بزانە ئەمشەو لە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ چی ڕوو دەدات Champions League final 2024

Поделиться
HTML-код
  • Опубликовано: 31 май 2024
  • ریاڵ مەدرید یان بروسیا دۆرتمۆند کامیان کۆتا جەنگی ئەم وەرزەی چامپیۆنز لیگ دەباتەوە و نازناوەکە بەدەستدەهێنێت.شەممە لە کاتژمێر 10ی شەودا، هەردوو یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی و بروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی لە یاری کۆتایی ئەم وەرزەی چامپیۆنز لیگ رووبەڕووی یەکدەبنەوە لە یاریگای ویمبڵی لە لەندەنی پایتەختی بەڕیتانیا.هاندەرانی تۆپی پێ چاوەڕێی یاریەکی ئاگرین دەکەن لە نێوان ئەو دوو یانەیەدا و بەشێکیان پێیانوایە ریاڵ مەدرید نازناوی ژمارە 15ی خۆی لە مێژووی پاڵەوانێتییەکە بەرزدەکاتەوە، بەشەکەی تریش چاوەڕێی ئەوە دەکەن یانە ئەڵمانیەکە بتوانێت باڵادەستی یانەی شاهانە بوەستێنێت.ریاڵ مەدرید و بروسیا دۆرتمۆند لە مێژووی چامپیۆنز لیگدا 14 جار رووبەڕووی یەکبونەتەوە، یانە ئیسپانیەکە لە شەش یاریدا براوە بووە و 24 گۆڵی تۆمارکردووە، لە بەرامبەردا زەردپۆشە ئەڵمانیەکان سێ بردنەوەیان هەبووە و 19 گۆڵیان کردووە، لە پێنج یاریشدا یەکسانبوون، گۆڵکاری رووبەڕووبونەوەی نێوانیان کریستیانۆ رۆناڵدۆیە بە تۆمارکردنی حەوت گۆڵ.کۆتا رووبەڕووبونەوەی نێوان ئەو دوو یانەیە لە ساڵی 2017دا بووە کە یانەی شاهانە بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ بردنەوەی بەدەستهێناوە بەڵام یاری نێوانیان لە ساڵی 2013 بەردەوام لە بیری هاندەراندا دەمێنێتەوە دوای ئەوەی لەو یاریەدا دۆرتمۆند چوار گۆڵی لە ریاڵ مەدرید کردووە و هەر چوار گۆڵەکە لەلایەن رۆبێرت لیڤاندۆڤسکیەوە تۆمارکراوە.کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری ئیتاڵی یانەی ریاڵ مەدرید شەشەمین جارە لە مێژوویدا وەک راهێنەر دەگاتە یاری کۆتایی چامپیۆنز لیگ و پێشتر چوار جار نازناوەکەی بەدەستهێناوە کە دوانیان لەگەڵ میلان و دوانیشیان لەگەڵ یانەی شاهانەدا بووە و دەیەوێت پێنجەم نازناوی گەورەترین پاڵەوانێتی لە ئەوروپا بەدەستبهێنێت.لە بەرامبەردا تێرزیچی راهێنەری دۆرتمۆند ئەزمونێکی کەمی هەیە و تا ئێستا تەنیا لە 24 یاری چامپیۆنز لیگدا راهێنەرایەتی کردووە، لەم وەرزەشدا یانەکەی بە ئاستێکی نایابەوە دەرکەوتوە و ئامانجی ئەوەیە جارێکیتر هاندەرانی یانەکەی بە بردنەوەی ئەو نازناوە شاد بکاتەوە بۆ دووەمجار لە مێژوویاندا، لە کاتێکدا تەنیا یەک نازناویان هەیە کە لە وەرزەی 1996 بۆ 1997دا بووە.هاندەرانی یانەی شاهانە متمانەیەکی زۆریان بە یانەکەیان هەیە کە ببنە پاڵەوانی ئەم وەرزە بەهۆی بوونی چەندین ئەستێرە لە یانەکەیاندا کە گرنگترینیان مۆدریچ و بێلینگهام و ڤینیسیۆسن و دڵنیان یانەکەیان جارێکیتر نازناوەکە بەدەستدەهێنێتەوە.2,099 / 5,000Real Madrid or Borussia Dortmund will win the final battle of the Champions League this season.Real Madrid and Borussia Dortmund will face each other in the Champions League final at Wembley on Saturday night.Football fans are expecting a fiery game between the two clubs, with some believing Real Madrid will lift their 15th title in the history of the competition, while others expect the German club to be able to stop the dominance of the Real Madrid.Real Madrid and Borussia Dortmund have met 14 times in Champions League history, with the Spanish giants winning six and scoring 24 goals, while the Germans have won three, scoring 19 and drawing five Seven goals.The last meeting between the two sides was in 2017, when Real Madrid won 3-2, but the 2013 game will always be remembered after Dortmund scored four goals against Real Madrid, all by Robert Recorded by Lewandowski.Real Madrid coach Carlo Ancelotti has reached the Champions League final for the sixth time in his career, winning two with AC Milan and two with Real Madrid.Dortmund coach Terzic, meanwhile, has little experience, having coached just 24 Champions League games so far, and is aiming to win the title for the second time in their history That was in the 1996-1997 season.Real Madrid fans are confident of winning the title this season with Modric, Bellingham and Vinicius all in the squad.
    #فێربوون
    #youtube
  • СпортСпорт

Комментарии • 21