له‌و ڕۆژه‌وه‌ كه‌ ڕۆشتووه‌، تۆراوه‌ دڵی من - ڕاڤه‌ی شیعره‌ به‌هێزه‌كه‌ی بێخود

Поделиться
HTML-код
  • Опубликовано: 12 июл 2021
  • درێژەی شیعرەكەی بێخود
    لەو ڕۆژەوە ڕۆیشتووە تۆراوە دڵی من
    هەرچەند ئەگەڕێم بێ سەر و شوێن ماوە دڵی من
    ئاخۆ بە چ شاخێکەوە گیرساوە دڵی من
    یا خۆ بە چ داخێکەوە سووتاوە دڵی من
    ئەو هەمدەمی غەمخوار و نەدیمی منە یا ڕەب
    ئەو مەحرەمی ئەسرار و قەدیمی منە یا ڕەب
    ئەو گەوهەری شەهوار و یەتیمی منە یا ڕەب
    کەوتۆتە چ بەحرێکەوە، خنکاوە دڵی من
    مەجنوونی دوو گیسوویی چ لەیلایێکە ئاخۆ
    یا وامیقی جادوویی چ عەزرایێکە ئاخۆ
    دێوانەیی ئاهوویی چ سەحرایێکە ئاخۆ
    کام چیهرەپەری دیوە کە ترساوە دڵی من
    ئەتلێتەوە گاهێ بە خەیاڵی خەت و خاڵی
    ئەخولێتەوە گاهێ بە چرای شەوقی جەماڵی
    نازانی ئەگەر چۆنە بەدەس دەردەوە حاڵی
    وەک پووش و پەڵاشێکە بەدەم باوە دڵی من
    لەو چۆڵ و بیابانە ئەبێ یاوەری کێ بێ
    یا بەو کەژ و کێوانەوە سەوداسەری کێ بێ
    یا لەت لەت و ئەفگاری موژەی خەنجەری کێ بێ
    چۆن ماوە لە سەد لاوە کە کوژراوە دڵی من
    بۆ چی نەڕژێ سەیلی سروشکم وەکوو باران
    بۆ چی وەکوو یەعقووب نەبمە شوهرەیی شاران
    لەو یۆسفە پرسیومە لە بێگانە و یاران
    هەرگیز نییە سۆراغی لە هیچ لاوە دڵی من
    بۆ خۆی بگریم یا نەفەسی پەردەدڕاوی
    یا بۆ جگەری کون کون و سەدپارەکراوی
    چی کردووە یا ڕەب، کە خەو و خواردن و ئاوی
    دایم غەم و بیداری و خوێناوە دڵی من
    چ بکەم، چ بڵێم، بۆ دڵەکەم کارییە دەردم
    شاهێدی منن موویی سپی و چیهرەیی زەردم
    خۆڕایی نییە ناڵەیی گەرم و دەمی سەردم
    هەڵبەت بە بەڵایێکەوە ئاڵاوە دڵی من
    ئەو سینە لە غەش خاڵییە، ئەو بێ ڕق و کینە
    ئەو خادیمی شەرعی نەبەوی و میللەت و دینە
    مەعلووم چووە بۆ خزمەتی سالاری مەدینە
    وام زانی کە فەوتاوە، نەفەوتاوە دڵی من
    قوربانی کەسێ بم کە بە قوربانی نەبی بێ
    وەک بەندە سەگی دەرگەهی شاهی عەرەبی بێ
    شاهی عەرەبی یەعنی قورەیشی نەسەبی بێ
    جەرگی بە دوو ئەبرۆی ئەوە جنراوە دڵی من
    زاتێکی وەهای گرتووە ڕۆحم بە فیدای ئەو
    شاهان شەو و ڕۆژ دێنە قەدەمبۆسی گەدای ئەو
    بێخود مەبە ئیتر بە ئومێد و بە تەمای ئەو
    نایێتەوە لات گەر سەری داناوە دڵی من
    بێخودی شاعیر
    شاعیری پێغه‌مبه‌ر
    شاعیری په‌یامبه‌ر
    بێخود
    شیعری بێخود
    بێخود شاعیر
    خۆشه‌ویستیی پێغه‌مبه‌ر
    مامۆستا مه‌لا موحه‌ممه‌دیوسف
    مه‌لا حمه‌یوسف
    مه‌لا حه‌مه‌یوسف
    ئێمه‌ له‌ فه‌یسبووك
    / hamayusfrahnmun
    ئێمه‌ له‌ تێلێگیرام
    t.me/mamostarahnmun
    بۆ په‌یوه‌ندییكردن
    07730064611

