هێرش دەکا 🔴 تورکیا کاتی هێرش کردنە سەر کوردستانی دیاری کرد

Поделиться
HTML-код
  • Опубликовано: 14 фев 2024
  • سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ یەکەمجار و بە ئاشکرا رایگەیاند هاوینی ئەم ساڵ سەنگەرەکانیان لە ناوچەی 'ئۆپەراسیۆنی چنگ' (هەرێمی کوردستان) تووند دەکەن و "رێکاری باشتر" لە دژی پەکەکە دەگرنە بەر.
    ڕۆژی دووشەممە کۆبوونەوەکەی کابینەی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا بە سەرکردایەتیی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا بەڕێوەچوو.، بەگوێرەی میدیای تورکیا، لەو کۆبوونەوەیەدا وەزیری بەرگریی تورکیا پلانی وڵاتەکەی بۆ فراوانکردنی هێرشەکانی لە هەرێمی کوردستان خستووەتە ڕو و پەسەندکراوە، ئەردۆغان دوای کۆبوونەوەکە لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا باسی لە ئۆپەراسیۆنەکانی وڵاتەکەی لە هەرێمی کوردستان کرد.
    ئەردۆغان وتی: "هاوینی ئەم ساڵ لە ناوچەی 'ئۆپەراسیۆنی چنگ' بەشێکی گرنگی سەنگەرەکانمان قایمتر دەکەین، بەوجۆرەش توانای ئەوەمان دەبێت، زۆر باشتر رێکار بگرینەبەر. رۆژانی 22 و 23ـی کانوونی یەکەمی 2023 گەریلا و سەربازانی سوپای تورکیا لە ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان رووبەڕووی یەك بوونەوە. ئەوکات حکومەتی تورکیا لە 24 کاتژمێردا کوژرانی 12 سەرباز و برینداربوونی 13ـی دیکەی راگەیاند، بەڵام پەکەکە باسی لە کوژرانی 36 سەربازی تورکیا دەکرد، ئەمە رەخنەی بەشێک لە پارتەکانی ئۆپۆزیسیۆنی بەدواداهات. پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) داوایکرد لیکۆڵینەوە لە سەنگەر و شوینی مانەوەی سەربازانیان لە هەرێمی کوردستان بکرێت، جەختیشیان کردەوە کە ئەمە یەکەمجار نییە سەربازانی تورکیا لەلایەن پەکەکە دەکرێنە ئامانج.
    لەسەرەتای ئەمساڵەوە سوپای تورکیا کارگەیەکی هاڕین و کەستاڕەی لە پشتی گوندی کێستە لە ناحیەی کانی ماسێ لە دەڤەری بەرواری باڵا لە قەزای ئامێدی دروستکردووە. ڕۆژانە لە ڕێگەی چەندین شۆفڵ و حەفارەوە دامێنی زناری کێستە و مەلا ردێ و کەفرە سۆر هەڵدەکۆڵدرێت و بەرد و تاوێر و مەڕمەڕەکانی ئەو چیایانەی کوردستان لە ڕێگەی ئەو کارگەی هاڕین و کەستاڕەوە ورد و خاش دەکرێن و بۆ دروستکردنی تۆڕێکی نوێی ڕێگەی سەربازی لە ناحیەی کانی ماسێ لەلایەن تورکیاوە بەکاردەهێندرێن.
    ڕێگاکە نۆ کیلۆمەتر لە قوڵایی خاکی هەرێمی کوردستاندایە و سەرجەم بنکە و بارەگا سەربازییەکانی تورکیا لە ناحیەی کانی ماسێ بەیەکەوە دەبەستێتەوە.
    بەگوێرەی میدیاکان، تورکیا خواستی خۆی خستووەتە بەردەست عێراق کە لە هێرشە نوێیەکان بۆسەر پەکەکە هاوکاریان بن، بەڵام تا ئێستا عێراق وەڵامی ئەرێنی تورکیای نەداوەتەوە، لەبەرامبەردا بەرپرسانی تورکیا وتویانە، بەبێ عێراقیش ئەو ئۆپەراسیۆنە هەر دەکەن.
