لەم بەشەی مەم و زین مامۆستا ئەحمەدی خانی لە بەدبەختی کوردان دەڵێ و بە مەردایەتیاندا هەڵدەڵێهنەوە
HTML-код
- Опубликовано: 6 фев 2025
- گۆپاڵی دەسی ئەوانە ئێمەین
بۆ تیری بەڵا نیشانە ئێمەین
خۆیان لە گەڕ و هەرایە دوورن
کورد بەند و کلیلی سەرسنوورن
یەک هێرشی بۆ سەر ئیدی بێنێ
هەر کوردە دەبن شەڵاڵی خوێنێ
ئازایی و بەخششێ بپرسی
مەردایەتیی و دڵ و نەترسی
هەر بۆ کوڕی کوردسان هەیە و بەس
نەدراوە لەبەر ئەوان بەشی کەس
هێندەی کە بەجەرگ و دوورەترسن
کەمتر لە بەیەک گەیین دەپرسن
کەس بۆ کەسێ نابێ چاودەبەر بێ
هەرکەس دەیەوێ زل و لەسەر بێ
لەم سەرڕەقییە و دەماری زلیان
بێگانە دەبن سواری ملیان
هەر خۆیەتی زل، کەوە و ڕەش و بۆر
هەر بۆیەیە بوونە هێزی خۆخۆر
کوردیش کە ببایە یەکدڵ و دەست
دەستیان دەکەوت ژیانی سەربەست
ڕۆم و عەرەب و عەجەم سەروبەر
بۆ ئێمە دەبوونە عەبد و نۆکەر
پەیدا دەبوو باو و گەورەیی و ژین
ناومان دەرئەکرد بە بیر و زانین
جیاواز دەبوو گفتی پاک و ناپاک
پڕ نرخ و بەڕێز دەبوو شتی چاک
لەم بەشەی مەم و زین مامۆستا ئەحمەدی خانی لە بەدبەختی کوردان دەڵێ و بە مەردایەتیاندا هەڵدەڵێ
هۆنراوەی مامۆستا #ئەحمەدی_خانی
وەرگێڕانی | مامۆستا هەژار
خوێندنەوەی | #ڕەئووف ڕێنموون
وێنە دەستکردی | ڕێبوار خالید
مۆنتاژ و ئامادەکردن | خالید گرافیک