Daroon- دەروون- رۆڵی ژن لە دراما کوردییەکان دا

Поделиться
HTML-код
  • Опубликовано: 23 янв 2025
  • بەرنامەی دەروون ئەم هەفتە لەبارەی رۆڵی ژنان لە دراماکان و میدیای کوردیدا بوو. باس لەوە کرا کە بۆچی ژنانی کورد لە دراما و میدیاکاندا بە شێوەیەکی جوان پیشان نەدراون و زۆرتر وەکوو ژنانی بێزارکەر و دەردەکەون. هەر بەو هۆیەوە دوو ئەکتەری بەناوبانگ و شارەزا لە بواری سینەما، پەروین شازادە و پێشڕەو حوسێن، هەروەها چالاکڤانێکی مافی ژنان، بەهرە حەمەڕەش، میوانی بەرنامەکە بوون.
    دەروون بەم پرسیارە لە پێشڕەو حوسێن بەرنامەکەی دەستپێکرد: "ئایا ژنی کورد ئەمەیە کە لە دراماکاندا پێشاندەدرێت؟" پێشڕەو حوسێن لە وڵامدا گوتی: "ئەم جۆرە کەسایەتییانە لەنێو کۆمەڵگەدا هەن، بەڵام جاری وایە زیادەڕەوی دەکرێت و دەرهێنەر یان نووسەر بە ئاگایانە و جاری وایە بێئاگایانە لە رۆڵی ژن کەمدەکەنەوە".
    پێشڕەو حوسێن هەروەها رەخنەی ئاراستەی ژنان کرد و گوتی: "ئەکتەرە ژنەکانمان لە رووی رۆشنبیرییەوە لە ئاستێکدا نین کە خوێندنەوەی قووڵیان بۆ رۆڵەکانیان ببێت و تێبگەن کە ئەو رۆڵەی ئەوان قەبووڵی دەکەن لە پێگەی ژنبوونیان دەدات".
    پێشڕەو حوسێن ئاماژەی بە رۆڵی دەوڵەت لەم بوارەدا کرد و گوتیشی: "دەوڵەت هیچ ستراتیژێکی کولتووریی نییە و نەیتوانیوە لە رێگەی فیلم و دراماکانیەوە کورد لە دونیادا وا پێشانبدات کە تەنیا جەنگاوەر نییە و بەڵکو ژن لە کولتووری ئێمەدا تاجی سەرمان بووە".
    پەروین شازادە وەکوو ئەکتەرێکی شانۆ و سینەما کە کەسێکە ئەم جۆرە رۆڵانەی بینیوە، داکۆکیی لە رۆڵەکانی و ئەکتەرە ژنەکان کرد و گوتی: "من بە شانازییەوە هەموو رۆڵەکانم بینیوە و ئەم جۆرە ژنانەیش لە کۆمەڵگەی ئێمەدا هەن و ژنە ئەکتەرەکانمان بە سەربەرزییەوە کاردەکەن".
    ئەو خانمە ئەکتەرە ئاماژەی بەوەشکرد کە ئەم رۆڵانە لەلایەن دەرهێنەرەوە دیاریدەکرێن و منیش ئەو رۆڵانە دەبینم کە لێم دەوەشێنەوە و هەندێک رۆڵیش هەن ئەگەر بزانم شتێکی ناڕێکی تێدایە "بە میلیارێک دۆلاریش نایکەم".
    بەهرە حەمەڕەش، چالاکڤانی مافی ژنان لە روانگەیەکی رەخنەگرانەوە باسی لە بابەتەکە کرد و گوتی: "زۆربەی کات کارەکتەرە شەڕەنگێزەکان بە ژن دەدرێن و ژن لە کۆمەڵگەی کوردیدا ئەمە نییە کە پێشاندەدرێت. بۆچی دەبێت ژنە ئەکتەرەکانمان قەبووڵی بکەن ئەم رۆڵانە بگێڕن؟"
    هەروەها گوتیشی: "دەبێت نواندن رەنگدانەوەی راستییەکان بێت و لە زۆربەی دراماکاندا کاراکتەری سەرەکی و پاڵەوانەکان پیاون و ئەمە بەهۆی ئەوەیە کە لە بنەمادا عەقڵییەتێکی پیاوسالارانە پرۆسەکە بەڕێوەدەبات".
    بەهرە حەمەڕەش ئاماژەی بە ساڵەکانی بیست بۆ حەفتاکان کرد و باسی لەوە کرد کە پیرەمێردی شاعیر لە سەردەمی خۆیدا هەستی بە بەرپرسیارێتی کردووە و بە شیعر و دەقی شانۆیی باسی لە یەکسانیی ژن و پیاو کردووە.

