هونەرمەند خالید ڕشید چی لەسەر هونەرمەند مصطفی احمد بڵاو کردەوە ؟

Поделиться
HTML-код
  • Опубликовано: 22 июн 2024
  • #kurdish #بەپەلە #کوردسات #هەواڵەکان #ئێستا #مەریوان
    #kurdbin #هونەرمەندان #geography #ethnicclothing
    "مستەفا ئەحمەد مێژویەکە لەبەهرەو تواناو وەفاداری تا نەمرێت کەس نازانێت ئەو کێ بو"
    مستەفا ئەحمەد ئایکۆنێکی مەزنی نواندن، ئەو خۆشەویسترین هاورێکانی بەجێیان هێشت، عوسمان چێوار، کەمال سابیر، زۆریک لەهاورێکانی بێمال ئاوایی تەنهایان کرد، برادەرێک لەسویدەوە چو بۆ میسر ئارەزوی وێنەگرتن بو لەگەڵ هونەرمەندانی ئەو وڵاتە، وتی وێنەم لەگەڵ هەمویان گرت، کاتێک هاتە سەر وێنەگرتن لەگەڵ عادیل ئیمام، ئەکتەری کۆمیدی وتیان لەگەڵ ئەو بۆت نییە وێنە بگری، چونکە ئەو زۆر تایبەتە و رێگە نادات، مستەفا ئەحمەد چونکە کوردە کەس تا ئێستا لەهونەری خۆرسکی و گەورەیی ئەو هونەرمەندە تێنەگەیشتوە.
    ئەو هونەرەی ئەو نمایشی دەکات ریک پێچەوانەی کەسایەتی خۆیەتی، لەراستیدا ئەو مرۆڤیکی دڵ پاکو راستگۆ و زۆر جددیە، کورد پەروەر، دڵسۆز خاوەنی کەسایەتییەکی زۆر تایبەتە کەرەنگە، تەنها دوای مردنی خوێندکارانی بواری نواندن بتوانن لە نهێنی ژیانی تایبەتی ئەو مرۆڤە مەزنە تێبگەن، کەچەند هەست ناسک و چەند مرۆڤ دۆست و هاوڕێ پەرستە، مستەفا ئەحمەد یەکێکە لەمیراتە گەورەکانی هونەری نواندن، ئەو لەژیانی نواندنا هەمومان دەخاتە پێکەنین، بەڵام بۆ خۆی خەمگینترین مرۆڤی دنیایە، ئالێرەدا تێدەگەین کە ئەو مرۆڤە چەند گەورەیە، نە کەسمان دەتوانین ئەو بخەینە پێکەنین، نەکەسێکیشمان رۆژێک لەرۆژان دەمانەوێت لێی تێبگەین.
    ئەو رێک وەکو ئەو ئەکتەرە ئەوروپیەی لیهاتوە کەچوبوە لای دکتۆری دەرونی، دکتۆر پێیوتبو بچۆ بۆ سەیری شانۆی ئەو هونەرمەندە کۆمێدیە لەفڵان شانۆ، ئەکتەرەکەش پێی وتبو من خۆم ئەو ئەکتەرەم کەخەڵک دەهێنمە پێکەنین.
    کاک مستەفا ئەحمەد مێژویەکە لەبەهرەو تواناو وەفاداری تا نەمرێت کەس نازانێت ئەو کێ بو، وەکو وەفایەک بۆ ئەوەی ساڵانێکی زۆرە بینەری کارەکانیم سوپاسی دەکەم کەلەم دورەوە زۆربەمان دڵ خۆش دەکات بەئەکتەکانی و سەرسامی نواندنی ئەوین.
    خالید رەشید

