نالی (زوڵفت بە قەدتدا کە پەرێشان و بڵاوە،ئەمڕۆ لە منی شیفتە ئاڵۆز و بە داوە)

Поделиться
HTML-код
  • Опубликовано: 8 сен 2024
  • زوڵفت بە قەدتدا کە پەرێشان و بڵاوە،
    ئەمڕۆ لە منی شیفتە ئاڵۆز و بە داوە
    ئەم عومرە عەزیزە کە لە بۆت نەقد و دراوە،
    سەد حەیف و درێغا کە موسوڵمانی نەماوە!
    عومرێکی درێژە بە خەیاڵی سەری زوڵفت
    سەودا و پەرێشانم و، سەودایەکی خاوە
    هەرچەندە کە ڕووتم، بەخودا مائیلی ڕووتم
    بێبەرگییە عیللەت کە هەتیو مەیلی هەتاوە...
    مانی نیەتی قووەتی تەسویری برۆی تۆ
    ئەم قەوسە بە دەستی موتەنەففیس نەکشاوە
    بۆ چی نەگریم، سەد کەڕەتم دڵ دەشکێنی!
    بۆ مەی نەڕژێ، شیشە لە سەد لاوە شکاوە!
    بێفائیدەیە مەنعی من ئێستاکە لە گریان
    بۆ عاشقی بێچارە زووەم ئاوە ڕژاوە!
    هەر جۆگە و جێگێکی کە وا سوور و سوێر بێ
    جێی جۆششی گریانی منە و خوێنە ڕژاوە
    سۆزی دڵمە باعیسی تاو و کوڵی گریان
    مەعلوومە کە ئاگر سەبەبی جۆششی ئاوە
    نالی وەکوو زوڵفت کە موتیعی بەری پێتە
    تێکی مەشکێنە، بە جەفا مەیخەرە لاوە

Комментарии • 17

  • @Mhamaharki01
    @Mhamaharki01 5 месяцев назад

    ده ست خوش زور زور جوانه😢

    • @dahamhussin
      @dahamhussin  5 месяцев назад

      سەرت خۆش گوڵبرا

  • @user-xp4fv3mg2h
    @user-xp4fv3mg2h 8 месяцев назад +4

    برا (مانى) واتاى جيه

    • @dahamhussin
      @dahamhussin  8 месяцев назад +1

      براکەم ( مانی ) وێنەکێشێکی ئێرانی بوو کە داوای پێغەمبەرایەتی دەکرد
      یانی برۆت ئەوەندە جوان و ڕازاوەیە کە نیگارکێشەکی وەکو مانیش ناتوانێ وێنەی بکێشێ

  • @paryaahmad8457
    @paryaahmad8457 6 месяцев назад +1

    زۆر جوانە دەستخۆش❤️

    • @dahamhussin
      @dahamhussin  6 месяцев назад +1

      زۆر سوپاس

    • @dulsozamin8564
      @dulsozamin8564 14 дней назад +1

      😊زۆر نایابە​@@dahamhussin

  • @emanaram2117
    @emanaram2117 3 года назад +1

    بژی بژی دەست خۆش👏👏

    • @dahamhussin
      @dahamhussin  3 года назад +1

      سەرت خۆش

    • @zuruxtductyi7688
      @zuruxtductyi7688 Год назад

      إن شاء الله ئاگاداری قسەکانت بە نەوەک ببێتە خەیبەت هاقت بەسەر خەڵکەوە نەبی لۆ هەموو شتێک

    • @zuruxtductyi7688
      @zuruxtductyi7688 Год назад

      @@dahamhussin إن شاء الله ئاگاداری قسەکانت بە نەوەک ببێتە خەیبەت هاقت بەسەر خەڵکەوە نەبی لۆ هەموو شتێک

  • @zuruxtductyi7688
    @zuruxtductyi7688 Год назад

    إن شاء الله ئاگاداری قسەکانت بە نەوەک ببێتە خەیبەت هاقت بەسەر خەڵکەوە نەبی لۆ هەموو شتێک

  • @alanalan8092
    @alanalan8092 Год назад +2

    حەزرەتی نالی‌ چی فەرمووە لەو دەشت و چەمەنە ..بەس باس نەکراوە ‌لەم دەردو خەمەنە ..

  • @KurdDama
    @KurdDama Год назад +1

    یەکێک تۆزی شیکردنەوە بکات بۆ ئەم شعرە

  • @sarakhezri6066
    @sarakhezri6066 2 года назад +1

    وڵامه که ی ڕوونه