فەلسەفەی ڕۆژوو / ئەم محازەڕە بۆ پێگەیشتوەکانە نەك هەمووان !

Поделиться
HTML-код
  • Опубликовано: 11 дек 2024

Комментарии • 250

  • @asmahasanh657
    @asmahasanh657 Час назад

    اللە سەلامەتت کا مامۆستای بەرزو بەڕێز ئەوەی تۆ ئەیگەیەنی زۆر جیاوازە تێکشکێنەری نەریتەکانە 👏
    مامۆستا لەسەر سەلاوات پرسیارم هەیە اللە لەسورەتی الأحزاب 56 ئەڵێ اللەو مەلائیکەت کان سلاوات ئەدەن لەسەر پێخەمبەر ئوەش ئەوانەی ئیمانتان هێناوە سڵاوات لێبەن

  • @Hemn_Ahmad
    @Hemn_Ahmad 9 месяцев назад +1

    پایەداربیت مامۆستای ئازیز و بەڕێز دەست خۆش

    • @faraidwnhirane
      @faraidwnhirane  9 месяцев назад +1

      فرەمەمنونم خاوەنشکۆی بەڕێز
      دونیایەک حورمەت

  • @samanabdulrahman3723
    @samanabdulrahman3723 Год назад +13

    نازانم دڵی مرۆڤ چیە چۆن زەب زەبە دەنێرێت و وەری دەگرێت دوێنی شەو بە دیار محازەزەیەكت دانیشتبوم ویستم داوای محازەزەیەكت لێ بكەم لەسەر فەلسەفەی ڕۆژوو گرتن و دواتر پەشیمان بومەوە گوتم بە ئازیەتی نەدەم بە بە داواكاریەكەم بەرنامەی كەناڵەكەی نەشێوێنم سوپاس كە لە بێدەنگی م گەیشتی و پەیامە ڕوحیەكەم پێت گەیشت هیوام خۆشبەختیتە ئوستاز ی گوڵ هەر بمێنێ بۆ لەرزاندی عەقڵیەتی چەقیوی و ئەو گەلەی ئێمە هیوادارم لە محازەزەیەك ئەگەر كرا چیەتی نوێژ یش شیبكەیتەوە دوبارە سوپاس بۆ هەبونت تۆ شانازی گەلێكیت دڵخۆشین بە بونت ....

    • @samanabdulrahman3723
      @samanabdulrahman3723 Год назад +1

      @@useffrance519 مامۆستا ناصری سوبحانی لە پێناسەی ئیماندا دەڵێت ئیماندار ئەو كەسەیە كە بۆ دەوروبەری بژیت نەك كەسێكی خۆپەرست و هەموو شتێكی بۆ خۆی بوێت ” من خۆم ئیماندار م بەو پێناسەیەی مامۆستا و لە ڕوانگەی تۆش ڕەنگە دەرچوی ئاین بم””
      بە نیسبەت مامۆستا فەرەیدون یش ئەو پیاوێكی لە خۆبردوو و خۆنەویستە بە بێ بەرامبەر كار دەكات و كات دەبەخسشێت بۆ پێگەیاندن و تێگەیاندنی تاكی كورد ە كە تەلقین دراون لەلایەن كۆمەڵێك بازرگانی ئاین و سیاسی و تاریك بیر ەوە كاك فەرەیدون كار دەكات بۆ هۆشیار كردنەوەیان ... كاك فەرەیدون بۆمن لە برایەك گەورە ترە و لە مامێك ئازیزترە ڕێپیشاندەری ژیانم بوو دوای ناسینی ئەو ئەو كۆمەڵێك ڕەنگی ترم بینی كە لەپێشتر نەمبینبوو ....!
      وەك برایەك نەسیحەتێكت دەكەم لەسەرەتای ئەو محازەڕەیە گوتی ئەو محازەڕەیە بۆ ئەو كەسانەیە كە تێگەیشتون و پێگەیشتون وابزانم تۆ بە هەڵە هاتویت ئێرە شوێنی تۆ نیە لەگەل حورمەتم تا لەوانی تر دەرنەچیت و نەبیتەوە بە خۆت و خاوەن بیركردنەوە ی خۆت ..

    • @faraidwnhirane
      @faraidwnhirane  Год назад

      کاک سامان گیان
      تاجی سەرن پایەدار

    • @faraidwnhirane
      @faraidwnhirane  Год назад +6

      ​@@useffrance519
      خاوەنشکۆ
      بەڕێزتان ڕاستتان فەرمووە کە حەزی ڕیپلەی کردنم نیە لای هیج کەسێکەوە ، بەڵام شتێک لەڕوانینەکانی بەڕێزتان سەرنجی ڕاکێشام ئەویش‌ توانجدانە لەم بەڕێزانە کە گوێیان نەگرتوەو بەسوودبەخشی دەزانن تا ئێرە ئاساییە ، بەڵام ئەوەی نائاساییە دەربڕینی
      (هههههه زۆر پێکەنیناویە ) بەڵام بیرتان نەبوو کە دیدەکانی بەڕێزیشتان لەکۆمێنتی پێشووتر کە گوتوتانە 20 خولەک گوێم گرتوە و هیچ تێنەگەیشتم ، هەر دەکەوێتەوە ژێر‌ حوکمی ( هههههه زۆر پێکەنیناویە ) کەی خۆتان بەکۆمێنتی ئەوانیتر لەکاتێکدا محازەڕەکە نزیک بە52 خولەکە و بەڕێزیشت حوکمی پێش وەختەت لەسەرداوە .
      مەگەر جیاوازیەکە چیە لەم دوو دەربڕینەدا کە یەکیان زۆر پێکەنیناویە کەچی خۆشت هەر هەمان کارت کردۆتەوە .
      ڕێز و دونیایەک گوڵ

    • @گروپیهزرین
      @گروپیهزرین Год назад

      @@faraidwnhirane 😍😍

    • @faraidwnhirane
      @faraidwnhirane  Год назад +7

      @@useffrance519
      ئەزیزم
      سوپاس بۆ ووشەکانت کە بەکورتە وەڵامێک ماسکە جوان پۆشیەکەتم پێ فڕێدایت ، گاڵتەکانتان بۆمن نوێ نیە چونکە کاتێک ڕێگایەکی درێژ دەگریتەبەر بێگومان زۆر شتت دێتەبەردەم و دەنگی ئەم و ئەویش دەبیستیت ، سەبارەت بە گلەییەکەشتان بۆ دەربڕینی خاوەنشکۆ ڕاستتان ووتوە دەزانی بۆ ؟
      چونکە لەبنەڕەتا لای من هەموو مرۆڤێک خاوەنی شکۆیە بۆیە دەربڕینی خاوەنشکۆ بۆ مرۆڤەکان گونجاوە بۆ بوونەوەری تر گوێچکە بادان و بەئیهانە زانینی لێ دەکەوێتەوە .

  • @music._.20009
    @music._.20009 Год назад +1

    دەستەکانت خۆشبێت مامۆستا گیان، هیوادارم ڕۆژێک باسی چاو و سحر و ئەم بابەتانە بکەیت کە چۆنە,لەش ساغبێت❤

  • @muhammadtariq-uw2bx
    @muhammadtariq-uw2bx Год назад +1

    مامۆستای ئازیزمان سوپاس بۆ ڕونکردنەوەی دڵەکانمان ❤️

    • @faraidwnhirane
      @faraidwnhirane  Год назад +1

      لوتفتان نواند سوپاس کەهەن خاوەنشکۆ

  • @گروپیهزرین
    @گروپیهزرین Год назад +3

    مامۆستا بەقەولی خۆی نەشتێکی باشی وتوە نەشتێکی خراب بەڵکو تەنها باسی شتێکی کردووە کە ئێمەی بردووتە قوڵایی بابەتێک کە تائێستا پێی ئاشنانەبووین ، ئێستاش ئێمە ئازادین کە لەم دەرچەیە زیاتر قولبینەوە یاخود دێینەوە سەرەوەو وەکو پێشتر بەردەوام ئەبین.
    بارحاڵ مامۆستای گوڵ پایەداربی

    • @faraidwnhirane
      @faraidwnhirane  Год назад +3

      خاوەنشکۆ
      تێکدانی مەعبەدی کەلەسەر ئاسان نیە و بێ تیرو توانج و پەرچەکردار نابێت ، ئیتر ئەمە ڕێگاکەی منە بۆیە چاوەڕوانیم لەچڵەنێرگز و چەپکە گوڵ نیە بەقەد ئەوەی بەردباران و تەشهیر‌و تەکفیر‌و تەخوینکردن و هتد نەبێت .
      بوونتان دڵخۆشم دەکات و وزەپێدەری ڕوحە

    • @kamosam2885
      @kamosam2885 Год назад

      @@faraidwnhirane 💐💐💐👍👍👍💥💥💥

  • @prshangkamaran9016
    @prshangkamaran9016 Год назад +4

    کە واتا فەلسەفەی نوێژیش هەر ئەوەیە: ڕۆژانە چەند ساتێک لە "منە" ساختەکەوە دوورکەوینەوە و بگەڕێینەوە بۆ ئەسڵ.
    دونیایەک سوپاس، مامۆستا و ڕۆشنکەرەوەی ڕۆحمان.

