BelgeFilm-koma Muzîkê ya Mewlewî | بەڵگەفیلم- تیپی مۆسیقای مەولەوی
HTML-код
- Опубликовано: 17 окт 2024
- تیپی مۆسیقای مەولەوی تیپێکی دیار و خاوەن مێژوو و کاری جوانن، بۆ یەکەمجار لە ساڵی 1955لە سلێمانی لەسەر دەستی چەند هونەرمەندێک دامەزراوە.
پاش چەند ساڵێک لە کار کردن دەوەستن و بۆ جاری دووم و بە هەمان ناو ساڵی 1978 دامەزراوەتەوە، تاوەکو ئێستا بەردەوامن لە کارکردن، لە مێژووی ئەم تیپەدا چەندین گۆرانی و سروودی نیشتمانی بەرهەمهاتووە، لەسەردەم و شۆڕشە جیاوازەکاندا رۆڵ و کاریگەریی بەرچاویان هەبوو بەشێکی زۆری بەرهەمەکانیان لەسەردەمی رژێمی بەعسیدا بە نهێنی و لەژێرزەمیندا تۆمارکردووە.
تیپەکە لە مێژووی میوزیک و گۆرانی کوردیدا ناوێکی دیار و پڕ بەرهەمن. لەم بەڵگەفیلمەی تۆڕی میدیایی رووداودا زانیاری زیاتر ببینن.
وێنەگرتن و دەرهێنانی: حەیدەر عومەر
مۆنتاژ: سارۆیان بەیان
رووناکی: دیدۆ خۆزگە
بەرهەمی ساڵی 2023