Комментарии • 170

  • @JwanaJwamer
    @JwanaJwamer 4 месяца назад +57

    ئەو ئافرەتە جل ڕەشە زیاتر دەری خست ژنی کورد دەمەوەرە ئەمە بەحساب بۆ داکۆکیکردن لە ژنی کورد هاتووی بەڵام ڕەفتارت تەمسیلی ئافرتێکی خراپی کرد ئەگەر چی لە قسەکانت ئەڵێی ئافرەتی کورد سەنگینن
    بەڵێ ئافرەتی کورد بەدەر نیە لە ژنانی وەکو حەپسە خانی نەقیب و بەدیعە دارتاش و کەسانی تر بەڵام ئەمەش وەقعە کە بەشێکی زۆری ئافرەتی کورد ئافرەتی دەمەوەر بەقسەو قسەڵۆک هەواڵی هەموو گەڕەکی لایە بەردەرگا ئەشواو مەکسی هەڵکاو چەنها شتی تر هەر کچە کوردەکانی خۆمان ئەبینین لەناو تیکتۆک توخوا ئەمانە کوێیان سەنگینە بەڵێ ئەمە برینەکەیە ئافرەتی کورد ئەبێت ئیش لەسەر خۆی بکات ئەبێت خۆی باشکا چونکە نیوەی کۆمەڵگایەو نیوەکەی تریش پەروەردە ئەکات
    ئەگەر ژنی کورد هەروا بڕوا زۆر زەحمەتە حەپسەخانێکی تر دروست بێتەوە بەڵکو نمونەکانمان ئەبن بەم سمت زل و مێشک بچوکانە کەنمونەی ئەمانەش لەناوکۆمەڵگا زۆرن عەسڵەن نامەوێ ناوشیان بنوسم

    • @rastgobalazhyant2377
      @rastgobalazhyant2377 4 месяца назад +4

      قسەکانت زۆر زۆر جوانە دەست خۆش هەنێ ئافرەت لە بە تەجمیل و سلیکۆن چوزانن خۆیان کەوتونە کوێ

  • @bashdar6440
    @bashdar6440 4 месяца назад +16

    مامە دەروون پێم وایە دەبێت بە ئاگاییەوە میوانەکانت دەستنیشان بکەیت ـ هیچ نەبێ ئاستی معریفیان لە یەکەوە نزیک بێت تا هیچ نەبێ لە یەکتری بگەن ئینجا پەیامێک بە ئێمەی بینەر بگەیەنن ..

  • @ginakader4219
    @ginakader4219 4 месяца назад +1

    ده ست خوش بيت زور راسته

  • @ginakader4219
    @ginakader4219 4 месяца назад +1

    ده ست خوش كاك ده رون بو اوبه رنامه جوانه ت

  • @Madenasarkawt
    @Madenasarkawt 4 месяца назад +2

    بەروین شازادە شانازیت بێەوەدکین ❤❤❤

  • @just_a_cloud
    @just_a_cloud 4 месяца назад +5

    خەڵک وا خەریکە ئەچێتە سەر مەریخ ئەمانیش خەریکی چین

  • @halkawthassan-iu5il
    @halkawthassan-iu5il Месяц назад

    قسەکەت زۆرڕاستە پەروین شازادە یاخواسەلامە ت بیت

  • @kurdkurd-ex6nd
    @kurdkurd-ex6nd 2 месяца назад

    ❤❤❤❤❤

  • @yiiii4816
    @yiiii4816 4 месяца назад +25

    ئەو پیاوە زۆر قسەزانە

    • @Barez21
      @Barez21 4 месяца назад +1

      بەڵێ😁

    • @tixizman
      @tixizman 4 месяца назад

      به كورتی ئه وه یه كه هه رئافره تێك بێ دین بوو بێ حه یاو ده مه وه ره و به ره و بێ اخلاقی ده ڕوات !

  • @jabarjabar532
    @jabarjabar532 4 месяца назад +5

    خوای گەرومهرەبان تەواوی مافی ژنی داناوە ئەوە ئینسانەکانن سەرپێچی ئەکەن

  • @SannaHalabjay
    @SannaHalabjay 4 месяца назад +5

    شانازی کورد شازادە❤😍

    • @tixizman
      @tixizman 4 месяца назад

      به كورتی ئه وه یه كه هه رئافره تێك بێ دین بوو بێ حه یاو ده مه وه ره و به ره و بێ اخلاقی ده ڕوات !

  • @salwanazm1969
    @salwanazm1969 4 месяца назад +1

    بژت پە‌روین شازادە‌ ❤❤❤❤❤❤❤❤

  • @kocharmahde-ek9og
    @kocharmahde-ek9og 4 месяца назад +4

    قوربانی خاتو پەروینی بی ئەو هەموو قسەتکرد بەخۆشت لەحۆت نەگەسشتی مامۆستا پێشەوا نموونەت زۆربی

    • @tixizman
      @tixizman 4 месяца назад

      به كورتی ئه وه یه كه هه رئافره تێك بێ دین بوو بێ حه یاو ده مه وه ره و به ره و بێ اخلاقی ده ڕوات !

  • @dlerkader2542
    @dlerkader2542 4 месяца назад +5

    هیوای سەرکەوتن کاکە دەرون

  • @Kaiwan..00
    @Kaiwan..00 4 месяца назад +7

    ئەو کۆبوونەوەیە مامۆستا مەزهەری پێویست بووووووو........