Комментарии • 29

  • @drsoranmajed8795
    @drsoranmajed8795 Год назад +13

    لەو ڕۆژەوە ڕۆیشتووە تۆراوە دڵی من
    هەرچەند ئەگەڕێم بێ سەر و شوێن ماوە دڵی من
    ئاخۆ بە چ شاخێکەوە گیرساوە دڵی من
    یا خۆ بە چ داخێکەوە سووتاوە دڵی من
    ئەو هەمدەمی غەمخوار و نەدیمی منە یا ڕەب
    ئەو مەحرەمی ئەسرار و قەدیمی منە یا ڕەب
    ئەو گەوهەری شەهوار و یەتیمی منە یا ڕەب
    کەوتۆتە چ بەحرێکەوە، خنکاوە دڵی من
    مەجنوونی دوو گیسوویی چ لەیلایێکە ئاخۆ
    یا وامیقی جادوویی چ عەزرایێکە ئاخۆ
    دێوانەیی ئاهوویی چ سەحرایێکە ئاخۆ
    کام چیهرەپەری دیوە کە ترساوە دڵی من
    ئەتلێتەوە گاهێ بە خەیاڵی خەت و خاڵی
    ئەخولێتەوە گاهێ بە چرای شەوقی جەماڵی
    نازانی ئەگەر چۆنە بەدەس دەردەوە حاڵی
    وەک پووش و پەڵاشێکە بەدەم باوە دڵی من
    لەو چۆڵ و بیابانە ئەبێ یاوەری کێ بێ
    یا بەو کەژ و کێوانەوە سەوداسەری کێ بێ
    یا لەت لەت و ئەفگاری موژەی خەنجەری کێ بێ
    چۆن ماوە لە سەد لاوە کە کوژراوە دڵی من
    بۆ چی نەڕژێ سەیلی سروشکم وەکوو باران
    بۆ چی وەکوو یەعقووب نەبمە شوهرەیی شاران
    لەو یۆسفە پرسیومە لە بێگانە و یاران
    هەرگیز نییە سۆراغی لە هیچ لاوە دڵی من
    بۆ خۆی بگریم یا نەفەسی پەردەدڕاوی
    یا بۆ جگەری کون کون و سەدپارەکراوی
    چی کردووە یا ڕەب، کە خەو و خواردن و ئاوی
    دایم غەم و بیداری و خوێناوە دڵی من
    چ بکەم، چ بڵێم، بۆ دڵەکەم کارییە دەردم
    شاهێدی منن موویی سپی و چیهرەیی زەردم
    خۆڕایی نییە ناڵەیی گەرم و دەمی سەردم
    هەڵبەت بە بەڵایێکەوە ئاڵاوە دڵی من
    ئەو سینە لە غەش خاڵییە، ئەو بێ ڕق و کینە
    ئەو خادیمی شەرعی نەبەوی و میللەت و دینە
    مەعلووم چووە بۆ خزمەتی سالاری مەدینە
    وام زانی کە فەوتاوە، نەفەوتاوە دڵی من
    قوربانی کەسێ بم کە بە قوربانی نەبی بێ
    وەک بەندە سەگی دەرگەهی شاهی عەرەبی بێ
    شاهی عەرەبی یەعنی قورەیشی نەسەبی بێ
    جەرگی بە دوو ئەبرۆی ئەوە جنراوە دڵی من
    زاتێکی وەهای گرتووە ڕۆحم بە فیدای ئەو
    شاهان شەو و ڕۆژ دێنە قەدەمبۆسی گەدای ئەو
    بێخود مەبە ئیتر بە ئومێد و بە تەمای ئەو
    نایێتەوە لات گەر سەری داناوە دڵی من

