چیەتی چەمکی عیبادەت / مانا و کار و جۆرەکانی عیبادەت

Поделиться
HTML-код
  • Опубликовано: 5 янв 2025

Комментарии • 84

  • @muhammadtariq-uw2bx
    @muhammadtariq-uw2bx 2 года назад +3

    مامۆستای ئازیز سوپاس بۆ وتارە فەلسەفەیە جوانەت، بەڵام پێوستمان بە وتاری لەو جۆرە زۆرە... ❤️

  • @hanohoshyar968
    @hanohoshyar968 2 года назад +2

    ھەبوونت و شیكردنەوەی بابەتەكان بەو شێوازە ڕاستە سوپاسگوزاری زۆری دەوێت

  • @FrenchPod10001
    @FrenchPod10001 2 года назад +2

    ئەو دەستانەت خۆش بێت ئوستاز بەڕاستی وردکردنەوەیەکی زۆر جوان بوو، عیبادەتی ئێمە تەنها وەک خویەکی لێهاتووە بەبێ ئەوەی لە مانا و مەبەستی عیبادەت تێبگەین.

    • @faraidwnhirane
      @faraidwnhirane  2 года назад +2

      سەرقاڵی سیواک و میسک و ڕیش و شەڕواڵن
      گرفتاری زیادکردنی ئەندامێکن بۆ ناو مێگەلەکەیان و ناوی دەنێن موسڵمانبوونی خۆی ڕاگەیاند !

  • @kosartofiq3077
    @kosartofiq3077 2 года назад +2

    دیمانەت بەخێر مامۆستا گیان

  • @k.mstila9012
    @k.mstila9012 2 года назад +3

    dast xosh vedio kant sud baxshn❤🌼🌼

  • @sheelansalam8420
    @sheelansalam8420 2 года назад +1

    Dastu chawit xosh mandu nabin

  • @nawzhinsarbast508
    @nawzhinsarbast508 2 года назад

    Zor jwan rwnt krdawa ustaz dast xosh ❤️

  • @Hardy-jm4qt
    @Hardy-jm4qt 2 года назад +2

    ده ستت و ده مت خوش بيت ماندوو نه بى ياخوه ته مه ن دريزبيت

  • @karwanbaban7605
    @karwanbaban7605 2 года назад

    ھیچم نیە بێجگە لە گووڵ دڵ بۆ تۆی بەڕێز لەگەڵ ھەموو بۆچوونەکانتم 👏👏👏👏👏🙏🙏❤❤❤🌹🌹🌹🍂🌻🌻🌼🌼🌹🌹

  • @sardarosman103
    @sardarosman103 2 года назад +1

    Dastxosh mamosta

  • @askandarsalih4102
    @askandarsalih4102 2 года назад

    هەی دەست و پەنجەکانت خۆشبێ دکتۆر.... بەراستی رەگ و ریشالەی عیبادەتت باسکڕد.... هەر هەبیت براگیان واللە زۆر زۆڕ بە سوودبوو.... بەهیوای بەردەوامی....

  • @نەوزاد-ث2ر
    @نەوزاد-ث2ر 2 года назад

    ده ست خوش سوپاس💖❤🌼

  • @_Annoyed_
    @_Annoyed_ 11 месяцев назад +1

    زۆر سوپاس بۆ ماندوبونت بەڕێز، تاکە شت کە لێی تێنەگەشتم ئەوەیە بۆچی کەسێک ئەگەر کاری چاکیشی هەبێت و نیەتیشی بۆ خودا بێت بەڵام نوێژ نەکات سودی پێ ناگەیەنێت،؟
    یەعنی تێناگەم من سەرنجی بەڕێزتانم بە دڵە کە دەڵێیت نوێژ بێ کردار هیچ نیە لە هەمان کاتدا مامۆستایانی ئاینی دەڵێن نوێژ گفتوگۆیە لەگەڵ پەروەردگار، وە بەنەکردنی نوێژ لە دین دەرئەچیت!
    وابزانم مەبەستەکە ئەوە بوو نوێژ یاسایە کرداری چاکیش ماناکەیەتی هەردووکیانیش تەواوکەری یەکترن.؟ هەر یەکێکیان بێ ئەوی تر نابێت،

    • @faraidwnhirane
      @faraidwnhirane  11 месяцев назад

      نوێژ لای کەهەنەکان بۆتە کەرستەی ڕاو و مەڕاندن خۆشەویست .
      خۆت سەرقاڵ مەکە بەم قسە هیچانەوە

  • @aaronrepairs9516
    @aaronrepairs9516 2 года назад

    بە ڕاستی دەستخۆش...

  • @bebrave7303
    @bebrave7303 2 года назад

    دەستخۆش مامۆستا گیان

  • @trefaqader3590
    @trefaqader3590 2 года назад

    Dast xosh.