    • @hama_srk
      @hama_srk 4 месяца назад

      Qndar nabe bet

    • @NigaAdnan
      @NigaAdnan 4 месяца назад

      Rek 😂

    • @abcccc3435
      @abcccc3435 4 месяца назад

      ئافەرمم❤

  • @lilbahzw
    @lilbahzw 4 месяца назад +8

    پەروین شازادەی خانم و زیرەک دەستان خۆش 😍👏🏼

    • @tixizman
      @tixizman 4 месяца назад

      به كورتی ئه وه یه كه هه رئافره تێك بێ دین بوو بێ حه یاو ده مه وه ره و به ره و بێ اخلاقی ده ڕوات !

  • @Gashtyar_24
    @Gashtyar_24 4 месяца назад

    ئەو پیاوە لەهەنێ بابەتە بەناڕا ستەوخۆ ڕەخنە لە دینی ئیسلام ئەگرێ نموونە فرە ژنی 🤍

  • @San-vi1wc
    @San-vi1wc 4 месяца назад +3

    ڕێزم بۆ خاتوو پەروین هەیە ، بەڵام ئەوەی کە جەنابت باسی ژن دەکەی بە گشتی ئەبێ ئاگاداری ئاوە بی کە بڵێی لە ناو کۆمەڵنشینانا .... هەندێ ..
    ژن هەن کە بە ژمارە کەمن
    ئاست ڕۆشنبیری و ئاگاهیان نزمە یا نیە بە پێی ئەو کات و شوێنەی تیا پەروەردەکراوە ..
    ... هەنێکی تر هەن مامناوەندن ، هەندێکی تر زۆر بەئاگا و باڵان لە ئاستی بەڕێبردن و چاودێردان هونەرمەندن
    ، پاشان ئێمەی هونەرمەند کاتێ ڕۆڵێک دەگێڕین و دەچینە نێو سیماتی ئەو کەسایەتیە کە لە چیرۆکەکەدا ئاماژەی پێدراوە .... ئەبێ ڕەچاوی ئەوە بکەین کە ئێمە ئەم کارە دەکەین و ئەم درامایە یان شانۆیە نمایش دەکەین لە سفرە و خوانی هزری کۆمەڵنشینان
    بینەر و بیسەران چی ئاکامێ دیاردەخەین کاریگەری لەسەر ئاستی ئاگای کۆمەڵ چی دەبێ
    چەندێ خراپی و باشیەکان نیشاندەدەین چەندئاگامان لەوەیە تا چ ڕادەیەک خەڵک وشیار ترە لە دوای بینینی ئەو درامایە چەنێ کاری باش و لاوەکی پێشانداوە ...
    ئاخۆ تەنها نواندنکار کارەکەی ئەیە بۆ هەر ڕۆڵێ بێ دەگ بێت نمایش بکاو بڕێ پارە وەرگرێ واتا ئەو کارەی کردوویەتی بیفرۆشێ ، ئیتر چی ئەبێ باببێ ... ئەوەی من بینیومە لە کۆی تەمەنم زۆرێکیان هەر جێی باس نین بەداخەوە

    • @tixizman
      @tixizman 4 месяца назад

      به كورتی ئه وه یه كه هه رئافره تێك بێ دین بوو بێ حه یاو ده مه وه ره و به ره و بێ اخلاقی ده ڕوات !

  • @daisy-bo2kn
    @daisy-bo2kn 4 месяца назад +35

    پەروین شازادە جێی شانازیت بەساقە

  • @dylanymohamad3748
    @dylanymohamad3748 4 месяца назад +5

    هەست ئەکەم ئەو بەرنامەیە ڕێک لەسەر ئەو ئافرەتە کراوە کە مەجالی کەس نایا ، دەمەوەر ڕێک ئەوەیە بە دەنگە زیقەکەی نەیهێشت کەس قسە بکات و قسەکانی هەموو دووبارەن هیوادارم کۆتا جاربێت بانگێشت بکرێ

  • @KurdishKk-tb7wz
    @KurdishKk-tb7wz 4 месяца назад

    Dast xosh mamosta peshraw

  • @muhamaddaham
    @muhamaddaham 4 месяца назад +2

    ئەو ژنە جلک رەشە زۆر زمان درێژە بەس منگەی دێتن

  • @user-ahmad235
    @user-ahmad235 3 месяца назад

    31:26 مردم 😂😂😂😂😂😂😂😂

  • @ZaytunYuns
    @ZaytunYuns 3 месяца назад

    بژی پەروین خان

  • @Wabasher-sabren
    @Wabasher-sabren 4 месяца назад +5

    هه ربژي په روين شازاده ي گول جوانت وت

    • @tixizman
      @tixizman 4 месяца назад

      به كورتی ئه وه یه كه هه رئافره تێك بێ دین بوو بێ حه یاو ده مه وه ره و به ره و بێ اخلاقی ده ڕوات !

