چیرۆکی نهێنیی هەرەمەکانی میسر

Поделиться
HTML-код
  • Опубликовано: 8 июл 2024
  • چیرۆکی نهێنیی هەرەمەکانی میسر
    #میسر #هەرەمەکانی_میسر #هەرەمی_گەورەی_جیزە
    هەرەمەکانی میسر وەکوو یەکێک لە کۆنترین بەرهەمەکانی دەستکردی مرۆڤ، نوێنەرایەتیی شارستانییەتی کەونارایی چوار هەزار و پێنجسەد ساڵ پێش ئێستا دەکەن کە هەتا ئەمڕۆش بۆمان ماوەتەوە.
    هەرەمەکانی میسر بە درێژایی ئەم هەزاران ساڵە، خەیاڵ و هزری مرۆڤەکانیان بە دیل گرتووە.
    ئەم بینایانە بۆمان دەردەخەن کە ئەندازیایی و لێهاتوویی مرۆڤی چوار هەزار و پێنجسەد ساڵی بەر لە ئێستا، لە ئەندازیاریی ئەمڕۆ، پێشکەوتووتر بووە.
    هەتا ئێستا ١٣٨ هەرەمی گەورە و بچووک لە میسر دۆزراوەتەوە کە زۆربەیان گۆڕی فیرعەونەکان و شاژنەکانیان بووە.
    بەڵام بەناوبانگترینیان ''هەرەمەکانی جیزە''ن کەلە قەراخی شاری قاهیرە هەڵکەوتوون و لە گەورەترین بیناکانی دروستکروای دەستی مرۆڤ، هەژمار دەکرێن.
    مێژووی دروستکردنی هەرەمەکانی میسر بۆ سەردەمی شانشینی میسری کۆن، دەوروبەری ساڵی ٢٦٣٠ پێش زایین، دەگەڕێتەوە. واتە ٤٦٥٠ ساڵ پێش ئێستا.
    هەرەمی ''جۆزەر'' یەکێک لە هەرەمە هەرە کۆنەکانە کەلە گۆڕستانی ''سەقەرا'' لەلایەن تەلازسازی شانشینەوە، بەناوی ''ئیم هۆتەپ'' بۆ فیرعەون ''جۆزەر'' بینا نراوە.
    بەڵام گەورەترین هەرەمەکان لە سەردەمی دەسەڵاتی شانشینی چوارەم، بینا کراون. هەرەمەکانی ''جیزە'' گەورەترین و بەناوبانگترینی هەرەمەکانی میسرن کە بە مەبەستی گۆڕی فیرعەونەکان بنیات نراون.
    سەردەمی شانشینی چوارەمی میسری کۆن، بە سەردەمی زێڕینی میسر لە قەڵەم دەدرێ کە ئەو شانشینە لە هەڕەتی بەهێزی و ئارامیدا بووە لە ساڵەکانی نێوان ٢٦١٣ هەتا ٢٤٩٩ی پێش زایین ئەزموونی ئاشتییەکی درێژخایەنی کردووە و پێوەندیی بازرگانی و ئابووریی بەهێزی لەگەڵ وڵاتانی دیکەدا هەبووە.
    لەو سەردەمەدا پێتەختی میسر ''مەمفیس'' بووە.
    بیناکردنی ئەم هەرەمە گەورانە، پێویستیی بە پلاندانی ورد و هێزی لێهاتووی کار هەبووە.
    کەرەستەی سەرەتایی بیناسازیی هەرەمەکانی میسر، بەردی گەچ بووە کەلە ناوچە جۆراوجۆرەکانەوە هەڵێنجراوە و بۆ شوێنی دروستکردنی هەرەمەکان ڕاگوێزراوە.
    بەردی باساڵت هەروەها بۆ پتەوی و بەهێزی، پاش بەردی گرانیت لە پلەی دووەمدا دێت. ئەم بەردە لە پاشماوەی گڕکانەکانە.
    ڕووی دەرەوەی بینای هەرەمەکان لە بەردی گەچ دروست کراوە کەلە کانزاکاندا بەرهەم دەهێنرا و بە درێژایی ڕووباری نیل بە بەلەم بۆ شوێنی بیناسازییەکە، ڕادەگوێزران.
    خاڵی جێی سەرنج ئەوەیە کەلە نزیکیی هەرەمەکاندا هیچ جۆرە کانزایەکی بەردەکانی گەچ، گرانیت و باساڵت نییە و دەردەکەوێ لە شوێنێکی زۆر دوورتر ئەو بەردانەیان ڕاگواستووە.
    سێ لە گەورەترین هەرەمەکانی میسر، لە شاری جیزە لە نزیک شاری قاهیرە هەڵکەوتوون؛ بەناوەکانی ''خۆفۆ، خەفرە و مەنقورە''.
    هەرمی خۆفۆ گەورەترینیانە و ١٤٦ مەتر بەرز بووە لە کاتی دروستکردنیدا، بەڵام بە درێژایی ئەم هەزاران ساڵە و بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوا و زریانی تۆز و خۆڵ، ئێستاکە نزیکەی ١٣٨ مەتر لە بەرزییەکەی ماوەتەوە، واتە بە بەرزیی بینایەکی ٣٣ نهۆمی.