  • @sahlaali387
    @sahlaali387 2 года назад

    4/5/2022
    Wednesday
    3:23pm🥰👍

  • @starahmad991
    @starahmad991 2 года назад

    دەستخۆش کاک فریدون

  • @Monalisa67895
    @Monalisa67895 2 года назад

    ❤️

  • @zistaniruh
    @zistaniruh 2 года назад

    🙏

  • @kamosam2885
    @kamosam2885 2 года назад

    سوپاس مامۆستا ،بۆ ئەو شیکاریە ،خۆزگە عیبادەتەکەشمان شاعیانەش بووایە ،هەر خوومان پێوە گرتووە ، هەر لە منداڵیەوە بە ترس و پاداشت بەرنامە ڕێژکرابووین ،چڵ ساڵی تەمەنمان بە فیڕۆ چوو.گەر دوای کڵاوی با بردوو بکەوتینایە ،کڵاوەکەم بە دەست هێنابوو ،ڕێزی زۆر ❤🌹👍

    • @faraidwnhirane
      @faraidwnhirane  2 года назад +1

      ئەوەی هەیە نەریتە و پوچیەتیەکی گەمژانەییە کە بەهۆیەوە هەوڵ و کۆششی ڕازی کردنی بتی داچەقیوی کەلەسەری پێ دەدەن کە لەبنەڕەتا خۆخەڵەتاندن و فێڵکردنێکە بۆ دەستخستنی ئارامیەکی کاتی بۆ دەروونی ڕوخاویان ، بۆیە سەیریان بکە زۆرینەی هەر زۆری نادڵنیایە لەڕەزامەندی بتەکەی کەلەسەری و ترس لەناو هەناسەکانیان دایە

    • @ahmadrzgar1878
      @ahmadrzgar1878 Год назад

      ​@@faraidwnhiraneخواهیدایەتت بدات

  • @imadismail5037
    @imadismail5037 Год назад

    دەست خۆش بۆ داناییت مرۆڤ دۆستی، (فەیلەسووفە) کوردەکە ،وە دەمەوێت پەیوەندییت پێوە بکەم یەکتر بناسین ئەگەر ئارەزوو دەکەی زۆر سوپاس

  • @hasanjaf
    @hasanjaf 2 года назад

    دەستخۆش مامۆستا

  • @user-ix5yh8lx2q
    @user-ix5yh8lx2q 2 года назад

    💎💎

  • @user-ix5yh8lx2q
    @user-ix5yh8lx2q 2 года назад

    🖤💚

  • @DabashaN
    @DabashaN 2 года назад

    دەست خۆش

  • @saidahmad8588
    @saidahmad8588 2 года назад

    yaxwa mandw nabn dastw chawtan xosh balam kak faraedwn mn prsearekm haya esta ka mn nwezh dakamw wa hamw aw shtanash ba krdare ba gwftare je ba je krdwa ka bo awa nwezh dakam wa dwrkawtnawa la tawanw xareza aya har pewesta lasarm nwezh bkamw rozhw bgrm ?

    • @faraidwnhirane
      @faraidwnhirane  2 года назад +1

      خۆشەویست
      جەنابت بۆیە لەم کارانە دوورکەوتویەوە چونکە لەناو شعائیرەکانت دا بەڵێنەکەت داوە و باوەڕداریت پێیان کەواتا کشانەوە لەم شعائیرانە نەمانی باوەڕەکەتە بۆیە ناگونجێت .

    • @saidahmad8588
      @saidahmad8588 2 года назад

      @@faraidwnhirane dnyayak swpas bo to❤

  • @alixarsalan85
    @alixarsalan85 2 года назад

    ماندوو دیاری مامۆستا😢

    • @faraidwnhirane
      @faraidwnhirane  2 года назад +1

      خۆشەویست
      لەناو ئەم هەموو بونەوەرە جووت قاچە ناوەڕۆک دڕندەیەدا ژیان کردن ماندووهێنەر و بێزارکارە

  • @eysakhsaid4104
    @eysakhsaid4104 5 месяцев назад

    دەست خۆش لەش ساخبی ئوستازی بەرێز قسەکانت لە جێی خۆیەتی بەڵام یەک تێبینیەکم هەیە ......
    بە رای من بۆ ئەوەی دژ بەیەک نەبێ لە فیکری ئێستای کۆمەڵگای ئیسلامیا ئەتوانین بڵێین دەبێت عیبادەت بکەی لە هەمان کاتیشا یاساکانیشی جێ بەجێ کەیت روونتر بڵێم دەبێ عیبادەتە روکەشیەکە لەگەڵ عیبادەتە کرداریەکە پێیکەوە ئەنجام بدەی ئەوکاتە راستی لە بەرامبەردا تەنها دانەیەکی ئەنجمام بدرێت بێ ئەوەی تر بەتاڵە واتە تۆ نابێت تەنها کرداریەکان بکەیت بەڵک و دەبێت نوێژو رۆژو حەج و زەکاتیش بکەیت وە بە پێچەوانەوەشەوە

    • @faraidwnhirane
      @faraidwnhirane  5 месяцев назад

      خۆشەویست
      گرفتی منیش هەر ئەوەیە کە شەعائیرەکان بەئامانج گیراون و کرداریش چش

  • @avestaqader9618
    @avestaqader9618 2 года назад

    مامؤستا ئيستا په رستن به واتا فه لسه فيه كه ي واته وابه سته بوون بؤيه راست نييه بليين ده يپه رستين ئه وه يه مه به ستت ؟

