Ahmet Kaya - Kara Yazı | ئەحمەد کایا - چارەنووسی ڕەش

Поделиться
HTML-код
  • Опубликовано: 26 авг 2024
  • ئەحمەد کایا | چارەنووسی ڕەش
    وەرگێڕانی | ژێهات کاوە
    مۆنتاژی | دیار تاهیر
    💿 - کەناڵی دووەمی دیار تاهیر سەبسکرایب بکە
    / @diyartahir-237
    💿 - سەردانی ئەم پلاتفۆڕمانە بکە
    bit.ly/2RWOqHX | ئینستاگرام
    bit.ly/34WpNA5 | کەناڵی تێلگرام
    bit.ly/2VsaagJ | فەیسبووک
    💿 - تێکستی کوردی و تورکی
    Geçmedi yare sözümüz
    هیچ قسەیەکمان نەبوو لای یار
    Yollarda kaldı gözümüz
    چاومان لە ڕێگاکە مایەوە
    Yere sürüldü yüzümüz
    ڕووخسارمان بەسەر خاکەکەدا بڵاوبوویەوە
    Böyleymiş kara yazımız ey
    ئەمەبوو چارەنووسە ڕەشەکەمان
    Yere sürüldü yüzümüz
    ‎ڕووخسارمان بەسەر خاکەکەدا بڵاوبوویەوە
    Böyleymiş kara yazımız ey
    ‎ئەمەبوو چارەنووسە ڕەشەکەمان
    Çiçekler açılmaz oldu
    گوڵەکان ئیتر خونچەیان نەکرد
    Pınarlar içilmez oldu
    ئاوی کانیاوەکان ئیتر نەخورایەوە
    Yar bize gülmez oldu
    یار بەڕووی ئێمەدا پێنەکەنیەوە
    Böyleymiş kara yazımız ey
    ‎ئەمەبوو چارەنووسە ڕەشەکەمان
    Yalnız ona yar demiştik
    تەنھا بە ئەومان دەووت یار
    Onda bir şey var demiştik
    دەمانووت لە ئەودا شتێک ھەیە
    O bizi anlar demiştik
    دەمانووت ئەو لێمان تێدەگات
    Böyleymiş kara yazımız ey
    ‎ئەمەبوو چارەنووسە ڕەشەکەمان
    O bizi anlar demiştik
    دەمانووت ئەو لێمان تێدەگات
    Böyleymiş kara yazımız ey
    ئەمە بوو چارەنووسە ڕەشەکەمان
    Hey gönül gene bu gece
    ئەی دڵ دیسان ئەمشەو
    Kederim geceden yüce
    دڵتەنگیم لە شەوەکە گەورەترە
    Gel susalım beraberce
    وەرە با بەیەکەوە بێدەنگبین
    Böyleymiş kara yazımız ey
    ئەمە بوو چارەنووسە ڕەشەکەمان

Комментарии • 106

  • @mzgawti_jabani_kurdi.
    @mzgawti_jabani_kurdi. 3 года назад +27

    خودا لە هەزاران دڵسۆز و پەناگە بەسۆزترە بۆت
    هەر خودا دەمێنێتەوە، ئەو دەمەی هەموان جێت دەهێڵن
    "لەبارەی خوداوە بۆتان دەدوێم"📙

    • @parosh1735
      @parosh1735 2 года назад

      Dast xosh bram zor rasta

  • @alwanhidayat4857
    @alwanhidayat4857 Год назад +35

    کایە ئەو دەنگەی وام لێ ئەکات زۆر بەقوڵی بیر بکەمەوە زۆر ئازارەکانی ژیانم ببینمەوە وەک یاخی ترین مرۆڤ بەرەنگاری بکەم

  • @sur4-963
    @sur4-963 11 месяцев назад +6

    Mn ashqe kaya bum balam 3 mang pesh esta bryarm da ka waz la gwe grtn la goraneyakane aw bhenm labar awae harka gwey le dagrm achma dunaeyae xafat balam amro hastm krd ka hokare awa goraneyakane kaya neya kaseka boya wazm law kasa hena hatmawa lay goraneyakane kaya😍💔

    • @hardekurdish132
      @hardekurdish132 5 месяцев назад

      برام مرۆڤ ئەبێت ئیرادەی هەبێت ژیان لە دوای کەسێک کۆتای نایەت ، دایمە فشەشم بەو کەسانەیا دیت بە دیار گۆرانیەکەوە چەنەها یادگاری دروستەکەن ، باشە خۆشە جوانە چێژ بەخشە بەلام چۆنها کە لە شوینیک گۆرانیەکەت گوی لیبیت دواتر یەک دو جار گوی لە گۆرانیەکە بگریتەوە نەک بیکەیتە عادەتی ژیانت و خەفەتی لێ بخۆی ، حەدی ئامۆژگاری کردنی کەسیشم نیە برای گەرەمی❤❤

  • @suhrabbarzani
    @suhrabbarzani 8 месяцев назад +3

    ئێستا رۆژی هەینیە و هەموو جارێک هەینی پیرۆزەم لێکردووی ئەمرۆ ئەبینم سەیری نامەکانی منت کردووە وەلامت نەداوم لەسەر ئەوەی کە وەعدمان دابوو ئەمە نەکەین لەگەل ئەوەشدا ئەو سیمبۆلەی گەر هەرچیەک رویدابا نەمان ئەسریەوە تەنها ئێستا خەیالی ئەوە ئەکەم ئەلێم گەر مرۆڤ کەسێکی ئازیزی پر بە دل بووێت ئاوا یەکسەر هەموو شتەکانی لە یاد ئەکاو ئەسرێتەوە ؟
    لەدوای ئەوە دوای ئەوەنە باشی دلخۆشی لەگەلت نازانم چین کردووە بەلام با بلێین هەلەیەک کرا لەسەر هەلەیەک ئاوا ئەکرێ ؟
    من بەلێنەکەم بردە سەر هیچ کات نەهاتووم شەرت پێ بفرۆشم هەموو کات بە تەفاهوم قسە ئەکەم تەنانەت یەک جاریش لێت عاجز نەبووم من کە بەلێنم دا هەموو شتەکانم چاک بکەم چاکم کرد هەر شتێک کە بۆت ئەکەم لە بچوکترینەوە تا گەورەترینی لەلای من ئاساییە بەس ئێستا تەنیا خەیالی ئەوە ئەکەم هێشتا ئەمەوێت هۆکار بزانم بزانم بۆ ئاوا لە ناکاو لە بەرامبەر ئەو کەسەی ئەتەوێت ئاوا لێی هەلگەرای و ئاوا بە ناخۆشی وەلامی ئەدەیەوە مەگەر چی هۆکارێکی لە پشتە ؟
    تەنیا بیری ئەوە بکە من خراپەم نەبووە بۆت تەنانەت جیاوازیەکە ئەوەیە گەر من خەمێکم خواردبێت نەهاتووم تۆ ئازار بدەم لەو کاتەش لە دلم نەهاتووە و خۆم ئازار داوە بەلام تۆ دلت دێ من ئازار بدەی؟
    من لێرە کە بۆت ئەنووسم بەلێنی ئەوەم دابوو کە تا کۆتای تەمەنم بۆت بنووسم بۆیە هیوادارم وەک پیاوێک داوا لە ئافرەت ئەکەم ئاوا نەکات کە تەنانەت نالێت سوهراب بۆ وات کردووە بەس هەرچیەک بێ ئازیزی منی لەبیر مەکە من لە دڵم نایێت ئازارت بدەم گەر تۆش ئازارم ئەدەی ئەو ئازارەشم بە دلە .🤍
    کات ١٢:٠٣
    ١٥/١٢/٢٠٢٣
    I meow youuuu so muchh
    Jum3a mubarak 🤍🫶🏻
    ئێستا ئەرۆم بۆ مزگەوت لەوێ نوێژی خۆم ئەکەم هەموو کاتێک لە نزاکانمی بۆیە ئاوا رق هەلمەگرە کە بەندەیەک تۆی کردۆتە ناو نزاکانی 😅🪞

