السلام عليكم ورحمة الله تعالى وبركاته جزاكم الله خيرًا على تبيان حياة الشيخ الأب ورحم الله شيخي وأصحابه وأدعو الله تعالى ان يرحمهم ويجعل مثواه الجنة رفقة الانبياء والشهداء سعيكم مبارك أخي وجعلها الله في ميزان حسناتكم لكن توضيح للأخوة أسم يوسف زيا نقصًا في إتمامه أسمه يوسف زيبار هوا من بتليس وهو من ابناء عشيرة الزيبارين ونسال الله الهداية والتوفيق
نعم رحم الله الشيخ الأب وأصحابه رابط الاسلام والأكراد رابطًا قوي بفضل الله تعالى وكانت البداية من الصحابي جابان " كابان" رضي الله عنه الى الان والخير موجود في الأمة بفضل الله مراجعة صفحات التاريخ تفيدا كل كوردي وكل مسلم لمستقبل يكون فيه أقوى وله قدوة والشيخ الأب والشيخ بديع الزمان هم أناس غيرو مجرى الأحداث في التاريخ القريب بفضل الله تعالى يجب ان نعرفهم وما كانت أهدافهم وضحوا بما يملكون في سبيل الدعوة دعوة لا يعرفها ألا آهل الإيمان من الأبدية آلى الازلية
او. کاته. پای تخت. قصطنطنیه بو ناوی وه لاته که روم. بو. مصطفاکمال اتاماکیاول له گه ل لندن. ناوی. رومی گورری. بوتُرکیّه لندن کُردستانی تجزیه کرد. وه کووه یت جیای کر ده وه له عراق. له به ر ئه وه یه جلالی ملایی دینیان ناویت. دائم حه زیانه له لندن چونکی لندن هه م دوژمنی شیوعی یه هه م دوژمنی دین. آژاوه ی قوم و وطن دروست ئه کات
هۆکاره‌کانی شۆڕشی شێخ سه‌عید
زۆربه‌ی سه‌رچاوه مێژووییه‌کان کۆکن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی شۆڕشی شێخ سه‌عیدی پیران شۆڕشێکی نه‌ته‌وایه‌تی بووه ، چونکه شێخ به سه‌رۆکی کۆمه‌ڵه‌ی "ئازادی" هه‌ڵبژیردرابوو و ، ئه‌و کۆمه‌ڵه‌یه له مانگی تشرینی یه‌که‌می (1924)دا له شاری حه‌له‌بی سوریا کۆنگره‌ی خۆی به‌ست و ، عه‌لی ڕه‌زای کوڕی شێخ سه‌عید به نوێنه‌رایه‌تی باوکی ئاماده بوو. به‌شداربووان بڕیاریاندا که شۆڕش بکه‌ن دژ به سیاسه‌تی تورکیا و ، ڕۆژی نه‌ورۆز (21/3/1925) بۆ ئاشکرا کردنی شۆڕش دیاری کرا.
هه‌ندێک پێیان وایه ئه‌م شۆڕش و ڕاپه‌ڕینه‌ی شێخ بۆ سه‌ندنه‌وه‌ی مافه نهتهوایهتییهکانی کورد بوو و ، هه‌ر ئه‌وه‌ش بوو که حکومه‌تی تورکیای ئه‌و کاته پڕوپاگه‌نده‌ی بۆ ده‌کرد و ، زۆربه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتناسه‌کان و ، سه‌رانی پارته کوردییه‌کانیش هه‌ر ئه‌و بۆچوونه پشت ڕاست ده‌که‌نه‌وه و ، ده‌ڵێن ئه‌و شۆڕشه کۆمه‌ڵه‌ی "ئازادی" و "کۆمه‌ڵه‌ی ته‌عالی کوردستان" ڕابه‌رایه‌تیان کرد. به‌ڵام ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی دواییتر ده‌رکه‌وتن ده‌ڵێن که شۆڕشی شێخ سه‌عیدی پیران شۆڕشێکی ئیسلامی بوو و ، ئامانج لێی گێڕانه‌وه‌ی خه‌لافه‌تی ئیسلامی و ڕاپه‌ڕاندنی شه‌ریعه‌تی ئیسلام بوو. حکومه‌تی تورکیا تا ساڵی (1977)یش به‌ڵگه‌نامه و دۆکۆمێنته‌کانی شۆڕشی شێخ سه‌عیدی پیرانی به نهێنی هێشته‌وه و ، ڕێی نه‌ده‌دا بکه‌وێته به‌رده‌ست و لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر بکرێ.