Комментарии • 27

  • @jawharothman8461
    @jawharothman8461 Месяц назад +3

    زۆر تەواوە بەڕاستی پێکاوتە

  • @dilmanhassan9011
    @dilmanhassan9011 Месяц назад +2

    Das xosh

  • @male7karim651
    @male7karim651 Месяц назад +3

    ريزو خوشةويستيمان بو هونةرمةند ى گةورةى كورد كاك مصطفاى بةريز تةمةن دريز بى

  • @user-hc9rp2rl3w
    @user-hc9rp2rl3w Месяц назад

    مامۆستای هونەری کوردی

  • @tavan8360
    @tavan8360 Месяц назад +5

    ئێمەی کورد زیندو کوژو مردو پەرستین. درۆیان نەکردوە پێشینان تا گەورە نەبیت لەو دێڕە تێناگەیت. 😢

  • @bdlondon95
    @bdlondon95 Месяц назад +1

    ❤❤❤

  • @shahojalal3028
    @shahojalal3028 Месяц назад +1

    قەسەم بەخوا قسەی دلی منی کرد ریک بەرامبەرە ئەو پیاوە مەزنە !

  • @shirinsaid2048
    @shirinsaid2048 Месяц назад

    🎉🎉🎉🎉🎉🎉Dasxosh dasxosh

  • @MahamadIbrahim-gg3sq
    @MahamadIbrahim-gg3sq Месяц назад

    سڵاولەکاک خالیدڕەشیدوکاک مستەفای بەڕێز

  • @sarbastdarwesh9769
    @sarbastdarwesh9769 Месяц назад +2

    Slaw la mustafa Ahmad❤

  • @user-wo7jy7ld7j
    @user-wo7jy7ld7j Месяц назад +1

    سڵاولە وئە کتە رە جوانو بە ئە زمونە کاک مستە فای بە ڕێز هە وادارم لە ش ساغو تە ندروست بێت ❤❤❤❤🌹🌹🌹🌹

  • @talieamhamad1821
    @talieamhamad1821 Месяц назад

    دەم و دەستی خۆشببێ زۆر جوانی نووسیوە ، ❤❤❤❤

  • @nazdarfaraj3331
    @nazdarfaraj3331 Месяц назад +1

    Baly har zooor mazna bas kurd hata namry qadrt nazann balam ax ax ax 😭😭😭pery ax pery

  • @muhamedarif6586
    @muhamedarif6586 Месяц назад +2

    ڕێزو خۆشەویستیم بۆ کاک خالیدهەیە،،،،هیوای لەش ساغی و تەندروست باشی بۆ م.موستەفا ئەحمەد ئەخوازم...

  • @mrpresident10
    @mrpresident10 Месяц назад

    Rezm haya bo halwestakat balam henday mn nayan naseet

  • @user-yb8by1sf7u
    @user-yb8by1sf7u Месяц назад +1

    تەمەن درێژی بۆ کاک مستەفا تەندروستی باش بێ هیچ کەس لەناوکورد قەدری نەیە میلەتێکی خۆخۆرین

  • @khoshnawahmed6831
    @khoshnawahmed6831 Месяц назад

    دەست خۆش وتەکانت کەمی هە يە زيادی نييە.

  • @asomohamad5343
    @asomohamad5343 Месяц назад +4

    خۆ ز گە مرد ن هە بوا یە بە ڵا م پیر ی نا 🌹❤️

  • @alanhalo8411
    @alanhalo8411 Месяц назад

    Enja aw bachka baaseya har BA xoy gu bxwat BA la sar heech kas nanooset

    • @Kurd.zanyari
      @Kurd.zanyari  Месяц назад

      کاک خالید کوردێکی پاک و هونەرمەندێکی مەزنە ...

  • @ahmad_7326
    @ahmad_7326 Месяц назад +1

    هەرچیەکبێ سوودی چیە کافرە.