    • @faraidwnhirane
      @faraidwnhirane  2 года назад

      بەڵێ ئەزیزم خودا پەرستنی گەرەک نیە چونکە پێویستی بەدانپیانانی هیچ شتێک نیە و لەزاتی خۆیدا ڕەها و کامڵە بۆیە نابێت وابەستەی بکەین بەناوی پەرستنەوە چونکە ئەمە دەبێتە ناکامڵی وابەستەبوو

  • @موسیفرهاد
    @موسیفرهاد 2 года назад +1

    گەلێ سوپاس مامۆستا. پرسیارێکم هەبوو(مرۆڤ کاتێک تەمەنی زیاد دەکات،بەزیاد بوونی تەمەن ئایا مرۆڤ گەورە بووە یان بچووک بووەتەوە)لە ڕووی فەلسەفەوە ؟؟

    • @faraidwnhirane
      @faraidwnhirane  2 года назад +3

      خۆشەویست
      هیچ کارەکتەرێکی فەلسەفی بۆچونێکی نیە بۆ وەڵامی ئەم پرسیارەتان بەڵام بەدیدی من ئەگەر دیدەکەی من بایەخێکی ببێت بۆ وەڵامی ئەم پرسیارە لای من بریتیە لەوەی کە : مرۆڤ لەئەزموونی گەورە و لەپەیڕەوکردنەوەی بچوک دەبێت ، ئەوەی تر ڕووکەشە و خولانەوەیە لەناو بۆشاییدا .

  • @kardo.75
    @kardo.75 2 года назад

    خوا خۆی دەڵێ لە سوڕەتی الفاتحە ئایەتی 5 خوایە هەر تۆ دەپەرستین و داوا هەر لە تۆ دەکەین کەواتە خودا دەبێ بپەرسترێ

    • @faraidwnhirane
      @faraidwnhirane  2 года назад

      خۆشەویست
      (نعبد ) ناکات پەرستن واتا ڕێگاگرتنی تۆ بۆ مانەوەش لەسەر ئەم ڕێگایە (نستعین) بەتۆ دەکەین

    • @kardo.75
      @kardo.75 2 года назад

      @@faraidwnhirane دەست خۆش دیارە تەفسیرەکە هەڵەیە دوبارە دەست خۆش بۆ ڕون کردنەوەکە

  • @akbarlatif4385
    @akbarlatif4385 2 года назад

    دەستت خۆش تەمەنت درێژو پڕ خێر بێت ،. کاک فەرەیدوونی بەڕێز حەزم کرد بابەتێک لە دەمی جەنابتەوە ببیستم ،. ئەگەر تۆ ئاشنایت پێی هەیە یان زانیارت هەیە لەسەری و لێتکۆڵیوەتە وە ،. سەبارەت بە فەتحی ئسلام یان جیهاد لە ئیسلام من قوڕئان دەخوێنم بەکوردی گوێ بۆ زۆر کەسی دیکە دەگرم بەڵام تا ئێستا نازانم ئامانج لەم دووانە چییە

    • @faraidwnhirane
      @faraidwnhirane  2 года назад +4

      خۆشەویست
      شتێک نیە بەناو فەتحی ئیسلامی بەڵکو زێدی تۆ کاتێک ستەمی تیابوو تۆ لەسەرتە فەتحی بکەیت واتا ستەمەکە نەهێڵیت ، ئەوەی هەیە و ناونراوە فتوحات لەبنەڕەتا داگیرکاری و دز و گزیە

  • @آیدنمصطفی-ج6ذ
    @آیدنمصطفی-ج6ذ 2 года назад

    ده ست خوش به ریز . جه نابت له ویدیویه کا فه رموت دین ناتوانیت ده ستکردی مروف بیت وایه . ؟ یا من هه له م ؟ به لگه ت چی بووه ئه گه ر راستی ئه که یته وه ؟

    • @faraidwnhirane
      @faraidwnhirane  2 года назад

      خۆشەویست
      بەدیدی من ئایین پڕۆسەیەکی بان مرۆڤیە ئەم ڕوانینە فەلسەفیە نەک زانستی ، بۆیە دیدی فەلسەفەی دەسەلمێندرێت نەک بەڵگەی بۆ بهێندرێتەوە ، بۆ سەلماندنی ئەم ڕوانینەشم هەر خودی مرۆڤ سەلمێنەریتی کە توانای ڕوانینی بان مرۆڤی خۆی نیە و بەهەر حەوت ملیار مرۆڤ نەمانتوانیوە یاسا و ڕێسایەک دابهێنین کە سەد کەس بەتەواوی بەها و کەڕامەت و کەسایەتی مرۆڤبوونیانەوە لەژێر سێبەریدا پشوو بدەین ، تۆ بڵێی توانای داهێنانی یاسای هەموو گەردوونی هەبێت !