    • @Sofi.Surchy
      @Sofi.Surchy 5 месяцев назад

      برا گــیان هەست ناکەیت زێدە گرنگیت بە کەسێک داوە هەر بە خەیاڵیا نایەت تۆ هەیت، یانی بەو کۆمێنتانەت زۆر خۆت بۆی کەم دەکەیت ئەگەر کەسێک پیاو بوو دەبێت بەرگەی هەموو شتێک بگرێت، ئەزانی ڕۆژێک قەشمەری بەخۆت دەکەی و دەڵێی ئەوە چیە برا گیان هیوادارم لە مەبەستم تێگەشتبیت

  • @user-ye8ff7bw8o
    @user-ye8ff7bw8o 2 месяца назад +1

    چاومان لەڕێگا مایەوە روخسارمان بەزەویدا خشا ئەمە بو چارەنوسی ڕەشمان🖤

  • @dil4aan
    @dil4aan Год назад +11

    Bır gün herşey çok güzel olacak 🌚🖤

    • @Shn_iarr
      @Shn_iarr 6 месяцев назад

      İnşaallah😔

  • @ObedJegr
    @ObedJegr 8 месяцев назад +2

    Hamisha bashakan abna qurbani 💔

  • @kllaram_
    @kllaram_ 3 года назад +12

    هەرکات گوێ لە کایا دەگرم هەست بە غەریبی دەکەم وا هەست دەکەم دەربەدەری شوێنێکم هیچ کەسێک ناناسم
    کایا دەنگێک سحر لە بوونت دەکات
    تۆش بمێنە کاک دیار وەک هەمیشە کاری جواان
    8:14PM
    12.8.2021
    #💙

  • @siraz9102
    @siraz9102 3 года назад +5

    Hayatta hep bir şeyimiz eksik kaldı...
    لە ژیاندا هەر جار شتەک لە ئێمە کێم ماوە...

  • @alanjamal4007
    @alanjamal4007 Год назад +6

    لەگەڵ ئەم گۆرانیەیی کایا: کاتژمێر ١:٢٥ خولەکی نیوە شەوێکی تاریک، ساردە شەوێکی زستان، لەسەر قەبری ئەو کەسەی دونیایەک خەون و ئاوات و خەیاڵم لەگەڵ دا بنیات نابوو، تەنیا ئەو نەڕۆشت دڵی منیشی برد لەگەل خۆیی
    خەون و ئاوات و تەمەنی منیشی بردە گۆڕ لەگەڵ خۆیی 😔
    ئاهـ چەن ڕوخاوم ئاهـ بۆ ئەو حاڵەم کە هیچ کەس لێی تێناگات،
    ئازیزم بەم نزیکانە دێمە دیدارت لەو دنیایی دیی..💔

    • @hev9y
      @hev9y Год назад

      بمرم تخوا 💔

    • @hamalote7661
      @hamalote7661 Год назад

      هەمومان دەمرین لەو دونیا ئازیزانمان دەبینینەوە😢🫀

  • @suhrabbarzani
    @suhrabbarzani 8 месяцев назад +2

    ئەمرۆ دوای ئەوەی بە رێگاوە هاتم بۆ زانکۆ دوای ئەوەی لە ناو هۆلی تاقیکردنەوە سەیری پرسیارەکانت کرد ئەوانەی ناردبووم بۆت تۆ کە بینیت یەک شتە وەک مندالێک دەستت بەرز کردەوەو پێکەنی من لە دوای تاقیکردنەوە بەدوات هاتم دواتر بە دلێکی خۆش پیاسەمان کرد لەناو ئۆتۆمبێل و لە ناکاو وتم سەیری بن پێت بکە شتێک کەوتووە دواتر من کتێبەکەتم بۆ هێنا پێشت کە ناوی ئەوەبو ئەمانەم بۆ تۆ نووسیووە لەگەل پەرەیەکەی کە وەک هەموو جار شعرەکانی منی تێدا نوسراوە دواتر تۆ وەت زانی هەر ئەوەنەیە بەلام وتم ئەو شەحنە دەر بێنە کە هەموو جۆرەکانی کیندەری لەناو بۆ ویستم بۆ هەموو کات بیرت لەو شتانە بهێبمەوە کە وەک جاران و باشتر بۆت ئەکە دواتر بۆ نێرگزی خۆم نێرگزم هێنا وە وە تۆش ڤیدیۆت ئەکردم دواتر سەیری فلم کارتۆنی میاومان کردوو دواتر بە دلێکی خۆشەوە گەراینەوە لە کۆتا قسەکانم ویستم پێت بلێم لەلات تەنیا لەلای تۆ هەست بە ئەمانەت ئەکەم 🥺🤍
    کات ١٢:٠٨
    ١٢/١٢/٢٠٢٣
    I meowwww youuuu nergzmmmm🥺

  • @rashomustafa8824
    @rashomustafa8824 Год назад +3

    چ ڕەشبینیەکی وزە بەخشە🖤

  • @suhrabbarzani
    @suhrabbarzani 11 месяцев назад +1

    ئەمرۆ دوای هەموو شتێک کە لەگەل خۆشەویستی ژیانم قسەم ئەکرد و گلەیی ئەوەی ئەکرد کە هەنێک رەفتارم هەیە ئەبێت بیگۆرم وە چاکی بکەم من گلەیی لەوە ناکەم کە ئەلێیت بگۆرە ئەسلەن لە راستیدا پێم خۆشە وە پر بە دل بۆت ئەگۆرم رۆژێک دێت خۆت ئەبینی کە هەموو شتێکم چاک کردووەو تۆ لەناو ماڵەکەی خۆتی دانیشتووی لە کاتێکدا من پیاوی ئەو مالەم من پیاوی تۆم هەموو شتێکم بەدلە لە کاتێکدا ئێستا بەدیار خۆمەوە هەناسەم تەنگە بۆت ئەگریم بیرت ئەکەم ئەگەر بزانی نامەیەکی تۆ چەند دلخۆشم ئەکات چەند خەندە ئەخاتە سەر لێوەکانم هیچ کاتێک و رۆژێکت من بێی نامەی خۆت ناکەی بۆیە بزانە ئەو نامەیەی تۆ کە دێتە ناو مۆبایلەکەم خۆشترین دەنگی ئاگادارکردنەوەی ژیانمە 🤍🫴🏻
    کات ١١:٤٧
    ٢٥/٩/٢٠٢٣
    I meow youuu soooo muchhhh nergzmmm🤍👸🏻🪞

  • @suhrabbarzani
    @suhrabbarzani 9 месяцев назад +1

    هەنێک جار ژیان یان خودا سەختیت ئەهێنێتە پێش هەنێک جار ماندووت ئەکا هەنێ جار وات لێ ئەکا بۆ ماوەیەک گریان لە چاوەکانت بەردەوام بن هەنێک جاریش وات لێ ئەکا کە هەست بە مردوویەتی بکەیت بەلام لەگەل ئەوەشدا من ماندوو نیم و کۆل نادەم هیچ کاتێک ماندوو نەبووم و نابم لەگەل ئەوە ئەتوانم بلێم خودا لەوانەیە تەنها بۆ تاقیکردنەوە ئەمانەت لەگەل بکات تا بزانێت ئایا هەر ئەو بەندەیەی کە لە خۆشی و ناخۆشی پەنا بۆ خودا ئەبەی بەلام من لە هەموو کاتێک پەنام بۆ تۆ هێناوە خودایە ئێستا ئەتوانم بلێم شتەکان زۆر باشترن لە کاتە ناخۆشەکان زۆر چاکترن بۆیە هیچ کاتێک لە ئومێدی تۆ قەلەق نابم خودایە تەنها تۆم هەیە و ئەو نیازەی دلم بە جێی بگەیەنە دوای ئەوە ئێستا بۆۆت ئەنووسم گولەکەم جوانترین نێرگزم ویستم پێت بلێم ئەمرۆ نەهاتی دلم لەلات بوو وەک هەموو جار لەگەلتم ئێستا لەلای مالتانم بەم کاتە درەنگە کە کات نزیکەی ٢ شەوەو لەوانەیە تۆ لەناو جێگایەکەت بی و من لێرەوە هەست بە تۆ بکەم و بە چاوی گریانەوە هەناسەم بۆ نایەت دوای ئەو هەموو قسەیە ویستم پێت بلێم من پیاوێک نیم تۆ بەتەنها بکەم بۆیە کۆتا قسەم ئەوەیە وەک هەموو هەفتەیەک هەینیت موبارەک ئەزیزی دلی من 🤍🫶🏻
    کات ١:٠٥
    ١٠/١١/٢٠٢٣
    I meow youuuu soooo muchhhh🤌🏻