  • @GuliAli-b5t
    @GuliAli-b5t 4 месяца назад +2

    بەهەمویانەوە نەیان توانی باسی درامای هەبو نەبو بکەن ڕۆڵی ژن تێیدا بەرزترینو جوانترینە و پەیامی هەبوو 🎉🎉

  • @shoxanmohammed986
    @shoxanmohammed986 4 месяца назад +2

    Wala qsakani aw piawa zor jwana rahmat lebe kltwry chi har zhna shw basar zhna aka.zhn aw kata nagbat bw dwani wak am qsa naza defaey le krd .

  • @RebwarMahmmoud
    @RebwarMahmmoud 4 месяца назад +2

    په روین شازاده زور به ریزه زور خوشم ئه ویت ❤❤❤❤❤🌹🌹🌷🌷🌹🌹

    • @tixizman
      @tixizman 4 месяца назад

      به كورتی ئه وه یه كه هه رئافره تێك بێ دین بوو بێ حه یاو ده مه وه ره و به ره و بێ اخلاقی ده ڕوات !

  • @salwanazm1969
    @salwanazm1969 4 месяца назад

    پە‌روین شازادە‌ ❤

  • @SozaSoza-w7k
    @SozaSoza-w7k 4 месяца назад +3

    ئەڕێ ئەو جل ڕەشە زۆر زیادەیە لەوێ 😂

    • @tixizman
      @tixizman 4 месяца назад +1

      به كورتی ئه وه یه كه هه رئافره تێك بێ دین بوو بێ حه یاو ده مه وه ره و به ره و بێ اخلاقی ده ڕوات !

  • @chomany9194
    @chomany9194 4 месяца назад +1

    بژی مامۆستا پێشەوا بەڕاستی جوان قسەی کرد

  • @mediabakr-lq6is
    @mediabakr-lq6is 4 месяца назад +1

    Bzhin

  • @AhmadUmar-i5f
    @AhmadUmar-i5f 4 месяца назад +13

    ئەم دایناسۆرە هەقیقیەکەیە ئەم بەهرەیە دەمەوەر ئەوەیە حەو پیاو دەرەقەتی نایەن

  • @bokanbokan1708
    @bokanbokan1708 4 месяца назад +5

    Katy barnama zor kama legaren miwanakam bateru tasal basy babataka bkan

  • @RzgarAmin-y7n
    @RzgarAmin-y7n 4 месяца назад +8

    سلاو ڕیزم بۆ خوشکی بەڕیزەم هونەرمەند پەروین شازادە

    • @tixizman
      @tixizman 4 месяца назад

      به كورتی ئه وه یه كه هه رئافره تێك بێ دین بوو بێ حه یاو ده مه وه ره و به ره و بێ اخلاقی ده ڕوات !

  • @sarchnar7428
    @sarchnar7428 4 месяца назад

    خوا ي كه وره هه موتان بكات به قورباني زني كور اكه ر بياو بياوه تي تيدا بيت زن هيج كات له و شيوانه نا بيت

  • @LaniChoma
    @LaniChoma 4 месяца назад

    Ba hamuian nayan twani 2 daqa baqai mamosa peshraw qsa bkan❤

  • @Baybon_0
    @Baybon_0 4 месяца назад +8

    ئەو جل ڕەشە ڕێک ڕووی ئەو ئافرەتانەیە پێچەوانەی پەروین خان کە سەنگین و ڕۆشنبیره

  • @bluesunset.k
    @bluesunset.k 4 месяца назад +1

    ڕۆژنامە مووسسسسسسسس

  • @benahasan6721
    @benahasan6721 4 месяца назад +5

    پەروین هیچ زانیارییەکی نییە لە بابەتەکە 😂😂😂

  • @Pari0000
    @Pari0000 4 месяца назад

    Bezahmat am barnamaya chan shaman w sa3at chan aikat???

  • @paishrokehder1125
    @paishrokehder1125 3 месяца назад

    پیاو سالاری و دینی ئیسلام لەهونەریشدا ڕەنگی داوەتەوەو بەرجەستە دەکرێت ، ژن هیچ نرخێکی بۆدانانرێت لەکاتێکدا کە ژن تا ئێستا کڕین و فرۆشتنی پێ بکرێت و تەنها چێشتخانە و منداڵ بەخێوکردنی منداڵانە ڕاستە وەک لە قورئاندا دەڵێت ژنان کێڵگە کانتان چۆن دەتانەوەێت بیکێڵن ئینجا هونەریش لە کوردستاندا هونەر نەزانن و کلتور نیە

