گۆڕی توت ئەنخ ئاموون؛ بەناوبانگترین فیرعەون | Tutankhamun

Поделиться
HTML-код
  • Опубликовано: 6 янв 2023
  • دۆڵی پادشاکان دەکەوێتە شاری ئەقسەر لە باشووری قاهیرەی پایتەختی میسر. 100 ساڵ لەمەوبەر گۆڕی توت ئەنخ ئاموون لەم شوێنە دۆزرایەوە کە سێ هەزار ساڵ بوو لەوێ شاردرابووەوە.
    توت ئەنخ ئاموون یەکێکە لە ئەندامانی بنەماڵەی فیرعەونەکانی میسر کە لەنێوان ساڵانی 1334پ.ز بۆ 1325 پ.ز فەرمانڕەوایەتیی کردووە.
    کوڕی ئەخناتوونە و بە بەناوبانگترین فیرعەون دادەنرێت. دوای مردنی لە دۆڵی پاشاکان بە خاکسپێردراوە.
    هاورد کارتەر، لێکۆڵەری بەریتانی، لە ساڵی 1922 گۆڕی توت ئەنخ ئاموونی دۆزییەوە. دواتر کارتەر و تیمەکەی گومانیان لە بوونی شوێنەوار لە دۆڵەکە کرد، بۆیە دەستیان بە هەڵکەندن کرد.
    لەنێو گردێکدا توونێلێکیان دۆزییەوە کە دەچێتە قووڵایی زەوی و بە دەیان تاشە بەرد داپۆشرابوو. ئەمەش ئەو هۆکارە بوو کە وایکردبوو بۆ ماوەی 3 هەزار ساڵ نەدۆزرێتەوە.
    لێکۆڵەرەکان بۆیان دەرکەوت، ساڵانە چەندین بومەلەرزە لەو شوێنە روویانداوە، تاشە بەرد لە بەرزاییەکانەوە کەوتوونەتە خوارەوە و گۆڕەکەیان داپۆشیوە. لەنێو گۆڕەکەی گەنجینەیەک دۆزرایەوە کە هاوشێوەی نییە. پێنج هەزار کەرەستە و پەیکەرێکی ئاڵتوونی تێدابوو. لەنێو گۆڕەکەش تەرمی توت ئەنخ ئاموون لەنێو تابووتێکی 90 کیلۆ ئاڵتوونیدا بە مۆمیاکراوی دۆزرایەوە.
  • РазвлеченияРазвлечения

Комментарии • 15

  • @arkanaxa
    @arkanaxa Год назад +2

    ده ست خوش

  • @Luna6a
    @Luna6a Месяц назад +3

    بەس توت ئەنخ ئامون کوڕی فیرعەون نییە زاوایەتی فیرعەون کوڕی نەبووە کچی هەبوو وە ژەهر خوارد کراوە وە فیرعەون خوایەکی تری دۆزیوەتۆ ناوی ئاتوون بوە ناوەکانی خۆ یان گۆڕی بە توت ئەنخ ئاتون ئەگەر ویستان زیاتر بزانن کتێبی سینۆهە بخوێننۆ❤

    • @Crazy_editor46.
      @Crazy_editor46. Месяц назад +1

      سڵاو دەمەوێت پرسیارێکت لێکەم❤❤

    • @Luna6a
      @Luna6a 20 дней назад +1

      @@Crazy_editor46. سڵاو لەتۆش فەرمو

    • @Crazy_editor46.
      @Crazy_editor46. 20 дней назад +1

      @@Luna6a وتم دەمەوێ هەنێک زانیاریم پێبدەی لەسەر سیونوهە

    • @Luna6a
      @Luna6a 20 дней назад +2

      @@Crazy_editor46. وەڵا سینۆهە کتێبێکی مێژوییە نوسەری بەناو بانگ «میکا ڤاڵتاری » نوسیوێتی سینۆهە بەڕەچەڵەک ئەگەڕێتۆ بۆسەر فیرعەونەکان بەس لای خێزانێکی هەژار گەورە بو ئینجا ئەتوانی لە یوتوب سێرچی بکەی خوێندنەوکەت بۆ ❤️ئەهێنێ

    • @Crazy_editor46.
      @Crazy_editor46. 19 дней назад +1

      @@Luna6a زۆر سپاس بۆ ئەزیەتەکەت🌹

  • @ren4s.0
    @ren4s.0 Год назад

    ڕۆحی شاد

    • @gullybahar162
      @gullybahar162 7 месяцев назад +1

      😂😂😂

    • @user-nf5hj8he8o
      @user-nf5hj8he8o 4 месяца назад

      ڕوحی شادی چی هههههه

    • @pageevery
      @pageevery 3 месяца назад

      تەواوی هەتیو

    • @MARYAMmuslim1400
      @MARYAMmuslim1400 2 месяца назад

      😂😂😂 شادە شادە خەمت نەبێ

    • @ErbiliPirmam
      @ErbiliPirmam Месяц назад

      Awe tamashay filmi youzarsifi krdbi dazani ama chia