    خۆفۆ ناوی فیرعەونێک بووە و ئەو هەرەمەش وەکوو گۆڕێک بۆ خۆفۆ دروست کراوە، بەڵام هەتا ئێستا هیچ مۆمیایەکی تێدا نەدۆزراوەتەوە.
    سەبارەت بە شێوازی دروست کردنیان، هەروەکوو دەزانین هەر بینایەک دەبێ بناخەیەکی پتەو و بەهێزی هەبێ، دەنا تێکدەڕووخێ، کە وایە هەرەمی خۆفۆ لە جیزە بەو زەبەلاحییەوە، بناخە و فەنداسیۆنێکی بەهێزی هەیە دەنا لەمێژ بوو، داڕووخابوو.
    خاڵی جێی سەرنج ئەوەیە کە ئەوان لەو سەردەمەدا توانیویانە تەنیا بە کانزای مس، ئەو هەموو بەردە داتاشن کە وتمان زیاتر لە دوو ملوێن بەرد بووە.
    ئەو بلۆکانە دەبینن کەلە هەرەمی گەورەی ''جیزە''دا بەکار هاتوون؟ لەوانەیە لە وێنەکەدا زۆر بچووک بکەونە بەرچاو، بەڵام هەرکامەیان یەک مەتر پانایی و دوو مەتر و نیو درێژایی و یەک و نیو مەتر بەرزییان هەیە.
    ئەو هەموو بەردەیان لە ٩٠٠ کیلۆمەتر دوورترەوە بە بەلەم و لە ڕێگای ڕووباری ''نیل''ەوە، هێناوەتە شوێنی بیناکردنی هەرەمی خۆفۆ.
    بیرۆکەی جۆراوجۆر لەم بارەوە هاتووەتە ئاراوە، بەڵام هیچکامیان نەسەلمێندراوە چونکە هیچ ئاسەوارێک لە شێوازی بردنە سەری ئەو بەردانە بۆ لووتکەی هەرەمەکە لەبەر دەستدا نییە.
    ئەمە تەنیا پیواز، جا بیهێنەرە بەرچاوت خۆراکی ئەو هەموو کرێکار و بیناسازە چۆن دابین کراوە لە ماوەی بیست ساڵدا؟
    هەرچەندە زۆربەی زۆری بیردۆزییەکانی شێوازەکانی بیناسازی و دروستکردنی هەرەمەکانی میسر تەنیا لە ڕووی هەندێک دۆزینەوەیە کە لەسەر هەرەمەکان کراوە، بەڵام هێشتا کۆمەڵێک شتی زۆر، بە نهێنی ماوەتەوە.
    بیرۆکەیەکی دیکەش سەبارەت بە بیناسازیی هەرەمەکانی جیزە هەیە کە لایەنگریشی زۆرە، ئەوەیە کە بوونەوەرەکانی بۆشایی ئاسمان ئەم بینایەیان دروست کردووە، چونکە ناکرێ بلۆکێکی ١٠ تەنی هەتا ١٤٦ مەتر، لەو سەردەمەدا بەرز بکرێتەوە.
    ئەمە لە کاتێک دایە دەڵێن بیناسازیی هەرەمی گەورەی جیزە لە ماوەی ٢٠ ساڵدا تەواو کراوە کە ئەمەش دیسان بۆ تەکنۆلۆژیان ئەمڕۆ شتێکی دژوارە و زۆر سەرسوڕهێنەرە ئەوان چوار هەزار و پێنجسەد ساڵ پێش ئێستا چۆن ئەو کارەیان کردووە؟
    00:00 پێشەکی ڕەند لەتیف
    00:42 پێناسەیەک لەسەر هەرەمەکانی میسر
    01:38 هەرەمەکانی جیزە و مێژووی کەونارایی ئەو هەرەمانە
    04:08 شێوازی بیناکردنی هەرەمەکانی میسر
    06:00 هەرمە گەورەکانی جیزە
    06:15 هەرەمی خۆفۆ
    06:30 بەرزیی هەرەمی خۆفۆ لە جیزە
    06:55 فیرعەون خۆفۆ
    07:55 ئاراستەی هەڵکەوتەی هەرەمی خۆفۆ
    08:44 بەردی گەچ، گرانیت و باساڵت لە دروستکردنی هەرەمەکاندا بەکار هاتووە
    09:25 بەشی ناوەوەی هەرەمەکانی میسر
    11:00 ڕاگواستنی بەردەکانی هەرەمەکان لە ٩٠٠ کیلۆمەترییەوە
    12:30 پلەی گەرمیی ناوەوەی هەرەمی جیزە
    14:35 بێگاری کردن بە کۆیلەکان لە بیناکردنی هەرەمەکان
    15:15 نهێنییەکانی هەرمی گەورەی جیزە
    15:40 بوونەوەرەکانی بۆشایی ئاسمان هەرەمەکانی میسریان دروست کردووە
  • НаукаНаука