    --
    ڕۆژنامەی "نەزاڤیسیمایا گازێتا"ی ڕوسیی بابەتێکی سەبارەت بەهەوڵەکانی تورکیا بۆ نزیکبونەوە لەئەمریکاو کارکردنی بۆ دوبارە گێڕانەوەی بۆناو بەرنامەی دروستکردنی فڕۆکەی جەنگیی F-35 باسکردوەو دەڵێت؛ ڕێککەوتنی فرۆشتنی فڕۆکەی جەنگی F-16 بەتورکیا، ئاسۆی هاریکاریی نێوان ئەو وڵاتەو ئەمریکای فراوانترکردوە.
    لەبابەتەکەی ڕۆژنامە ڕوسییەکەدا هاتوە، بڕیاری ئەمدواییەی دەسەڵاتدارانی ئەمریکا بۆ یارمەتیدانی تورکیا بۆ نوێکردنەوەی فڕۆکەکانی ئێف 16، بوەتە هۆی چڕبونەوەی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات‌و بڕیارە لەبەهاردا لانیکەم دوو وه‌فدى ئەمریکی سەردانی ئەنكەرە بکەن بۆ کارکردن لەسەر ئەو پرسانەی پەیوەستن بەبەرزکردنەوەی هاوکارییەکان لەبوارەکانی وزەو بازرگانییدا.
    ئەوەش هاتوە، ماوەیەکە تورکیا خواستی خۆی بۆ فڕۆکەی جەنگی نەوەی پێنجەمی ئێف-35 نیشانداوە کە ئەنكەرە بەهۆی ئەو سزایانەی لەلایەن ئەمریکاوە بەسەریدا سەپێنراوە بەهۆی کڕینی سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی ئێس-400ی ڕوسییەوە، لەبەرنامەی پەرەپێدانی ئەو فڕۆکەیە دورخراوەتەوە.هەر لەو په‌یوەندییەدا ڕۆژهەڵاتناس ڕوسلان سلێمانۆڤ بە“نەزاڤیسیمایا گەزێتا”ی وتوە، "پێموایە چارەسەرکردنی کێشەی ئێف-35 پێویستی بەسازشی نوێ دەبێت لەلایەن تورکیاوە، بۆ نمونە، ڕەنگە داوا لەئەنكەرە بکرێت کە سیستەمە بەرگرییە ئاسمانییەکانی 400 بوەستێنێت، واتە واز لەبەکارهێنانیان بهێنێت، هەرچەندە لەڕاستیدا دوای وەرگرتنی ئەو موشەکە ڕوسیانە لەساڵی 2020، تورکیا بەهیچ شێوەیەک بەکاری نەهێناون، بەسادەیی لەکۆگاکاندا هەڵدەگیرێن، ئەنكەرەش نایانگێڕێتەوە بۆ ڕوسیا، بەوپێیەی دەسەڵاتدارانی تورکیا چەندجارێک باسی ئەم بابەتەیان کردوە، بەگشتی ئەردۆغان دڵخۆشە بەو دۆخەی ئێستا کە ڕێگە بەڕاگرتنی هاوسەنگی لەنێوان ڕوسیاو ناتۆ دەدات".
    ---
    Join this channel to get access to perks:
    ئەگەر دەتەوێت هاوکاریمان بکەیت کلیک لەم لینکە بکە .. سوپاس 👍
    / @kurdplusc
    ----
    Follow Kurd Plus on : t.me/Kurdplusc
    ----
    "Kurd Plus brings you daily blogs categorized as 'people' and 'blogs,' as well as the latest business, finance, and breaking news videos from around the world."
    🔴"Please note: The contents (graphic and audio) of KURD PLUS are licensed from Storyblocks."
    ---------------------------------------------------------------------
    Background Music From RUclips Audio Library :
    ☀The Awakening - Patrick Patrikios
    Background Music Licensed from storyblocks :
    ☀shocking-news-SBA-346407984
    ☀dark-tense-trailer-SBA-346652545
    ☀analytical-news-SBA-347447954