شێخ سه‌عیدی پیران له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌سایه‌تییه‌کی ناسراو و ڕاستگۆ و ژیر بوو بۆیه کرایه سه‌رۆکی کۆمه‌ڵه‌ی "ئازادی". هه‌روه‌ها له‌به‌ر ئه‌وه‌بوو که سه‌رانی ئه‌و کۆمه‌ڵه‌یه له لایه‌ن حکومه‌تی تورکیاوه گیرابوون. دروشمی شۆڕشه‌که‌ی شێخ سه‌عید بریتی بوو له: "بژی خه‌لافه‌ت ، بڕوخێ کۆمار". شێخ سه‌عید نازناوی "خادم الموجاهدین"ی لێنرابوو. واته: خزمه‌تکاری موجاهیده‌کان.
حکومه‌تی تورکیا شێخ سه‌عیدی پیرانی به تۆمه‌تی نه‌ته‌وایه‌تی له‌سێداره دا تا بتوانێ ئه‌و شۆڕشه ئیسلامییه له‌به‌رچاوی گه‌لی تورک ڕه‌ش بکات و بیخاته قاڵبی نه‌ته‌وایه‌تی دژ به بیروهزری نه‌ته‌وایه‌تی تورکی. "خالد جوبرانلی"ی سه‌رۆکی پێشووی کۆمه‌ڵه‌ی "ئازادی" یه‌کێک بوو له که‌سایه‌تییه کورده‌کانی نزیک به سوڵتان عه‌بدولحه‌مید و ، ژنبرای شێخ سه‌عید بوو.
سه‌باره‌ت به ئیسلامه‌تی شۆڕشه‌که‌ی شێخ سه‌عیدی پیران ئه‌نجوومه‌نی سوپای تورکیا له دانیشتنێکی نهێنیدا لێکۆڵینه‌وه‌یان له سه‌ر به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ک کرد که له‌به‌رده‌ستیاندا بوو و ، جه‌ختی له‌سه‌ر ئیسلامه‌تی ئه‌و شۆڕشه ده‌کرده‌وه. ئه‌نجوومه‌نه‌که ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌ی به نهێنی دا به‌و دام و ده‌زگایانه‌ی په‌یوه‌ندییان به شۆڕش و ڕاپه‌ڕینه‌کانی کورده‌وه هه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی کاری له‌سه‌ر بکه‌ن.
ده‌سه‌ڵاتدارانی فه‌ره‌نسا که له سوریا بوون هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ری سوریایان خسته به‌رده‌ستی سوپای تورکیا بۆ گواستنه‌وه‌ی (20-25) هه‌زار سه‌ربازی تورکی بۆ ناوچه‌کانی شه‌ڕ به‌رامبه‌ر به شێخ سه‌عیدی پیران.
له کاتی داگایی کردنی شێخدا حاکمه‌که ده‌ڵێ: ڕاپه‌ڕینه‌که‌ت نه‌ته‌وایه‌تی بوو. ئه‌ویش له وه‌ڵامدا ده‌ڵێ: خوا به شاهید ده‌گرم که ئه‌و شۆڕشه ده‌ستکردی سیاسییه‌کانی کورد نه‌بوو و ، ده‌ستی ده‌ره‌وه‌شی تێدا نه‌بوو.
کاتێکیش لێی پرسیار کرا: ده‌ته‌وێ ببیته خه‌لیفه؟ ووتی: بوونی خه‌لیفه زه‌مانه‌ته بۆ چه‌سپاندنی شه‌ریعه‌ت و ڕێساکانی دین. هه‌وڵدان بۆ بوونی خه‌لیفه واجبه به پێی شه‌رع.
