامگەلێکی باشتان بۆ پرسیارەکانی ئێستا دەست بکەوێت ، ورووژاندنی هەموو ئەم پرسە ئاڵۆزانەش تەنیا ئامانجی خستنە ڕووی دیدەکانی خۆم نیە بەقەد ئەوەی دانانی بناغەیەکە بۆ فیکر و فەلسەفەی خۆماڵی تاکو هێندە پەنا بۆ حیکایەت و بۆچونی ئەم و ئەو نەبەین .
ڕێز و گەردوونێک گوڵ
@@faraidwnhirane درووست دەدوێی مامۆستا گیان❤
دەست خۆشیت لێ دەکەم اوستاز بەراستی ئەم ڤیدیۆیە یەکێك بو لە ڤیدیۆیە ھەرە بەسودەکانی ڤیدیۆکانت چونکە بەراستی ھیچ ڤیدیۆیەك نیە لە کەنالەکەت زیاتر لە دو جار گێم لێ نەگرتبێ وسودی زۆریشم لێ بینیوە بەراستیش اوستاز خۆشم بۆچونم وا بو ھەمو شتەك یاسایە ناتوانی لێی دەرچی بەس قەت ئەوھا بەجوانی نەمدەتانی شیبکەمەوە لۆ نمونە ئەمن مەسەلەی لە دایك بونی پێغەمبەر عیساش کێشەم لەگەری ھەیە پێم وایە ئەو حیکایەتەی ھەیە بە ھەلە تەفسیر کرایە وەکی باسی وەچە خستنەوەت دەکرد دەتگۆ نابی لە یاساکە دەرچی ھەر چاوەرێم دەکرد تێگەیشتنی خۆت بڵێی لە پغەمبەر عیسی
لەگەڵ سڵاو ورێزو خۆشەویستم بۆ بەڕێزت
خۆشەویست
من لەم پرسەم لانەداوە و بیرم نەچووە بەڵکو لەپرسێکی تری میتافیزیکیدا کەئامانجی ژیانە لەوێ وەڵامەکە دەدەمەوە
خۆشحال دەبین اوستاز
حەز دەکەم ئەوەش بزانی کە زۆر خۆشەویستی ورێزو تەقدیرەکەی تایبەتیت ھەیە لەلامان دلنیابە خەلکانەك ھەیە زۆر سودت لێ دەبینی
ئوستاز پرسیارێک ئایا ئەوانەی خۆیان دەکوژن خودا بۆی دیاری کردون کە خۆیان بکوژن یاخوت ئەوە خۆیان بەسەر خۆیان دەهێنن
خۆشەویست
لەکۆتایی محازەڕەکە وەڵامم داوەتەوە درێژی و کورتی تەمەن یاسایە و مرۆڤ پێی ئاشنایە بۆیە دەتوانیت خۆت بکوژیت یان زیاتر بژیت ، بەڵام یاسای جێگیری مردن ناگۆڕێت
@@faraidwnhirane
ئوستاز مەبەستی پرسیارەکەم لەوەدابوو
کاتێک خودا دەڵێت نابێت خۆتان بکوژن و خۆکوشتن تاوانە وە کاتێک کەسێک خۆی دەکوژێت ئەی ئەوە هەر ئەو چارەنوسە نیە کە خودا بۆی داناوە یاخوت نا ئەو مرۆڤە سەرپێچی دەکات و خۆی دەکوژێت ،
@@zryan2278
بەدیدی من هەڵبژاردنی مرۆڤە نەک چارەنوس بەهۆی ئاشنابوونی بەیاسای لەناوچوون خۆی لەناو دەبات
@@faraidwnhirane
سوپاس ئوستاز
چاوەڕێ ئەم ڤیدیۆیەم کە داوام کرت سوپاستان دەکەم
@@zryan2278
بیرم بخەوە نەکا شەرمەزارت بم ، ئامانجی ژیانت دەویست
دەست خۆش بەس زۆر شت کە باست کرد کە ئەلێیت ئەمە یاسایەومرۆڤ ناتوانی و زانست ناتوانی
پێشتر پێش ئەوەی زانست کەشفی بکات ئەو کات چیمان ئەوەت
چونکە زانست ھەر لە پێشکەوتنایە ئەوەی پێشتر مرۆڤ وەک یاسایەکو نەگۆرێک سەیرێ کردووە ئێستا زانست ئەو شتە ئەگۆڕێت.