  • @MuminSafin
    @MuminSafin 5 месяцев назад +5

    هەر پێنج هەستەکانت بەفیڕۆ مەدە ،لەپێناو کەسێك کە تەنها یەك هەستی بەکار نەهێناوە بۆئەوەی هەستی پێبکات

  • @havinhajiaram6008
    @havinhajiaram6008 9 дней назад +1

    18.8.2024 kayaaa❤

  • @aramzamdar
    @aramzamdar 3 года назад +4

    Obizi anlar demestik boylemis kara yazimiz hey

  • @sayranmajed.2255
    @sayranmajed.2255 Год назад +1

    لەبەر ئەوەی ئەم ماوەیە زۆر گوێگری کایام
    ئەمەوێ چەند دێڕێک لەژێر ئەم گۆرانیە تایبەتە بەجێ بێڵم!
    1\8\2023
    ئەمڕۆ سێشەمەیە وە من شتانێکی زۆر لەمێشکمایە ئەمەوێ دوای ساڵانێک لەناو گەشتن بە خەونە سادەکانما ئەم ڕۆژانەم بیر بکەوێتەوە وە دڵخۆشبم چونکە بەدەسم هێنان ئەوەی ئەمویست!.

  • @rayandoski3604
    @rayandoski3604 Год назад +1

    Ahmet kaya seniiii çok sevi yourom 😢❤

  • @engineer4276
    @engineer4276 3 года назад +1

    بەردەوام بە

  • @suhrabbarzani
    @suhrabbarzani 11 месяцев назад +3

    ئەمرۆ کە رۆژێکی پیرۆز بوو کە هەینی بوو بەیانیەکەی هەستام و بە گیانێکی پاک و بێگەرد و بە بۆنێکی خۆش رۆیشتم بۆ مزگەوت لە بەرامبەر خودایەکەم کە من بەندەیەکی ئەوم تەنها ئەو پالپشتم بووە وەک مندالێک دوای ئەوەی نووێژم کرد و سوجدەکانم برد بە بێدەنگی لە نێوان من و خودا کفتوگۆیەک روویدا من کە لە بەرامبەر خودای خۆم تەنها وە تەنها داوای بەندەیەکم لێی کرد و بە چاوی پرەوە پێم وت کە تۆم پێ ببەخشێت بۆیە گەر ئاگادارم نەکردبیت نێرگز بزانە شەرمم کردووە لە پێشت دوای ئەوەی گەرامەوە بە بێدەنگی لە ژوورەکەم دانیشتم تەلەفۆنم بۆ هات لە کارەکەمەوە بۆیە بەو جەستەیەوە کە خەیالی تۆی ئەکرد رۆیشتمە سەر کارەکەم لە کاتێکدا تۆ لە خەیالەکانم دایت لە گیانی مندایت هیچ کات ناموێت لێت دووبم ئەمەوێت کە لەلات بم کات بوووەستێت و چاوە جوانەکانت هەموو کات ببینم لێرەوە ئەمەوێت پێت بلێم زۆر ئاشقتم 😌🥺💎
    کات ٩:٠٠
    ٢٢/٩/٢٠٢٣🤍
    I meow youuu so muchhhh🥺

  • @bilalkurd4191
    @bilalkurd4191 3 года назад +3

    Bzhi gyan bo aw edita jwana
    Ro7i kayai mazn u piroz shadbet inshala 💐
    Tkaia posty ziatr lasar aw kalla paiawa bka

  • @suhrabbarzani
    @suhrabbarzani 9 месяцев назад +1

    ئەمرۆ کە بە رێگادا هاتم بینیم باران ئەبارێت و لەبەر بارانەکەدا دووعام کرد با ئەو دووعایەش لە دلم بێت چونکە رۆژێک دێت و خودا من بێبەش ناکات لەم دووعایە بۆیە دوای ئەوەی هاتینە زانکۆ و دانیشتین ئەوەنە روویدا پشیلەکەی زانکۆ هات و ئێنەش پێکەوە شیرمان پێدا لەگەل ئەوەش دا جلەکانم لەسەر دەستەکانت دانناو تا سەرنات نەبێ دوای ئەوە کە ویستمان برۆیینە ژوورەەوە بارانێکی زۆر ئەهات بەلام تۆ نەت ئەوویست تەڕ ببی بۆیە وەک پیاوێک جلەکەم لەسەر سەرت دانا تا بارانەکە بەر تۆ نەکەوێت چونکە ئارامی تۆ بۆمن هەموو شتێکە دوای ئەوە تۆ لە ئۆتۆمبێلەکە سوار بووی منیش بە بێدەنگی لە ئۆتۆمبێلەکە سوار بووم پر بە دل دووعام کرد ئێستا ە تەنیشتمی وە بە بێدەنگی سەیرت ئەکەم دوای ئەو هەموو قسەیە ئەمەوێت پێت بلێم ئاشقتم
    کات ١١:١٢
    ١٥/١١/٢٠٢٣
    I meow youuu sooo muchhhh🤍🪞

  • @user-nz6fe9yi7w
    @user-nz6fe9yi7w Год назад

    سپاس برام

  • @maivemaive3666
    @maivemaive3666 Год назад

    کایە ئەوە چ دەنگێکە دەمباتەوە ڕابردوە ڕەشەکەم🥹

  • @suhrabbarzani
    @suhrabbarzani 7 месяцев назад +1

    من لەم تەمەنەی خۆمدا لەوانەیە هێشتا پیاوێکی گەنج بم و پتەو بم بەلام من وەک هیچ کەسێک نەبووم من لە مندالیەوە نەم ئەویست چاوم لە دەستی کەس بێ و تەنانەت باوکی خۆشم ئەمویست هەموو شتێک هی خۆم بێ بۆیە هەر لە زووەیەوە دەستم بە کار کردووە زۆربەی کاتەکان کە کەسێک من ئەبینێ زۆرجار ژمارەیەک زۆر گەورەتر لە تەمەنی من ئەلێ ئەلێم لە دلی ئاخۆ چی شتێک ئاوا پیشان ئەدا کە من ئەوەنە بە تەمەن دیار بکەوم و ئاوا بلێن من لە تەمەنم تەنیا تۆ دلی منت بردوو داگیرت کرد وات لێکردم تەنیا چاوەکانم تۆ ببینن زۆرجار من کە نامە ئەنێرم لەوانەیە نامەکانم نەتوانی وەلام بدەیەوە بەلام من هەر چۆنێک بێ لە دلی خۆمەوە قسەت لەگەل ئەکەم چەند جار دانیشتووم وەک هەموو جارێک خەیالی ئەوەم کردووە لەپێشم دانیشتووی و زۆر جار لەپێش خەیالم قسەم بۆ کردووی وە گەر ئەمەت خوێندەوە دلت تووند مەکە بزانە کەسێک بە حەسرەتە بۆ نامەیەکەی تۆ بۆ وەلامێک بمبوورە گەر رۆژێک لەسەر شتێک دلم هێشتبێ 🫴🏻😔
    کات ١١:٤١
    ٢٦/١/٢٠٢٤
    I meow youu nergzmmmm🤍🫶🏻

  • @User7585yx-iop
    @User7585yx-iop 3 года назад +1

    Kaya 🖤

  • @rebazdlawar
    @rebazdlawar Год назад +1

    ” وەك غەریبی سەوتی كایە غەریبەبم لەو كۆپەلەیەی كە ئەڵێ
    (تەنها بە ئەومان دەووت یار)