Комментарии • 23

  • @KURDPLUSC
    @KURDPLUSC  4 месяца назад +2

    t.me/Kurdplusc
    هاوڕێمان بە لە تێلەگرام تا زیاتر ببینی 🌍

  • @havalkurdi8480
    @havalkurdi8480 4 месяца назад +5

    به ڕای من ئەم جارەیان کۆششی ئۆردۆغان بۆ ئەو مەبەسەتە وەکو ئەوەی پەندی پێشینانی کوردی ئەڵێت "کە بزن ئەجەلی هات نانی شوان ئەخوات "، وايه. ئۆردۆغان لە هەموو ڕوویەکی سیاسیو سەربازی دۆڕاوە، تەنا و تەنها بە کوردی دوشمن بەیەکتر ئازایە ، هەموو خەسارەتەکانی بە بەسەرکەوتن بە سەر کورد داپۆش ئەکات.

    • @Mbw749
      @Mbw749 4 месяца назад

      Haval بي ئه قل هه مان قسه ي جلال طاله بانيت كرده وه ١٩٩٦ كه گؤتي بزن ئه جه لي بيت ناني شوان ده خوات به لام له دوايدا يه كيتييه كه من ده يناسم گؤتي بزنه قؤجي له هيني مام جلال راكرد

  • @user-kl4cx3ru4d
    @user-kl4cx3ru4d 4 месяца назад

    روحمک یارب

  • @rekawtahmad7331
    @rekawtahmad7331 4 месяца назад +1

    ناتوانێت ئه رده فشه

  • @user-yq2jj6ix4t
    @user-yq2jj6ix4t 4 месяца назад +1

    ✌️💛💚♥️✌️

  • @samanmahmod8262
    @samanmahmod8262 4 месяца назад +4

    ئەم گەوادە خوێرییە جاشەکان گەورەیان کرد وپارەی تاڵانی نەوتیان بۆ بردو لە کوردیان هار کرد ئەگینا ئەوە نیە ئەبوایە سواڵی بکردایە عیراق وکوردوستان بازرگانیان لەگەڵ بکردایە،چونکە سەدام نێر بوو ئەپاڕانەوە سواڵیان لە عێراق ئەکرد .

  • @2i1smchiaiychiaiy19
    @2i1smchiaiychiaiy19 4 месяца назад +1

    ئەردوغان بە خەونی لەناو بردنی پەکەکەوە گیانی لە دەست دەدات.

  • @salarzangana2508
    @salarzangana2508 4 месяца назад

    Jashakani turk zorn la bashor. Tanha kurd arbeta zahia

  • @karzankarem3198
    @karzankarem3198 4 месяца назад +5

    سه ركرده ی واخیوێڕیم نە بینیوە لە ژیانما ....خە ڵکیشی هه ڵخە ڵە تانوە بە ناوی ئیسلام ....به ڵام ئە و ئیسلام نیە تە نها ‌ ... قە ومچییە کی .... بائسی ترسنۆک لە باوە شی ناتودایە .....

  • @azizsalimazizsalim3380
    @azizsalimazizsalim3380 4 месяца назад

    سوباس بؤ سه روك ئوردوكان ❤ ئه بى تيرور و تيروريستم له ناو بده ى ❤ ‏‪2:21‬‏

  • @user-zv8rc8xv4h
    @user-zv8rc8xv4h 4 месяца назад +3

    Kerdogan 😂 کەردۆغان

  • @rebwarfatih6836
    @rebwarfatih6836 4 месяца назад +1

    هیییییچ کەس دۆستمان نیە ، لەوە دڵنیابن .

    • @KURDISHMAN-mj6ps
      @KURDISHMAN-mj6ps 4 месяца назад +1

      عاره ب به نديكي هه يه ئليت ( الاقارب عقارب والغريب ذيب) واته ( خزم دوپشكن و بيگانه گورگن )

    • @karzankarem3198
      @karzankarem3198 3 месяца назад

      ​@@KURDISHMAN-mj6ps جوانترین قسه بوو .....الاقارب عقارب ....به لام ئیمه خوشمان له ناو خوماندا به یه كترییه وه ئه ین .....

  • @goodfeel337
    @goodfeel337 4 месяца назад +1

    كه ردوغان بشت به جاشه كانى مه سعودى خائين ئه به ستى بو شه ركردن له كه ل كه ريلا

  • @R5H3L
    @R5H3L 4 месяца назад

    تری کرد

  • @KawaGoogle
    @KawaGoogle 4 месяца назад

    ناتوانێ هجوم بکات عێراق و ٲمریکا ناهێڵن چی تر خاکی عێراق بەکار بێنێ.. و ناتوانێت مقراتی تر دروست بکات؟؟؟وە تورکیا کێشەی ٲبوری داروخاوە؟؟

  • @sherzadxald908
    @sherzadxald908 4 месяца назад

    دى به لكي حه تا خافينىتوبدريي خيري

  • @user-br4xh8nf1s
    @user-br4xh8nf1s 4 месяца назад

    ده به سه ئه ي هاوار جاريك هه واليك بلاو كه نه وه خوش بيت لاي ئيوه به س هه والي شه ر بلاو ده كه نه وه كوره ده واز له ئه ردؤغان بينن جيه ئه وه نده باسي ده كه ن واز له شه ر بينن خه لك ميشكي تيك جوو والله كوناحتان ئه كاتئ

  • @welatbaran5895
    @welatbaran5895 4 месяца назад

    ✌️💚✌️❤️✌️💛