    • @faraidwnhirane
      @faraidwnhirane  Год назад +7

      پایەبڵند
      نوێژ چەندجاری نیە بەڵکو پێویستی ڕوحیە ، وەک چۆن لەکاتی تێنوێتی ئاو دەخۆینەوە نوێژیش تێنوێتی ڕوح دەشکێنێ و وزەی بەردەوامی چاکبوونی پێدەدات ، هەروەها عڕوجە و وەلحاڵ ئەم پڕۆسەیە ئاڵۆزە و چەشتنی دەوێت بۆ تێگەیشتن لەمانەی کە من سەبارەت بەپڕۆسەی نوێژ لەهەموو شەریعەتەکاندا دەیزانم .
      ڕێزی زۆر

    • @starahmad991
      @starahmad991 9 месяцев назад

      ​@@faraidwnhirane❤❤❤

  • @kurdishmuslim8569
    @kurdishmuslim8569 Год назад +3

    جوان بوو مامۆستا ، جیاواز لە قسەی مامۆستا بەڕێزەکان ، کە هەمیشە جەخت لە یەک شتی نەگۆراو دەکەن وەک ڕێژەی ٣.١٤
    ئەمڕۆ ڕۆژێکی باراناویە لە هەولێر بەتەمام بچم بۆ مزگەوت دەمەوێ بزانم مامۆستا چی دەڵێ ،
    هەرچەندە وتاری هەینیم ئەمڕۆ گوێ لێ بوو لە لایەن بەڕێزتانەوە
    دڵێکی پڕ خۆشەویستی❤
    ❤️✨

    • @faraidwnhirane
      @faraidwnhirane  Год назад +2

      لوتفتان نواند سوپاس کەهەن خاوەنشکۆ

  • @renas.renas333
    @renas.renas333 Год назад

    دەستەکانت خۆش مامۆستای پایەدار چەندە بەختەوەرم تۆ دەناسم و زۆر دڵ خۆشم کەسانی بە ئاگا لێرە دەبینم و بە ئەرک نەبێت چیەتی نوێژمان بۆ روون بکەیەوە بێگومان گەر کاتت هەبوو زور خۆشحاڵ دەبین 🌹

    • @faraidwnhirane
      @faraidwnhirane  Год назад +1

      خۆشەویست
      لەدەرفەتێک تیشکی دەخەمەسەر

  • @harmantariq
    @harmantariq Год назад +2

    بەداخەوە ئێستا ئەوانەی کافرن بە فەلسەفە ناتوانن لە تۆ حاڵی بن ، هەر بمێنی ئوستاز❤

    • @faraidwnhirane
      @faraidwnhirane  Год назад

      خۆشەویست
      هەرگیز لەخەیاڵی تێگەیاندنی زۆرینە مەبە ، بوونی هەر زۆرینەیەک لەسەر پرسێک ڕاستەوخۆ فاسدی پرسەکەیە .
      ئەمە سروشتی تەواوی کۆمەڵگاکانی جۆری ساپیانس ە

  • @zardasht1972
    @zardasht1972 Год назад +1

    لایەنی بکەرەوە
    ڕۆژووی ئیسلامی لە ڕەمەزاندا

    ڕۆژووی ئیسلامی
    ChatGPT
    ڕۆژووی ئیسلامی کە بە زمانی عەرەبی بە "سەوم" ناسراوە، یەکێکە لە پێنج پایەی ئیسلام و بۆ موسڵمانان بایەخێکی زۆری هەیە. لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا بەڕێوە دەچێت کە مانگی نۆیەمی ساڵنامەی مانگی ئیسلامییە. ڕەمەزان کاتێکی تایبەتە بۆ موسڵمانان بەو پێیەی یادی دابەزینی قورئان بۆ پێغەمبەر محمد (صلی الله علیه وسلم) لەلایەن فریشتە جبریلەوە دەکرێتەوە.
    لە مانگی ڕەمەزاندا، موسڵمانانی پێگەیشتوو، بە هەندێک لێخۆشبوون (بۆ نموونە، گەشتیاران، ژنانی دووگیان یان شیردەر، کەسانی بەساڵاچوو، و ئەوانەی کە بارودۆخی تەندروستییان هەیە)، پێویستە لە بەیانییەوە تا خۆرئاوابوون بەڕۆژوو بن. ڕۆژووەکە بریتییە لە خۆبەدوورگرتن لەمانەی خوارەوە: ١.
    خواردن و خواردنەوە: پێویستە موسڵمانان لە خواردنەوەی هەر جۆرە خواردن و خواردنەوەیەک بە ئاویشەوە لە کاتی ڕۆژوودا خۆیان بەدوور بگرن.
    جگەرەکێشان: جگەرەکێشان و بەکارهێنانی بەرهەمەکانی تووتنیش قەدەغەیە لە کاتی ڕۆژووگرتندا.
    پەیوەندی سێکسی: پێویستە هاوسەرە هاوسەرییەکان لە کاتی ڕۆژووگرتندا خۆیان لە چالاکییە سێکسییەکان بەدوور بگرن.
    ڕەفتاری نەرێنی: ڕۆژوو تەنها خۆبەدوورگرتن نییە لە پێداویستییە جەستەییەکان بەڵکو کۆنتڕۆڵکردنی ڕەفتار و کردارەکانی مرۆڤە. موسڵمانان هاندەدرێن خۆیان لە ڕەفتارە نەرێنییەکانی وەک درۆکردن و قسەکردن و بەشداریکردن لە دەمەقاڵەدا بەدوور بگرن.
    ڕۆژووگرتن لە ڕەمەزاندا سوودی ڕۆحی و کۆمەڵایەتی و دەروونی هەیە. بە عیبادەت و پەرۆشی بۆ خوا (خودا) دادەنرێت، هەروەها یارمەتی موسڵمانان دەدات بۆ پەرەپێدانی خۆدیسیپلین و هاوسۆزی بۆ کەم بەختەوەران و هەستی کۆمەڵایەتی بەهێزتر. موسڵمانان لە ڕێگەی ڕۆژووەوە تووشی برسێتی و تینوێتی دەبن، ئەمەش ئەو نیعمەتانەیان بیردەخاتەوە کە زۆرجار بە شتێکی ئاسایی دەزانن و هانیان دەدات زیاتر بەزەییدار بن بەرامبەر بەو کەسانەی کە پێویستیان پێیەتی.
    ڕۆژووی ڕۆژانە لە کاتی خۆرئاوابووندا بە ژەمێک کە پێی دەوترێت "ئیفتار" دەشکێنرێت. موسڵمانان زۆرجار ئیفتار بە خورما و ئاو دەست پێدەکەن، ئەمەش پەیڕەوی لە نەریتی پێغەمبەر محمد (صلى الله عليه وسلم) دەکات. ژەمی ئیفتار بە شێوەیەکی گشتی لە خواردنی جۆراوجۆر پێکدێت و لەگەڵ خێزان و هاوڕێیاندا هاوبەشە. پێش دەستپێکردنی ڕۆژووی ڕۆژی دواتر، موسڵمانان ژەمێکی پێش بەیانی پێشکەش دەکەن بە ناوی "سوهور" بۆ ئەوەی بە درێژایی ڕۆژ بەردەوام بن.
    لە کۆتایی مانگی ڕەمەزاندا موسڵمانان جەژنی ڕەمەزان دەگێڕن، کە جەژنێکی جەژنانە و کۆتایی بەڕۆژووبوونە. کاتی خۆشی و سوپاسگوزاری و خێرخوازییە. لەم ڕۆژەدا موسڵمانان بەشداری نوێژی تایبەت دەکەن و زەکاتی فیتر (جۆرێک لە خێرخوازی) دەدەن، لەگەڵ خێزان و کۆمەڵگاکەیان بەشداری ئاهەنگگێڕان دەکەن.
    ڕۆژووگرتنی ئیسلامی لە مانگی ڕەمەزاندا پراکتیزەیەکی بەرچاو و قووڵی ڕۆحییە کە پەیوەندی نێوان موسڵمانان و ئیمانەکەیان بەهێز دەکات، خۆ باشترکردن پەروەردە دەکات و هەستکردن بە یەکگرتوویی لە نێوان کۆمەڵگەی موسڵمانانی جیهانیدا پەروەردە دەکات.
    پێشبینی توێژینەوەی بێبەرامبەر. لەوانەیە ChatGPT زانیاری نادروست دەربارەی کەسەکان، شوێنەکان، یان ڕاستییەکان بەرهەم بهێنێت. ChatGPT وەشانی ٢٠ی تەمموز

