ئەوەی نەتزانیوە 🔴 نهێنی و فێڵەکانی موچە و دوا زانیاری لەسەر هەڵبژاردن

Поделиться
HTML-код
  • Опубликовано: 28 апр 2024
  • جیاوازیی لە لیستی موچەی ئەم مانگە لەگەڵ مانگەکانی ڕابردوو، وایکردووە بەغدا کاتی زۆری بۆ وردبینیکردنی لیستەکان بوێت، هاوکات لیستی موچەی هێزە ئەمنییەکان بۆ بەغدا نەنێردراوە.
    سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بۆ شارپرێس، زانیاریی نوێی لەبارەی لیستی موچەی ئەم مانگەی فەرمانبەرانی هەرێم و ئەو گرفتانەی دروستبوون ئاشکراکرد و وتی "کێشە لەو لیستەدا هەیە کە نێردراوەو بەغدا پێویستی بە کاتی زیاترە بۆ وردەکاریی، هەربۆیە ناردنی موچەی مانگی چوار دواکەوتووە.
    لەبارەی کێشەکان سۆران عومەر وتی کۆتایی ساڵی ڕابردوو کۆی گشتی پارەی لیستی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم 913 ملیار دینار بووە، لە لیستی ئەم مانگەی موچە کە نێردراوە کۆی گشتی موچە بووەتە 969 ملیار دینار.
    وتیشی "حکومەتی هەرێم لە سلکی سەربازیی خەڵک دادەمەزرێنێت و لەلیستی موچە ناوەکانیان دەنێرێت، هەروەها 23 هەزار ناو جیاوازیی هەیە لە لیستی موچە، ئەوە جگە لەوەی 12 هەزار خانەنشینی هەن کە لە لیستەکاندا جیاوازییان هەیە".
    بەوتەی پەرلەمانتارە کوردەکە هەر لەو لیستی موچەیەی نێردراوە 67 هەزار ناو هەن کە زانیاریی لەسەریان نەدراوە، ئەوە جگە لەوەی ئەم مانگەش لیستی موچەی هێزە ئەمنییەکانی هەرێم بۆ بەغدا نەنێردراوە.
    وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا بە تیمی پڕۆژەی "هەژماری من"یان وتووە، "ئەگەر دابەشکردنی مووچە لەڕێگەی بانکە حکومییە عێراقییەکانەوە بێت، ناتوانن چیدی پارەی هاوکاریی مانگانەی پێشمەرگە بنێرن."
    حکومەتی ئەمریکا مانگانە 15 ملیۆن دۆلار وەکو هاوکاری و بۆ مووچەی پێشمەرگە دەنێرێت، پێشتر ئەو بڕە مانگانە 25 ملیۆن دۆلار بوو، بەڵام ئەمریکا لە کۆتاییەکانی ساڵی رابردوو و سەرەتای ئەم ساڵەوە بڕی هاوکارییەکانی کەمکردەوە.
    تیمی پڕۆژەی "هەژماری من" لە حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "هۆکاری ئەوەی ئەمریکا لەڕێگەی ئەو بانکانەوە هاوکاریی پێشمەرگە ناکات، ئەوەیە کە چەند بانکێکی عێراقی لە لیستی رەشی ئەمریکان، دۆلاریان پێنادرێت و پێویستیان بەوەیە چوار بۆ پێنج ساڵ کار بکەن تاوەکو بتوانن لە لیستی رەشی ئەمریکا بێنە دەرەوە و دۆلاریان پێبدرێت."
    لایەنە عێراقییەکان ڕازى نەبوون بە دواخستنى هەڵبژاردن و درێکردنەوەى تەمەنى کۆمیسیۆنى هەڵبژاردنەکانى عێراق و پێدەچێتت دواى کۆبونەوەى سەرۆکى هەرێم و لایەنەکان، هەڵبژاردن بۆ مانگێک دوابخرێت.
    دڵشاد مەجید، رۆژنامەنوس و چاودێرى سیاسی لە پەیجى ۆى بڵاویکردەوە، دوای سەردانەکەی سەرۆک کۆمارى تورکیا بۆ هەولێر و بێئومێد کردنی پارتی لە هەوڵی ئەردۆگان بۆ پشتگیری کردنی پارتی، دوای چوار ڕۆژ لەسەردانەکەی ئەردۆگان، نێچیرڤان بارزانی، بۆ دواخستنی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان، سەردانى بەغدا دەکات.