  • @hawre_lukman
    @hawre_lukman 2 года назад

    زۆرسپاسی جەنابت ئەکەم بۆ باسکردنی ئەم بابەتە کە لە چەندمانگی ڕابردوو داوام لەجەنابت کردبوو کە بە دیدی خۆت باسێکی بۆبابەتی پەرستن بکەیت، بەڕاستی پەرستنیش لەکۆمەڵگای ئێمە مانای کەتەواوپێچەوانەبووەتەوە خەڵکە عەبدایەتی ئەکات بێ ئەوەی لە مانای ئەوکردارەبگات کەئەنجامی ئەدات ورۆژئەگرێت بێ ئەوەی تێبگات کەخودی ڕۆژوو وەکو جەنابتش باست کرد فەقەد ورگیان بۆ،مانگێ برسیی ئەکەن ولەدواترە ھیچ،، دووبارە بێشوومار سپاسی جەنابت ئەکەم

    • @faraidwnhirane
      @faraidwnhirane  2 года назад +1

      خۆشەویست
      دەخوازم سوودێکی هەبووبێت

  • @sardarmhamad3750
    @sardarmhamad3750 2 года назад +1

    سڵاو لەبونت پیاوی بەخشندە ، دەستوجاوت خۆش
    پێشنیارک دەکەم ئەگەر بکرێت ناوبەناو لایڤی
    زیندوی هاوکاتت هەبێت

    • @faraidwnhirane
      @faraidwnhirane  2 года назад +3

      خۆشەویست
      بەحوکمی ئەوەی من جگە لەم کەناڵی یوتوبە هیچ تۆڕێکی کۆمەڵایەتی تر بەکار ناهێنم بۆیە لایڤ کردنەوەشم لێرە سەختە چونکە گرفتی کاتم هەیە و بۆم ناگونجێت

  • @aramsipan623
    @aramsipan623 2 года назад +3

    زۆر سوپاس کاك فەرەیدوون بۆ شیکردنەوەی چەمکی عیبادەت، بە ڕەئی من تەنها چەند دیانەتێکی کەم هەن لەسەر هەسارەکەمان توانیبێتیان خەڵکی خۆیان بە باشی پەروەردە بکەن وە شێوازی عیبادەتیان کاردانەوەی پۆزەتیڤی لەسەریان هەبووبێت لە ڕووی چاکە کاری و ڕەوشت بەرزیەوە، بودا یەکێکە لەوان… ئەوانیتر بەهەر سێ ئاینە ئاسمانییەکەشەوە تەنها توانای فێرکردنی خورافاتیان هەبووە لە کۆمەڵگەکانیاندا، ئەگەر نا بۆ کۆمەڵگە پێش ناکەوێت؟ عێراقی خۆمان لەوەتەی هەیە ئیسراحەتی بەخۆیەوە نەبینیوە، کەچی لەهەموو شارەکانی عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە بە هەزاران مزگەوت هەیە مانگانە چوار جومعە و جەماعەت، لە ساڵێکدا نزیکەی پەنجا جار لە هەر مزگەوتێکی شارەکاندا مەلا لە ڕۆژی هەینیدا سەعاتێك یان دوو سەعات عەلائەساس پەروەردەی دینی فێری خەڵکی دەکات! پرسیارەکە ئەوەیە: ئایا خەڵکی ئەم ناوچەیە خۆیان کەم دەماخن یان ئاینەکە هیچی پێنییە بۆ گۆڕانکاری بنچینەیی لە چاکەکاری و بەرەو پێشچونی خەڵکی ناوچەکەی خۆیدا؟ لەوباوڕەدام ئەگەر هەندێك لەو دینانە ئاسەواریان نەمێنێت مرۆڤ وچانێك دەدا بە ئاسودەیی دەحەسێتەوە.

    • @faraidwnhirane
      @faraidwnhirane  2 года назад +3

      ڕۆژنامەنوسێک لە دالای لامای پرسی :
      بەلای تۆوە باشترین ئایین کام ئایینە ؟
      لەوەڵامدا وەک کاهینەکانی مەعبەد نەی گوت ئایینی من حەقە و تەواوە و ڕاستە ، بەڵکو گوتی :
      باشترین ئایین ئەو ئایینەیە کە باشترین پەروەردە بەمرۆڤەکان دەدات !
      هاوڕای جەنابتم لەڕاماڵینی ئەم خاشاکانەی لەدەمی چەرچیەکانی ئایینەوە دەخرێتە بازاڕی کەلەسەری مرۆڤەکانەوە و زبڵخانەیان لێ دروست دەکەن نەک مرۆڤێکی چاکەکار .
      ڕێز و چەپکێ گوڵ

    • @aramsipan623
      @aramsipan623 2 года назад +2

      @@faraidwnhirane دالای لاما خۆی خاوەن پەروەردەیەکی بەرزە، کەسی خاوەن پەروەردەیەکی باشیش مرۆڤی ژیری لێ بەرهەم دێت، هەربۆیە نایەت بە شان و باڵی خۆی و ئاینەکەی خۆیدا هەڵبدات.
      ئەو خاشاکەی لای خۆشمان لە مزگەوتەکانەوە درۆ دەبەخشنەوە، ڕق و کینە زیاد دەکەن نەك کەمکرنەوەیان، لوتبەرزی فێری خەڵکی دەکەن…
      کتێبەکەیان بۆ فێرکاری ناشێت، دیارە کەمووکوڕی و هەڵەی گەورە هەیە لە ناویدا، هەربۆیە مرۆڤ توشی سەرلێشێوان دەبێت و هەستیش ناکات کە بەلاڕێدا بردراوە.
      لەگەڵ ڕێزم بۆ ئێوە.