  • @sawenabubakr3816
    @sawenabubakr3816 Год назад +8

    چاوەڕێی ڤیدیۆکی لەو جۆرە بووم ❤️پایەداربیت مامۆستای ئازیز و بەڕێز دەست خۆش زۆر چێژ بەخش بوو

    • @Ranja888
      @Ranja888 Год назад

      hech tegashty wala mn tenagam lam pyawa 😁

    • @sawenabubakr3816
      @sawenabubakr3816 Год назад +1

      @@Ranja888 kawata dwjar gwe gra 😍 shikaraway naxi mna

    • @Ranja888
      @Ranja888 Год назад

      @@sawenabubakr3816 mn hazm la babati zanstia zyatr mn hazn la den nya

  • @omarhsen8748
    @omarhsen8748 Год назад +4

    دەست و دەمت خۆشبێ ئوستاز گیان
    تاکو کامڵ نەبوبوم لەگەڵ براکانم پێش بڕکێم ئەکرد چۆن بتوانم سی پڕی مانگەکە بەڕۆژووبم
    بەڵام ووردە وردە تەمەنم بەڕێ کرد زیاتر شتم بینی تێگەیشتم ئەو هەموو زوڵم و زۆریەیی ئەیبینم لەم جیهانە لەکاتێک دا خوا ئاگای لێ یە چاوی لێ یە لە ئەنفال کردنەوە لەمردنی خەڵقی هەژاری ئەفریقاوە زۆرزۆری تر
    کەچی اڵڵە ئەڵێ ئەبێ خۆتان خۆتان چاک کەن
    جا حەزرەتی خیام ئەفەرمووێ
    مانگی ڕەمەزان نزیکە پێمان ئێژن
    هەرچی مەی هەیە مەیخۆنەوە بیڕێژن
    من ئەوەندە دەخۆمەوە لە کلکەی شەعبان
    مەستو کەلەلا بۆی ئەکەوم تاجەژن

    • @muhammadgalaly5578
      @muhammadgalaly5578 Год назад +1

      بەڕێزخوای گەورە ئاگای لەهەموو شتێکە بۆیە والەشتەکان ئەگەرێ چونکە دنیا تاقی کردنەوەیە دنیا بۆهەموومرۆڤایەتی تاقی کردنەوەیە جاهەرکەسەوبەشتێک بەباش یان بەخراپ ئەگەرخواشتەکان بەئەقلی ئێمە بکا ئەوە نابێت بەتاقی کردنەوە تۆش کەبچووک بووی ئەلی من تێنەگەشتبووم وانیە تۆکە بچوکبوویت شەیتان تەداخولی تۆی نەئەکرد چوونکە گوناهت لەسەر نەبوو بەڵام ئیسە لەناو تاقی کردنەوەکەیایت گوناهت لەسەرە شەیتان وەس وەسەت بۆ ئەهێنێت بەڵام نابێ بەگومانێکی وائاسایی تێبکەویت خۆتشارەزاکە لەدینی ئیسلام تۆهیچ شارەزایەکت پەیدا نەکردوە ڕەخنە ئەگریت دڵنیام کەقورئان نازانیت فەرموودەنازانیت ماناکەشیان نازانی هیوادارم هەڵنەخەڵەتێی بەم شەیتانانە باشترین بەڵگەش بۆ ئەمە کەدنیا تاقی کردنەوەیە مردنە تەحەدا ئەکەم کە کەس ئینکاری لەمردن بکات

  • @anasbarwary7058
    @anasbarwary7058 Год назад +2

    دەمت خوش، بەڕاستی بەرچاو ڕونبۆین بە ڕۆژوو وفەلسەفەکەی،🌹 سوپاست ده‌که‌ین...

  • @danamuhamad8527
    @danamuhamad8527 Год назад +1

    دەس و چاوت خۆش مامۆستا ... هیوادارم ڕۆژێک باسی چاوەزار بکەی لە کۆمەڵگەی ئێمە زۆر باوە خۆم بڕوام پێی نیە ئەگەر شتێکی وایش هەبێت خودا خەتابار ئەبێت بە درووست کردنی مرۆڤێکی کارەسات هێن ... باسی بکە زۆر مەمنوون ئەبین❤❤❤

  • @khakgull-or3kd
    @khakgull-or3kd Год назад +6

    مرۆڤ دەبێ ببینێت نەک سەیر بکات و
    پێویستە ببیستێت نەک گوێی لێ بێت ❤❤❤❤❤❤❤
    دێڕێک و هەموو دونیا🎉

  • @royalthinking2703
    @royalthinking2703 Год назад +1

    دەستەکانت خۆش بەهیوای بەردەوامیت زۆر پێویستمان بە ڕونکردنەوەی ئەم جۆرە بابەتانەیە

    • @faraidwnhirane
      @faraidwnhirane  Год назад +1

      خاوەنشکۆ
      سوپاس بۆ بوونتان

  • @ismailwali-saleh1023
    @ismailwali-saleh1023 Год назад +1

    سوپاس بۆ دانایتان کاک فەرەیدون

  • @s4f11barzani5
    @s4f11barzani5 8 месяцев назад

    مامۆستای ئازیزمان زور سپاس بۆ هەموشتێک هەمو قسەکانت وەک گوڵن هیوادارم هەر بەردەوام بی لەسەر ئەم کارە زاتر چاومان رون بکەی فێرە عیلم مان بکەی بەس یەک پسیارم هەیە ( بە پێی قسەکانت واتا روژی گرتن ئەوە نیە بڵێی لە مانگی رەمەزان هەیەو تاواو واتا مرەڤی کامل تا وەفات دەکای هەر بە روژویە )وە لە دلە وە زور سپاس ❤

    • @faraidwnhirane
      @faraidwnhirane  8 месяцев назад +1

      دەمخۆش خۆشەویست
      ڕۆژووگرتن لادانە لەفیتڕەتی حەزە ئاژەڵیەکانمان

  • @Kamo369
    @Kamo369 Год назад +6

    سوپاس خاوەنشکۆ بەڕای من ئەم محازەڕەیە بەسە بۆ ئەوەی پیاوانی ئاین و پۆلیسەکانی خودا تێبگەن کە فکر و فەلسەفە ئەیەوێت ئەو پرسانەی سوود بە ئینسان ئەگەیەنن فەرز و ناچارکردنی تێدا نەبێت بەڵکو ویستی کەسە ئازادەکە خۆی بێت و نەیبەستنەوە بە ئاینەکەی خۆیان و خۆیان نەکەن بە خاوەنی و فیز لێبەن بەرامبەر کەسەکانی تر وە نابێ شتەکان بخەنە ئەو سنوورەی خۆیان دایانناوە چونکە ئیتر لێرەدا ئازادی و سەربەستی مرۆڤ کۆتایی پێ دێت و شتەکە ئەبێ بە ناچاری چونکە ئیتر تۆ ناچیتەوە ناو خۆت تۆ خۆت هەڵەخەڵەتێنی و بۆ نمایشکردن و لە ترسی خودایەک و بۆ پێویستی ئەنجامی ئەدەی زۆر سوپاس❤

    • @khakgull-or3kd
      @khakgull-or3kd Год назад +2

      جارێک گوێم لێگرتوە وەڵا سڕی کردوم نازانم چی بنوسم😢
      ئەم کۆمێنتەم بەدڵبوو🎉

    • @Kamo369
      @Kamo369 Год назад +1

      @@khakgull-or3kdزۆر بەڕێزی هەمان کاریگەری لەسەر منیش داناوە بژیت ❤

    • @khakgull-or3kd
      @khakgull-or3kd Год назад +2

      چونکە قسەی خۆی دەکات بۆیە هەموو ڤیدیۆیەکی سڕکردنێکە بۆگوێگرەکانی ئێوەش بژین❤

    • @Kamo369
      @Kamo369 Год назад +1

      @@khakgull-or3kdهەر لەبەر ئەوەشە گوێی لێ ئەگرم

    • @khakgull-or3kd
      @khakgull-or3kd Год назад +4

      تامەزرۆیی منیش هەر ئەم جیاوازیەیە لەبۆچون و کەسایەتی و قوڵبوونەوەکانی ئەم نوری خودایە