  • @maryamareen4539
    @maryamareen4539 4 месяца назад +3

    بەبڕوای من بەراوردەکە هەڵەیە، تۆ پەروین شازادەت بانگێشت کردووە کە لەعومری هەر تەمسیلی ژنێکی عەشایەری ناو کۆمەڵگایەکی عەشایەری کردووە لەگەڵ پیاوێکی عەشایەر لە گوندێکا ڕۆڵی گوندنشینیەک ئەبینێت ئێ تەبعەن گەر بتەوێ تەمسیلەکەت لە واقیع نزیک بێت هەروایە، تۆ ئافرەتێکی چل پەنجا ساڵێک لە گوندێکدا نابینیتەوە کەبێت باسی ئەرستۆت لۆبکات تەبعەن ئەو ژینگەیەی ئەوێ بەوشێوەیەیە قەبووڵمان بێت یان نا، بەڵام قسەکە لەسەر دراماو فیلمە مۆدێرنەکانە خۆزگە ئەکتەرێکی لەو درامایانەت بانگێشت ئەکرد، کە تەمسیلی ئافرەتێکی بیست ساڵ و سی ساڵ ئەکات بەحیساب خوێندەوارە، کەچی بەس گرنگی بە شێوازی دەرکەوتن و جلی بەرگی دراوە، نابینیت کتێبێکی لەدەست بێت کە خۆی دەرخەری ئەوەیە بەگشتی کۆمەڵگا چی لەلا موهیمە ئەسڵەن چی باوە لەناو کۆمەڵگا و خەڵکی عەوام چی ئەوێت، ئەو دەورە تەنانەت بۆ پیاویش هەر ڕاستە ئێ پیاوێکیشمان نەبینی لەناوفیلمێکا کتێبێکی بەدەستەوە بێت، ئەمە تایبەت نیە بە پیاو یان ژن ئەمە ئەقڵیەتی کۆمەڵگایە کە ئەبێت سینەما بە وشیارانەتر تەعەموولی لەگەڵ بکات بۆ ئەوەی کاریگەری هەبێت لەسەر گۆڕانکاری لە پەروەردەی تاکی کورد....

    • @tixizman
      @tixizman 4 месяца назад

      به كورتی ئه وه یه كه هه رئافره تێك بێ دین بوو بێ حه یاو ده مه وه ره و به ره و بێ اخلاقی ده ڕوات !

  • @shahomer3082
    @shahomer3082 4 месяца назад +11

    بەس کاک پێشڕەو و پەرویز شازادە بەس بوون بۆ ئەم پڕۆگرامە ئەو ژنە شێتە چییە نووسەرە؟
    زۆر بێئەتەکێتە نووسەر چۆن دەبێت وابێت؟

  • @awiin
    @awiin 4 месяца назад

    ٢٦٠-ابا درداء (رَضِيَ اللّٰهُ عَنْەُ) ده‌فه‌رمووێ :
    لەدایك دەبن بۆ مردن ، وە خەریكی ئاوەدانكاری دەبن بۆ ڕووخان ، وە سورن لە سەر شتانێ كە نامێننەوە بەلام شتانێكتان وەلا خستەوە كە دەمێننەوە ،

  • @adamshad4754
    @adamshad4754 4 месяца назад

    وتي دانيشة ماومه 😂 كه جوانبو

  • @rizgarsaeed7553
    @rizgarsaeed7553 4 месяца назад

    Zååååår zåååår rasta Bale.

  • @adamshad4754
    @adamshad4754 4 месяца назад +2

    بەهرە خان زۆر تؽگەیشتووە ❤

    • @hemnderby2372
      @hemnderby2372 4 месяца назад +3

      لة دةمةوةري لة ڨايرؤس بةقورگي ميللةتا تئگةيشتيووة لة چةرمي گونم

  • @Parwa.Clem.
    @Parwa.Clem. 4 месяца назад +5

    دەستەکانت خۆش بێت کاک دەروون تەمەن درێژ و لەش ساغ بیت ، ئەم جارە حەز ئەکەم لەسەر ئەوەی هەر کەس لە ماڵی خۆی موبایلێکی پێیە و باسی ژیانی خۆی دەکات و مۆدێل و بۆڵگەر و ئەوانە با ئیتر بەس بێت لەبەر ئەوان خەریکە سۆشیاڵ میدیا بەکار ناهێنم زۆر بێزار بوەمە

  • @parzhinali7121
    @parzhinali7121 4 месяца назад +4

    خەڵکیێکی گەمژە لەوانەیە گاڵتە بە روخساری بکەن بەڵام ئەوە ئەوپەری ئەخلاقە کە ئامادە بیە ئەو کارە بکات