Комментарии • 47

  • @KurdiHub
    @KurdiHub  3 месяца назад +3

    لەم ڤیدیۆیەدا باس لە هەرەمەکانی میسر و لایەنە جۆراوجۆرەکانی ئەو بینا ناوازەی جیهان دەکەین، دیارە بەشی دووەمی ئەو دۆکیۆمێنتارییە لە دەستی ئامادەکردن دایە. تکایە بە لایک و سابسکرایب پشتیوانمان بن و بە کۆمێنت ڕێنوێنیمان بکەن هەتا لە ڤیدیۆکانی داهاتوومان باشتر و باشتر ببین.
    @kurdihub

  • @SangarJaff
    @SangarJaff Месяц назад +2

    دەستان خۆشبێت بۆ ئەم خزمەتە بەسودانە

    • @KurdiHub
      @KurdiHub  Месяц назад +1

      خۆشحاڵین بە کەڵک و بە سوود بووە بۆتان بەڕێز سەنگەر
      سپاس بۆ دڵگەرمیتان

  • @Kurd_Gamers.
    @Kurd_Gamers. 2 месяца назад +3

    دەست خۆش ، سەرکەوتووبیت، بە هیوای بەردەوامی

    • @KurdiHub
      @KurdiHub  2 месяца назад

      زۆر سپاس بۆ ئێوە بۆ لایک و کۆمێنت و سابسکرایبەکانتان
      بژی

  • @tahataha6165
    @tahataha6165 2 месяца назад +2

    I’ve been in Egypt 2015

  • @HaidarMuhamad-zt4gh
    @HaidarMuhamad-zt4gh 18 дней назад +2

    دەست خۆش خاتوون بەڕاستی جوان شیکردنەوەت بۆ کرد من چەند جاڕێکی تر سەیری بەرنامەی هەڕەمەکانی میسرم کردووە بەکوردی و عەرەبی هیچیان ئاوا جوان شیکردنەوەیان بۆ نەکردووە سەرکەوتوو بیت بەهیوای بەردەوامی زیاتر