  • @barinkevok9627
    @barinkevok9627 3 года назад +1

    Kaya💜

  • @suhrabbarzani
    @suhrabbarzani 7 месяцев назад +1

    هەموو شتێک باش ئەبێ هەموو شتێک ئەمانەتی خودا کردووە من ئەو پیاوەم کە پر بە دل هەولم بۆت داوە بۆیە لێرەوە پێت ئەلێم تۆ تاکە ئافرەتی منیت وە تاکە مویەکت بە هەموو دوونیا نادەم 🤍🪞
    کات ٦:١٨
    ١٤/١/٢٠٢٤
    I meow youu soo much🫶🏻💎

  • @serkanuzery9481
    @serkanuzery9481 2 года назад

    vayyy ne güzelll ahmet kaya canndir can

  • @wenar_hussein
    @wenar_hussein 3 года назад +1

    دەست خۆش❤

  • @Zahra-qd1tn
    @Zahra-qd1tn 3 года назад +1

    ده س خوش برا :-*

  • @7h.a.m.a562
    @7h.a.m.a562 3 года назад +1

    Bzhe

  • @Ismail-ob5fx
    @Ismail-ob5fx Месяц назад

    ئەمە بوو چارەنووسی ڕەشمان

  • @paivenhasan5832
    @paivenhasan5832 3 года назад

    Yorgun demokrat dabne🙏

  • @mariwanm7605
    @mariwanm7605 3 года назад +4

    çok güzel aferin kanga❤

  • @barzanfiras4121
    @barzanfiras4121 2 года назад

    Kaya ❤

  • @shamasad4558
    @shamasad4558 4 месяца назад

    🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯

  • @user-nz6fe9yi7w
    @user-nz6fe9yi7w Год назад

    بژی برا کوردی شکۆمەند

  • @amirali-xg8dm
    @amirali-xg8dm 3 года назад +1

    bzhit❤️👏

  • @shamasad4558
    @shamasad4558 4 месяца назад

    🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯

  • @user-rm9so6yu2z
    @user-rm9so6yu2z Год назад

    دەستخۆس

  • @sONaGamer-ft3wv
    @sONaGamer-ft3wv 6 месяцев назад

    له ساردى زستان ناترسم ده ميكه ساردى كه سيك سرى كردوم😍💔.•\

  • @fghujohffss9969
    @fghujohffss9969 3 года назад

    بزيت

  • @suhrabbarzani
    @suhrabbarzani 6 месяцев назад +1

    لە هەموو کاتێک من لەگەلت بووم لە کاتێکدا کە قژە جوانەکانت لەناو دەستم ئەخولانەوە لە لاتێک لەچکەکەت بۆنی بەناو لوتم ئەهات و ئەرۆیشت لە کاتێک دلۆپی چاوەکانت بەناو دەستم ئەرژان لە هەموو کاتێک لەگەلت بووم لەو کاتانەی دلت تەنگ ببوو من ئەو تەنگیەم ئەبری و تا بۆنێکی ئارام بکەی ئێستا ئەمە ئەخوێنیەوە بزانە لێرەوە ئەمەوێ بلێم تالە مویەکت بە هەموو دوونیا نادەم نێرگزم 😌🫶🏻
    بمبوورە گەر تاخیرم کردبێ بەلام مانای ئەوە نیە لەبیر بکەم 🤍🥺
    کات ٦:١٣
    ٦/٢/٢٠٢٤
    I meow youuu sooo muchhh🤌🏻

  • @suhrabbarzani
    @suhrabbarzani 10 месяцев назад

    هاتمە دەرەوە لە زانکۆ دوای ئەوەی تۆ لەلام نەمایت و منت لەویا بەجێهێشت بە بێدەنگی بە چاوی پرەوە و هێواش هێواش بۆ یاریگای وەرزش ئەرۆیشتم ماوە ماوە دەستم لە چاوەکانم ئەدا و ئەمسریەوە کات نزیک بوو لە ٢ نیوەرۆ لەلایەک تۆ وەلامت نیەو منیش سەیری ئەو کورسیەم ئەکرد کە لە تەنیشتم بوو بە چاوی گریانەوە و بە بێدەنگی و بە هەناسەیەکی قول هەزار قسە لەم دڵەی من ئەهاتە دەرەوە لەوانەیە ئەمە ببینیت بەلام ئەمەوێت بزانی هیچ کات لە خۆت گوێم لە ئەمە نەبووە دوای ئەوەت وتبووم کە بلێ پێکەوەین ئەمرۆ وتت لەگەل یەک نین مەگەر قەدری من ئەوەنەیە ؟
    دوای ئەوەی بە تەنها لەم شوێنە دانیشتبووم وەک مندالێکی بچووک کە دایکی لێ ونبووە و نازانێت چی بکات جگە لەوەی فرمێسک برێژێت چاوەرێی نامەتم ئەکرد ئەی هەر من نەبووم وتم تۆ لەپێش من لە هەموو کەسێک باشتری ئەی نەموت چاوەکانم بەس تۆ ئەبینن💔
    ئەی نەمووت مەزاجت لەسەر چاوەکانم دا ئەنێم دوای ئەوە ویستم بلێم لە کاتێکدا فرمێسکم رژاند کە تۆ لەلام نەبوویت کە تۆ رۆیشتبووی مەگەر هەست ناکەی ئەو کەسەی تۆ چەند بە هەستە بۆت مەگەر نازانی چەند تۆی ئەوێت ئەمانە بە گلەیی بن بزانە 🫴🏻 گلەیی لە کەسی ئازیز ئەکرێ چونکە گرنگە بۆم 🤍
    کات ٣:١٨
    ٩/١٠/٢٠٢٣
    I meow youuu sooo muchhhh 🫴🏻💎

  • @chawanziad9461
    @chawanziad9461 3 года назад +1

    ❤❤❤

  • @user-kv4ji4ds9n
    @user-kv4ji4ds9n 3 года назад

    فه رهاد زيره ك بوست كه برام

  • @suhrabbarzani
    @suhrabbarzani 4 месяца назад

    ئەمرۆ لەناکاو لەمن رۆیشتی تەنانەت گوێشت لێ نەگرتم دواتر وتم بەیانی ئەیبینم و قسەی لەگەل ئەکەم بەلام بەیانی هەستامەوە سەیری ئەوە ئەکەم کە تۆ نایەی منیش لە زانکۆ بووم و چاوەرێم ئەکردی ویستم بلێم ئەوەنە دلم تووند بوو بە زمانی بەرۆژوو بەم مانگی رەمەزانە و بەم بەیانیە وەک مندالێک گریام ئەزانی بۆ لەبەر ئەوەی من هەرچەندە تا ئێستا بۆ هیچ شتێک نەگریاوم بەلام بینیم هیچ هەلەیەکم نەکردبوو تا برۆی تا یەکسەر وەلامم نەدەی هەموو کاتێک ئەتووت هەلە دووبارە ئەکەی ئەی خۆ ئەمجارە هەلەم نەکردبوو تا برۆی تەنها ویستم پێت بلێم ئەو دلۆپانەی ئەمرۆ کە بەسەر جلەکانم کەوتن تەنها خودا ئەزانێت چۆنبووە بۆیە منیش گەیشتم بە وەلامێک و ویستم بلێم دلت ئارامە کە فرمێسک ئەرێژم ئێستا لەوانەیە بە ئارامی خەوتبی ئێستا نازانه من گریاوم بەلام کە هەستایەوە ئەم نامەیەت بینی بزانە هۆکاری گریانم چیبووە بۆیە ویستم بلێم دوێنێ شەو لە چاوەروانیت بووم لە کاتێک چۆن توانیت بخەوی یان برۆی ؟💔🫶🏻
    کات ١١:١١ بەیانی
    ٨/٤/٢٠٢٤
    I meow youuu nergzmmm🤌🏻

  • @rayan_kayhan
    @rayan_kayhan 3 года назад +1

    Bzhi shazZ♡´・ᴗ・`♡

  • @suhrabbarzani
    @suhrabbarzani 10 месяцев назад +1

    دوای ئەوەی ئەمرۆ هەنێک شتم کردوو تۆ ئاگادار نیت ویستم پێت بلێم خودا لە هەردووکمان رازی ئەبێ انشاللە وە پر بە دلم تۆم ویستووە بۆیە مەزانە کە ئەمرۆ ئاوا زوو رۆیشتم تەنها یەک سەبەب هەبوو بەلکو هۆکارێکی گەورەتر هەبوە هیوادارم بزانی کە زۆر ئاشقتم 🤍🪞
    ١٨/١٠/٢٠٢٣
    کات ١٠:٢٣
    I meow you soo muchhhh🤌🏻🤍