  • @maysunbarznje
    @maysunbarznje 4 месяца назад

    زورراسته قسه كاني ماموستا

  • @rezzat4670
    @rezzat4670 4 месяца назад

    باسی کام هونەر دەکەن ، جارێ ئەسڵەن لەم بەرنامەیە هیچ هونەی قسە کردن نابینم کەچی هاتوون باسی هونەری نواندن دەکەن ، سەیری رەفتاری قسە کردنی ئەو دەروونە بکەن چەندە ناشیرین دەیەوێت قسە بەو ئافرەتە ( بەهرە حەمەڕەش ) ببڕێت کە لەو پیاوەو لەو پەروینەش رۆشنبیر تر بوو ، ئەو کابرایە پێشەکی یەك دونیا قسەی کرد بەلام دەرونە گیژ نقە لە دەمی نەهات ، هێشتتا ئەو پیاوە بە بەهرەی دەوت سەرە دەبڕی ، و خۆسی زۆر پێ موهیم تر و رۆشنبیر تر دەزانی لە ئارەتان !!!!
    جا نواند واتە : ئەکتەر دەبێت توانای هەموو نواندنێکی هەبێت دەنا ئەکتەر نیە و پێی ناوترێت ئەکتەر ، هەتا ئێستا من نەم دیووە لە درامایەکی کوردی رۆڵێ ژنێك جوان بێت ، هەمووی کەم کردنەوەی پایەی ژنە لە کۆمەلگەدا ، هەموو داراماکان زیندو کردنەوە داب ونەریتە ناشیرینەکانی خێڵەکی و مەزهەبیە ، دونیا چوویە سەر مانگ بۆ فیلم دەرکردن ، کەچی کورد تازە بە تازە خەریکی فرە ژنی و ژن کوشتن و پیاوسالاری وئاغاواتین لە دراماکاندا . ... جا بەو پەروینەش دەڵێم ، کە بریارە خۆت بە ئەکتەر بزانی و نواندن بکەیت بیگومان دەبێت هەموو شت لات ئاسایی بێت ، دەنا ئەکتەریکی فاشیلیت ، بۆ نموونە ماچ کردن ، ماج کردن بەشێکە لەژیانی واقعی و ژیانی هاوسەری بی ماجی یەکتر نەکرد بێگومان هیج مانایەکی نیەو دەچێتە قالبی خیانەت و شکست هێنانەوە ، ئیتر بە چ هەقێت دەڵێیت : گەر ملیۆنێك دۆلارم بدەنێ ماچێك ناکەم !!؟؟ کەواتە سنگ دەرمەپەڕێنەو خۆت بە ئەکتەریکی سەرکەوتوو بزانیت مادام ئەوە بیرکردنەوەتە ، کە بوویت بە ئەکتەر دەبێت قسەی خەلکی بخەیتە ژێر پێی هونەرەکەتەوە خانم ناکەئکتەر ..دوای ئەوە پەروین دەڵێت ششتتیییی وا نیە پیاوی کورد خراپ نیە !!! دەك داوەشێیت ژن کە ئەوە قسەتە .

  • @maryan9140
    @maryan9140 4 месяца назад

    بیشتر برنامه‌های تلویزیونی از این شیوه استفاده می‌کنند که ناموفق هست جامعه

  • @adamshad4754
    @adamshad4754 4 месяца назад +2

    ئةو بياوة هةرجي شتة تيكةلي ئةكات😂

  • @GuliAli-b5t
    @GuliAli-b5t 4 месяца назад

    دو پیاوی کەللەپوت قسە لەسەر دۆخی ژنو کۆمەڵگاو هونەر ئەکەن

  • @Dwnia_jabar
    @Dwnia_jabar 4 месяца назад +2

    پەروین خان قسەکانی جوانن

  • @waiseking
    @waiseking 4 месяца назад +2

    31:25 باوکەڕۆ چیبووە 😂

  • @NginAli-y5b
    @NginAli-y5b 4 месяца назад

    👍👍

  • @PaimanIsmail
    @PaimanIsmail 3 месяца назад

    ئەسڵەن پەروین شازادە ژنایەتی و ڕەسنی ژنی پئوە دیارە

  • @Nasyonalist24
    @Nasyonalist24 4 месяца назад +2

    mixabin fîlm û sînemaya kurdî tuneye . îro fîlm û sînemaya Hindî û Hindîstan welatê me tê temaşekirin. çima medyaya kurdî giringî pênedan nadin Fîlm û Sînemaya kurdî
    بەداخەوە فیلم و سینەمای کوردی نییە. ئەمڕۆ لە وڵاتی ئێمەدا فیلم و سینەمای هیندستان سەیر دەکرێن. بۆچی میدیای کوردی بایەخ بە فیلم و سینەمای کوردی نادات

  • @TheHaza66
    @TheHaza66 4 месяца назад +1

    پێشڕەو حوسەین زۆر بابەتیانە و ڕخنگری بنیاتنەرانە باس و بۆچوونەکانی بەڕێز و بێ قسەبڕین دەردەبڕێ.

  • @sangarameen9229
    @sangarameen9229 4 месяца назад

    هەموو دانیشتنەکانی دەرون شاباز زەمانیەکی تێدایە

  • @Halloreally
    @Halloreally 4 месяца назад +4

    چالاکوانانی مافی ژنان واتە واتە ڕووت کردنەوە ئافرەت و فرۆشتنی ئافرەت

  • @taibtaib3382
    @taibtaib3382 4 месяца назад

    ئەم ژنە زۆر دەینەسورە بەڕاستی

  • @GuliAli-b5t
    @GuliAli-b5t 4 месяца назад +1

    ئەو پێشڕەوە هەر نەی زانی دو دێڕ بڵێ ڕۆڵێکی نێگەتیڤی ژن لە فیلمەکاندا چی گۆڕیوە چ سودێکی هەبوە کەی ڕۆڵی نێگەتیڤ دەکرێتە هۆی چاکسازی کۆمەڵایەتی ئێوە نەخۆشن بە خراپ نیشاندانی ژنی کورد کەمو کورتی و عەیبەکانی خۆتانی پێ دادەپۆشن 😅😅😅

