Diwani Bexud دیوانی بێخود
HTML-код
- Опубликовано: 4 окт 2024
- بێخودی شاعیر ناوی ته‌واوی (مه‌حمود)ه‌و كوڕی موفتی حاجی مه‌لا ئه‌مینی كوڕی موفتی گه‌وره حاجی مه‌لا ئه‌حمه‌دی چاوماره كه ناوبانگی به(پیرحه‌سه‌ن) ده‌ركردووه، ئه‌میش كوڕی مه‌لا مه‌حمودی دێلێژه‌یی پیرحه‌سه‌نی كوڕی مه‌لا ئه‌حمه‌دی دێلێژه‌ییه كه له‌ساڵی (1206)ی كوچی‌دا كۆچی دوایی كردووه، ئه‌ویش كوڕی مه‌لا محه‌مه‌دی دێلێژه‌ییه كه به‌ناوبانگ بووه به(مه‌لای گه‌وره)و له ساڵی (1173)دا له‌دێلێژه كۆچی دوایی كردووه.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه مێژووییه‌كان، ئه‌و زاته خوێندنگه‌یه‌كی گه‌وره‌ی هه‌بووه له‌دێلێژه‌و هاوچه‌رخی شێخ ڕه‌زای دێلێژه بووه.
مه‌لا مه‌حمود پیر حه‌سه‌نی كوڕه‌زای مه‌لا محه‌مه‌دی گه‌وره، لای زانای به‌ناوبانگ (ابن الحاج)ی جێشانه‌یی خوێندوویه‌تی، پاش وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت، خوێندنگه‌یه‌كی گه‌وره‌ی كردووه‌ته‌وه له‌دێلێژه، له‌پاش دروستكردنی شاری سلێمانی، چووه‌ته ئه‌وێ‌و له‌گه‌ڵ شێخ مه‌عروفی نۆدێیدا پێكه‌وه له‌مزگه‌وتی گه‌وره‌ی سلێمانی وانه‌یان وتووه‌ته‌وه، وادیاره پێكه‌وه‌ش فه‌قێی لای (ابن الحاج) بوون.
ئه‌و سێ كوڕی زانای پایه بڵندی هه‌بووه به‌ناوه‌كانی (مه‌لا حه‌سه‌ن، مه‌لا حسێن، مه‌لا ئه‌حمه‌د).
مه‌لا حه‌سه‌ن-ی ناردووه‌ته (مه‌رگه)ی پشده‌رو مه‌لا حسێن-ی له‌دێلێژه به‌جێهێشتووه‌و مه‌لا ئه‌حمه‌دی له‌گه‌ڵ خۆی بردووه بۆ سلێمانی. به‌وجۆره باڵی زانستی به‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌ی كوردستاندا كێشاوه. ئه‌م زاته ساڵی 1239 كۆچی، كۆچی دوایی كردووه.
مه‌لا ئه‌حمه‌د كوڕی مه‌لا مه‌حمودی پیر حه‌سه‌نی، كه به‌ناوبانگ بووه به(چاومار)، لای باوكی‌و لای شێخ مارفی نۆدێ‌و مه‌لا عه‌بدوڵڵای ڕه‌ش خوێندویه‌تی كه به‌ناوبانگ بووه به(مه‌لا ڕه‌ش)و (شێخ الاسلام)ی بابانه‌كان بووه، مۆڵه‌تیشی لای شێخ مارفی نۆدێ وه‌رگرتووه.
ئه‌و له‌مزگه‌وتی موفتیدا وانه‌ی وتووه‌ته‌وه، كه ئه‌و مزگه‌وته خۆی دروستیكردووه‌و ده‌كه‌وێته نزیكی به‌رده‌ركی سه‌رای ئێستای سلێمانی، كه خوێندنگه‌یه‌كی گه‌وره‌ش بووه.
ئێستا جێگه‌ی ئه‌و خوێندنگه‌یه‌و ماڵی مه‌لا ئه‌حمه‌د خۆی، ئوتێل‌و دوكانه‌كانی (حاجی برایم ئاغایه)، زانایانی به‌ناوبانگی وه‌ك مه‌لای پێنجوێنی‌و موفتی زه‌هاوی‌و شێخ ئه‌حمه‌د فائز، لای ئه‌م زاته خوێندوویانه.
