Dr Aras- دکتۆر ئاراس- وەسواسی چییە و تووشی کێ دەبێت؟ چۆن چارەسەر دەکرێت؟
HTML-код
- Опубликовано: 5 окт 2024
- نه‌خۆشی وه‌سواسی (Obsessive compulsive disorder) یه‌كێكه له نه‌خۆشیه ده‌روونییه‌كان و تا رادده‌یه‌ك درێژ خایه‌نه، له هه‌ردوو ره‌گه‌زه‌كه رووده‌دات و له هه‌موو ته‌مه‌نه‌كانیش بەدی دەکرێت به منداڵانیشه‌وه، رێژه‌ی به‌ربڵاویی ئه‌م نه‌خۆشییه 2 بۆ 3٪ـە.
وه‌سواسی چی یه؟
نه‌خۆشی وه‌سواسی له دوو به‌شی سه‌ره‌كی پێكدێت كه ئه‌وانیش بریتین له بیر و بیرۆكه‌یه‌كی فشارهێن و ئه‌نجامدانی كردار له ئه‌نجامی ئه‌و بیره.
بیری وه‌سواسی به‌وه ده‌ناسرێته‌وه كه بيرێكی به‌رده‌وامه به مێشكی مرۆڤه‌كه‌دا دێت و دووباره‌و چه‌ند باره ده‌بێته‌وه واز له مرۆڤه‌كه ناهێنێت، یه‌كێكی دیكه له خاسیه‌ته‌كانی ئه‌م بيره‌یه ئه‌وه‌یه پێچه‌وانه‌ی خواست و حه‌زه‌كانی مرۆڤه‌كه‌یه یاخود بڵێین ئه‌م بيرانه ده‌بنه هۆكار بۆ بێزاری كه‌سه‌كه.
كه‌سی توشبوو زۆر هه‌وڵده‌دات زاڵ بێت به‌سه‌ر بيره‌كه به‌ڵام ناتوانێت.
ئه‌م بيره مرۆڤه‌كه ناچار ده‌كات كه. هه‌ڵسێت به ئه‌نجامدانی چه‌ند شتێك بۆ ئه‌وه‌ی بيره‌كه وازی لێبێنێت به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه چه‌ند ئه‌و كه‌سه هه‌ڵسێت به ئه‌نجامدانی ئه‌و كردارانه بيره‌كه‌ی زیاتر ده‌بێت.
بيره‌كانی وه‌سواسی جۆراوجۆرن له‌وانه؛
بیری تایبه‌ت به پاك و خاوێنی، به‌جۆرێك نه‌خۆشه‌كه ناچار ده‌كات به‌رده‌وام خه‌ریكی پاككردنه‌وه‌ی خۆی یا كه‌لوپه‌له‌كانی بێت ئه‌م جۆره‌یان زۆره‌و به چه‌ندین شێواز به‌ده‌رده‌كه‌وێت، نه‌خۆش له ده‌ستنوێژ و خۆشوشتن كێشه‌ی ده‌بێت و زۆر دواده‌كه‌وێت، یاخود به‌رده‌وام رایه‌خ و كه‌لوپه‌لی ناوماڵی ده‌بێت بشوات، زۆر جار ئه‌مه كێشه‌ی خێزانی له نێوان ژن و مێرده‌كه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه.
جۆرێكی دیكه په‌یوه‌ندی به مه‌سه‌له‌ی دڵنیاییه‌وه هه‌یه بۆ نموونه كه‌سه‌كه هه‌ڵده‌ستێت به ته‌ئكید كردنه‌وه له داخستنی ده‌رگا یاخود سه‌ری بتڵی غازه‌كه، كه ئه‌مه‌ش به ڕێژه‌یه‌كی زۆر دووباره ده‌كاته‌وه و ده‌بێته هۆی بێزاری ده‌وروبه‌ر.
جۆرێكی دی په‌یوه‌ندی به مه‌سه‌له‌ی ته‌رتیباته‌وه هه‌یه به جۆرێك كه‌سی توشبوو ده‌بێت هه‌موو شته‌كانی به رێكخستن و جۆره ته‌رتیبێك بێت كه خۆی ده‌یه‌وێت و به ئیشی كه‌سی تر رازی نابێت.