  • @rastgobalazhyant2377
    @rastgobalazhyant2377 4 месяца назад +4

    پەروین گیان خانمەژن زۆر گران و سەنگین قسەی ئەکرد ژن دەبێ ئاوابێ نەک سەرشێتانەو بێرێزانە لەگە رێزم

  • @koestansideq3503
    @koestansideq3503 4 месяца назад +2

    Zor rasta zhni kurd bas chaw lekarin xo bakam zanen

  • @alikamal2624
    @alikamal2624 4 месяца назад +3

    ئەرئ دەرەون ئەو بەهرە دەمدرێژە چیە هیناوتە بۆ پڕۆگرامەکەت

  • @rawaazizi1303
    @rawaazizi1303 4 месяца назад

    ده‌روون قه‌حبه‌ مه‌یه‌نه‌ سه‌ر شاشه‌...!

  • @viyanhassan-q8m
    @viyanhassan-q8m 4 месяца назад

    Xoshtw barnamakanisht yak la yak saqat trn

  • @maysunbarznje
    @maysunbarznje 4 месяца назад

    ئه وانه زور عه قي په روين خان ده خون

  • @maryan9140
    @maryan9140 4 месяца назад

    آموزگاری که دائم از هنرجویان و دانش آموزانش ایراد می‌گیرد و آنها را کوچک می‌کند هرگز موفق نمی‌شود که به هدفش برسد دانش آموز خوب داشته باشد اما آن آموزگاری که she به جای رخنه و ایراد شیوه درست آموزش را مرتب تکرار می‌کند خواه ناخواه در ذهن دانش آموزان خواهد نشست

  • @Malikasaahdi
    @Malikasaahdi 4 месяца назад

    👍🏻

  • @MstafaNamer
    @MstafaNamer 4 месяца назад

    قسةكةت زور جوانة كاك پيشرةو راستة فليمي توركي هةية دين بو كوردستان پرسيار ئةكةن لة كةسةكة ئةلين بو ئةچي بو كوردستان ئةليت بو توجارةتي ئينسان ئينسان هةرزتنة لةكوردستان

  • @zhillataefurkarim3894
    @zhillataefurkarim3894 4 месяца назад

    ههههه بەهرە دێناسۆری حەقیقی😂

  • @hemin3472
    @hemin3472 3 месяца назад +1

    بەمیوانداری ئەو نمونەیەی کە پێیدەڵێن چالاکوانی ژن بەتەڵاقدەر نابەهرە ئیسپاتت کرد کە زۆرێك لەژنانی کورد دەمەوەر و زماندرێژن. وابزانم یا بڕوای تەوامم هەیە کە ئەو ژنەت پێشتر ناسیوە کە دەمەوەرە بۆیە هێناوتە واتە بەمەبەست هێناوتە.

  • @emangoran720
    @emangoran720 4 месяца назад

    قسەکانی ئەم بەهرایە زوووڕ راستە

  • @givenchy4759
    @givenchy4759 4 месяца назад +3

    ئەوە چییە ئەو ژنە ئەوەنە هەڵەوەڕە خۆ نەیهێشت گوێمان لێیان بێت دەروون و ئەو پیاوەی کەش پێیان وت خۆ 😅

  • @nsarfaqe9281
    @nsarfaqe9281 4 месяца назад

    زۆر لە بابەتی بەرنامە دوورکەوتنەوە

  • @shaliabdulla9992
    @shaliabdulla9992 4 месяца назад

    بةراستى هيج ئاستت نية دةروون... ئةوة جةندة لة ميديا كار ئةكةيت بةلام هيج فةرقت نةكردوة ئةطةر سةيرى سالانى سةرةتاى كاركردنت بكةين...

  • @sharminhamad420
    @sharminhamad420 4 месяца назад +1

    لەجێگای پەروین شازادەبام ئەم ووت رۆلی ئەو بەهرە دەم دڕێژە ئەبینم ئەمە نمونەی زندوە

  • @adb842
    @adb842 4 месяца назад

    Dami aw zozanya daxa

  • @sarhangkmuhammad
    @sarhangkmuhammad 4 месяца назад

    بەهرە خان بایی ٥ دەقە قسەی پێ بوو بە درێژایی سعاتێکی بەرنامەکە هەر ئەو قسانەی دوبارە کردەوە

  • @bayargaming2492
    @bayargaming2492 4 месяца назад

    بريا د فةرهاد لةوئ بواية يان حةمكؤ

  • @simamarif8417
    @simamarif8417 4 месяца назад +1

    بەرنامەکەش گەورەترین بێ ڕێزێە بەژن ، هەڵەوەڕو دەم درێژو ..

