SHINGAL- DALSHAD SAID | شنگال - دڵشاد سەعید

Поделиться
HTML-код
  • Опубликовано: 11 окт 2024
  • چیرۆکی دوو بەرهەمی سمفونی و کوڕاڵی
    لە عێراق نزیکەی نیوەی خاکی کوردستان وەک "ناوچەی ناکۆکی لەسەر" خراوەتە نێو ماددەی 140ـی دەستووری عێراقەوە. ئەو ناوچانە لە بیری مندابوون کە کارێکیان بۆ بکەم. جگە لەمە کردەوە دڕندانەکەی ساڵی 2007 کە بەهۆیەوە دووگوندی شنگال وێرانکران، وایان لێکردم داواکەی ئەدیب چەلکی بۆ دانانی میوزیک بۆ دەقەکەی بەناوی "شنگال" قبووڵ بکەم. تێکستی دووەمیان "پێشمەرگە" ساڵێک دواتر بۆ هەمان مەبەست پێشکێشم کرا کە لەسەرەتادا بۆ دەنگبێژێکی سۆلۆیست دانرابوو بەڵام پێشنیازی من ئەوە بوو کە پێویستە کارێکی نەتەوەیی ئەنجام بدەین و هونەرمەندانی سەرتاسەری کوردستان تێیدا بەشداربن.
    ساڵی 2011 هەوڵەکانمان بەهۆی نەبوونی سپۆنسەر هەوڵەکانمان بۆ ئەنجامدانی ئەم دوو بەرهەمە لەگەڵ فیلهارمۆنیکی کۆپنهاگن شکستیهێنا. پڕۆژەکە فەراهەم نەبوو، تاوەکو مانگی ئابی 2013، لە یەکەم دیدارم لەگەڵ بەڕێز ئاکۆ محەممەد ، بەڕێوەبەری گشتیی تۆڕی میدیایی رووداو لە هەولێر پڕۆژەکە خرایە سەر رێچکەی راستی خۆی.
    لەم کاتەدا ئەز و کاک ئاکۆ، لە عەنکاوە پێکەوە دانیشتین، لەنێو قسەکانماندا پرسیاری ئەوەی لێکردن کە خەریکی چیم؟ لە وەڵامدا باسی ئەو پرۆژەیە هاتە پێشەوە. ئەویش بەبێ دوودڵی ئامادەیی خۆیانی بۆ سپۆنسەریکردنی دەربڕی. هەروەها پێشنیازی ئەوەیکرد کە زوو هەردوو بەرهەمەکە ئامادەبکرێن. بەڵام من بەشێوەی ئەزموونەکانی رابردووم تەماشام کرد. وەک ئەو قسە و بەڵێنانەی جێبەجێ نەکران. ئەوەی چاوەڕواننەکراوبوو ئەوەبوو کە کاک ئاکۆ بەخۆی تەلەفۆن بکات و پرسیار بکات "ئێمە ئامادەین، پرۆژەکە چی لێهات؟". دوای ئەو پەیوەندییە من یەکسەر پەیوەندیم بە چەند ئۆرکێسترایەکەوە کرد و، دوای ئەوەی ئۆرکێسترای پراگمان دەستنیشانکرد، بەپێی ئەوەی لەگەل ئەوان رێککەوتین، نیسانی 2014 مان بۆ تۆمارکردنی هەردوو بەرهەمەکە دیاریکرد و، پڕۆژەکەمان فراوانترکرد.