  • @hawrazburhan3068
    @hawrazburhan3068 Год назад

    ba hiwai zyatr runakiman peshan bdai....supast akam

  • @barhamqasm5938
    @barhamqasm5938 Год назад

    خوایی گەورە. لەباسی وێنەی بێ باوڕان دەڵێت. ئێمە مۆرمان ناوە بەسەر دڵ و گوێ و چاویان. ئەوان کەڕ و کوێر ونابستن. لە ڕۆژیی دواییش سزایی بە زەبیر بۆ ئامادە کردوون

    • @shadanshadan3314
      @shadanshadan3314 Год назад

      ئەو ئاڵایەی لەسەر پڕۆفایلەکەو داوناوە لە شەرعا پێی کافر ئەبی و کوفرت کردوە پێویستە لە ملت بدرێت

  • @Zmnakoali-ds5tv5xd6w
    @Zmnakoali-ds5tv5xd6w Год назад

    دەستەکانت خۆشبێت کاک فەرێدوونی ئازیز زۆر جوان بوو بەحسەکەت ،
    ڕای بەڕێزتان چیە لەسەر زوهد ئایا زوهد کارەکە دەکات ئەگەر ئێمە خۆمان بگرین لە شتێکدا هەر رۆژێک دەرپۆقێت و دەر دەچێت
    یانی مەسەلەکە خۆ گرتن نیە زوهیدیش لە فکری گەشەپێدانی مرۆی دەچێ ،
    مەوزەع ئەوەیە ئێمە بگەین بەئەسڵێک وە لە قەزێکە تێبگەین و ماهیەتی وجوودی ئینسان بناسین و ببێت بە تێگەشتن بۆمان
    ئیتر دانەبەزین بۆ هەر پوچیەک و خۆگرتنە و زوهد تێپەڕێنین
    پێم وایە قورئانی موبارەکیش بەسلبی باسی زوهد دەکات ،،،،
    هەر بمێنن و ڕێزتان بان چاوە هەمیشە
    خاوەن شکۆ

    • @faraidwnhirane
      @faraidwnhirane  Год назад

      خاوەنشکۆ
      پرسەکە زوهد نیە بەقەد ئەوەی شەڕی خۆبوونە بەجەنگ کردن لەگەڵ بەشە حەیوانیەکەمان

  • @آیدنمصطفی-ج6ذ
    @آیدنمصطفی-ج6ذ Год назад

    سپاس کاک فه ره یدون 💜⚘️🙏 .

  • @Ressamajeed4353
    @Ressamajeed4353 Год назад

    Mamostay azizm dunyayk supas bo aw wrd krdna jwana w qwl bunaway hzrakanman 🧡🙏🏼

    • @faraidwnhirane
      @faraidwnhirane  Год назад

      زۆر خۆشەویستن خۆشەویست
      هەر دوو چاوی منن چاوەکەم

  • @omarhsen8748
    @omarhsen8748 8 месяцев назад

    دەست و دەمت خۆشبێ اوستاز گیان

    • @faraidwnhirane
      @faraidwnhirane  8 месяцев назад

      دروود بۆ بەڕێزتان خاوەنشکۆ

  • @aventahababan7045
    @aventahababan7045 4 дня назад

    دەستخۆش

  • @arazmuhamad32
    @arazmuhamad32 Год назад

    دەست خۆش روون کردنەوەیەکی زۆر جوانوو

  • @dawanpeshraw3534
    @dawanpeshraw3534 Год назад +1

    ويعرف الصوم على أنه: "استعلاء على الضرورات، وصبر عن الحاجات الأولية للحياة، وتقرير للإرادة، وتوكيد لغلبة الإنسان في هذا الكائن البشري على الحيوان".

  • @paiwastayub
    @paiwastayub Год назад

    پایەداربن مامۆستایی ئازیز 🌹

    • @faraidwnhirane
      @faraidwnhirane  Год назад

      خاوەنشکۆ
      سوپاس بۆ بوونتان

  • @danyarridha5725
    @danyarridha5725 Год назад +1

    دەستت خۆش ئوستاز بۆ سەرەنج و ڕوانینەکانت بەڵام بە ڕای جەنابتان تا چەند دروستە لە مرۆڤێکدا ئەو بەربەرەکانیەی نێوان خودە ئاژەڵیەکە یاخود بایۆلۆجیەکە لەگەڵ با بڵێین خودە مرۆڤایەتیەکە بەردەوام بێت؟ ئایا شەڕی ئەو دوو خودە پارادۆکسێکی هاوشێوەی باوەڕدارەکان دروست ناکات؟ ئایا ناکرێت پەروەردەی خودە مرۆڤ بوونەکە بکەین تا گەشە بکات ئەو کات خودە ئاژەڵیەکە خۆی بچووک دەبێتەوە؟ وە ئایا بۆچی پێویستە دژی خودە ئاژەلیەکە بین؟ پێت وانییە بەشێك لە گەشەکردنی شارستانیەتی مرۆڤ پەیوەستە بەو خودە ئاژەڵیەوە یان لانیکەم بەشێك لە چێژی ژیان؟
    سوپاس گرنگیدانت مامۆستا

    • @faraidwnhirane
      @faraidwnhirane  Год назад +2

      پایەدار
      هەرچی داهێنەرە بەهۆی ئەم کۆنتڕۆڵکردنەی خودە جەستەییەکەوە داهێنانی کردووە ، چونکە گەر پێچەوانە بێت وەک کەهەنەکانی مەعبەد دەڵێن دونیا بەهەشتی کافرەکانە و ئەوەی خودا نەیکات نابێت !
      ئەم دەربڕینانە لەنەزانیەوە نەهاتوون بەڵکو لەخوێندنەوەی سایکۆلۆژیای مرۆڤ و خواستەکانیەوە سەرچاوەیان گرتوە ، مرۆڤی ئامێری حەزی پاڵدانەوە و بەربوونەوەی هەنجیری دارەکەی هەیە ڕەجەبیستە و حەزی حازری بێ هیلاکەتی هەیە ، کۆنتڕۆڵکردنەکە بۆ ناسینی خۆتە کەدەتوانیت چی بکەیت و چیت پێ دەکرێ بەڵام کۆنتڕۆڵ نەکردنی منە دەرەکیەکەت لەشەقتێهەڵدانا چاوەڕێی فریشتەیەکی بەرگریت لێ بکات و لەکاتی ستەمکاری و زەلیل و ڕیسوابوونت ڕادەکشێیت لەچاوەڕوانی هاتنی مەهدیەکەی خۆمان .
      ئەمەیە هۆکارەکەی خۆشەویست بۆیە سەیر بکەن لەکاتی دەرکەوتنی نەخۆشیەکی نوێ تەنانەت لەنێو پەلەوەڕ و ئاژەڵانیشدا مرۆڤە زات خۆبووەکان دەکەونە هەوڵی دۆزینەوەی چارەسەر نەک دەست بەدوعا و بەغەزەب زانین و هەڵسانی قیامەت .

  • @bahadinahmad4531
    @bahadinahmad4531 Год назад

    زۆر سوپاس ❤

    • @faraidwnhirane
      @faraidwnhirane  Год назад

      خاوەنشکۆ
      دونیایەک ڕێز و عیشق

  • @shorshqaze7964
    @shorshqaze7964 Год назад

    بژی مامۆستا،بۆ رونکرنەوەت

  • @khakgull-or3kd
    @khakgull-or3kd Год назад +2

    مامۆستام ماوەی چەند ساڵێکە دەنگت نیە دەزانم هەفتەیەکە بۆ بەڕێزت بەڵام بۆمن حەفتا ساڵە ونیت😢❤❤❤❤
    خۆشم دەوێی🎉

  • @awrng.mhamad
    @awrng.mhamad Год назад +1

    دووجار هاتە پێشم ئەمرۆ ، ئێسا وتم هەر ئەبێ بیبئنم ئیلا شتێکە ، بەراستی جوان بوو هەر بژیت مامۆستا ..❤

    • @faraidwnhirane
      @faraidwnhirane  Год назад

      تاجی سەرن خاوەنشکۆ
      لوتفتان هەیە

  • @brazardahal6400
    @brazardahal6400 Год назад +1

    گەر بەچاوی دڵ نەتبینم
    بێمانەیە چاوی سەر بێ دیدەم . 🌷🌸🌹🌼 👍نمونەت زۆربێ هەمیشە شادو سەلامەتبی

    • @faraidwnhirane
      @faraidwnhirane  Год назад +2

      بەوە دڵخۆشم کەلێرە یەکێکی خاوەن بینایی هەیە
      سوپاس کەهەن

  • @dlerdada
    @dlerdada Год назад

    دەست خۆش.
    خۆزگە لە جیاتی وشەی ئۆڤەر، کەمانای لەسەرەوەیە، وشەی ئۆفەر ت بەکاردەهێنا کە مانا دروستەکە دەبوو لەم بابەتەی جەنابتان.

