دیوانی مەحوی؛ مەحویا گەر ئەهلی حاڵی حاڵ و ماڵم بۆ چیە؟ [شیعری مەحوی]

Поделиться
HTML-код
  • Опубликовано: 30 июн 2022
  • کتێب:دیوانی مەحوی
    بەرهەم:مامۆستا مەحوی
    قاڵب:غەزەڵ
    خوێندنەوە:بێهزاد موحەممەدی
    [ telegram:t.me/behzadakurd ]
    سەر کە جۆشێکی نەبێ، من زرکە تاڵم بۆ چیە!
    دڵ کە هۆشێکی نەبێ شیشەی بەتاڵم بۆ چیە!
    دەرد و داغێکی دەروونی گەر ببێ، با ڕەنگ و ڕوو
    سیس و موغبەڕ بێ، کەماڵم بوو جەماڵم بۆ چیە!
    تەجرەبەی عاشق بە سووتانی دەکرد ئەو زاڵمە
    سەیری کەن ئێستا دەڵێ: مشتێ زوخاڵم بۆ چیە!
    پێیی بە سەرما نا کە بوومە خاکی ڕێی، گەردم شوکر
    گەییە داوێنی، دەڵاڵی بای شەماڵم بۆ چیە!
    داخی سینە و پێچ و تابی دوودی ئاهم خۆ هەیە
    مۆر و توڕڕەی ئینپەراتۆر و قەڕاڵم بۆ چیە!
    خەڵق ئەوا مەجبووری دوو خۆخستنی خەڵقن بە جان
    من بە دڵ مەنفوورمە، ڕوتبەی جەجاڵم بۆ چیە!
    ماڵە پیتکێنێیە ماڵ و گەینە حاڵی خۆیە حاڵ
    من کە وا حاڵی بم، ئیتر ماڵ و حاڵم بۆ چیە!
    پڕ بە پێ زنجیری شێتی، داغی سەودا پڕ بە سەر
    سەیری حاڵی خۆمە، سەیری زوڵف و خاڵم بۆ چیە!
    دەردەدار ئەڵبەت زوبانی دەرد و حەسرەت تێ دەگا
    چاوی بیماری دەزانێ، ناڵە ناڵم بۆ چیە!
    دڵ گلە و شەکوەی لە ئەشکەنجەی عەزابی زوڵفی یار
    کرد و ئەو فەرمووی: ئەی زنجیری زاڵم بۆ چیە!
    حاڵە بەدحاڵی لە شوێن و ماڵە وێرانی لە دوو
    مەحویا! گەر ئەهلی حاڵی، حاڵ و ماڵم بۆ چیە!
    ≣لێکدانەوە و لێکۆڵینەوەی مامۆستا عەبدولکەریمی مودەڕڕیس و موحەمەممەدی مەلا کەریم
    1)زرکەتاڵ: کاڵەکی نەگەیشتوو کە هێشتا تاڵ تفتە.
    واتە:سەر ئەوکاتە بەڕاستی سەرە کە سەودای عیشقی تێدابێ.ئەگینا هیچی لە زرکەتاڵ زیاد نابێ کە کەڵکی هیچی پێوە نییە.دڵیش ئەوکاتە دڵی ڕاستییە،کە هۆش و تێ گەیشتنی هەبێ، ئەگینا جیاوازی نابێ لە شووشەی بۆش.
    2)موغبەڕ:تۆزاوی
    واتە:ئەگەر دەروونم دەرد و داخی دڵداری تیابێ مەبەستم نییە ڕەنگ و ڕووم سیس و وەك تۆزاوی زەرد بێ،چونکە دەردەداریی عیشق نیشانەی پێگەیشتنە و مرۆی پێگەیشتووش جوانی سەروسیمای مەبەست نییە.
    3)ئەو یارە ستەمکارە ڕاستیی خۆشەویستی دڵدارەکەی خۆی بەوە تاقی دەکردەوە کە ئاگری پێوەبنێ، کە لێیش دەبووەوە لە سووتاندنی،گوێی نەدەدایە و دەیوت ئەم مشتە خەڵووزەم بۆچییە؟!
    4)کەبووم بە خاک و لەسەر ڕێی یاردا کەوتم وپێی پیانام و تۆزەکەم گەیشتە داوێنی،ئیتر تازە نامەوێ بای شەماڵ ببێ بە دەڵاڵم و ڕێگام پێشان بدا بۆلای یار و تۆزم هەڵگرێ بیدا بە داوێنیا
    5) لە سایەی داخی خڕی سینەم و هەناسەی هەڵکشاوی پێچ و لوولمەوە بووم بە پادشا و هیچ پێویستم بە مۆری خڕ و تواغری پێچ پێچی ئەمپەراتۆر و قەراڵەکان نییە.
    6)خەڵک بە دڵ و بە گیان حەزیان لەوەیە خەڵکی تر بخەنە دەری خۆیان، بەڵام من ئەم خەڵک شوێن کەوتنەم وەك شوێن کەوتنی دەجاڵ دێتە پێش چاو و هیچ حەزم ڵێی نییە.
    7)ماڵی دنیا وەک ماڵەقۆڵەی مناڵان وایە و چۆنیەتیی وەزعیش ئەنجامەکەی مردنە، جا من کە لەمە تێگەشتبم،ئیتر دەبێ ماڵ و حاڵم بۆچی بێ
    8)لەبریتی سەیری زوڵفی یار، سەیری ئەو زنجیرانەی شێتی دەکەم کە لە پێمدان و لەبریتی سەیری خاڵی،سەیری ئەو داخانەی سەودا دەکەم کە بە سەرمەوەن.
    9)چاوی نەرمی یار تێ‌دەگا من بۆچی دەناڵێنم، چونکە چاوی نەرم پێییشی دەوترێ بیمار و، بیمار و دەردەداریش یەك مەعنایان هەیە و مەسەلەی کوردیش دەڵێ: دەردەدار ئاگای لە حاڵی دەردەدارە
    10)یار لە وەڵامی گلەیی و شکاتی سزای زوڵفی یاردا وتی: ئەی ئەگەر زوڵفم بۆ ئازاردانی دڵداران نەبێ، بۆچیمە!؟
    11) بەیتی 7 و 11 لەیەک جۆر مەعنی ئەچن
  • ВидеоклипыВидеоклипы

Комментарии • 1

  • @sol.vaj12
    @sol.vaj12 10 месяцев назад

    بەڕاستی کارێکی جوانت کردوە🩵