    میوزیک بە 6 مانگ کۆتایی هات، جێبەجێکردنەکەشی لەگەڵ ئۆرکێسترای CENSOـی 60 کەسی و کۆڕاڵی نێوداری Kühnـی 70 کەسی بوو. زەحمەتیی گەورەش دەربڕینی میوزیکی بوو. لەبەر ئەوە ناچاربووم بۆ تۆمارکردنی دووبارە بچمەوە پراگ. رۆژی 10-6-2014 ژووانی من و کاک ئاکۆ لە هەولێر هەبوو، بۆ ئەوەی ئاگاداری چۆنیەتیی بەڕێوەچوونی کارەکە بێت بەڵام ئەو ژووانە رۆژێک دواخرا بەهۆی داگیرکردنی موسڵ لەلایەن داعشەوە. لەبەر ئەو رووداوە رۆڵی پێشمەرگە بەرزتر بوو و، لە ئەنجامدا کاری سیمفۆنیی "پێشمەرگە" قورستر بوو. لە هەمانکاتدا رۆڵی کاری میوزیکی "شنگال"یش گرنگتربوو. پێویستی کارێکی بەوشێوەیەش زیاتر بوو، دوای ئەو کارەسات و کۆمەڵکوژییەی لە 3-8-2014 بەسەر دەڤەری شنگالدا هات. ئەوەش جارێکی دیکە وایکرد کارەکە فراوانتر ببێت. ئینجا کارمان بۆ جێبەجێکردنی بیرۆکەی سەرەتاییم کرد، کە گۆرانیبێژی هەموو کوردستان تێیدا بەشداربن. چونکە پەیداکردن و کۆکردنەوەی 13 هونەرمەند بەپێی تایبەتمەندییەکانیان و پەیداکردنی ستۆدیۆکانی میوزیک ئاسان نەبوو، بۆیەش ناچاربووین دەنگی ئەو هونەرمەندانە لە چەندان وڵاتی ئەوروپا و کوردستان، لەکاتی جیاوازدا، لە چەندان ستۆدیۆ تۆمار بکەین.
    دروستکردنی پردێک لەنیوان رۆژهەڵات و رۆژئاوادا لە رێگەی میوزیکەوە، ئەو ئامانجە بووە کە لەسەرەتای کاری میوزیکی خۆمەوە کارم بۆ کردووە. پردی هەرە گەورەش لەم دوو بەرهەمەدا بەرجەستە دەبێت. هەوڵمداوە وەک کارەکانی پێشووم لەڕووی بنچینە و پێکهاتەی ئاواز دابەشکردنی میوزیکەوە تایبەتمەندیی خۆیان هەبێ.
    دڵشاد سەعید
    نەمسا ئەیاری 2015
    هونەرمەندانی بەشدار لە سمفونی و کوڕاڵی شنگال
    ئەیوب عەلی- نارین فەقێ- محەممەد تەها ئاکرەیی- چۆپی فەتاح- دیار دێرسم- رەکەش سەیرانی- گارە سازکار
    تێکست: ئەدیب چەلەک
    میوزیک: دڵشاد سەعید
    سپۆنسەر: تۆڕی میدیایی رووداو
    SHINGAL
    Eyub Elî - Narîn Feqe - Mehemed Taha Akreyi - Chopy - DÎYAR DERSÎM - Rekesh Seyrani- Gare Sazkar
    Têkst - Edîb Çelkî
    Muzîk - Dilşad Seîd
    Peshmerge & Shingal - 2 Symphonic and Choral Works
    The recording titled 'Peshmerga and Shingal: 2 Symphonic and Choral Works' is joint production of 13 well-known Kurdish singers from all four parts of the greater Kurdistan area. It was recorded in April 2014 with the Czech Republic's National Symphony Orchestra, an ensemble made up of 70 players and the Kuhn Choir of Prague, consisting of 60 singers.
    The project is composed of two parts, “Peshmerga” and “Shingal” The first is a collection of songs by the most-celebrated Kurdish singers, including soloists Sivan Perwer, Jamshid, Xero Abbas, Hesen Sherif, Hani and Ammar al-Koofe.
    While expressing his sympathy with refugees from the war against ISIS, Said said he wanted to spread his message and praise the role of Peshmerga.
    “You should always remember our Peshmerga brothers who sacrificed their lives in this war,” he said.
    “My future plan is to have the orchestra and choir here in Kurdistan performing,” Said added.
    'It is my dream.'
    Czech National Symphony Orchestra &
    Kühn's Choir Prague
  • РазвлеченияРазвлечения

Комментарии • 2