جۆرێكی دیكه كه زۆر باوه مه‌سه‌له‌ی بیری ئایینییه، ئه‌م جۆره زیاتر له‌و كه‌سانه ده‌بێت كه پابه‌ندن به رێكاره ئایینییه‌كان و زۆر جاریش له كاتی ئه‌نجامدانی درووشمه ئایینییه‌كان ئه‌و بيرانه‌ی بۆدێت بۆ نموونه ده‌ڵێت دێته ناو دڵم یا سه‌ر زمانم كه كوفر بكه‌م یاخود جنێو به خوا‌و پێغه‌مبه‌ر بده‌م.
جۆرێكی دی له‌سه‌ر شێوازی بير یاخود وێنه دێته پێشچاوی كه په‌لاماری منداڵه‌كانی بدات یاخود ئازاریان بدات.
جۆرێكی دی بریتییه له ژماردنی دووباره و چه‌ند باره بۆ نموونه كه‌سه‌كه له‌كاتی ژماردنی پاره یاخود حساباتدا كێشه‌ی زۆری بۆ دروستده‌بێت و به‌رده‌وام دووباره‌كرداری ژماردنه‌كه ئه‌نجام ده‌داته‌وه.
جۆر‌و شێوازه‌كانی بیری وه‌سواسی یه‌كجار زۆرن و له‌كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی دی ده‌گۆڕێن.
هۆكاری وه‌سواسی
تاكو ئێستا به روونی هۆكاری وه‌سواسی سه‌د له‌سه‌د نه‌زانراوه به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی گشتی هه‌ندێك گرفتی مێشك و هۆڕمۆنه‌كانی نێو مێشك ده‌وری كاریگه‌ر ده‌بینن. هۆكاری بۆماوه‌یی و ژینگه‌ییش رۆڵیان هه‌یه.
چاره‌سه‌ر:
وه‌سواسی یه‌كێكه له نه‌خۆشییه درێژخایه‌ن و بێزاركه‌ره‌كان و ده‌بێت چاره‌سه‌ر بكرێت، چونكه له ئه‌گه‌ری مانه‌وه و چاره‌سه‌رنه‌كردنی ده‌بێته‌هۆی دڵه‌ڕاوكێ و خه‌مۆكی بۆ كه‌سه‌كه و هه‌روه‌ها ده‌بێته‌هۆی بێزاركردنی خێزان و چه‌ندین كێشه و گرفتی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌دوا خۆیدا دێنێت.
چاره‌سه‌ر بریتییه له:
1- چاره‌سه‌ری ده‌روونی له شێوه‌ی دانیشتن و ته‌كنیكی تایبه‌تی ده‌روونی كه هه‌وڵی كۆنتڕۆڵكردن و گۆڕینی شێوازی بیركردنه‌وه‌ی نه‌خۆشه‌كه ده‌درێت.
2- چاره‌سه‌ر به‌ده‌رمان .
3- خاڵێكی زۆر گرنگ بریتییه له تێگه‌یشتن له‌و كه‌سانه‌ی كه ئه‌م نه‌خۆشییه‌یان هه‌یه و یارمه‌تیدانیان بۆ ئه‌وه‌ی زاڵ ببن به‌سه‌ر گرفته‌كه‌دا.
4- هه‌ندێ جاریش بەڵام زۆر بە کەمی په‌نا ده‌بردرێته به‌ر چاره‌سه‌ری كاره‌بایی.
به‌ڵام له‌سه‌رووی هه‌مویانه‌وه تێگه‌یشتن له نه‌خۆشییه‌كه و بوونی ویست و متمانه‌به‌خۆبوون له‌لایه‌ن كه‌سه‌كه‌وه زۆر گرنگه.