    • @faraidwnhirane
      @faraidwnhirane  Год назад

      خۆشەویست
      پیتی ف لەئەڵمانیا دەکرێتە ڤ ، چونکە ڕۆژانە ئەم زمانە بەکاردێنم بۆیە زیاتر ووشەکان بەشێوەی ئەڵمانی دەڵێمەوە نەک E چونکە لەئەڵمانیدا ئۆڤەر نەک ئۆفەر چونکە ئۆفەر لەهەمان زماندا مانایەکی تری هەیە نەک پێدراوێک یان پێشنیارێک بێت .
      ئەمە بۆ بەرچاوڕوونی بەڕێزتان

  • @prshangkamaran9016
    @prshangkamaran9016 Год назад

    بۆ دووەم جار دەست خۆشیت لێ دەکەم مامۆستا، بە هیوای بەردەوامیت.

  • @bskaxan1204
    @bskaxan1204 Год назад

    صلاوت ليبيت ماموستا تۆچيت خواي گه وره ته مه ن درژبكات هه ربمينيت

  • @mohamadabdwla3374
    @mohamadabdwla3374 Год назад

    مامۆستای ڕێزدار و خۆشەویست💐💐💐
    زۆر بەڕێزن

    • @faraidwnhirane
      @faraidwnhirane  Год назад

      خاوەنشکۆ
      سوپاس بۆ بوونتان

  • @hemnahmed5522
    @hemnahmed5522 Год назад +1

    هاوڕاتم هاوڕاتم

  • @pablos8693
    @pablos8693 Год назад

    Dsst xosh mamostay aziz

    • @faraidwnhirane
      @faraidwnhirane  Год назад

      فرە مەمنونی لوتفی بەڕێزتانم

  • @lilio75
    @lilio75 Год назад

    دەست خۆش

  • @darownawzad716
    @darownawzad716 Год назад

    دەسخۆش سەرکەوتوبی

  • @AramYahya-s3n
    @AramYahya-s3n 9 месяцев назад

    هەمیشە خەرمانت بەرەکەت بێت مامۆستای ئەزیز

    • @faraidwnhirane
      @faraidwnhirane  9 месяцев назад

      ڕێزدارن خاوەنشکۆ
      لوتفتان لەدیدە دەگرم

  • @rekawtlatif4975
    @rekawtlatif4975 Год назад +6

    ڕۆژوو نەخواردن نیە، فێربوونی " نـــــــــا " یە
    نەفس هەمیشە داوائەکات پێدانیشی وەک ئاوی سوێر وایە هەر تینوتر ئه بێت و تێربوون نازانێ، هەمیشە بەدەمەوە چوون بۆ داواکانی غەریزە ئیرادەی ئینسان لاواز ئەکات تاوای لێدێت ئیتر ئیرادە سڕ ئەکرێت و نه فس و غەریزەی چڵێس ڕابەری ئەو ئینسانە ئەکات و هەمیشە ئەیبات بەرەو نزمی تا نزمیترین پله ی بوون لە گەردووندا، کۆی عیبادەت ڕۆژوو بە نموونە زیندوکردنەوەو چالاککردنەوەی ئیرادەیەو ڕاوەستانە بەرامبەر حەز و ویست و داواکارییەکانی نەفس، بەگژاچوونەوەی لەوەڕاندنی نەفسە بەبێ سنوور .
    خودا فەلسەفە و بەرهەمی ڕۆژووی دیاریکردووەو دەفەرموێت
    ( لعلکم تتقون ) بەڵکو فێری پاریزکاری وسنورداری ببن.
    ٭ خۆبرسیکردن فێکردنی نەفسە بە وتنی " نـــــــا " بۆ داواکارییە ناشرین و زیادەکانی، بۆ هەر داواکارییەک کە ناشایستەبێت له گەڵ ئاستی ئینسانیبوون.

    • @huayra9505
      @huayra9505 Год назад

      ئەوەی کە نێوت لێناوە ئیرادەی ئینسانی چییە ؟؟
      نزم ترین پلەی بوون لە گەردوون دا یانی چی ؟؟
      ئەگەر وەک تۆ دەڵێی ڕۆژوو بە مانای نا کوتنە بە غەریزە ئەدی بۆ ڕەمەزانان نەوسی خەڵکی بۆ خواردن زیاد دەکا بە جۆرێک کە هەموو خواردەمەنیەک گران دەبێ و تەنانەت لە خواردن دا داهێنانی نوێ دەکرێ ؟؟؟

  • @kurdistanhomeschool4471
    @kurdistanhomeschool4471 Год назад

    THanks dear teacher

  • @yaddldar4335
    @yaddldar4335 Год назад

    زؤر سوپاس بيرم كردوي

    • @faraidwnhirane
      @faraidwnhirane  Год назад

      فرە مەمنونی لوتفی بەڕێزتانم

  • @shkarrebwar1299
    @shkarrebwar1299 Год назад

    دەسخۆ بەهیوای بەردەوامی و سەرکەوتن

    • @faraidwnhirane
      @faraidwnhirane  Год назад

      خاوەنشکۆ
      سوپاس بۆ بوونتان

  • @hemahama6240
    @hemahama6240 Год назад

    سڵاو و ڕێز بمێنن بە سەلامەت ،
    کۆی بابەتەکە لۆژیکی بوو جێی دەست خۆشی و دڵ خۆشیە هەرچەند هەندێک جار هەستی تێکەڵ دەبوو ئەوەش ئاساییە و هەمووان مرۆڤین ، من ئەم محازەرەیەم بە ڤێرژنێکی جیاواز و قوڵتر و بابەتیانەتر پەیوەست بە ئاینی ئیسلام لە لایەن مامۆستا ناسری سوبحانی خوێندۆتەوە لە دووتوێی نامیلکەیەک.

    • @faraidwnhirane
      @faraidwnhirane  Год назад +1

      خۆشەویست
      سوپاس بۆ تێبینیەکەتان هەوڵەدەم سوودی لێ وەرگرم ، سەبارەت بەسوبحانی گومانم نیە لەقوڵی بیرکردنەوەکانی بەڕێزیان یادی بەخێر ، ئەگەرچی من ئاشنایەتیم نیە بەم نامیلکەیەی بەڕێز سوبحانی بەڵام مرۆڤێکی بیرکەرەوەی وەک ئەو کە خۆی تایبەت کردبوو بۆ بواری شەریعەتەکەی بێگومانم قسەی جیاوازی هەبووە ، هەر ئەم جیاوازی ڕوانینەی ئەویان هێشتۆتەوە .
      ڕێز‌و چەپکێ گوڵ

    • @hemahama6240
      @hemahama6240 Год назад

      ​@@faraidwnhirane ❤

  • @dlshadshafiq4849
    @dlshadshafiq4849 Год назад

    dast xosh ustad

  • @koskobirok9760
    @koskobirok9760 Год назад

    بژیت مامۆستا گیان...❤

  • @DidarKurdo7
    @DidarKurdo7 Год назад

    مامۆستای زۆر خۆشەویست

  • @DabashaN
    @DabashaN Год назад

    دەست خۆش 💐

  • @tariqahmed852
    @tariqahmed852 Год назад

    سوپاس بو ئه م بابه ته ده ستت خوشبيت

  • @Monalisa67895
    @Monalisa67895 Год назад

    Dast xoshbet mamosta gyan❤️❤️❤️

  • @qandil6686
    @qandil6686 Год назад

    دسەتت خۆش بێت و هەربمێنی مامۆستا
    مامۆستای بەڕێز لەکوێ دەتوانم بەنامە قسەت لەگەڵ بکەم ؟

  • @bahezanwar9794
    @bahezanwar9794 Год назад

    دەست خۆش بەسود بوو🥰

  • @ihsankadir9581
    @ihsankadir9581 Год назад

    دەست خۆش کاک فەرەیدون

  • @bakhtiarmahmodi8579
    @bakhtiarmahmodi8579 Год назад

    به راستی بژیت ده س خوش به رده وام به

  • @khakgull-or3kd
    @khakgull-or3kd Год назад

    ئەمجارە زۆر درەنگ بەگوێگرتنت گەیشتم بەڵام دڵنیام شتی تایبەت و نەگوتراوی تیایە
    بۆیە من ڕاستگۆیانە دەڵێم ڕازیم بەئۆڤەرەکەت قوربان❤❤❤❤

  • @zistaniruh
    @zistaniruh Год назад

    مامۆستا گیان دەست و چاوت خۆش بیت

  • @samanzangana1027
    @samanzangana1027 Год назад

    دەم خۆش کاک فەرەیدون

  • @CheGuvara-r5k
    @CheGuvara-r5k Год назад

    دە ستە کانتان خۆش بێت ، تە نها پرسیارئکم هە بوو ، ئایا خودا هیچ جۆرە کتئبئکی ناردووە بۆ مرۆڤایە تی ؟

  • @f.7235
    @f.7235 Год назад

    ئەوەنە هەڵەشیکاری بۆ خودا و میتافیزک کراوە تەحەمولم نەماوە ئارەزوومە تەجرەبەی کەم بەمردن و بە چاوی عەین بیبینم بزانم چۆنە واقعەکە چون لەڕێی هیچەوە ناگەمە یەقین .