    ئەو چاودێرە سیاسییە ئاشکراى دەکات، کە سەرجەم لایەنەکان بە سەرۆکى هەرێمیان ڕاگەیاندووە، کە پرسی دواخستنى هەڵباردن پەیوەندی بە ئەوانەوە نییە و وەک سەرۆکایەتی هەرێم دەتوانن بڕیار بدەن، هەروەها دادگاى فیدراڵی هیچ ئامادەیەکی پیشان نەداوە، کە چاو بەبڕیارەکانی خۆی سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی کوردستان و کورسی کۆتاکاندا بخشێنێتەوە و لێی پاشگەزبێتەوە.
    دڵشاد مەجید نوسیویشیەتى: نێچیرڤان بارزانی داوای لە پەرلەمانی عێراق کردووە، بۆ مەیسەرکردنی دواخستنی هەڵبژاردن، پەرلەمانی عێراق تەمەنی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانى عێراق درێژ بکاتەوە، بەڵام ئەم داوایەش لەلایەن پەرلەمان و سەرجەم هێزە شیعەکان رەتکراوەتەوە.
    ئەو چاودێرە سیاسییە پێیوایە، هۆکاری سەرەکی سەرنەگرتنی ئەم هەوڵەی پارتیش بۆ دواخستنی هەڵبژاردن، بۆ پشتگیری نەکردنی یەکێتی نیشتمانی دەگەڕێتەوە و دەڵێت: تەنها لایەنێک کە پشتگیری پارتی دەکات بۆ دواخستنی هەڵبژاردن بزووتنەوەی گۆرانە.
    باس لەوەش دەکات، ڕەنگە نێچیرڤان بارزانی بۆ رەخساندنی کات بۆ پارتی، لە پێشکەکردنی کاندیدەکانی و ڕێکارەکانی بەشداری پێکردنی پارتی، دوای کۆبوونەوەو لەگەل بارزانی و دوای کۆبوونەوەی لەگەل سەرجەم هێزە سیاسیەکانی کوردستان، بۆ یەک مانگ هەڵبژاردن دوابخات، ئەم ڕێکارەش لەلایەن عێراقیەکان و ئەمریکییەکانەوە جۆرێک ڕەزامەندی پێدراوە.
    ---
    Join this channel to get access to perks:
    ئەگەر دەتەوێت هاوکاریمان بکەیت کلیک لەم لینکە بکە .. سوپاس 👍
    / @kurdplusc
    ----
    Follow Kurd Plus on : t.me/Kurdplusc
    ----
    "Kurd Plus brings you daily blogs categorized as 'people' and 'blogs,' as well as the latest business, finance, and breaking news videos from around the world."
    🔴"Please note: The contents (graphic and audio) of KURD PLUS are licensed from Storyblocks."
    ---------------------------------------------------------------------
    Background Music From RUclips Audio Library :
    ☀The Awakening - Patrick Patrikios
    Background Music Licensed from storyblocks :
    ☀shocking-news-SBA-346407984
    ☀dark-tense-trailer-SBA-346652545
    ☀analytical-news-SBA-347447954

Комментарии • 5

  • @KURDPLUSC
    @KURDPLUSC  2 месяца назад +2

    t.me/Kurdplusc
    هاوڕێمان بە لە تێلەگرام تا زیاتر ببینی

  • @abdullarashed3554
    @abdullarashed3554 Месяц назад

    حکومەتی هەرێم هەموو گیانی فێڵو تەڵەکەیە

  • @Mmasa6665
    @Mmasa6665 2 месяца назад

    بەغدا موفلیسە نێچیرفان بۆ داوای پارەیان لێ دەکەن هەی نەخوێندەوارینە.

  • @havalkurdi8480
    @havalkurdi8480 2 месяца назад

    پێویستە بغداد یەک دیناریش نەنێریت تاکو دڵنیا ئەبیتەوە لە ڕاستی ناوەکان. وە هەر لیستێت بە ناوی ئەمن و قسەی قۆڕی تر ناویان نەدرێت بە بغدا، با پارتی ( حکومەتی مافیای هەرێم ) خۆی مووچەیان بدات. بۆ داوا لە عیراق ئەکات؟

  • @julakaebandead6622
    @julakaebandead6622 2 месяца назад

    هه مو درووووويه شانويه