  • @bahroz3178
    @bahroz3178 8 месяцев назад

    ❤❤

  • @dldarmustafa7686
    @dldarmustafa7686 10 месяцев назад

    وه ره به بى ده نگى ئه چاره نوسمانه ده بيت قبولى بكه ين ❤

  • @Pery.
    @Pery. 2 года назад

    ❤❤❤❤❤❤

  • @suhrabbarzani
    @suhrabbarzani 6 месяцев назад +1

    ئەمرۆ وەک هەموو رۆژێک نامەیەکی تۆ بۆم
    نەهات بیری هەموو شتێک ئەکەم بیری نامەکانت بیری شعرت بیری سەیر کردنت و تەنانەت دەنگیشت من لێرەوە ویستم بلێم تالە مویەکەت بە هەموو دوونیا نادەم بەم کاتە درەنگە بۆت ئەنووسم هیوادارم دلت لەپێشم تووند نەبێ بەلام ئیتر ویستم بلێم پر بە دل بیرت ئەکەم نێرگز .💔🫴🏻
    کات ١٢:٥٠
    ٢/٢/٢٠٢٤
    I meow you nergzmmm🙏🏻🤍

  • @suhrabbarzani
    @suhrabbarzani 9 месяцев назад +1

    خۆشم ئەوێیت وەک ئەو مندالەی کە هەموو بیانوو گریانەکانی تەنها بۆ باوەشە پر خۆشەویستەکەی دایکیەتی خۆشمەوێیت تۆ جوانترین قەصیدەی نێو ئەو ژیانە کورتەی منیت کە بە چاو تروکانێک دەتوانرێت هەموو ژیانم سەیری بکەیت چونکە هەر هەمووی بووە بە تۆ
    تۆ لە پەناهەنترین کەلێنی دلمدایت و هەموویان شاهیدی ئەو ئەشقە ئەدەن کەمێک پێش ئێستا سەیری ژوورەکەتم ئەکردوو گلۆپەکانی ژوورەکەت هەلگیرسایی بوون ئەمویست بێم و باوەشت پێدا بکەم و ئەو گریانەی من رابگریت و بە دەستە ناسکەکەت بسریتەوە لەوانەیە کات ببێت بە ٨ مانگ بەلام ئەتوانم بلێم بەلایەنی کەمەوە نزیکەی ٤ مانگ من لەبەر ئەو گەرەکەتان دانیشتووم سەیری ژوورەکەتم کردووە لە کار ئەگەرامەوە ئەهاتمە لات تا بەیانی لە مال نە ئەبووم بۆ کاتێکیش لە شوێنێک تەواو بووبام ئەهاتمە لات وەک ئەوەی هەستم ئەکرد هەناسەم بۆ دێت لەو جێگایە دوای ئەوە ئەمرۆش هاتمە لات و بە چاوی گریانەوە بۆت ئەنووسم ویستم پێت بلێم تۆ جوانترین دیاری خودای کە پێمی دا تۆ جوانترین کەسی دلی منی کۆتا قسەم ئەمرۆش خەو ناچێتە چاوەکانم و چاوەرێی نامەیەکی تۆم نێرگزم 🫴🏻💔
    ١١/١١/٢٠٢٣
    کات ١٢:٠٩ شەو
    I meow youuuuu sooo muchhh🫶🏻

  • @jiyannew5440
    @jiyannew5440 11 месяцев назад

    🥀🥀🥀🥀🥀

  • @zaydabdulqadr4962
    @zaydabdulqadr4962 2 года назад

    be za7mat nawi film?

  • @berivanmahmood1767
    @berivanmahmood1767 2 года назад +2

    ئەو گۆرانیانە هەر لەسەر فلمی تورکی بێت کاریگەرترە خۆشترە...

    • @diyartahir
      @diyartahir  2 года назад +1

      ئێ بەساقە ئەو فیلمە خۆی تورکییە کە دامناوە ...

  • @dilmanjaf4309
    @dilmanjaf4309 2 года назад

    👍👍👍👍

  • @rawandjalal22
    @rawandjalal22 2 года назад

    Gyannnnn 🤍😍

  • @hamaylaila
    @hamaylaila 11 месяцев назад

    به‌سه‌ر ژیاندا بڵاوبووینه‌وه‌ به‌ڵام كوانێ ژیان دایكێكی باشبوو بۆمان. هاوڕێم چاره‌نووسمان وه‌ك خاكسته‌رێكی بێ به‌هایه‌, ڕه‌نگه‌ هیچ یه‌كێك له‌ ئێمه‌ نه‌توانین بگرین به‌ڵام ئه‌م ده‌رده‌ ده‌مانكوژێ, ئه‌م شه‌وه‌ په‌نهانانه‌ی نێو سه‌رمان ده‌مانهاڕێ. وه‌ك مۆسیقایه‌كی كۆن له‌بیر ده‌چینه‌وه‌. هیچ كه‌سێك به‌ هانای ئه‌م دڵه‌ غه‌مگینه‌مانه‌وه‌ نایه‌ت. ئازار له‌ قووله‌ پێیه‌كانمانه‌وه‌ ده‌رده‌چێ و بوێری باسكردنیمان نیه‌. چاومان هه‌ر له‌و شه‌فه‌قه‌یه ڕۆژێك ڕووناكمان بكاته‌وه‌. كه‌ینێ دێی گیانی شیرینم كه‌ینێ دێی. وه‌ره‌ خۆ ئێمه‌ لای یاریش قسه‌مان هیچ نه‌بوو!

  • @hemnomar448
    @hemnomar448 Год назад

    Shtek nama ba nawe waz henan let 🥺💔

  • @Halo.world20
    @Halo.world20 7 месяцев назад +1

    19/1/2024

  • @suhrabbarzani
    @suhrabbarzani 10 месяцев назад

    ئێستا لەسەر کار گەرامەوەو بە بێدەنگی هاتم بۆ ژوورەکەم و سەیری ئەوەم کرد بزانم ئەمرۆ هاتویتە سەر خەت لە کاتێکدا بینیم کە لە خەت بوویت من نامەم بۆ ناردووی تەنانەت سەیریشت نەکردووە نازانم من ناتوانم ئاوا بم نامەی تۆم بۆ بێت لەو سانیە جواب ئەدەم ناتوانم تاخیرتری بکەم وە ئەگەر عاجزیش ببم هەر ناتوانم بە دەست خۆم نیە ئێستا کە پر بە دل ئەگریم و چاوەکانم وشک بوونەتەوە خەیال لە ئەوە ئەکە ئەمە سێ رۆژە چۆن توانیووتە خۆت بگری مەگەر رق و توورەیت زیاترە لە پێشم لە شووێنی خۆشەویستیت نازانم هەر فکر ئەکەمەوە ئەلێم ئەم نامانەی من ئەبینێت و مەگەر جارێک نالێت دەی با وەلامێکی بدەمەوە هیچ شتێک ئەوەنە ناهێنێت من و ئەو لێک بکات یاخود رق و کینەت لە پێشم وای کردووە نامەکانم وەلام نەدەیتەوە
    سێ رۆژ تێپەریوە لەلای من وەک ٣ سالە شەو تا بەیانی چاوەروانت بم هەستت نەکردووە؟💔
    وام لێ ئەهات کە هێزم نە ئەما چونکە ئەوەنە نە ئەخەوتم چاوەرێی تۆ بووم لە پڕێکدا ئەخەوتم چونکە گیانم ئەوەنەی ماندووە بۆت💔
    تەنها یەک شت لەم مێشکەی من ناچێتە دەرەوە و وەلامێکی ئەوەم دەست ناکەوێت مەگەر کەسێک کەسێکی پر بە دڵ بووێت وەلامی ناداتەوە ؟🫴🏻💔
    کات٣:٠٨
    ٧/١٠/٢٠٢٣
    I meow youuuu so muchhhh🤍💎