زۆر سوپاس بۆ بەڕێزت دکتۆر ئاراس بەڕاستی بەرنامەکانت ناوازەن💐
ده ست خوش دكتور ئاراس
كەس هەیە ناونیشانی دكتۆرێكی باش بزانێت لە سلێمانی بۆ چارەسەری ئەم نەخۆشیە ئیسفادەی لێ كردبێت
هەربژی دکتوری زیرەک سرکەوتوبی
بەخوامنیش سڵانی وابوم شوکر بۆخوا بەمروری زەمان باش بوم خوائاگادارە ڕۆژی پێنج جار ئەچومە حەمام زۆرهیلاکو بێزاربوم ئەوە باسی جل گۆڕین هەناکەم یەکجلم تایبەت بەس بۆ نۆێژ داناب و بەسەعات لەسەر بەرماڵ ئەمامەوە ئەیشم زانی من هەڵەم بەس چارەم نەبو خواشفای هەمو لایەک بدات
تەمەنت چەندە قوربان وە چۆن چاک بوویتەوە؟
چۆن باش بویت
ببوورە بەڕێز بەڵام بەچی چاک بووی من زۆر لەتۆ خراپترم بۆ ماڵ جل گۆڕین هەرچی لە ماڵەوەم هەبی زۆر زۆر ماندوومە ناتوانم کۆنتڕۆڵی خۆم بکەم چاری چیە ؟
بەخوای من هەمووجۆرەکانیم هەیە تەنهاجۆری ڕێکخستنەکانم نیە فەوتام پسام مردم بەڕاستی ئەوەی توشی نەخۆشی واسواسی نەبێت نازانێ چەندە زەحمەت و ناخۆشە ئەوەی نەخۆشی واسواسی نەبێت بابزانێت بۆخۆی لەبەهەشتە من دەستو پلم هەمووی ڕۆیشتوە هەندی بیشۆم
خوداشیفات بدات بە زووترین کات
@@rawanbagzaada-xw4fg آمین زورسوپاس
می توو😭😔
@@footballhome1204 جا بۆئە گری
@@footballhome1204 جا چیبکەین علاج
بژيت دكتور ريبوار حمه غه ريب
❤❤❤❤dasta xoshi dktor arash
Barsta branimkant zor zor basda
Dast xosh 15 salla wam esta lasar habm
👍
harbzhi rudaw stream
ڕێک من زۆر واس واسم لەنوێژ💔
ژیانم وێران بووە💔
واسواسی بۆ ئافرەت زۆر دیار نیی ، کێشەکە لەوەدایە کە پیاو توشی بێت ، وەکو کێشەی بووک‌و خەسووی لێ دێت ، گوومانی زۆرەو هیلاکی ئەکات ،لە دنیای کۆمەڵایەتی دووری ئەخاتەوە 😮😮😮
من دەستلەهەرشتێک بدەم غەیری شتی خۆم نەبێت هەردەبێ دەستم بشۆمەوەبەتایبەتی ئەوکاتانەی کەدەمەوێ بچم شتێک بخم ئایائەوە وەسواسیە
👍👍👍👍👍👍
من مجالم نیە جل ریکخەم و جوان دایبنیم بەس حەزم بەپاکیە لەدروستکردنی خواردن
واس واس توشی سیاسی دزو خاک فرۆشدەبێت و ئەوانەی پشگیری دەکەن
بەلە ڕستە دکتورەکمان وابێت قورمان بەسەڕ
کەواتەبەقسەی دکتۆرپیسوپۆخەڵ بین وماڵیشمان ناڕێکوشڕوشاڵاتوپەرتوبڵاوبێت
اوباسی مندکات چاکیش نبومە دەسڵدبێت واواسسواسم 😢
رۆژانە سێ سەعات گوێ لە قورئان راگرە چاک دەبی، لەماوی دوو مانگ ان شالله
@@wshyarkurde25 جزاک اللەجنە ان شاءاللەوادکم 🥺
وەسوەسەی لەسەر چ بابەتێک هەتە ؟؟
@@LanjaLanja-ml3ci لەنوژو دستنویژ
@@qawarir تەنها یەک یان دووجار ئەگەر پێویست بوو بیکە دوو ئەگەر نا هەر یەک جار دەست نوێژ بشۆ وە نازانم زۆۆر دەست نوێژ دووبارە ئەکەیتەوە یان واهەیتەکەی دەست جوێژت ئەشکێ کاویان
حه زئه که م کچێکی باش بناسم بۆ زه واج ئه مه وێت هاوسه ری داهاتووم به دڵی خۆم بدۆزمه وه من خه ڵکی شاری که رکوکم فه رمانبه رم /*-
هەر دەسی پێ کرد شتی خوارد. بەخوا پێشکەشکارێکی فاشلی.
حه زئه که م کچێکی باش بناسم بۆ زه واج ئه مه وێت هاوسه ری داهاتووم به دڵی خۆم بدۆزمه وه من خه ڵکی شاری که رکوکم فه رمانبه رم /*-