ڕیمۆنتادا و یارییە دراماتیکییەکەی بەرشەلۆنە و گرانادا لەم ڕاپۆرتەدا ببینن

Поделиться
HTML-код
  • Опубликовано: 3 фев 2021
  • ڕاپۆرتی بەشی وەرزشی کەناڵی ئاسمانیی پەیام...
    یانەی بەرشەلۆنە دووەم ڕیمۆنتادای گەورەی ئەنجامدا و لە یارییەکی دراماتیکیدا شکستی بە گرانادا هێنا.
    لە میانی یارییەکانی چارەکی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا یانەی گرانادا لە یاریگای نۆیفۆ لویس کارمیسنێسی تایبەت بەخۆی میوانداری یانەی بەرشەلۆنەی کرد.
    لە خولەکی 33ی یارییەکەدا ڕۆبێرت کیندێ سوودی لە هەڵەیەکی بەرگریکارانی یانە کەتەلۆنییەکە وەرگرت و گۆڵی یەکەم و پێشکەوتنی بۆ گرانادا تۆمارکرد، یاریزانانی بەرشەلۆنە هەوڵی زۆریاندا بۆ یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکە بەڵام ئەو تایمە بەو تاکە گۆڵە لە بەرژەوەندی گرانادا کۆتایی هات.
    لە سەرەتای تایمی دووەمی یارییەکەشدا ڕۆبیرتۆ سۆلدادۆ لە خولەکی 47 ئەرکی کەتەلۆنییەکانی قورسکرد کاتێک ئەنجامەکەی کرد بە دوو هێندە و گۆڵی دووەمی بۆ گرانادا تۆمارکرد.
    لە پاش ئەو گۆڵە بەرشەلۆنە بە تەواوەتی کۆنتڕۆڵی یارییەکەی کرد و چەندین هێرشی مەترسیداری کردە سەر یانەی گرانادا بەڵام بەرگریکاران ڕێگریان لە تۆمارکردنی گۆڵ کرد، بەتایبەتیش ئارۆن ئیسکاندێڵی گۆڵپارێزی ئەو یانەیە بوو بە بەربەستێکی گەورەی بەردەم کەتەلۆنییەکان و زیاتر لە 12 تۆپی تۆپهاوێژەکانی بەرشەلۆنەی گەڕاندەوە هەروەها چوار تۆپیش بەر ستونی گۆڵی گرانادا کەوت.
    لەکاتێکدا بەرشەلۆنە نزیک بوو لە ماڵئاوای بەلام لە جوار خولەکدا ڕیمۆنتادای کرد، ئەمەش پاش ئەوەی لە خولەکی 88ی یارییەکەدا ئەنتوان گریزمان بە ئەستیستێکی نایابی میسی گۆڵی یەکەمی یانەکەی کەتەلۆنیای تۆمارکرد و جیاوازییەکەی کەمکردەوە، دواتر و لە خولەکی 91 میسی هەوڵی یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکەی دا بەڵام جارێکی دیکە ستونی گۆڵ ڕێگری کرد، تا ئەوکاتەی لە خولەکی 92ی یارییەکەدا جۆردی ئەلبا گۆڵی دووەم و یەکسانی بۆ بەرشەلۆنە تۆمار کرد و ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە و کاتی ئاسایی یارییەکە بە دوو گۆڵ و بە یەکسانی بەکۆتایی هات.
    لە تایمی یەکەمی زیادکراودا ئەمجارەیان بەرشەلۆنە دەستپێشخەری کرد و جارێکی دیکە ئەنتوان گریزمانی فەڕەنسی لە خولەکی 100 گەشتەوە سەر گۆڵی گرانادا و گۆڵی سێیەمی یانەکەی و دووەمی خۆی تۆمارکرد، بەڵام گرانادا بێ وەڵام نەمایەوە و فیدی فیکۆ لە خولەکی 103 بە لێدانی سزا ئەنجامەکەی یەکسان کردەوە و ئەو تایمەش بە یەکسانی کۆتایی هات.
    تایمی دووەمی زیادکراو بوو بە خاڵی کۆتایی ئەو یارییە، کاتێک فرانکی دیۆنگی هۆڵەندی لە خولەکی 108 گۆڵی چوارەمی بۆ بەرشەلۆنە تۆمارکرد، دواتریش جۆردی ئەلبا جارێکی دیکە و لە خولەکی 113 گۆڵی دووەمی خۆی و پێنجەم و دڵنیایی بۆ بەرشەلۆنە تۆمارکرد و یارییەکە بە ڕیمۆنتادای بەرشەلۆنە بە پێنج گۆڵ بەرانبەر بە سێ گۆڵ کۆتایی هات.
    بەو ئەنجامەش یانەکەی هەرێمی کەتەلۆنیا و کوڕانی ڕۆناڵد کیومانی ڕاهێنەر خۆیان گەیاندە نیوەی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا.

Комментарии • 4

  • @user-lp7yf5lo6c
    @user-lp7yf5lo6c 3 года назад +2

    زۆرجوانە دەستخۆش👏

  • @alanahmad4700
    @alanahmad4700 3 года назад

    💚💚💚

  • @alanahmad4700
    @alanahmad4700 3 года назад +1

    💙❤️💙BARCELONA 💙❤️💙
    ❤️💙❤️BARCELONA ❤️💙❤️
    💙❤️💙BARCELONA 💙❤️💙

  • @XKJFR4
    @XKJFR4 3 года назад

    Bzhyn