Pencemor- (4) پەنجەمۆر- سیامەند بەننا .. کورد و ئیسرائیل

Поделиться
HTML-код
  • Опубликовано: 5 окт 2024
  • سیامەند بەننا لە ساڵی 1945 لە شاری کۆیە لەدایکبووە، بنەماڵەکەیان یەکێک بوون لە بنەماڵە ناودارەکانی شاری کۆیە، سەمەد بەننای باوکی لەسەرەتای دامەزراندنی حیزبی شیوعی عێراقەوە کاری سیاسی کردووە، پاشان لە دامەزرانی حیزبی شۆڕش و پارتی دیموکراتی کورد لە ساڵی 1946 رۆڵی هەبووە. بەهۆی نەفیکردنی سەمەد بەننا و زیندانیکردنی، منداڵەکانیشی ناچار دەبن بگوازنەوە بۆ بەغدا.
    سیامەند بەننا لە بەغدا چووەتە قوتابخانە و پاشان پەیوەندیی بە پارتییەوە دەکات و لەسەرەتای شەستەکاندا دەچێتە لەندەن بۆ خوێندن و دەبێتە ئەندامێکی چالاکی کۆمەڵەی خوێندکارانی کورد، چەندینجار سەردانی کوردستان دەکاتەوە و دەبێتە پێشمەرگە. لەدوای ساڵی 1975 جارێکی دیکە پەیوەندیی بە قیادەی موەقەتەوە دەکات و بەرپرسیارێتی جۆراوجۆر وەردەگرێت.
    لە دوای راپەڕین و رووخانی رژێمی عێراق دەبێتە باڵیۆزی عێراق لە هۆڵەندا. دوای چەند ساڵێک خانەنشین دەکرێت، ئێستا لە لەندەن دەژی و بەردەوام پەیوەندیی بە سەرکردایەتیی پارتییەوە هەیە.
    لە بەشی چوارەمی بەرنامەکەیدا لە پەنجەمۆر باسی ئەم بابەتە مێژوویانە دەکات:
    پەیوەندی کورد و ئیسرائیل
    سەردانی مەلا مستەفا بارزانی بۆ ئیسرائیل
    پەنجەمۆر هەموو شەوانی پێنجشەممە، کاژێر 22:00 بەکاتی هەولێر
  • РазвлеченияРазвлечения

Комментарии • 24