    • @KurdiHub
      @KurdiHub  17 дней назад

      زۆر سپاس جێی خۆشحاڵییە کە بە سوود بووە بۆتان بەڕێز

  • @kurdistan4901
    @kurdistan4901 10 дней назад

    👏❤️

  • @kamo8409
    @kamo8409 Месяц назад +2

    دەست خۆش خاتوون بەهیوای بەردەواونت ❤ بە بڕوای من مرۆڤی ڕا بردوو ئێستاو داهاتوویش لە توانیا نی ئە هرامەکان درووست کات بەو پێکاتەو کەرەسانی پێی درووست کراوە دڵ نیام لە لاین جۆرە بوونەوەرێکەوە درووست کراوە 😊وە خۆم بڕوامبە چیرۆکی ئەنانووکیکان هەیە کە هاتونتە سەر هەسارەکەمان دەستیان هەبوە لە DNA مرۆڤی ژیری وەک خۆمان ئێمەیان فێری ژیانی سەردەم کشتوکاڵ کردوە 😮 دڵ نیام زانایان زۆر نهێنی لەبارەیانەوە ئەزانئن بەس ناویننەوێ باسی کەن لە بەر ئاینەکان و ڕەوشە مرڤایەتی تێک ئەچێت 😊هەرلە بەر ئەوەیە زۆر لەسر خۆ زانست پێش ئەخەن بۆ ئەوەی مرۆڤایتی ئەزمی کات ❤❤❤

    • @KurdiHub
      @KurdiHub  Месяц назад

      سپاس بۆ بۆچوونەکەتان کاک کامۆ بژیت

  • @sirvansohrabi4050
    @sirvansohrabi4050 3 месяца назад +1

    Great

    • @KurdiHub
      @KurdiHub  3 месяца назад

      سپاس کاک سیروان بۆ پشتیوانیتان

  • @Dla_Gash
    @Dla_Gash 3 месяца назад +2

    بابەتێکی چێژ بەخش بوو. 👏
    شتێکت زور دووبارە دەکردەوە 😁 (بۆ ئەم سەردەمە کارێکی دژوارە)

    • @KurdiHub
      @KurdiHub  3 месяца назад +1

      سپاس بۆ تێبیبییەکەت بە دڵنییایییەوە لە داهاتوودا ڕەچاوی ئەوەش دەکەین خۆشحاڵین بە دڵتان بووە. تکایە بێ بەشمان مەکە لە ڕەخنە و پێشنیارەکانت.

    • @Dla_Gash
      @Dla_Gash 3 месяца назад +1

      @@KurdiHub سەرکەوتوبی

    • @KurdiHub
      @KurdiHub  3 месяца назад

      گەلێک سپاس ئێوەش هەروا

    • @hindhassan1212
      @hindhassan1212 3 месяца назад

      Sarkawtw bet babateke sarnj rakesh 👍

    • @KurdiHub
      @KurdiHub  3 месяца назад

      زۆر سپاس. دڵخۆشم کە بەدڵتان بووە. تکایه کاناڵەکەمان هە هاورێکانتان بناسێنن بۆ پشتگیری کردن له ئیمه کە بتوانین بەردەوام بین🙏🏻🫶🏻

  • @user-kg4wy9bt3t
    @user-kg4wy9bt3t 3 месяца назад +1

    Wow

    • @KurdiHub
      @KurdiHub  3 месяца назад

      سپاس کاک پێشەوا بژی

  • @The_believer26.8
    @The_believer26.8 3 месяца назад +1

    من خۆم کاری مۆنتاژم کردووە ئەزانم ئەم ڤیدیۆیانە کاتێکی زۆریان ئەوێ بۆ ئامادەکردن، دەستتان خۆشبێت سەرکەوتووبن❤💓

    • @KurdiHub
      @KurdiHub  3 месяца назад

      سپاس بۆ ئێوەی بەڕێز، بەڵێ ڕاستە ئامادەکردنی ڤیدیۆکان زۆر کارێکی دژوارە، دیارکردنی بابەت، نووسینی دەق، تۆمارکردنی دەنگ و ڕەنگ و هەوەها مۆنتاژ کردنیان و دانایان بە شێوەی ئوسوولی لە یووتووب زۆر کارێکی دژوار و کاتبەرە.
      سپاس بۆ پێزانیتان ئامانجی ئێمە تەنیا لەم کارە دەوڵەمەندکردنی یووتووبی کوردییە لە بابەتە زانستییەکان هیوادارین کۆمەڵگای کوردستان سوودی لێ ببینێت