  • @suhrabbarzani
    @suhrabbarzani 7 месяцев назад +1

    با پێت بلێم کە هاتمە زانکۆ بۆ بێدەنگ ئەبم و بە چاوێکی پاکەوە سەیرت ئەکەم هەرچیەک بکرێت دەنگی بەرزی منت گوێ لێ نەبووە ئەزانی بۆ؟
    من ئەو دلەم نیە کە خۆم عاجز بم و بێم تۆش عاجز بکەم من تەنها بێدەنگ ئەبووم دەستم بە پشتت دا ئەهێنا و سەیرتم ئەکرد تا بزانی هیچم لە دل نیە من تەنها ئەو ٤ سالە و قەدری ئێمەم لە پێش چاو بوو من لە تەمەنم کە لەگەلت بوومە نەهاتووم بلێم گەر ئاوابی من ناتوانم لەگەلت بم ئەزانی بۆ لەبەر ئەوەی ئەو کەسەی ئاشقە ئەلێت وەرە با وا بین و ئەمەوێت لەگەلت بم هەموو شتێک چاک ئەبێت بەلام تێکدان ئاسانە و رۆیشتن ئاسانە بەلام دوای ئەوە ئەتوانی بگەرێتەوە هەمان قۆناغ ؟
    دلتم خۆش ئەکرد و گالتەم ئەکرد ئەزانی بۆ ؟
    لەبەری ئەوەی من دلم پاکە بەلام ئەم پاکیەم بۆ کەسی تر نیە تەنها بۆ ئەو کەسانەیە کە ۆر بە دل ئەمەوێت و لەگەلی تەمەنێک بەرێ ئەکەم بۆیە ویستم لێرەوە پێت بلێم لە تەمەنی مندا هیچ کاتێک نابینی من تەنیات بکەم و بلێم تۆ بۆمن نابی لە هەموو کاتێک لەگەلتم و ئەمرۆش تێلم بۆ داکی کردووە کەمێک قسەم لەگەل کردووە تەنها ویستم ئاگاداربی
    کات ٣:٤٨
    ٢٥/١/٢٠٢٤
    I meow youu nergzmmm🤍🫶🏻

  • @hogirdewana8607
    @hogirdewana8607 10 месяцев назад

    2023.10.13 یادگاری

  • @suhrabbarzani
    @suhrabbarzani 9 месяцев назад +1

    ئەمرۆ کە بۆ هەموویان پشوو بوو بەلام بۆمن نە دیسان بە بەیانی گەرامەوە بۆ سەر کار بارانێکی بە لێزمە و جمسێکی تەراوی بەلام من هەستم پێی نە ئەکرد چونکە راهاتووم بۆیە ئەوەنە سەرت نەسوورمێ کاتێک لەلات دا ئەنیشم سەرمام نیە ئەسلەن ئەوە کاتە گەرمەکانمە دەی دوای ئەوە گەرامەوە بۆ مالەوە و دواتر دانیشتووم ئەوەنە ماندوو و شەکەت سەیری پرۆفایلتم ئەکرد ئەمووت بۆ دیسانەوە بلۆکی کردووم بۆ مەگەر هەلەیەک هەیە دەی ئێستا درەنگی شەوەو تۆ لەسەر جێگایەکەت وە سەیری ژوورەکەت ئەکەم لە ژێر بارانێک و لەناو ئۆتۆمبێل گلۆپی ژوورەکەت هەلکردووەو منیش لەناو ئەم تاریکیەی دوونیادا سەیرت ئەکەم بەیانیش وتم سیمینارت لەگەل ئەکەم دیارە حەزت نەکردووە یان بێ ئاگای لەوە بۆیە ویستم تەنها نەبم ویستم پێت بلێم گەر رۆژێک دلتم عاجز کردووە بمبوورە وە لە دوای ئەو هەموو قسەیە ویستم بلێم دلت دێت من تەنها بکەی ؟🫴🏻💔
    دلت دێت نامەی من نەیەتە سەر مۆبایلەکەت و خەندەیەک بکەی ؟
    دوای ئەوە من ئەو هەموو شتانەم وت ئێستا ئەلێم ئاخۆ دێت و نامەیەکم بۆ بنێرێت وەک هەموو جار من پێم وته ئەمەوێت لینکەکان ببینم بەلام نەتهێشت هیچ شتێک ببینم دوای ئەوە ئێستا کە بەیانی زانکۆیە و کات نزیکەی ٢ شەوە ویستم بلێم خەوی خێرت بێ گەر خەوتی وە ئارام بخەوە من ئارامم کە تۆ ئارامی .
    کات ١:٠٢ شەو
    ٢٠/١١/٢٠٢٣
    I meow youuu sooo muchhhh🤌🏻🪞
    نێرگزەکەی من ئاوا نەبوو .

  • @Moonlight_2024-u8x
    @Moonlight_2024-u8x Месяц назад

    ئایش، چارەنووسی ئێمەش هیچی زیاتر نەبوو لە هی کایا کە وتی:
    تەنها بە ئەومان دەگوت یار(بەڵام یار نەبوو)
    دەمانگوت شتێک لە ئەودا هەیە (بەڵام نەبوو)
    دەمانگوت ئەو لێمان تێدەگات (بەڵام تێنەگەیی)
    ئاخر مەڵێن کچ زوو شت لەبیردەکا، ئاخر مەڵێن کچەکان بێڕەحمن، توخوا جارێکی کە نەڵێن کچ مانای خۆشەویستی نازانن.
    ئاخر ئێمە ناشتوانین دوای ڕۆشتنیان بڕووخێین، نابێت بڕووخێین، دوایی هەر خۆشتان دێنو دەڵێن لاوازن!
    خۆزگە ئەکرا ئەوەی دەمەوێت پێتی بڵێم، خۆزگە ئەوەی دەموت لێی بگەشتیتایە.
    Gel cananım , Gel susalım beraberce, böylemiş,
    böylemiş bizim yazımız.

  • @ezkurdm818
    @ezkurdm818 3 года назад +2

    Strane ahmet kaya Bi Kurdi tenaya?

    • @diyartahir
      @diyartahir  3 года назад +2

      Mixabin tenê 1 stranê wi kûrdi heye ..

    • @ezkurdm818
      @ezkurdm818 3 года назад +1

      @@diyartahir Blav bka

  • @ml.k1r
    @ml.k1r 2 месяца назад

    من تاکە ھاوڕێی کەس نەبووم، خەونێک نەبووم بۆ کەسێک کە خۆشی دەویستم، هەستم نەکرد بۆ جارێک ھەڵبژاردەی یەکەم بم لە ژیانی ھیچکەسێکدا، ھەمیشە کەسێکی تێپەر بووم لە ژیانی ھەموواندا، تەنھا لە کاتی مەصڵەحەتی خۆیان ئەیان ھێشتمەوە...
    بەڵام، تۆم ھەڵبژارد و بە دڵخوازی خۆمم دانای، وامزانی کە ھەمان پێگەم هەیە لات.
    دڵخوازترین فیلمی خۆمم پێ وتی بەڵام خەوتنت ھەڵبژارد لەبری سەیرکردنی لەگەڵمدا ، منیش سەیرم نەکرد و بەدرێژای شەو چاوەڕوانی تۆ بووم ، گۆرانیە دڵخوازەکەی خۆمم بۆ ناردی و پێت وتم زۆر خۆشە ئەو گۆرانیە بەڵام کاتێک لەگەڵتا بووم کۆپلەیەکی ئەو گۆرانیەم وت و بەسەر سوڕمانەوە وتت ناوی ئەم گۆرانیە چیە ؟
    ڕەنگە ئەمانە شتانێکی ئاسایی بێت بەڵام شەرمەزارت کردم ، بەھەرچ ڕێگایەک بێ ئەتەوێ پێم بلێی من دڵخوازترینی تۆ نیم.
    سەرەڕای ھەموو ئەمانەش ناتوانم ھیچ شتێک بکەم جگە لەوەی دڵخوازترینی منی و گۆرانیە تایبەتەکانی خۆمت بۆ ئەنێرم.

