ڕاڤه‌ى په‌رتووكى (الدرر البهية في المسائل الفقهية)وانه‌ى (9) - م. شاخه‌وان جه‌واد بێده‌رى.
HTML-код
- Опубликовано: 7 янв 2025
- ئەکادیمیای ئامۆژگاری - نووسینگەی چەمچەماڵ هەڵسا بەکردنەوەی خولێکی زانستی و پەروەردەیی تێر‌و تەسەل بەناوی خولی (دایکە خەدیجە) (خوا لێی ڕازی بێت)بۆ ڕاڤەکردن وشیکردنەوەی کۆمەڵێک پەرتووکی بەسودو پڕ زانیاری لە بوارەکانی (عەقیدە - فیقهی ئافرەتان - فەرموودە - تەفسیری قورئانی پیرۆز - زانستی جوان خوێندنەوەی قورئانی پیرۆز - کۆمەڵێک نەسیحەتی تایبەت بەئافرەتان)، خولەکە لە لایەن مامۆستایانی ئازیز(م.عوبێد محمد - م.شاخەوان جەواد - م. تحسین علی - م. عبدالحسیب عوسمان - م. مەریوان حسین) وترانه‌وه بە ڕەچاوکردنی بنەما شەرعییەکان و دووربوون لە تێکەڵاوی لە بینای ئەکادیمیای ئامۆژگاری، خولەکە بەمەبەستی پێگەیاندنی چەند ئافرەتێکی بەڕێز بوو بۆ ئەوەی لەداهاتوودا بتوانن وەکو مامۆستا وانە بڵێنەوەو فێرخواز پەروەردە بکەن لە ئەکادیمیاکان و ئەو شوێن و جێگەیانەی دەتوانن خزمەتی تێدا بکەن... خوشکانی نووسینگەکانی تەکیە و قەرەهەنجیر و تەکیەی جەبارییش بەشداری خولەکەیان كرد... سوپاس بۆخوا سێیه‌م په‌رتووك به‌ناوى (الدرر البهية في المسائل الفقهية)به‌سه‌ركه‌وتوویى ته‌واوكرا كه مامۆستاى به‌ڕێز م. شاخه‌وان جه‌واد بێده‌رى ڕاڤه‌وشه‌رحى كرد .. ئێمه‌ش لێره‌وه جارێكى تر بۆئێوه‌ى ئازیزى په‌خش ده‌كه‌ینه‌وه‌و له‌داهاتووشدا ته‌واوى په‌رتووكه‌كانى تر په‌خش ده‌كه‌ین ، هه‌ركه‌سێك بیه‌وێت له‌م ڕێگه‌یه‌وه سود وه‌ربگرێت ده‌توانێت سه‌ردانى ئه‌كادیمیا بكات و ئه‌م مه‌نهه‌جه وه‌ربگرێت و بۆخۆى گوێبیستيان ببێت ، هه‌ركات ته‌واوبوو ده‌توانێت ئیمتیحان بكات لاى ئێمه‌و ببێته خاوه‌ن شه‌هاده.. خواى گه‌وره سه‌ربه‌رزى دونیا‌و دواڕۆژتان بكات..