    • @faraidwnhirane
      @faraidwnhirane  Год назад +5

      خۆشەویست
      لەهەر پرسێک خۆت ڕادەستی دەرەوەی خۆت کرد بەشێواوی پێت دەگات چونکە نامۆیە بەدونیازاتیەکەی تۆ

    • @f.7235
      @f.7235 Год назад

      ​@@faraidwnhirane قسەکەی ئێوە زۆر ڕاستە گرفتی من ئەوەیە لەخۆمەوەیە لەخۆشم گەیشتوومە بن بەست وهەڵێنجانێکی گونجاو شک نابەم ڕازیم کا بێ گومانێکی بێ تام ، پێم وابێ بۆ هەمووان وابێ چیەتی خوداو لێکەوتەکانی

    • @f.7235
      @f.7235 Год назад

      @K . U . R . D باخۆمان هەڵنەخەڵەتێنین گەرواقعی بین چەنێ لەجەوهەردا ڕوناک بێ ئەزموونەکەی تاریک دەکرێ چوون ویستمان ئارەزوومان جۆرێتی وچۆنێتی فکرو ژیانمان فەلسەفەی دیتیرمینزم و واقعێکی ئەبستراکتی لەپشتە بەهیچ هێزێکی دونیایی ناگۆڕێ کێشەی منیش ئەو حوکمدانی زاتی موتڵەقەیە دەی بەڕێزم لای هەندێکیش پوچگەرای، چێژگەرایی،مەرگ وخوێن دۆستییە، هتد...دەشێ مردن کۆتای هێنەری دۆزەخی ژیان بێ.

  • @sawenabubakr3816
    @sawenabubakr3816 Год назад

    Mamosta accounti trt nya jga la youtube?

    • @faraidwnhirane
      @faraidwnhirane  Год назад +1

      خۆشەویست
      جگە لەم یوتوبە هیچ تۆڕێکی کۆمەڵایەتی ترم نیە .

  • @hiwaamin6381
    @hiwaamin6381 Год назад

    زۆر جون ڕونتکردوە دەمخۆش بەڕێزم ❤

    • @faraidwnhirane
      @faraidwnhirane  Год назад

      خاوەنشکۆ
      سوپاس بۆ بوونتان تاجی سەرن

  • @hallataqana7195
    @hallataqana7195 Год назад

    به ريز گيان واتا به ڕۆژوو بوون مێژو و كلتور هيناويتي ؟؟ يان الله ؟؟ كه فامم كرده وه االله زور له وه پيگه وره تر بوو كه مه لاكان باسي ئه كه ن به ئيستاشه وه ئاسوده نيم نه ئه وه يه خوم ويناي خودا بكه م نه ئه شتوانم ئه و دينه ١٠٠/١٠٠ وه ك خوي قبولم بيت مورتاح بم له گه لي نازانم چي بكه م به روژوو ئه بم ئه ليم خوا امه ي ناويت به روژوو نابم خؤم به قه رزار ئه زانم

    • @faraidwnhirane
      @faraidwnhirane  Год назад +2

      خۆشەویست
      پڕۆسەی قبوڵکردنی هەموو شتێک وابەستەیە بەئاستی مەعریفەمانەوە ، بەڕێزت ئاستی مەعریفەت بەرزترە لەم حیکایەتانەی کەبەناوی خوداوە دەگێڕدرێنەوە و دەدرێن بەگوێی خەڵکا ، بۆیە تاکو ئاستی مەعریفەت بەرزتربێ زیاتر یاخی دەبیت لەم هەموو قسە پووچانەی بەناوی غەیبیاتەوە بەگوێت دادەدرێت و دواجار خۆت توانای دەستنیشان کردنی دیوە تەندروستەکەتان دەبێت بەهۆی مەعریفەی خۆتەوە کە لەڕێگەی ڕامان لەدەورووبەر و خۆت و گوێگرتن و خوێندنەوە پێی دەگەیت .
      ڕێز و چەپکێ گوڵ

  • @baxtyarali6459
    @baxtyarali6459 Год назад

    دەستخۆش.

    • @baxtyarali6459
      @baxtyarali6459 Год назад

      واتە ئوستاز! زۆربەی کات مرۆڤ وابەستەی دیووە ئاژەڵییەکەیەتی، بەڵام ڕۆژوو دەیباتەوە بەرەو ناوەوەی یان دیووە مرۆڤبوونەکەی، ئێ کاتێکیش مرۆڤ مرۆڤ بوو، کەوایە هیچی زیادەی نەکردووە، تەنها چۆتەوە ناوقاوغەکەی خۆی، بە دیوێکی دیکە مرۆڤ بۆ ئەوە دروست کراوە، مرۆڤ بێت و کاری مرۆڤانە بکات، نەک ئاژەڵیانە هەڵسوکەوت بکات. ئەگەر پاداشتێک هەبێت خودا لەسەر مانەوەت بە مرۆڤبوونت پێتدەبەخشێت. چۆن قوتابییەک کە هەوڵوکۆشش دەکات بە ئەرکی قوتابیبوونی خۆی هەڵدەستێت و لەوە زیاتر هیچی نەکردووە، مامۆستاکەی لەسەر هەوڵ و کۆششەکانی کە وەک قوتابییەکی واقعی هەوڵیداوە هاندانی دەکات و خەڵاتی پێشکەش دەکات، نەک ئەوەی هەوڵەکانی بۆ مامۆستاکەی بێت.

  • @halmatakram7964
    @halmatakram7964 Год назад

    بمێنن 🙏🏼💚

  • @sazakhidir9498
    @sazakhidir9498 Год назад

    mamosta gyan rek la kate xoya bw am ma7azaria dast xosh ❤🌷🌷 chand xoshmawet. ❤️🌷🌷

  • @MustafaAhmad-p3m
    @MustafaAhmad-p3m Год назад

    ❤❤ بژی ❤

  • @ariemahmood
    @ariemahmood Год назад

    سڵاو کاک فەرەیدوون ...
    دوو جار گوێم لەم محازەرەی ڕۆژووگرتن و زیاتر لە سێ جار گوێم لەو محازەرەی دەربارەی وجوود گرتووە هیچی لێ تێناگەم بەڵام سەرجەم بابەتەکانی ترت کە قسەت لەسەری کردووە بۆ من وەک ئەوە وایە لە زانکۆم و مامۆستا کەم محازەرەم بۆ دەدات و منیش بە سەرسامیەوە گوێی لێ دەگرم زۆر سوود بەخشن.

    • @faraidwnhirane
      @faraidwnhirane  Год назад +1

      خۆشەویست
      ئەگەرچی هەمیشە بەدوای سادەترین دەربڕیندا دەگەڕێم بۆ گەیاندنی ئەوەی دەمەوێت باسی بکەم بەڵام دەکرێت نەمپێکابێ بۆیە ببوورن ئەگەر نەمتوانی بێت بەسادەتر بیگەیەنم و هەڵەکە لەمن بێت بۆیە ببەخشن ،

    • @ariemahmood
      @ariemahmood Год назад

      قوربانی تۆ بم دەزانم هەوڵدەدەی زۆر بە سادەیی شی بکەیەوە دەشزانم بابەتەکان زۆر ئاڵۆزن

    • @faraidwnhirane
      @faraidwnhirane  Год назад +1

      @@ariemahmood
      خۆشەویست
      ڕاستە پرسەکان ئاڵۆزن بەڵام سەبارەت بە وەحدەتی وجوود من دوو ڤیدیۆم هەیە یەکێکیان چاوپێکەوتنە لەگەڵ کەناڵێک دووەمیانم بۆ ئەوە دانا تاکو تەواوی پرسەکە بگەیەنم .