    • @Kurd.zanyari
      @Kurd.zanyari  Месяц назад

      بەڵگەت چیە بۆ قسەکەت ؟

    • @ahmad_7326
      @ahmad_7326 Месяц назад +2

      @@Kurd.zanyari بەڵکەکەم ئەوەیە خەڵکی کوردستان %99.99999یان کافرن ئەویش یەکێکە لەوان ، کورد دوای قەولی و قالی مەلا و شێخەکانی کەوتوە ئەوانیش هەر یەکەو دوای شێخێک لەخۆیان گەورتر کەوتون لە بری ئەوەی ،هەموومان دوای تەنها قورئان و حەدیسی صحیح بکەوین ئینجا ئەوەی دوای شافیعی و مەزاهیب و بەناو زاناکان بکەوێ فڕی بە ئیسلامەتیەوە نیە تەنها جاهیلێکە و تەواو.

    • @Kurd.zanyari
      @Kurd.zanyari  Месяц назад

      @@ahmad_7326 بەخۆت ئەڵێی چی ؟ کافر وەک زۆرینەی کورد ؟ یان ئیسلامی ڕاستەقینە تەنیا تۆ ئەیزانی و پابەندی پێوەی ؟ ئەگەر تۆ ئیسلامی ڕاستەقینە ئەزانی و خەڵکی نازانن تۆ لە گوناهێکی گەورەدای چونکە خەڵک هۆشیار ناکەیتەوە و بانگیان ناکەی بۆ ئیسلام ، پێویستە ئێستا هەموو کورد ناوی تۆی بزانیایە و ڕاستیەکانت بە هەموان بوتایە نەوەک بە ئەکاونتێکی ساختە کۆمێنت بۆ خەڵک بکەی بڵێی کافرە ،....

    • @ahmad_7326
      @ahmad_7326 Месяц назад

      @@Kurd.zanyari من لە کوردستان و عێراق ئەژیم لێرە ئەگەر بڵێی من موسڵمانی ڕاستەقینەم یان ئەکوژرێی یان چی شتی خراپە بەسەرت ئەهێنرێ چونکە ئیسلامی ڕاستەقینە حکومەت بە داعش و توندڕەو یان بە تیرۆریست ناوی ئەبات ،، ئەم ئیسلامەی ئێستا لە دنیا هەیە و بە ئاشکرا پەیڕەو ئەکرێت و هیچ حکومەتێک ڕێگری لێناکات حەزەکەم باش بزانیت ئەوە ئیسلامی ئەمریکیە و زۆربەی حوکمەکانی گۆڕاوە ، ئیسلامی گۆڕاویش واتە کوفر ، دینی ئیسلام ئەبێت سەد لە سەد لە تەشریعی اللە جل جلالە ، وە محمد صلا اللە علیە وسلم وەربگیرێت ، وە ئەویش زۆر زەحمەتە بۆ شێخ و مەلاکان چونکە ڕێک بە تیرۆریست لە قەڵەم ئەدرێن و ئەکوژرێن و لەناو ئەبرێن بۆیە ئیستا لای خەڵکی وایە ئیسلام دینی ئاشتیە و کافر و موسڵمان بران و پێکەوە ژیان و دیموکراسی و شتی پڕوو پووچ باسەکەن لەکاتێکا نازانن ئێمە لە دەوڵەتێکی کافرین حکومەتەکەمان طاغوتە و میلەتەکەش زۆرینەی کۆیلەی طاغوتن ئەوەشی بە دیموکراسی ڕازیە واتە شەرعی اللە"ی ڕەتکردۆتەوە چونکە دیموکراسی واتە ڕەتکردنەوەی دین...

    • @snowy.777
      @snowy.777 Месяц назад

      Kurdish ≥≥≥≥ 🧠🤑‼️🧠🤑‼️🧠🤑‼️👹

  • @safinbajalan9701
    @safinbajalan9701 Месяц назад

    نەخێر وا نیە من جارێک پرسیارێکم لە مستەفا احمد کرد زۆر بە توڕەیی جوابی دامەوە .
    جگە لەوە زۆر بەی ئەکتەرەکانی کوردستان فاشیلن لە دەورەکانیان