  • @yazidshexani1920
    @yazidshexani1920 2 года назад

    دەست خۆش مامۆستا گیان، بێزەحمەت پرسیارێک، گەر کەسێک پابەند نەبێ بە ڕوکنە ئاینیەکان ئینجا بە هۆکاری تەمبەڵی بێت یان هەر شتێکی تر بەڵام پابەند بێت بە ناوەڕۆکی یاسا ئیلاهیەکان و بە عام کەسێکی باش بێت، ئەوکات لای خودا ئەو کەسە باشە یان خراپ؟ گەر دەڵێی خراپە خۆ ئەو کەسە جەوهەری یاساکانی پاراستووە، هەر دەڵێی باشە، ئێ خۆ ئەو ڕوکنانە فەڕزن لەسەر ئیماندار، وە خودا هەڕەشە لەو کەسانە دەکات کە فەڕزەکان جێبەجێ ناکەن، ئەم بابەتە چۆنە بە بۆچوونی بەڕێزتان... سوپاس

    • @faraidwnhirane
      @faraidwnhirane  2 года назад +5

      خۆشەویست
      لەمحازەڕەکەدا ئاماژەم پێداوە ئامانجی عیبادەت مامەڵەی باشی منە لەگەڵ ئەویتردا ، خودا هیچ کاری بەسەر چی بوونی من و تۆدانیە بەڵکو کاری لەگەڵ چی کردنی من و تۆدایە

  • @sipanbaban5260
    @sipanbaban5260 2 года назад

    دیدێکی جوان و ماقوڵت وە بەر چاو خستین خوا شادو ئاسودەت بکات بەڵام ئوستاز ئەتوانی پێم بڵێی یەکتا پەرستی واتای چیە ؟ ڕێزو تەقدیر بۆ مامۆستای قەدر گران

    • @faraidwnhirane
      @faraidwnhirane  2 года назад

      خۆشەویست
      پرسی یەکتاناسی ئاڵۆزە بۆیە بەکۆمێنت ناکرێت وردی بکەمەوە ، بەڵام گەر ئارامتان هەبێت ڕۆژێک لەناو شیکاری فیکرەکانی حەزرەتی مەحوی شرۆڤەیەکی پێ دەدەم

    • @sipanbaban5260
      @sipanbaban5260 2 года назад

      @@faraidwnhirane ئەخر ئوستاز لە کۆنەوە هەر گوتراوە یەکتا پەرستی ئەمن تەنها مەبەستمە ئایا ئەوانەی ئەو وشەیان بەکار هێناوە هەڵە بوون؟

    • @faraidwnhirane
      @faraidwnhirane  2 года назад

      @@sipanbaban5260
      ئەزیزم
      یەکتاپەرستی یان یەکتاناسی ووشەیەکی ڕووت نیە بەڵکو ئەمە چەمکە و هەڵگری کۆمەڵێک دەلالەتە ، بۆیە گەر بمانەوێت بزانین چیە پێویستە ماناکانی پشتی دەلالەتەکانی بناسێنین و شەن و کەوی بکەین ، خۆئەگەر هەر بەشێوە عەوامیەکە بەکاری بهێنین بێگومان نەک هەڵەیە بەڵکو ڕێک پێچەوانەی خۆی دەردەچێت وەک ئەوەی ئێستا بەچاوی سەر ڕۆژانە دەبینین کە چ بتخانەیەک لە کەلەسەری کاوێژکەرانی ئەم ووشەیە دایە ، بۆیە گوتم پێویستی بەناسینە نەک پێناسە .