  • @mohammedismail5576
    @mohammedismail5576 Год назад

    سوپاس بۆ بونت 🙏

  • @گروپیهزرین
    @گروپیهزرین Год назад

    مامۆستای گول
    چەند تێبینی محازەرەکانت ئەکەم هەمو جارێک دەڵێی اتباعەکانی محمدی یان مسیح یان هەر بەڕێزێکیتر
    بۆ دەڵێی محمدی یان عیسا
    ئایە ئیسلام یان موسلمان جیاوازە لە ئەتباع یاخود هەردووکیان هەریەکن؟

    • @faraidwnhirane
      @faraidwnhirane  Год назад +3

      خۆشەویست
      ئەم پرسیارەی بەڕێزتان لای چەند ئەزیزێکی تریش ئاراستەم کراوە ، بەڵام وەڵامم نەداوەتەوە چونکە بەکۆمێنت ناتوانم بیگەیەنم ، بۆیە بەوانیشم گوتوە و بەبەڕێزیشت دەڵێم کە لەدەرفەتێک جیاوازی نێوان ( ئیسلام و موسڵمان و هەواداری پەیامبەرێک ) چیە وردەکەمەوە لەڕێگەی کورتە ڤیدیۆیەک چەند قسەیەکی نەبیستراو دەبیستن .
      ڕێز و دونیایەک گوڵ

  • @AramYahya-s3n
    @AramYahya-s3n 8 месяцев назад

    کەواتە دەکرێت بلێین رۆژو کرتن وەک یۆگایە بەلام بە فۆرمێکی جیاوازتر چونکە یۆگایش ویستی ئەوەی هەیە منە جسمانیەکە یاخوود حەزە ناپێویستەکان یاخود شتە ناپێویستەکان راگرێت یاخود وازیان لێ بهێنێت وە وەرد بونەوەیە لە ناو خۆدا بەلام ئەم کارە دەبێت هەموو رۆژێک بکرێت واتا دەبێت هەموو رۆژێک زاڵ بیت بە سەر ئەم منە جسمانیە وە ئاگا خستنی ئەم ناوەوەیە ناک لە سالێک یەک مانگ ئەم منە جسمانیە بگریت و دواتر لە دوای چەژن بەرەڵی بکەیت تا سالی دواتر ، ئەم وەرد بونەوەیە بە رێگای هیپنوتیزمەوە دەکرێت ئەوەندەی ئەزمونم کرد بێت .دووبارە سوپاس مامۆستای ئەزیز❤

    • @faraidwnhirane
      @faraidwnhirane  8 месяцев назад

      خۆشەویست
      پرسی ڕۆژووی ڕەمەزان بۆ ڕاهێنانە لەدۆخە نەریتیەکە نەک کۆتا خاڵی ڕۆژووگرتن بێت ، ئەم بەنەریت بوونەی وابەستەیە بەسایکۆلۆژیای خەڵکەکەوە بۆیە نەڕۆژووەکە وەک خۆیەتی و سوودیشی بۆ دیوی مەعنەویان هەیە

  • @bskaxan1204
    @bskaxan1204 Год назад

    ده ي له كاتي مانگي ره مه زان مروڤ زياتر خه ريكي چاو چنوكيه تي تا لومه قازي و شه ربه ت سه ره ي بو ده گيري به داخه وه ده ست خوش زور جوان رونت كرده وه

    • @faraidwnhirane
      @faraidwnhirane  Год назад

      ئەمە ڕووکەش پەرستیە نەک خوودی پڕۆسەکە

  • @ameer2oo2
    @ameer2oo2 Год назад +3

    رەمەزان ئەگەر لە رویی فکریەوە سەیریی کەین ئەوا ئەتوانینن بلێین ئیسلام حوکم دەکات بە ناراستەوخو وەکو ( وائل الحلاق ) دەلێ کە فەیلەسوفێکی مەسیحی یە
    موعجیب بونم بەو کومەلگایانەیی کە ئیسلامی تیدایە چونکە تاکە فکریە بێی ئەوەی دەسەلات کاریگەری هەبێ تاکەکانی کومەلگا وا رێکخستوە کە خویان حوکمی خویان بکەن ، بێ ئەوەیی کە دەسەلات کاریگەری هەبیت نمونە وەکو ئێستایی کومەلگایی کوردی خومان کە دەسەلات لە هەموو رویەکەوە فەشەلی هیناوە ، دەسکاری هەر ئیشێکیش بکات فەشەلی پێدێنێ ، ئەوە ئیسلامە کومەلگا وا رێکخستوە کە تاکەکانی پیویستیان ئەوەندە بە دەسەلات نەبێ تا ریکیان خات . بویە لە رەمەزاندا ئەوە زیاتر بە چاوی خومان دەبینین و ئەتوانم بلیم حوکمی اسلام دەگەریتەوە لە رەمەزاندا

  • @kamaranabdulla4377
    @kamaranabdulla4377 8 месяцев назад

    سوپاس بۆ ماندونەبونت

    • @faraidwnhirane
      @faraidwnhirane  8 месяцев назад

      خۆشەویستن خاوەنشکۆ

  • @jabbarrauf4034
    @jabbarrauf4034 Год назад

    دەستت خۆشبۆڕونکردنەوەکەت

  • @kurdistanhumanists5259
    @kurdistanhumanists5259 Год назад

    💝💝 دەستت خۆشبی💝💝

    • @faraidwnhirane
      @faraidwnhirane  Год назад

      لوتفتان نواند سوپاس کەهەن خاوەنشکۆ

  • @zamdarhasan3756
    @zamdarhasan3756 Год назад

    هەر سەلامەتبی

  • @kamosam2885
    @kamosam2885 Год назад

    ئەوەندەی من تێگەشتبم بە ئەزموونی خۆشم کە ڕۆژوم دەگرت ،وەرزشێکی دەرونیە بۆ خۆ کۆنتروڵکردن و سەبر فێر بوون و بڕوا بە خۆ بوون و زاڵبوونی بە سەر حەزو چێژو غەریزەکاندا ،وەک دەڵێن نەفس بیگریت مشتێکە بەریدەی دەشتێکە،بە لای منەوە ئەنجامەکەی یەک شتە گەر دیندار بیت وە بێ دین بیت،کاتی خۆی سۆفیەکان خەڵوەتیان دەکرد دەیان ووت تەسکیەی نەفس دەکەم واتە هەرچی پیسی و ڕق و بوغزو حەسودی و غیرەو چاو چنۆکی و ... هەرچی لە دەرونیدایەو پیسە پاکی دەکاتەوە، بەڵام بە داخەوە ئێمە لە ترس و بۆ دەستکەوت ڕۆژومان دەگرت وە واجبیشیان کردبوو لە سەرمان. 🎉 سوپاسی ماندوو بوونت دەکەین. من کاتێک ئەم نوسینە دەنوسم دوو جار گوێبیستی ئەم ڤیدیۆیە بووم ئینجا ئەو مافەم بە خۆم داوە بینوسم،نازانم چۆن ئەوانەی کە نە گوێیان گرتووە و نە تێش گەشتوون کۆمینت دەنوسن ؟

    • @faraidwnhirane
      @faraidwnhirane  Год назад +1

      خۆشەویست
      وردکردنەوەکەتان دروستە لەپاکبوونەوە و خۆداماڵین لەبەشە جەستەییەکەمان ، سەبارەت بەم بەڕێزانەشی مافی بۆچونیان بەخۆیانداوە بێ تێگەیشتن و گوێگرتن ئەوانیش ئازادن ئەگەرچی ڕاستگۆیانە پێم گوتون بۆ هەمووان نیە کەچی درۆیان لەگەڵ خۆیان کردووە !
      ڕێز‌و دونیایەک گوڵ

  • @rawandrzgar3255
    @rawandrzgar3255 Год назад

    دەستت خۆشبێت ئوستاذ بابەتەکانت زۆر بەسودن بەڵام تێبینیەک
    کاتێک باسی شوێنکەوتەیەکی ئاین ئەکەیت دەڵێیت ئەوان هەر ئەوەندە ئەقڵیان بڕی کردوە و یان هەموو تەعبیرانەی بەکارت هێنا وەک ئەوەی مەسەلە بۆ خەڵکی دابڕێژن و مێگەلیش شوێنی کەوتبێ ئەوان دایان هێنابێ یان شوێکەوتەبن ئەوانیش
    تەبعەن تۆ دەتوانی بڵێیت ئەم شوێنکەوتانەم پێ ڕاست نیە نەک داببەزیتە سەریان بڵێت چونکە من بە فەلسەفە قسە ئەکەم تەواو ئەوە لۆجیکە و ئەوە ڕاستە مەبەست ئاگاداری ئەو خاڵەبە لای مێگەل نا لای کەسێک تێگەشتووبێت ئاین هەنگاوێک لەسەر و فەلسەفەیە و حەقیقەتێکی ڕەهات دەداتێ وە تۆ ئازادی بلێیت هەڵەین حەقەقەتی ڕەها نیە
    زۆر سوپاس

    • @rawandrzgar3255
      @rawandrzgar3255 Год назад

      @@faraidwnhirane دەست خۆش مامۆستا
      کێشەم نیە لە ڕاست و نا ڕاستی فتواکانی ‌ئەوان
      بۆ ئەو بابەتانەی فەلسەفە تێیدا بێ وەڵامە
      دین وەڵامی پێیە لەوێدا پێویستمان بەدینە
      دوایش باوەڕ بەهەندێ بابەتی غەیبی دەهێنین وەک پاداشت و سزا لای من وایە بێبوونی خودایەک بێمانا دەبێت ژیان