کاتێکیش لێیان پرسی: باشه کاتێک ئێوه ئه‌و هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌یه‌تان کرد قه‌ناعه‌تتان وابوو که شه‌ریعه‌ت له‌م ووڵاته‌دا ڕاناپه‌ڕێنرێت؟ ووتی: قورئان جه‌خت له‌سه‌ر ده‌رچوون ده‌کاته‌وه له فه‌رمانی حاکم له‌و بارودۆخه‌ی ئاماژه‌م بۆ کرد. ڕاپه‌ڕاندنی شه‌ریعه‌تیش مانای ڕێگرتنه له کوشتن و زینا و ماده هۆشبه‌ره‌کان. سوپاس بۆ خوا ئێمه هه‌موو موسوڵمانین و نابێ جیاوازی بکرێت له نێوان کورد و تورک‌دا. به قه‌ناعه‌تی ئێمه مه‌سه‌له شه‌رعییه‌کان ته‌رک کراوون. ئێمه به‌و قه‌ناعه‌ته‌وه ڕاپه‌ڕین و به پێی قورئانیش بوو..
ماشاءالله لەو تێگەیشتنە جوانە و رەوان بێژیەی شێخ خوای گەورە بەشەهید قبووڵی بکات .
ئیسلامیەکان هەمیشە جێی شانازی بوون بۆ کورد
سەلام سەلاتی خودای گەورە بۆ رۆحى پاکیان ❤
سلام به روان پاکش
Great❤
دەست خۆش
بەڕێزی براکەم
باشترین سەرکردەکانی کورد ئەوانەبوون دیندار بوون شیخ سەعید ، قازی ، سەلاحەدین ، مەلا مستەفا بەس خۆی ،شیخ مەحمود ... ئەوانە مەزنترین شۆڕشگێڕ‌و سەروەری کورد بوون
له (4/3/1925)دا ئه‌نجوومه‌نی گه‌لی تورک باسای ژماره (578)ی ده‌رکرد. ئه‌و یاسایه ده‌سه‌ڵاتێکی زۆری دا به‌و ده‌زگایانه‌ی ده‌وڵه‌ت که دژ به بزووتنه‌وه میللییه‌کان ده‌وه‌ستنه‌وه. ئه‌م ئه‌نجوومه‌نه له بڕیارێکی تردا دوو دادگای به ناوی دادگای ئیستقلاله‌وه دروست کرد. یه‌کێکیان له ئه‌نقه‌ر بوو و ، ده‌سه‌ڵاتی دیاری کرا بوو و به بێ ئاگاداری ئه‌نجوومه‌نی گه‌ل نه‌یده‌توانی حوکمی له‌سێداره ده‌ربکات و ئه‌نجامی بدات. دووه‌میان له ناوچه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات بوو و هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێکی هه‌بوو ، له‌وانه: ده‌رکردن و ئه‌نجامدانی حوکمی له‌سێداره‌دان.
له /11/3/1925)دا شێخ سه‌عید فه‌رمانی ده‌رکرد بۆ چوونه سه‌ر شاری دیاربه‌کر. به‌ڵام له‌شکری تورکیا که خاوه‌نی توپ و جبه‌خانه‌ی باشتر بوو ، توانی له‌شکره‌که‌ی شێخ سه‌عید بشکێنێ. شێخ سه‌عید فه‌رمانی کشانه‌وه‌ی دا و ، شۆڕشگێڕه‌کان گه‌ڕانه‌وه بۆ "دیرخانی".
له (کۆتایی مانگی مارتی (1925)دا له‌شکری تورکیا ده‌ستی دایه هێرش کردن بۆ سه‌ر ناوچه‌کانی بن ڕکێفی شۆڕش و ، له هه‌موو لایه‌که‌وه گه‌مارۆی دا. شۆڕشگێڕه‌کان ناچار بوون به‌ره‌و "پالو" بگه‌ڕێنه‌وه.
له (6/4/1925)دا شێخ سه‌عیدی پیران به ناچاری خۆی و (300) چه‌کدار گه‌ڕانه‌وه بۆ "سالحان" و ، له‌ناوه‌ندی مانگی نیسانی (1925)دا له "کینجۆ"ی پایته‌ختی کاتی کوردستاندا گه‌مارۆی شێخ سه‌عید و شۆڕشگێڕه‌کانی درا و ، سه‌رانی شۆڕش ، به شێخی پیرانیشه‌وه ، به‌دیل گیران.