  • @suhrabbarzani
    @suhrabbarzani 10 месяцев назад

    ئەمەوێت ئەمرۆ کەمێک بلێم زۆر نا چونکە وتت قسەم لەگەل مەکە تەنها ئەمەوێت بزانم ئێستا چۆن ئەتوانی ببینی کە نامەت بۆ ئەنێرم جوابم نەدەی؟
    چۆن تەحامول ئەکەی بێی من ؟
    ئەتوانی بێی من ؟
    ئێستا ئارامی ؟
    بیرم ناکەی ؟
    ئاشقمی ؟
    تەنها ئەو پرسیارانەم هەبوو هیچی تر نا ئەو کەسەی ئاشقی کەسێک بێ دەقەیەکەیش بێ ئەو ناتوانێت جا چۆن ببینێت نامەی ئەە هاتووە وە جواب نەدات کۆتا قسەم جوابی ئەو پرسیارانە لەلای خۆت بدەوەو دوای ئەوەی جوابت داوە خۆی بەدیار ئەکەوێت کۆتا پرسیار کە وتم ئاشقمی؟
    بۆیە گەر ئاشق بی ناتوانی هیچ کاتێک بێی مەحبوبت ناتوانی🪞🙏🏻
    کات ١٢:٢٢
    ٢٢/١٠/٢٠٢٣
    I meow youuu sooo much
    یەکی تر بونی نیە 🤍

  • @Devill.969
    @Devill.969 11 месяцев назад

    22/9/2023
    ١٥ ڕۆژ تێپەڕی بەسەر کۆچت برایەکەم بیرتەکەم

  • @suhrabbarzani
    @suhrabbarzani 10 месяцев назад +1

    ئەی ئەگەر ئاشقت نەبم چۆن لە کاتێکدا تۆ سەیرت کۆمێنتەکەت ئەکردوو منیش بە بێدەنگی لەناو ئەو هەموو مرۆڤەدا لە تەنیشتت بە بێدەنگی ئەگریام ئەزانی بۆ ناهێلم هەست بکەی کە ئەگریم لەبەر ئەوەی لەو کاتەشا نەمویست دڵت تووند بکەم چونکە پر بە دلم ئاشقتم ئەمرۆ دوای هەموو شتێک کە هەموو جار بەلێنت ئەدا بێ خوداحافزی نارۆم ئەمرۆ منت لەو زانکۆیە بەتەنیا کرد و منیش بە تەنیا لە سەر جێگایەک دانیشتم و بۆ ماوەیەکەی دوورو درێژ بە بێدەنگی قسەم ئەکرد لەگەل خۆم یەکەک لەو قسانەی کە بەخۆمم ئەوت ئەوەبوو مەگەر کەسێک کەسێکی بوێت ئەکرێت دلی ئاوا بێت و یەکسەر بروات و مرۆڤ تەنیا بکا 🫴🏻💔
    ئەکرێت کەسێتک پر بە دل بوێت و نامەی جواب نەدەیتەوە ئەکرێت بەبێ ئاور دانەوە لە دوای خۆت من لەویا بەتەنیا بکەی 💔
    مەگەر بەلێنت نەداوە هەر شتێک هەموو رۆژێک شیعرە جوانەکانت بۆم ئەنێری ئەی بۆ ئێستا لە چاوەروانیم ئێستا بە دلێکی پرەوە حەز ناکەم کاتژمێر ببێت بە ١٢ چونکە ئەزانی بۆ؟ لەبەر ئەوەی ئەوکات مانای ئەوەیە من رۆژێکت تریشم بەرێ کرد بێی شيعرەکەت ئێستا خۆشم نازانم چی بنووسم نازانن چۆن داوای ئەو هەموو شتانە بکەم کە کاتێک جوابیشم نادەیتەوە تۆ ئەلێی کە ئاوم بە گیانت داکرد حەزت لێی نەبوو لەو کاتەوە مێشکم هەزارەها خەیال ئەکات یەکەک لەوانەیە ئەوەیە کە تۆ لێم تێناگەی تا بزانی بەدلمە یان نە ؟
    هەموو گیانمت کرد بە ئاو نەموت وامەکە لەبەر ئەوەی شتێک لە تۆوە بێ ئەمەوێت بەس نازانم چۆن ئێستا لێم تێناگەی 🫴🏻
    ئەزانی شتێک هەیە گەر لە خراپترین حالم دابم هیچ کات بەبێ ئاور دانەوە جێت ناهێلم و نارۆم لە کاتێکدا ئەمرۆ هەر ئەو پرسیارەم لە مێشکە کە چۆن توانیت بەتەنیا بەبێ ئاور دانەوە من تەنیا بکەی ؟
    ئەی نەتووت وەعد باسی کەسێکی تر ناکەم ؟
    ئەی نەتووت تەنها تۆم هەیە کەسی تر بوونی نیە 💔
    لەم کاتەیە کە لەلام نیت لە نێوان بوون نەبوون مردن هەلئەبژێرم نەک نەبوونت 🫴🏻🪞
    ئیتر من نێرگزی خۆم ئەوها ناسیووە کە بێی شعرم ناکات هیچ رۆژێک 🫴🏻
    کۆتا قسەم مەهێلە رق و کینە و عينادی بەسەر تۆ زالبێ 🤍
    کات ١٠:١٢
    ١٧/١٠/٢٢
    I meow youuuu sooo muchhh🤍

  • @safoom
    @safoom Год назад

    3/11 /2023 😞

  • @chshchsh8084
    @chshchsh8084 Год назад

    16/7/2023

  • @Kurdim1947
    @Kurdim1947 3 года назад +3

    سوپاس بۆ ئەم بەرهەمە جوانە
    بەڵام گلەیی بێت کاک دیار گۆرانی کاروانت بڵاو نەکردۆتەوە
    ئەم گۆرانیەی لەسەری دەربەدەر بوو
    ruclips.net/video/cCTFr3ArtDM/видео.html

    • @diyartahir
      @diyartahir  3 года назад +3

      بەچاوان ئەویش بڵاودەکەمەوە هاوڕێ گیان.

  • @roman_kurd
    @roman_kurd Год назад

    ئەمەبوو چارەنووسە ڕەشەکەمانە

  • @suhrabbarzani
    @suhrabbarzani 8 месяцев назад +1

    لێرە ئەنووسم بۆ ماوەیەک کەمێک ئاخیری ئەکەم ئەلێم بزانم ئاگات لە نامەکانم هەیە لێرە بەلام هیچ کات نەهاتووی بلێی بۆ نەتنووسیووە بۆ لە یووتووب نانوسی ئەها من ئەمەوێت ئاگات لە شتەکان بێت کە من ئەنوسم ئەمەوێت بزانی چی ئەنووسم مەگەر هیچ شتێک هەیە ئەوەنە مشغوولت بکا تا ئاگات لە من نەبێ.
    کات ٣:٥٦
    ٥/١٢/٢٠٢٣🤍
    I meow youuuu sooo muchhh🤍

  • @asaadalkurdi7347
    @asaadalkurdi7347 3 года назад +3

    یــەڪ یوتوبەرم نەدیوە
    وەڪ تۆبێت دیارےبرام
    هەموڪات هیواےسەرڪەوتن بۆ
    دەخــــــــــــــوازم برام
    ـــــــــــــــــــــــــ
    ــــــــــــــ
    ــــ
    ـ
    ئـــــــەم گۆرانیەش
    زۆرڪاتے تەنیایم
    لەگەڵ بەڕێڪرد
    💔