  • @Ayub_Salar
    @Ayub_Salar Год назад

    کاکە فەرەیدون گیان دەستت خۆشبێت،
    بەڵام من حەزدەکەم وەک گوێگرێکت لەوە ئاگادارت بکەمەوە کە کاتێ دەستت بە قسە کردن کرد دەربارەی ئایین هەمیشە ڕەچاوی ئەوە بکە لەوانەیە کەناڵەکەت یاخود ڤیدیۆیەکە ڕەشبکەنەوە پێشووتر چەندین جار ڕووداوی لەم شێوەیەمان بینیووە خۆت ئەزانی ئەقڵی چەق بەستووی بەعزێ دیندار چۆنە،
    بۆیە هیوادارم ئەو ڤیدیۆیانەت لەلای خۆت هەڵگرتبێ لە ئەگەری ئەوەی ڕەش ببێتەوە
    گەلێک سوپاس❤

    • @faraidwnhirane
      @faraidwnhirane  Год назад

      پایەبەرز
      لەدڵسۆزی و پاکیەتی ڕوح و نیەتی جوانتان تێدەگەم ، لەوە دڵنیابن کە ئەگەر‌ توانای کارێکی ئاوایان هەبوایە دەمێک بوو دەیانکرد ، چونکە چوار ساڵە لەهەموو لایەنەکانەوە هێرشم دەکەنەسەر و من هەر بەردەوامم ، ئەگەرچی توانیویانە چەند ڤیدیۆیەک ڕیپۆرت بکەن ، دواتر خستمە سیستەمی ووڵاتەوە بۆیە کەناڵەکەی من ئێستا لەسیستەمی یوتوبی ئەڵمانیا پارێزگاری لێ دەکرێت بەهۆی کێرڤی بەرزیەوە کە لەڕیزبەندی ووڵاتەکەدا دووەم پڕ بینەرتر و ئەکتیڤترینە ، لەمەیان بێ خەم بن لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا چەندان گەنجی جوان خۆبەخشانە هەڵساون بەسەیڤکردنی ڤیدیۆکان لای خۆیان لەئەگەری هەر پێشهاتێکدا پلانی B و تەنانەت C م هەیە .
      ڕێز و چەپکێ گوڵ پیاوی وەفا

  • @Islam.quran.amanj.
    @Islam.quran.amanj. Год назад

    کێ دەڵێ ئۆکسیجن بۆ روەک ژەهرە؟!!

  • @mirmirmiran2936
    @mirmirmiran2936 Год назад

    باشە مامۆستا فەرەیدون من شتێکم پێسەیرە پێخەمەر محەمەد بۆچی ڕاستی پەیامی ڕۆژوبونی بۆشوێن کەوتوانی شەرح نەکردوە ؟؟ خۆ ناشکرێ بڵێین پەیامەکە شێوێنراوە ؟؟

    • @faraidwnhirane
      @faraidwnhirane  Год назад +1

      خۆشەویست
      ئەمە لەپیاوانی شەریعەتەکەی بپرسە کەبۆچی ڕوونی نەکردۆتەوە .
      ڕێزو چەپکێ گوڵ

  • @arezrahmad3371
    @arezrahmad3371 Год назад

    تکایە. بەردەوام. بە ❤❤

    • @faraidwnhirane
      @faraidwnhirane  Год назад +1

      تەمەن باقی بێت زۆر شت ماوە بڵێم

    • @arezrahmad3371
      @arezrahmad3371 Год назад

      @@faraidwnhirane
      ساغ و تەندروست. باش. بیت ♥️🥰

  • @hedizibary6535
    @hedizibary6535 Год назад

    کەواتە ئەمە رێاگیەکە بو خۆبوون و بونە مرۆڤ ؟

    • @faraidwnhirane
      @faraidwnhirane  Год назад +1

      دەروازەیەکە بۆ دەستخستنەوەی منی مەعنەوی پایەدار

  • @mhamadphysio8202
    @mhamadphysio8202 Год назад

    ئەتوانی بە تیرێک دوو نیشانە بشکێنی ئتر پەیوەندی بە زۆر شتەوەیە

  • @AryanSidiq-vl8xs
    @AryanSidiq-vl8xs 10 месяцев назад

    🥰🥰🥰🥰

  • @sanaxan5956
    @sanaxan5956 Год назад

    ترسم لەوە بووگوێت لێ بگرم بڵام واو واو ❤

    • @faraidwnhirane
      @faraidwnhirane  Год назад

      خۆشەویست
      مرۆڤس ئازاد هەرگیز ترسی لەگوێگرتن و کردارنیە

  • @barxagyan7884
    @barxagyan7884 Год назад

    ھەستەكەم قورئان وەك كتێبێكی مێژووی ئەبینی !! وایە ؟!

  • @ZhiyarYassen
    @ZhiyarYassen Год назад

    سڵاو مامۆستا هیچ کتێبێکت هەیە؟

    • @faraidwnhirane
      @faraidwnhirane  Год назад

      نەخێر خۆشەویست
      باوەڕم بەنوسین و کتێب فرۆشی نیە

    • @barxagyan7884
      @barxagyan7884 Год назад

      ⁠​⁠@@faraidwnhirane بێژە توانای زانستی نوسینم نیە مامۆستا مەڵێ باوەڕم بە نوسین و كتێب فرۆشی نیە ، حەزدەكەم ڕاستگۆ بی ....

  • @huayra9505
    @huayra9505 Год назад

    ڕۆژوو گرتن کردارێکی مازۆخیستیکە.

  • @فێربوونیزمانیئینگلیزی-ك5خ

    کەواتە ئەتوانین بڵێین ڕزگاربوونە لە غەریزە ئاژەڵیەکانە و پەیوەست بوونە بەجیهانی دەرەوەی ماددە بوونی باڵا ( خودا ) بەستەری ئەم پەیوەندیە جیهانی مەعنەوییە ئایا ئەمە دروستە مامۆستا فەرەیدون ؟؟

    • @faraidwnhirane
      @faraidwnhirane  Год назад

      پایەدار
      ڕزگاربوونە لەغەریزەی ئاژەڵی و دیوە ماددیەکانمان بۆ بەرزبوونەوەی مەلەکوتی مەعنەوی ، کەچی ئەوەی بەدرێژایی هەزار ساڵە کراوە پەیڕەوکردنی نەریتێکی کۆمەڵایەتی و ڕوکەش پەرستی بووە بەتامی عیبادەت کە لەبنەڕەتا هەر برەودان بووە بەدیوی غەریزەی ئاژەڵی تاکەکان لەژێر ئەفیونی ئۆفەری هەمەجی و دەستخستنی میوەجاتی بەهەشتی ئەملاو لێرەش گران کردنی کەلوپەل و ڕیزبەستنی شەربەتی ساختەو ڕاکەڕاک بۆ لوقمەقازی ئێواران !

    • @فێربوونیزمانیئینگلیزی-ك5خ
      @فێربوونیزمانیئینگلیزی-ك5خ Год назад

      @@faraidwnhirane پایەدار بن خاوەن پایە

  • @hemnahmed5522
    @hemnahmed5522 Год назад +1

    ئایاهەڵۆیەک خۆی پێ ئازاتر و زل تر نییە واپەلاماری کۆتردەدات ؟ ؟ یان تەنیا غەریزەی ترس وبرسیەتییەو هیچی تر؟؟ وەڵامم بدەوە من سوپاست دەکەم

    • @faraidwnhirane
      @faraidwnhirane  Год назад +1

      خۆشەویست
      هەموو ئاژەڵ و پەلەوەڕێک غەریزەی ترس و مانەوەی هەیە ئەوەی هەڵۆش هەر لەم جۆرەیە

    • @hemnahmed5522
      @hemnahmed5522 Год назад

      @@faraidwnhirane زۆر سوپاست دەکەم

  • @Musictime8-q4e
    @Musictime8-q4e 9 месяцев назад

    دەمخۆش،بەکورتی دەتەوێ بڵێی کە ڕۆژو خۆگرتنەوەیە لەهەندێ حەزوو ئارەزوو هەندێ خوو و ڕەفتار لە خۆماندا کە دەزانین هەڵەیە بەدرێژایی ژیانمان نەک مانگێک؟سەرکەوتوبی کاکە گیان

  • @فێربوونیزمانیئینگلیزی-ك5خ

    تێگەشتووین و تێشگەشتین بەتێگەیاندنەکانی جەنابت خاوەن پایە

  • @daramiana
    @daramiana Год назад

    Be zahmat atwany peman bley bawardary ya be bawar ?