    • @GuliAli-b5t
      @GuliAli-b5t 4 месяца назад

      دەرون مێشکی پوجە لە ئاستی ژنو کۆمەڵگا بۆیە ژنەکەی لێی جودا بوەوە تحمولی ئەو هەمو نەفامیەی نەکرد 😅

  • @Rawand.Pc.1
    @Rawand.Pc.1 26 дней назад

    laxwa bazyad be aw bahra xanay henawtana hech bahreyake nya . jga laqsa

  • @nasradinharky4814
    @nasradinharky4814 4 месяца назад

    کاتی خۆی کاتێک پیاو دەوری ژنی دەبینی اخلاقی هەبوو هیچ ئافرەتێک ئامادە نەبوو اخلاقی خۆی بفرۆشێ

  • @HasaraBakr
    @HasaraBakr 4 месяца назад

    Kaka daron mamosta chiman rahenare gashapedare mrovt bo am baba bang bkrdaea nak amana chen har sharazaean nea

  • @AsmarHamadamin
    @AsmarHamadamin 4 месяца назад

    بەرنامەیکی تا بڵێ جوان و پڕمانا بوو هیوادارم هەموو کەناڵەکان کار لەسەە هۆشیاری کۆمەڵگە بکەن نەک تێکدانی ...
    خۆزگە ئەمە چەند بەشیک نەبوو ئەمە زۆر کورت .

  • @rekawtjamal4978
    @rekawtjamal4978 4 месяца назад

    ئەو مامۆستایە نەخۆشە کێشەی دەرونی هەیە، بۆناهێڵێ کەس قسەبکا؟

  • @Suse634
    @Suse634 4 месяца назад

    Peawa km

  • @chawrbrr2644
    @chawrbrr2644 4 месяца назад +2

    ئەمەیە پیاوی رۆشنبیر دەست خۆش بیت زۆر بەی ئەو قسەنەی ئافرەت پی ناخۆشە بکریت مامۆستا کردی

  • @MohammedSalam-j6k
    @MohammedSalam-j6k 4 месяца назад

    Bahra zor be mstawaya ba nawe away defa3 la zhn aka bas pe achw zyatr difa3 la xoy bka 😅nak afrat wa salmany ka dramakan rastn

  • @AWESTA.A
    @AWESTA.A 4 месяца назад

    هەر درامایەک هەر فلمەک کە دروست دەکرێت دەرهێنەری ئەو فلمە بە گوێرەی ئەو سەردەمە ئەو کۆمەڵگەیە فیلمێک دروست دەکات ئەو فیلمانەی کە لە زەمانی زووەوە هەبوون، وابوو ژنی دەمەوەری دەردەخست بەڵام لەپاڵ ئەوە زۆر جار ئەوە بەدی دەکرا کە پیاوەکانیش دەوری پێاوێکی ڕەزیل و چاوچنۆکیان پێ دەدرا (هەمووی نا) بەڵام ئێستا ئەگەر دیقەتی ئەو فلم و درامایانەی ئێستاتان دابێت بەو ڕادەیەی پێشوو ئافرەت بەو جۆرە دەرنەخراوە بەلام بەدەردی مامۆستا وتی پێویستە هونەر ئەو دیاردە ناشرینانە دەربخات تا رادەیەک...!
    ئەگەر ئێستا درامایەک دروست بکرێت لەسەر کلتووری تورکیا هیچ شەرم و حەیا نەبێت لەنێوان دوو ڕەگەزدا ئایە ئەوەش جێگەی قبولە بێگومان نەخێر کەوایە پێویستە درامایەک بەرهەم بێت لەگەڵ کۆمەڵگەی خۆمانا بگونجێت جگە لەوەش دراما و فلمان هەبووە کە ئافرەت زۆر قارەمان بووە
    باشی ژنی دەمەوەر دەکەین ئێ هەر خۆی ئەو ژنە نوسەرە هیچ سەقافەتێکی نیشان دا نەیهێشت کەس قسە بکات جگە لەوەش مافی ژنان لە کوردستان پارێزگاری لە مافی ژن ناکەن! تەنها هەموو قسەیەکیان ئەوەیە کە پیاو وا پیاو وای کرد پیاو زاڵمە پیاو خراپە ئاخر لەڕێگەی ئەو قسانەوە مافی ژنان دەستەبەر ناکرێت..
    پێویستە پیاو پیاو بێت ئافرەتیش زۆر ئافرەتانە بۆچی رۆلی پیاو ببینێ تەنها باا بوێر بێت...

  • @honiakamaran3784
    @honiakamaran3784 4 месяца назад +1

    ئەو جل ڕەشە دەم خاوە زۆررر نەزانە

  • @adb842
    @adb842 4 месяца назад

    Be bahra kara rash

  • @GorgaShaba
    @GorgaShaba 4 месяца назад

    Parwen lash frush karem gullani chand jare gawet ba qn rast blli matrsa

  • @maryan9140
    @maryan9140 4 месяца назад

    آیا بهتر نیست که ما یک جامعه ایده آلی را که می‌خواهیم در آینده داشته باشیم در فیلم‌هامون نشان بدیم تا جامعه را به این سو بکشیم

  • @iron_fist4500
    @iron_fist4500 4 месяца назад +1

    سه ره ی میوا نه کا ن نا یه ت نا حا لی

  • @muhamaddlshad-r5m
    @muhamaddlshad-r5m 4 месяца назад

    كاك ده رون ئه و ده يناسوره چيه هينايتت زؤر زمان درئژه خاترى خوداى