ئه‌وانه‌ی له گه‌ڵ شێخ سه‌عید ده‌ستگیر کران: شێخ عه‌لی و ، شێخ غالب و ، ڕه‌شید ئاغا و ، محمد ئاغا و ، ته‌یمور ئاغا بوون و ، ئیتر کۆتایی به‌و شۆڕشه هات.
له (13/4/1925)دا سه‌ید عه‌بدولقادر و سه‌ید محمدی کوڕی و ، کۆر عه‌بدوڵا سه‌عدی و ، سه‌رۆکه‌کانی خێڵی هۆشینان ده‌ستگیر کران.
له (14/5/1925)دا دادگایی ژماره‌یه‌کی زۆر له سه‌ران و لێپرسراوانی ئه‌و شۆڕشه کرا و ، ژماره‌یه‌کیان له (27/5/1925)دا له‌سێداره دارن و ، ژماره‌یه‌کیش خرانه زیندانه‌وه.
له (29/5/1925)دا دادگایی شێخ سه‌عید ده‌ستی پێ‌کرد و یه‌ک مانگی خایاند. ئه‌وانه‌ی له گه‌ڵ شێخ سه‌عید دادگایی کران: شێخ عه‌بدوڵا ، شێخ ئیسماعیل ، شێخ عبداللطیف ، ڕائد قاسم ئیسماعیل ، حاجی خالد عه‌بدولحه‌مید ، ڕه‌شیدی چه‌رکه‌سی و ، هه‌ندێکی تر له سه‌رکرده‌کانی ئه‌و شۆڕشه بوون.
له (29/6/1925)دا حوکمی له‌سێداره‌دان بۆ شێخ شه‌عید ده‌کرا و ، له (30/6/1925)دا له گۆڕه‌پانی مزگه‌وته گه‌وره‌که‌ی شاری دیاربه‌کر له‌سێداره درا.
له به‌رده‌م په‌تی سێداره‌که‌دا شێخ ووتی: وا ژیان خه‌ریکه کۆتایی دێت و ، هه‌رگیز په‌شیمان نیم له‌وه‌ی له پێناوی خوادا کردوومه. ئێمه دڵمان خۆشه چونکه کوڕ و کچه‌زاکانمان له به‌ر ئێمه شه‌رم دایانناگرێ له‌به‌رده‌م دوژمنان‌دا.
السلام عليكم ورحمة الله تعالى وبركاته
جزاكم الله خيرًا على تبيان حياة الشيخ الأب
ورحم الله شيخي وأصحابه وأدعو الله تعالى
ان يرحمهم ويجعل مثواه الجنة رفقة الانبياء والشهداء
سعيكم مبارك أخي وجعلها الله في ميزان حسناتكم
لكن توضيح للأخوة
أسم يوسف زيا نقصًا في إتمامه
أسمه يوسف زيبار
هوا من بتليس وهو من ابناء عشيرة الزيبارين
ونسال الله الهداية والتوفيق
باشە بۆ ناڵێن ئامەد دەڵێن دیاربەكر؟ تكایە جواب
نعم
رحم الله الشيخ الأب وأصحابه
رابط الاسلام والأكراد
رابطًا قوي بفضل الله تعالى
وكانت البداية من الصحابي جابان " كابان" رضي الله عنه
الى الان والخير موجود في الأمة بفضل الله
مراجعة صفحات التاريخ
تفيدا كل كوردي وكل مسلم
لمستقبل يكون فيه أقوى وله قدوة
والشيخ الأب والشيخ بديع الزمان
هم أناس غيرو مجرى الأحداث في التاريخ القريب بفضل الله تعالى
يجب ان نعرفهم وما كانت أهدافهم
وضحوا بما يملكون في سبيل الدعوة
دعوة لا يعرفها ألا آهل الإيمان
من الأبدية آلى الازلية
دەستەکانت خۆشبێت 👏🏻🥰
بەس من پرسیارێکم هەیە بەڕێزم لە کوڕ‌و نەوەکانی شێخ سەعید هیچیان ماون ئەگەر بیزانیت ؟
وە ناویان چییە ؟
بەڵێ ماون نەوەیەکی ماوە پیرە
چۆن دەکرێتە نوسین بەنوسین ئەمەوێ ئەرک نەبێ
شێخ سەعیدی پیران سەرکردەی شۆڕشی ئازادی کوردانە و دەیویست کورد بکاتە خاوەمی دەوڵەتێکی سەربەخۆ و حوکمی ئیسلام تێدا بێت نەک لەگەڵ تورک‌دا بژی نە عەلمانی و کافر بوون نۆکەری بێگانە کەس بۆیە گومان لە دڵسۆزی باسی شێخ نییە قازی محمد بەهەمان شێوە و سەرکردەی تریش هەرکێ بە جوانی وەسێتنامەی قازی محمدی سەرۆک کۆماری کوردستان بخوێنێتەوە دەزانی چەند پاپەند بووە بە ئیسلام بۆیە ئەم کەسایەتی و سەرکردانە لەژیان نەماون لە جیانی قسەیان پێبکەن و تاوانباریان بکەن بزانم خۆیان شۆڕ‌شیان پێدەکرێت و ئەورووپا بتۆقێنن یان تورکی فاشیست .