    • @Said1896.
      @Said1896. 6 месяцев назад

      چۆن کۆپی بکەم 🙂💔

    • @drsoranmajed8795
      @drsoranmajed8795 6 месяцев назад +1

      @@Said1896.
      لە سایتی فەژینبوکس دیوانە کوردیەکانی تێدایە ، دیوانی مەحوی بدۆزەرەوە

  • @user-qr4fj3oo1m
    @user-qr4fj3oo1m 5 месяцев назад

    اللهم صلی علی نبینا محمد

  • @sala4r
    @sala4r Год назад +5

    خوایە گیان چ چێژبەخشە چۆن ئیمانت تازە ئەکاتەوە 😭

  • @elafsalam2232
    @elafsalam2232 Год назад +3

    خودایە بمانگەیەنی بە پێغەمبەر لە مەحشەر بە ئارامی دانیشین لەژێر سێبەر⁉

  • @elafsalam2232
    @elafsalam2232 Год назад +1

    سبحان الله وبحمده،سبحان الله العظيم،سبحان الله العظيم وبحمده

  • @elafsalam2232
    @elafsalam2232 Год назад +1

    اللهم صل علی محمد و علی آله و صحبه و سلم

  • @elafsalam2232
    @elafsalam2232 Год назад +2

    حسبنا الله و نعم الوكيل

  • @elafsalam2232
    @elafsalam2232 Год назад

    استغفرالله

  • @dr.luqmanbahrkayi
    @dr.luqmanbahrkayi 2 года назад +2

    رحمة الله عليكم وأطال الله بقاءكم

  • @njaff6104
    @njaff6104 Год назад +1

    taman drezh bit mamosta gyan, barasti kari tekrdm

  • @anashirwanabdullahi176
    @anashirwanabdullahi176 2 года назад +2

    تبارک الله ....ماموسایی بریز

  • @kurdikurdistan7442
    @kurdikurdistan7442 Год назад +2

    دەست خوش
    دەمێکە حەزم کڕد شروڤەی ئەم قەصیدەیە بیزانم

  • @elafsalam2232
    @elafsalam2232 Год назад +1

    لا ٳله ٳلا الله وحده لا شريك له له الملك و له الحمد وهو علی كل شيئ قدير

  • @spring1785
    @spring1785 Год назад +1

    اللهم صلى على محمد و على اله و صحبه و سلم

  • @Ahmad.a.rasul11
    @Ahmad.a.rasul11 3 года назад +2

    ماشاءالله ماشاءالله

  • @princemani2770
    @princemani2770 3 месяца назад

    ble xwa le xosh bet nak bu

  • @mohamadrasul4909
    @mohamadrasul4909 Год назад +1

    ئای لەدڵی من

  • @hazard1219
    @hazard1219 2 года назад +1

    ♥️♥️♥️♥️

  • @MPP8P
    @MPP8P Год назад +1

    نەمۆدزیەوە ئەم شابەیتە هی کێ بوو کە وتوویەتی اگر پوستش دف کنی جز نام لیلا نشنوی؟

  • @malakhdr8963
    @malakhdr8963 2 года назад

    DastxoSh

  • @rudyakakamahmood3058
    @rudyakakamahmood3058 3 года назад

    Alla

  • @setamhamad4335
    @setamhamad4335 3 года назад

    ❤❤

  • @roidaabdullrahim7882
    @roidaabdullrahim7882 3 года назад

    ئەڵڵا..

  • @waranali1979
    @waranali1979 2 года назад

    😪💙

  • @kizhanja5846
    @kizhanja5846 Год назад

    🖤🖤

  • @mohammedali-ni5jd
    @mohammedali-ni5jd 2 года назад +1

    یاخوا لەشتان ساغ بێ
    بەشەکانی دیشی دابنێن ڕەحمەتان لێ بێ

  • @barhamtaher4527
    @barhamtaher4527 2 года назад

    وەرنەکەناڵەکەی من لەگەڵ کاک ئاکار وتوومانەتەوە بزانن بە دڵتانە؟