    • @sipanbaban5260
      @sipanbaban5260 2 года назад

      @@faraidwnhirane هەر ساخ بی ئوستازی زێدە ئەزیز دنیایەک ڕێز بۆت

  • @rebazabbas8968
    @rebazabbas8968 2 года назад +1

    ماندوو نەبیت ئوستاز. پیویستمان بەم وتارانەت هەیە

  • @GALGAMESH8118
    @GALGAMESH8118 2 года назад

    دەستت خۆش بێ
    ڕاستیەکەی هەروەك ئاماژەت پێداوە لە سەرەتاوە ئەو بابەتە ئیختیساسی تۆ نیە ، چونکە باسی عیبادەت دەکەی زیاتر بە بیرکردنەوەی خۆت ، زیاتر وەك ئەوە وایە من باسی بابەتێکی پزیشکی بکەم لە کاتێکدا ئیختیساسی من ئاسنگەری بێ ...
    کۆمەڵێ هەڵەی تێدا بوو ڤیدیۆکەت ،
    یەكێ لەوان ، بەڕێزتان وا تێگەیشتوون عیبادەت واتە ئیطاعەت ، یەعنی هەردوو چەمکتان تێکەڵ کردووە ، هەڵبەت ئەوەش لەوانەیە شارەزا نەبن ، چونکە کاتێ لە قورئان قوڵ دەبیەوە ئەو دوو چەمکە جیاوازن
    اطیعوا اللە هەیە و اعبدوا اللە هەیە ، واتە گوێڕایەڵی خوا و عیبادەتی خوا دوو چەمکی جیاوازن
    هەر یەکەیان کۆمەڵێ تایبەت مەندی هەیە لە کوێ عیبادەت بەکار دێ و لە کوێ گوێڕایەڵ بەکار دێ ...
    دیقەت بدە خوا دەفەرموێت :
    أَطِيعُوا اللَّهَ وَأَطِيعُوا الرَّسُولَ وَأُولِي الْأَمْرِ مِنكُمْ
    واتە گوێڕایەڵی خوا و پێغەمبەر و کاربەدەستی موسوڵمانان بکەن ، بە مەفهومی بەڕێزتان کە لە گەڵ عیبادەت تێکەڵتان کردووە ماناکەی دەبێتە عیبادەتی خوا و پێغەمبەر و کاربەدەستان بکەن ، ئەوەش کوفرە ، واتە سەر لە بەری هەڵەیە..
    وە ئەو نمونەی ترافیك لایتەکەشت هەمان هەڵە تێگەیشتنە کە عیبادەت و ئیتاعەتت تێکەڵ کردووە ، ئەوەی پابەندە بە ڕێنماییەکان ئیتاعەتە ، عیبادەت نیە ...
    دووبارە دەست خۆش

    • @faraidwnhirane
      @faraidwnhirane  2 года назад +2

      خۆشەویست
      سوپاس بۆ دیدە جوانەکەت ، بەڵام من تێکەڵم نەکردووە پایەدار بەڵکو دەکرێت بەڕێزتان پشت وەرگێڕە کوردیەکان قورئان ببەستیت لەکاتێکدا هەموو قورئان بەنزیکەیی سەد جار ووشەی ( عبد ) هاتوە بەمشتقاتەکانیەوە وەک ( اعبد ، نعبد ، یعبد ، عباد ، لیعبد ) هەموو ئەمانە سەیر بکە بۆ ئیتاعەیە و ڕوونترین وەڵامێک لەئایەتی یانزەی سوڕەتی حەج و یانزەی فصلت دایە دەتوانن سەیری بکەن تاکو بزانن زانیاریەکەتان تەواونیە .
      ڕێز و چەپکێ گوڵ

  • @Alan_tahseen
    @Alan_tahseen 2 года назад

    کاک فەرەیدوون بۆ ڤیدیۆیەک لەسەر بیردۆزی پەرسەندن ناکەیت چونکە جەلکی کوردستا بە عام لەم بابەتە تێنەگشتوون

    • @faraidwnhirane
      @faraidwnhirane  2 года назад

      خۆشەویست
      بیردۆزی پەرەسەندن بوارێکی زانستیە ، بۆیە ماف بەخۆم نادەم قسەی لەسەر بکەم تاکو ناشرین نەبێت

  • @samanabdulrahman3723
    @samanabdulrahman3723 2 года назад

    موسوڵمان بوون پێش ھەموو شتێک ئەخلاقە. بۆیە پێغەمبەر دەڵێت من بۆ ھیچ شتێک غەیری تەواوکردنی ئەخلاق نەھاتووم...
    بەڵام فەقیهەكان و چەرچیەكانی ئاین چیان كرد دوای پێغەمبەر نەك پەرەیان بە ئەخڵاق نەدا بەڵكو لە ژێر ناوی ئەو و فەرمودە تصنیعەكانی خۆیان ئەخڵاقیان لە ئیسلامەتی ئیفلیج كرد

    • @faraidwnhirane
      @faraidwnhirane  2 года назад +1

      خۆزگە هەر دەستکاری ئەخلاقیان بکردایە و هێندە سەرقاڵی گەمژاندنی خەڵک نەدەبوون بەڕیش و سمێڵ و سیواک و دوعای سەرئاو هتد

    • @samanabdulrahman3723
      @samanabdulrahman3723 2 года назад

      @@faraidwnhirane
      جا ئوستاز بە حوكمی ئەوەی من خەیاتم زۆر بەركەوتەم لە گەڵ سەلەفیەكان هەیە لەسەر كورتی شەروال و سەردەست هەڵدانەوەی چۆغەكانیان كە داوا دەكەن سادە بێت چونكە بە تێڕوانینی ئەوان نابێت سەردەست هەڵدرێتەوە و گوایە جنۆكە دەچێتە ژێری و خۆی تێدا دەشارێتەوە ههههههههه
      دەڵێم باشە بۆ ناچێتە ناو گیرفان یان شوێنێكی ئامن تر لەجلەكەت دەڵێن ئیدی ئەوە جائیز نیە ..
      بۆ كورتی شەروال ەكەش هەموو كات یەك شت دەڵێم ئەگەر كورتی شەروال سونەتی پێغەمبەر یش بێت ئێمە خودا دەپەرستین نەك پێغەمبەر و سحابە ئیدی گرنگ نیە لای خودا چ جلێكت لەبەردایە گرنگ ئەوەیە كێ لە ناو
      ئەو جلەدایە...
      واز لە ڕوكەش بهێنن. وازبهێنن لەوەی هەموو دونیا و گەردون و موۆڤایەتت بەو دەمارە تەسكەی مێشكی خۆتانی دا ببەن ...