چۆن بە نوسین دەسم کەوێ بەنوسین ئەمەوێ ئەرک نەبێ
لە گۆگڵ بنوسە شێخ سەعیدی پیران. لە ویکیدیپیا ئەتداتێ
ئەی ئەوەی گوێت لێیە بینوسەوە
جا جیاوازی ئەوو پێشەوا ئەوە بوو کە پێشەوا گەلەکەی لە پێش دینەکەی بوو ، ئەم دینەکەی لە پێش گەلەکەی، خاس بووە سەرنەکەوتووە ئەگینا کوردی باکوری بەدبەخت ئەکرد
هیچ جیاوازیەک نیە لە بەینی پێشەوا قازی لەگەڵ شێخ سەعیدی پیران لە بواری دینی چوونکە هەردووکیان موسڵمان بوون و یەک ئامانجیان هەبوو...،بڕۆ وەسیەتی پێشەوا قازی بخوێنەوە ئەزانی کە چەندە پابەندی شەریعەت لەگەڵ تەحکیمی شەرع بووە بۆ ئەو دەوڵەتە کوردیە کە ویستوویەتی بەرپای کا
جا ئەو گەلە وا باسی ئەکەی زۆربەیان دیندار بوون و موسڵمان کە جیاوازیەک نیە لە ڕەوتی هەردووکیان
جا ئەمە تۆی کە پێت وایە ئەگەر شۆرشەکەی شێخ سەعید بگەیایە بە ئامانج بەشی باکوور بەدبەخت ئەبوون کە ئەمە بۆچوونێکی جاهیلانەو مناڵانەس چوونکە جەنابت شۆرشی شێخ سەعید بەراورد ئەکەیت لەگەڵ شۆڕشی ئێرانی کە ئەمە هەڵەی جەنابتە
جا ئەو حیزبانەی کە لە باکوور خەریکن چ دەستەکەوتێکیان بووگە تا ئێستا بێجگە لە کاسە لێسی و جاشایەتی ئەم دەوڵەت و ئەو دەوڵەت
ئەو پیاوە مبتەدعە وەکەسێکی باش نیە
موبتەدیع! بەس لەوا ئەچێت ڕۆژێک پەشیمان ببیتەوە لەو قسە کردووتە چوونکە ئێستا گەرمی بیری توندڕەوێت لە بیروباوەڕدا
لە شێخ عەبدولوەهاب باشتر بووە
ئەگەر سۆفی بوە مشرک بوە
بیزه حمه ت بیمانبلین چه ن هه زار سه ربازی هه بوه ؟
او. کاته. پای تخت. قصطنطنیه بو ناوی وه لاته که روم. بو. مصطفاکمال اتاماکیاول له گه ل لندن. ناوی. رومی گورری. بوتُرکیّه لندن کُردستانی تجزیه کرد. وه کووه یت جیای کر ده وه له عراق. له به ر ئه وه یه جلالی ملایی دینیان ناویت. دائم حه زیانه له لندن چونکی لندن هه م دوژمنی شیوعی یه هه م دوژمنی دین. آژاوه ی قوم و وطن دروست ئه کات
سۆفی بو ؟