جەژنەن شادییەن | حیشمەت لوڕنژاد | حشمت لرنژاد | Heshmat lornejad | KURDISH MUSIC | کرمانشاە

Поделиться
HTML-код
  • Опубликовано: 25 май 2019
  • حیشمەت لوڕنژاد،
    لەدایک بووی ساڵی ۱۳۲٦ی هەتاوی (۱۹٤۷ی زاینی) گەڕەکی عەلافخانەی شاری کرماشان،
    باوک و باواگەورەیشی دەنگێکی خۆشیان هەبوو حیشمەتیش لە تەمەنی حەڤدەساڵی یەکەم گۆرانیی خۆی لەسەر هۆنراوەیەکی براکەی یەدوڵا لوڕنژاد(شەیدا کرماشانی) لە ڕادیۆ کرماشان تۆمار دەکات و هەر ئەو سەردەمە چالاکی خۆی لە بوواری گۆرانی ومۆسیقا دەستپێدەکات.
    لوڕنژاد شێوازگری مامۆستایانی مۆسیقای کوردی، وەک سەید عەلی ئەسغەر و عەلی مەردان و تاهێر تۆفێق و حەسەن زیرەکە.
    لە ڕادیۆ کرماشانیش بە هاوکاری مامۆستایانی ئەو سەردەمەی کرماشان وەک مەحموود مەرئەتی، ئەکبەر یەزدی، سەیفوڵا نادرشاهی و مەسعوود زەنگەنەمەجد کاری تۆمار کردووە و ماوەی ۲٥ ساڵیش فەرمانبەری دایەرەی کەشناسی کرماشان بووە.
    زاڵبوونی لوڕنژاد بەسەر زارەوە جۆراوجۆرەکانی کوردی، وەک سۆرانی و هەورامی و کرمانجی و لوڕی و کەلهوڕی(فەیلی) وای کردووە کە بەرهەمەکانی ڕەنگین و پڕ لە هەست وسۆزی ناوچە جۆراوجۆرەکانی کوردستان بن و خۆشەویستی کوردستانیش لە بەرەهەمەکانی هەڵدەقوڵێ.
    لوڕنژاد نزیکەی دوسەد گۆرانیی بەزارەوە جۆراوجۆرەکانی کوردی پێشکەش بە مۆسێقای کوردی کردوە کە ئێستایش لە باشترینەکانی گۆرانی کوردین.
    ئەم هونەرمەندە مەزنە لە لە ۲٥ی خەرمانانی ۱۳۷٤ ی هەتاوی، (۱٦ی ئەیلولی ۱۹۹٥ ی زاینی ) کۆچی دوایی دەکات و لە گۆڕستانی مینائاوای شاری کرماشان گیانی بەرزی ئارام دەگرێ.
    یادی بەرز و هەتایی

Комментарии • 11

  • @user-sc6em6lz7g
    @user-sc6em6lz7g 3 дня назад

    ڕوهت شاد، جێگاد بەهەشت بووگ

  • @fatemeh81390
    @fatemeh81390 7 месяцев назад +1

    روحت شاد

  • @kermashani44
    @kermashani44 10 месяцев назад +4

    هەریەک لە پارێزگاکانی یاسوج و کوهگیلەویە و لورستان و کازرۆن و شەهر کوردو بویەر ئەحمەدو ئیلام و سنە و کرماشان و ئورومیە و هەمەدان هەمو ئەمانە شاری گەورەی کوردن لە ڕۆژهەڵات بەڵام زۆربەیان داگیرکراون و بێگانەی تێدایە بەڵام ئەم شوینانە لە ناخی مرۆڤە ئیماندارو خەمخۆرەکانی ئیسلام و میلەتی کورد هەرگیز لە بیر ناکرێن و دەسەلاتیشیان هەبێت دەیگەڕێننەوە ان شاءا️ اللّٰه

  • @havalhema8800
    @havalhema8800 2 месяца назад

    ماشاءالله لة دةنگ و صةدايه نازانم بوجى لة راگةياندنى كوردى ام دةنگانه لةبير كراون

  • @user-no8fc5gd7j
    @user-no8fc5gd7j 3 месяца назад

    ❤❤❤

  • @sarkawtmahmud3747
    @sarkawtmahmud3747 5 месяцев назад +1

    خۆش بو جه ژنه ن شادییە ن

  • @rzgaribrahim5035
    @rzgaribrahim5035 Год назад +2

    قوربانی ئەو دەنگە کوردییەت بم♥️🙏🏻

  • @safarjoudaki2714
    @safarjoudaki2714 5 лет назад +4

    بسیار عالی .روحش شاد. کارهاتون فوق العاده هستند💜💜💜💜

  • @saman4615
    @saman4615 2 года назад +2

    روحش شاد و دم شما گرم که مجموعه ی مرحوم لرنژاد رو اینجا جمع کردین

  • @user-in3tv1dq9m
    @user-in3tv1dq9m 2 года назад +2

    باگوش کردن موسیقی بزرگان کورد یادشان گرامی میداری:شادزی

  • @ahmadsherko3965
    @ahmadsherko3965 4 года назад +2

    رۆحت شاد...ئەستێرەی ئاوازی رەسەنی کوردی