  • @user-ix5yh8lx2q
    @user-ix5yh8lx2q 2 года назад

    باشە ئەگەر خوا بونی نیە بۆچی ئەوەندە خۆشم دەوێ كاتێ خۆشویستنی ئەوزاتە دركی پێ كراخۆشەویستی وهۆگریم بە مرۆڤەكان هەتادایكیش نەما بە بەراورد بەو دڵۆپێكە هەتاحەزئەكەم بمرم وئیتر لێی نزیك بمەوە لەم نادیاری وونیە نەجاتم بێت

    • @faraidwnhirane
      @faraidwnhirane  2 года назад +1

      درک کردن نایەتە سەر زمان و لەئاکار و ڕەوشت ڕەنگ دەداتەوە ، بەڵام بتی هزر ناچارت دەکات بە پێناسە و لەڕێگەی وەسفکردنیەوە هەوڵی دەستەبەری ڕەزامەندی ئەم کائینەی کە لێت بۆتە خودا دەدەیت

  • @rezhosha
    @rezhosha 2 года назад +1

    سڵاو مامۆستای گوڵ چەند پرسیارێکم لەسەر ئەم بابەتە هەبوو
    ١- بۆچی لە حوکمی ئیسلامدا هەر کەس عیبادەت نەکات نوێژ و ڕۆژ و زەکات ئەوا لەملی ئەدرێت و سەری ئەپەڕێنرێت ئەمە بەپێی حەدیسی سەحیحە،، بەڕێزت بۆچونت چیە لەسەری ؟
    ٢- بۆچی لە قورئندا ئەڵێ نوێژکانتان بکەن و لە موشریکان مەبن خۆ کەسی وا هەیە عیبات ناکات و موشریکیش نیە،، بەڵام قورئان هەموو ئەوانە بەدژ ئەزانێت کە عیبادەت ناکەن، بە بۆچونی بەڕێت ئەمە هۆکارەکەی بۆچی ئەگەڕێتەوە ؟
    ٣- ئەگەر عیبادەت تەنیا بۆ ئێمە بێت نەک بۆ خوا بۆچی باداشتەکانی عیبادەت ( دەرەجەین ) و مرۆڤی پێ هەڵەسەنگێنرێت ،، وەک ئەوترێت ئەگەر کەسێک نوێژەکانی باش بێت واتە کردەوەکانیشی باشە ئەگەر کەسێکیش نوێژەکانی خراپ بێت کردەوە کانی خراپە، وە لە حەدیسی سەحیحا دەوترێت، کافرەکان ئەوانەی کە مسوڵمان نەبوون یاخود ئەوانەی کە مسوڵمان بوون و کار و کردەوەی چاکیان کردوە بەڵام عیبادەتیان نەکردوە لەو دونیا خودا هەموو کارو کردەوەکانیان ئەکاتە چیایەکی بەرز و گەورە دواتر چیاکەش ئەکاتە خۆڵ و تۆز و لەناوی دەبات، ئەمە بەو واتایەی کە هەرچی عیباد نەکات گەر هەموو جیهانیش ڕزگار بکات لای خوا هیچ نرخێکی نیە ؟ وە بە پێچەوانەوە بۆی هەیە سزاش بدرێت چونکە کەسی کافر کاتێک کە چاکەیەک ئەکات ئەڵێ من لە پێناو مرۆڤایەتیا چاکە ئەکەم ئەمەش ئەیسەلمێنێت کە ئەکرێت خەیرێکی تر هەبێت لەدەرەوەی خوا،کە لە پێناویا چاکە بکرێت ئەمەش ئەچێتە قاڵبی شیرکەوە و کەسی چاکەکار کە عیبادەتی نەکردوە لە باتی پاداشت سزا ئەدرێت زۆرێک لە مەلا و بانگ خوازەکان ڕۆژانە زۆر بەڕوونی ئەمە لەسەر مینبەرەکان باس ئەکەن
    ٤- بۆچونی بەڕێزت چیە لەسەر ئەوەی کە ئەوترێت هەرچی عیبادەت نەکات ئەچێتە دۆزەخ ، یان زۆرینەی مرۆڤایەتی ئەچنە دۆزەخ
    بەڕێزت چۆن وەڵامی ئەمانە ئەیەتەوە ؟

    • @faraidwnhirane
      @faraidwnhirane  2 года назад

      خۆشەویست
      پرسیاری یەکەمتان پشت بەستنە بە قال و قیل لەکاتێکدا قورئان پێچەوانەی ئەمە دەڵێت .
      دوەم وەڵامتان ئەم ئایەتەی جەنابت بەهەڵە نوسیوتە چونکە ئەم ئایەتە بە تاک قسە دەکات نەک بە کۆ ، خیتابەکەش لەگەڵ محمدی ڕێزدارە بۆ ئامادەکاریەتی چونکە سەرەتای ئایەتەکە پێی دەڵێ لە ( منیبین ) ەکان بە .
      وەڵامی سێیەمت پلەبەندی نیە لەعیبادەتدا بەڵکو یەک پێوەری گشتی هەیە ئەویش بریتیە لەوەی کە دەڵێت : هەر کەس بۆ چاکەیەک هەنگاو بنێ بە دە هەنگاو وەڵامی دەدرێتەوە ، واتا چاکەیەک بە دە چاکە بۆت دادەندرێت .
      وەڵامی چوارەمت منیش دەڵێم هەر کەس عیبادەت نەکات سزا چاوەڕێیەتی چونکە عیبادەت واتا باش بوون و چاکەکاری دەی لەدەرەوەی باش بووندا خراپ بوون هەیە ، خراپەکاریش ڕوونە کە سزای دەبێت .