ئەمەی بەڕێزت باسی ئەکەیت ھەر جۆرێکە لە ئێمان کە ناتوانرێی بسەلمێنرێت
چونکە زانست ھەرشتێک شتێک بکات تۆ ئێمانت بەوە نەگۆڕە کە بەس کەشفی یاسای کردووە و ھیچی نەگۆریوە، بۆ ھەر بابەتی موعجیزەیەکیش نموو نەیەکی زانستیت باس کرد کە ھەر لۆژیکی نەبوو بەرای من
دەتوانی پێم بڵێی زانست چ یاسایەکی بوونی گۆڕیوە ؟
میوەیەکی نوێ ؟
ئاژەڵێکی تازە ؟
بوونەوەرێکی ناسروشتی ؟
ڕاگرتنی مردن ؟
یاسای وەچەخستنەوە ؟
ماددە کیمیاییەکان ؟
پێویستیەکانی مانەوە لەئەندام و کۆئەندام ؟
وزەی خۆر ؟
وزەی شاراوە و پێکهاتەی گەردیلە ؟
هەر شتێکی تر بەڕێزت پێت باشە لەگۆڕانکاری یاسا جێگیرەکاندا من قبوڵمە !
@@faraidwnhirane
مەبەستم تا زانست کەشفی ئەو شتانەی نەکرد من و تۆش کوا ئەمانزانی ئەمە یاسایە لە داھاتووش ھەر شتێکی تازەتر بکا کە بێگوومانم زانست ئەیکات و ناوەستیت قەت ئەو کاتەش ئەبێ ھەنێ شتی تر بکەین بە یاسای خواو جێگیر لە مێشکی خۆمان ؟
@@peshrawshorsh2998
پایەدار
ئەمەی جەنابت باسی دەکەیت بڕوبیانوی پینەچیەکانی بانگخوازی ئایینەکانە ، ئەوەی من گوتومە هەڵوەشاندنەوەی خوودی ئەم پینەو پەڕۆیانەیە کە بەباوەڕ پێی تەلقین دەدرێین بەناوی جیاوازی پەیامبەران و موعجیزە و هەڵبژاردن و دابەزاندن لەئاسمانەوە بەڵکو ئەوەی هەیە یاسایە مرۆڤ تاکو بیربکاتەوە یاسای زیاتر کەشف دەکات ، ئەمە ڕوانینێکی فەلسەفیە نەک ئایینی و بیروباوەڕ .
ڕێز و چەپکێ گوڵ
@@faraidwnhirane
زۆر زۆر سپاس 💐💐
ده ست خوش وزتاز به ريز هيوا دارم به رده وام بي بوهوشيار كرد نه وي خه لك موحازه ره كانت سودي كشتيان هه يه به تيبه تي بو وكه سا ني بير ده كه نه وه♥️♥️♥️♥️♥️
سڵاو ڕێزو خۊشه ویستی بۊ به ڕێزتان کاک فه یدون یاخوا ده ستت خۊش بێیت و له شت ساخ بێیت به ڕاستی ڕوونکردنه وه یه کی زۊر نایاب وو ھه موی ڕاست بوو ووته کانت گه لێک وه ڵامم ده ست که وت زۊر سووپاس بۊ بوونت 🌷🌷❤🙏🙏
به ئه رک نه بێیت چۊن بتوانم په یوه ندی بکه م پێیت پرسیاریکم ھه یه له باره ی پیغه مبه ر موساوه علیه السلام له گه ڵ عبده سالحه که.. گه ر مسنجه ر یان تیلیگرام ھه بێیت ؟؟؟ زۊر سوپاست ده که م
خۆشەویست
ژمارەی تەلەگرامم بۆ دابنێ خۆم پەیوەندیت پێوە دەکەم ، دوای لایک کردن ژمارەکەتان ڕەش بکەنەوە
دەست خۆش
زۆر سوپاس خۆشەویست
❤❤❤❤
❤❤❤