  • @arazwzangana6676
    @arazwzangana6676 3 месяца назад +1

    Sarkawtu bit 🌺🌺🌺

    • @KurdiHub
      @KurdiHub  3 месяца назад +1

      سپاس گیانا 🌷🌷

  • @xatwn_shatw
    @xatwn_shatw 3 месяца назад +1

    Way rand gian dastt xosh bet

    • @KurdiHub
      @KurdiHub  3 месяца назад

      سپاس شەتاو خان بژی سپاس بۆ هاوبەشکردنی بابەتەکانمان

  • @shangarafiq8966
    @shangarafiq8966 3 месяца назад +1

    ❤❤❤❤❤

  • @DonyaMahmodi-dl6tc
    @DonyaMahmodi-dl6tc 3 месяца назад +1

    • @KurdiHub
      @KurdiHub  3 месяца назад

      سپاس 🌷🌷🌷

  • @ranjbapir4483
    @ranjbapir4483 Месяц назад +1

    لە نزیکەوە بیبینیت بەڕاستی شۆک ئەبیت..... بینینی مۆمیاکانیش ھەستێکی زۆر سەیری ھەیە

    • @KurdiHub
      @KurdiHub  Месяц назад

      زۆر سپاس بۆ هاوبەشکردنی ئەزموون و بۆچوونەکەتان

  • @sherwanibrahim2118
    @sherwanibrahim2118 Месяц назад +1

    Drust krdni zor asaya meshki xalk nayawe brwa bwabene ka har wak shewazi xasht drust krdn awansh krawa ba shewai qalb aw hamu nenenekayati ba brwai mn hich shtekika jga lawa natwane brwa pekraw bet.

    • @KurdiHub
      @KurdiHub  Месяц назад

      زۆر سپاس بۆ بۆچوونەکەتان هەموو هەوڵی ئێمە ئەوەیە زانست بە زمانێکی سادە شی بکەینەوە دیسان سپاس بۆ دڵگەریمتان

  • @hussainrostampoor829
    @hussainrostampoor829 2 месяца назад +1

    ❤❤

  • @pediy_mIrani
    @pediy_mIrani Месяц назад +1

    سلام ، ویدیو جالبی و قشنگی ساختید. لطفاً اگه امکانش هست زیر نویس فارسی و انگلیسی رو هم در ویدیو هاتون قرار بدین. اینکار هم باعث جذب مخاطب و هم آشنایی بیشتر مردم با کوردها و آشنایی بیشتر با زبان کوردی می شود. همچنین با این کار ویدیو ها رو بهتر متوجه می شوند. با سپاس از شما

    • @KurdiHub
      @KurdiHub  Месяц назад

      گەلێک سپاس بۆ سەرنجەکەتان

  • @xatwn_shatw
    @xatwn_shatw 3 месяца назад +1

    Ba jdi zor zor taibat bw barasti pet bl zor kat hazm krdwa kasek awa ba jwani u ba kurdi basy gardwn u am shta mezhuiana bkat dwbara dastt xosh bet

    • @KurdiHub
      @KurdiHub  3 месяца назад +1

      سپاس بۆ ئێوەی خۆشەویست، خۆشحاڵین کە بە دڵتان بووە هیوادارم لەگەڵ کەسانی دیکەش هاوبەشی بکەن هەتا ئەوانیش سوودی لێ ببینن. بابەتی دیکەشمان لەسەر هەرەمەکانی میسر دەبێت.

  • @zenaomar3755
    @zenaomar3755 3 месяца назад +1

    Babateki basud bu bardawam ba.👍 Dast xoshyt ledakam inshallah har Sarkawtu daby gulli mn 😘

    • @KurdiHub
      @KurdiHub  3 месяца назад

      سپاس خۆشحاڵم کە بە سوود بووە

  • @peshaaang
    @peshaaang 3 месяца назад

    بژین

    • @KurdiHub
      @KurdiHub  3 месяца назад

      زۆر سوپاس 🙏🏻💐

  • @tayarhaje5986
    @tayarhaje5986 9 дней назад

    هە رکە س لە وبارە وە
    قسە بکات
    زانیاری هە ڵە ی
    تێکە ڵ دە کات.
    دە کات