  • @suhrabbarzani
    @suhrabbarzani 5 месяцев назад

    زۆر کات سەیری ئەوە ئەکەم ئەو خۆشەویستیە جوانەی بۆتم هەیە دەری ئەبرم ئەبینم لە لینکێک وەلامی ئەو خۆشەویستیە ئەدەیتەوە ئەبینم ئەلێی ئەو خەونانەی ئەبینی بزانە کە خەونن بەلام بزانە تا ئێستا من هەر خەونێکم هەبووە کردوومە بە راستی مرۆڤ خۆی هەموو کات ئەبێ خەونێکی هەبێ تا هەولی بۆ بدات هیچ شتێک بێی خەون نابێ با پێت بلێم چۆن لەوانەیە خەونت ئەوەبێ کە مندال بووی قوتابخانە تەواو بکەی و زانکۆ تەواو بکەی بگەیت بە ئامانجت ئایا ئەمە خەونە یان بە جێی گەیاندنی خەونە یان هەر بە خەون ئەمێنێتەوە کامەیە ؟ با پێت بلێم من نە خیانەت لە بەلێنی خۆم ئەکەم نە لە تۆش من هەر لێنکێکم دانابێت سۆز و هەستی خۆمت بۆت دەربریووە وە هەر ئازیزەکەی دلی منی من لێرەوە بەم کاتە درەنگە دوای نوێژی بەیانی ویستم بلێم تۆ یەکەم داوای من و کۆتا داوام بووی بۆیە کە نامەت بۆ ئەنێرم ئەزانم ئەبینی بەلام وەلام نادەیتەوە بەلام بزانە هەر نێرگزەکەی دلی منیت لەبیر مەکە من هەموو کاتێک لەگەلت بوومە من ئەو کەسە بووم کە دوور یان نزیک هەە ئاگام لە تۆ بووە هەر تۆم ویستووە بۆیە بزانە ئێستاش ئاشقی چاوە جوانە قاوەیەکانتم 😌🤍
    کات ٥:٣٥ بەیانی
    ١٨/٣/٢٠٢٤
    I meow youuu nergzmmm🙏🏻🤌🏻

  • @ballenbmwe3943
    @ballenbmwe3943 Год назад

    😭🫀

  • @rozasalamshkur
    @rozasalamshkur 3 месяца назад

    پێنج وشه‌ ئه‌توانێ ببێته‌ ئازارێك كه‌ ئاسه‌واری جێ نه‌مێنێ كه‌ ئه‌توانێ هه‌رچی هه‌سته‌ خامۆش بكاو بیكوژێنێته‌وه‌
    لێره‌ ئێسه‌ له‌م شه‌وه‌ ته‌نهایه‌دا كایایه‌ كه‌ ته‌نها ماوه‌و به‌ زیندوویی له‌گه‌ڵم

  • @shamasad4558
    @shamasad4558 4 месяца назад

    🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯

  • @dloali1855
    @dloali1855 2 года назад

    Kaya ❤️

  • @suhrabbarzani
    @suhrabbarzani 10 месяцев назад +1

    ئەمرۆ بەیانی دوای ئەوەی هەستام بۆ نوێژ پاشان هاتم بۆ زانکۆ نامەت بۆم نارد و وتت کە درەنگ ئەکەوم ئەگەر لێرە ئەنووسم ئەمەووێت بزانی بۆ ئەوە ئەنووسم تا بزانی لەم رۆژە و رۆژەکانی تر چیبووە دواتر کە درەنگ کەوتی من چوم داوای کاتم بۆت کرد تا رێگەت پێ بدەن خۆی بۆ کەس رێگە نادەن بەلام ئیتر هەموو شتێکم بۆ خۆم ئاسان کردووە دوای ئەوەی هاتیت و تاقیکردنەوەکەت ئەنجام دا لە دەرەوە چاورێت بووم تۆ ئینکاریت ئەکرد ئەتووت برۆ بلێ ئێمە هاورێین من لەلایەک لە دلەوە نەم ئەتوانی قسەت بشکێنم کە وتت هەرچی ئەلێم بیکە بەس لە دلم نەم ئەووت دوای ئەوەی شەرت کردوو منیش بە بێدەنگی گوێم لێت گرت بیرتە وتم پێم ئەلێی گۆراوی مەگەر من گۆراوم ؟
    نەگۆراوم وەک هەموو جار لە پێشت گریام وەک هەموو جار قسەی خۆم بۆ تۆ کردووە هەموو جار وتوومە لەلات ئارامم ئێستا نازانم خەووتووی یان کاتت نیە وەلامم بدەیەوە بە تەنیا لە ژورەکەمم وە بەدیار تۆوە ئەگریم بەدیار غەریبیت ئەگریم دوای ئەو هەموو قسەیە تەنها ئەمەوێت بزانی کە هیچ کات نەموویستووە بە گریانت بهێنم بەلام لەو کاتەیا ئەبێ لێم تێبگەی جگە لەوەش سەیری ئەوە بکە کە چەندە توورەبووی من بۆت پێ ئەکەنم بۆ ئەوەی بزانی کە توورەیت لەلام هەر جوانە ئێ ئیتر ئەمرۆ دلم خۆشبوو وتم تاقیکردنەوە تەواو بووە کاتێکی زۆر قسەی لەگەل ئەکەم بەلام تۆ نەهاتی و لە چاوەروانیت دام نێرگزم🫴🏻
    کات ٩:١٣
    ٢٦/١٠/٢٠٢٣
    I meow youuuuuuu sooo muchhhhh🙏🏻🪞

  • @suhrabbarzani
    @suhrabbarzani 4 месяца назад

    ئەمرۆ لەناکاو لەمن رۆیشتی تەنانەت گوێشت لێ نەگرتم دواتر وتم بەیانی ئەیبینم و قسەی لەگەل ئەکەم بەلام بەیانی هەستامەوە سەیری ئەوە ئەکەم کە تۆ نایەی منیش لە زانکۆ بووم و چاوەرێم ئەکردی ویستم بلێم ئەوەنە دلم تووند بوو بە زمانی بەرۆژوو بەم مانگی رەمەزانە و بەم بەیانیە وەک مندالێک گریام ئەزانی بۆ لەبەر ئەوەی من هەرچەندە تا ئێستا بۆ هیچ شتێک نەگریاوم بەلام بینیم هیچ هەلەیەکم نەکردبوو تا برۆی تا یەکسەر وەلامم نەدەی هەموو کاتێک ئەتووت هەلە دووبارە ئەکەی ئەی خۆ ئەمجارە هەلەم نەکردبوو تا برۆی تەنها ویستم پێت بلێم ئەو دلۆپانەی ئەمرۆ کە بەسەر جلەکانم کەوتن تەنها خودا ئەزانێت چۆنبووە بۆیە منیش گەیشتم بە وەلامێک و ویستم بلێم دلت ئارامە کە فرمێسک ئەرێژم ئێستا لەوانەیە بە ئارامی خەوتبی ئێستا نازانه من گریاوم بەلام کە هەستایەوە ئەم نامەیەت بینی بزانە هۆکاری گریانم چیبووە بۆیە ویستم بلێم دوێنێ شەو لە چاوەروانیت بووم لە کاتێک چۆن توانیت بخەوی یان برۆی ؟💔🫶🏻
    کات ١١:١١ بەیانی
    ٨/٤/٢٠٢٤
    I meow youuu nergzmmm🤌🏻

  • @suhrabbarzani
    @suhrabbarzani 6 месяцев назад +1

    من لە گۆشەیەکی تەنیایدا و لە پرێکدا لەسەر کارەکەم بووم و نامەیەکی تۆم بۆ هات کە سەیری نامەکەم کردوو وەلامم دایەوە وتم ئێستا ئەلێی لەکوێی بیرم کردووی دلم لەلات بوو بە چی خەریکی بۆ بێ خەبەری بۆ درەنگ وەلامت دایەوە من لەو بیرکردنەوەدا بووم ئەوانە پرسیار بکەی دوای ئەوەی کاتژمێر نزیک هەشتی شەو بوو نامەیەک لەلایەن داکیەوە هات و ئەیویست تێل بکا منیش لە پەری کارکردن بووم بەلام دوای ئەوەی کاتژمێر بوو بە ١٠ شەو نامەیەکم بۆ داکی نارد نزیکەی پێنج خولەک قسەمان کردوو زیاتر نەمان توانی دواتر من لە رێگاوە بەرەو مالەوە و ئێستاش بەم درەنگی شەوەدا بۆت ئەنووسم لەوانەیە ئێستا خەوتبی بەلام من چاوەکانم خەو نایگرێت ئەزانی نێرگز چاوەکانم ئەوکات خەو ئەگرێت کە من ئارام بووم و گەیشتم بەو شتەی ئەمەوێ💔🫴🏻
    کات ١:١٨ شەو
    ٣/٢/٢٠٢٤
    I meow youu nergzmmm🤌🏻🤍💍