    • @rezhosha
      @rezhosha 2 года назад

      ١- بۆ وەڵامی یەکەمت ئەمە هەمووی قسەی محمدی نازدارە، و حەدیسی سەحیحی لەسەرە،، جا من نازانم ئەگەر بەڕێزت قورئانیبیت یان نا، بەڵام محمدی ڕێزدار ئەڵێت ،، من فەرمانم پێکراوە کە لەگەڵ خەڵکیدا بجەنگم هەتاوەکو شایەتومان دێنن و ئەبن بە مسوڵمان کە ئەمە مەبدەئی داعشەکانە
      ٢- ئاخر خۆ بەپێی ئاینی ئیسلام قورئان هەر بە تەنیا بۆ محمد نەنوسراوە بۆ ئومەتێک نوسراوە ئەگەر بەتاکیش قسەبکات دواجار قسەکە ئەچێتە ئەستۆی هەموو ئومەتەکەوە،
      ٣- وەڵامی سێیەم زۆر ڕوون نەبوو بۆم ،،
      ٤- لە چوارەما من هیچ وەڵامێکم دەست نەکەوتەوە، کە بۆچی وایە ( عیبادەت = بە چاکەکاری ) خۆ ئەکرێت کەسێک هەبێت چاکەکاربێت و هیچ عیبادەتێکی نەبێت وە بە پێچەوانەوە، بەڵام بەپێی فەلسەفەکەی بەڕێزتان تەنیا کەسی مسوڵمان چاکەکارە
      ،، ئەوەی کە لە کۆتاییا ئەمەوێت بیڵێم ئەوەیە کە بە بۆچونی من عیبادەت چاکەکاری نیە..! بەڵکو عیبادەت بۆ بەستنەوە کۆمەڵگای مێگەلە بەیەکەوە، لە کۆمەڵگای مێگەلی دا مرۆڤ بەتەنیا بۆ خوا عیبادەت ناکات بەڵکو عیبادەت بۆ مێگەلەکەی ئەکات،
      عیبادەت لەبنچینەوە بۆ ئەوەیە کە مرۆڤایەتی ببەسترێتەوە بەیەک دەقی کۆمەڵایەتی و کلتوری و ئاینیەوە ،
      وە عیبادەت دەرخەری ئەوەیە کەکێ سەر بەو ئاینەیەو بەرگری لەو کلتور و ئاینی باوباپیرنمان ئەکات،

    • @faraidwnhirane
      @faraidwnhirane  2 года назад

      @@rezhosha
      ئەزیزم
      من مەحکوم بووم کە وەڵامی پرسیارەکانتان بەپێی تێگەیشتنی خۆم بدەمەوە ، ئیتر هەڵە تێگەیشتنی ئێوە خۆناکەوێتە ئەستۆی منەوە ، گلەیی بەڕێزت لە فامکردنی لاوازی عەوامە کەچی دەبڕینی چەمکی عیبادەتیش لای من هەر بەعەوامیەکە تێگەیشتون لەکاتێکدا ئەم پرسیارانەتان دەرەنجامی گوێگرتن بووە لەم محازەڕەیەی کە شڕۆڤەی عیبادەت و جۆرەکانیم تیادا کردووە .
      ڕێز و چەپکێ گوڵ

    • @rezhosha
      @rezhosha 2 года назад

      مەسەلەکە لەسەر عوام و تابعین نیە من بەگشتی باسی چەمکی عیبادەت ئەکەم لە ئیسلاما، وە پێم سەیرە کە بەڕێزت بەو هەموو تێگەیشتن و زیرەکیەوە هەمان بیرکردنەوەی عەرەبێکی ئێراقیت هەیە لەسەر تێگەیشتن لە ئاین و عیبادەت و خوا مەسەلە مێتافیزیکێکان

  • @hwannnhaanan6000
    @hwannnhaanan6000 2 года назад

    کاک فەریدونی بەڕێز دووپرسیارم هەیە ئایا ئەگەر عیبادەت نەکی خودا چ وەڵامێکی ئەبێت بۆت ئایاڕاستە وەک و ئیسلامیەکان باسی دەکەن ئەوەی نوێژنەکات دەچێتە جەهەنەم ڕاستە یان هەڵە

    • @faraidwnhirane
      @faraidwnhirane  2 года назад

      خۆشەویست
      پرسی پەرستش پڕۆسەیەکی خۆراکیە بۆ ڕوح بەڵام جێگرەوەی فەزیلەتەکان نیە

  • @amoralolan5656
    @amoralolan5656 Год назад

  • @mhamad97m
    @mhamad97m 2 года назад

    دەست خۆش مامۆستا