له‌ساڵی 1255 كۆچی‌دا، ئه‌و بووه به(رئیس المدرسین)ی سلێمانی‌و ساڵی 1279ی كۆچیش، پله‌ی موفتێی دراوه‌تێ‌و له‌مانگی ڕه‌جه‌بی ساڵی 1288 كۆچیشدا له‌حیجاز كۆچی دوایی كردووه.
له‌پاش كۆچی دوایی (چاومار)، حاجی مه‌لا ئه‌مینی كوڕی جێگه‌ی گرتووه‌ته‌وه‌و له‌ساڵی 1303شدا بووه به‌حاكمی سلێمانی‌و له‌ساڵی 1307 كۆچی‌دا بووه به‌موفتی‌و میدالیای مه‌جیدیی دراوه‌تێ‌و كراوه به‌وه‌كیلی دائیره‌ی مه‌شێخه‌تی ئیسلامی له‌سلێـمانی.
ئه‌ویش له‌ساڵی 1315 كۆچی، كۆچی دوایی كردووه، زۆرێكیش نووسراوی به‌نرخی هه‌یه.
پاش حاجی مه‌لا ئه‌مین، مه‌لا عه‌بدوالعه‌زیزی كوڕه گه‌وره‌ی بووه به‌موفتی سلێمانی، كه له‌وكاته‌دا ته‌مه‌نی ته‌نها 21 ساڵ بووه، به‌ڵام پایه‌یه‌كی زانستیی به‌رزی هه‌بووه‌و هه‌ر به‌هۆی ئه‌و پایه‌ی زانستییه‌وه كراوه به‌ئه‌ندامی كۆڕی زانیاری (المجمع العلمی)ی ده‌وڵه‌تی عوسمانی‌و میدالیای مه‌جیدی پێدراوه‌و گه‌لێ ئه‌ركی گه‌وره‌ی تری پێسپێردراوه، وه‌ك سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی مه‌عاریفی سلێمانی، حاكمیه‌تی‌و وه‌كاله‌تی دائیره‌ی مه‌شێخه‌تی ئیسلامی له‌ده‌وڵه‌تی عوسمانی‌دا كه مه‌ركه‌زه‌كه‌ی له‌ئیستانبوڵ بووه، هه‌روه‌ها به‌هۆی پایه‌ی زانستییه‌وه كاربه‌ده‌ستانی دائیره‌ی مه‌شێخه‌تی ئیسلامی ویستوویانه له‌خۆیانی نزیك بكه‌نه‌وه، ساڵی 1318كۆچی، كردوویانه به‌موفتی (بۆرسه)، به‌ڵام ئه‌و نه‌چووه، دواتر له‌ساڵی 1320 كۆچیشدا كردوویانه به‌موفتی (ئه‌ده‌نه)، دیسانه‌وه ئه‌وه‌شی نه‌كردووه‌و نه‌ویستووه.
كه ئینگلیزه‌كانیش سلێمانییان داگیركرد، موفتی به‌ربه‌ره‌كانێیه‌كی توندی كردوون، له‌به‌رئه‌وه ئینگلیزه‌كان به‌توندی له‌گه‌ڵی جوڵانه‌ته‌وه‌و هه‌موو ئه‌و فه‌رمانانه‌یان لێسه‌ندووه‌ته‌وه كه پێی سپێردرابوو.
پاش دامه‌زرانی حكومه‌تی خۆماڵیش، موفتی هه‌ر به‌ردوامبوو له‌به‌جێهێنانی ئه‌ركه ئاینییه‌كانی سه‌رشانی بۆ خزمه‌تی ئیسلام‌و موسوڵمانان، ماوه‌یه‌كیش سه‌رۆكی لقی كۆمه‌ڵی (الهدایه الاسلامیه) بوو له‌سلێمانی، به‌ڵام له(5ی شوال)ی ساڵی 1366 كۆچی، له‌ڕۆژی 20/8/1947 كۆچی دوایی كرد.
بێخود-یش له‌ساڵی 1296ی كۆچی هاتوه‌ته دونیاوه، لای زانایانی ناوداری ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی سلێمانی خوێندنی ته‌واوكردووه.
ساڵی 1900ی زاینی كراوه به‌حاكمی هه‌ڵه‌بجه، له‌گه‌ڵ مامۆستایان (ڕه‌فیق حیلمی)و (زێوه‌ر)دا مامۆستایه‌تیی كردووه، بێئه‌وه‌ی هیچ مانگانه‌یه‌ك وه‌ربگرێت، واته بێبه‌رامبه‌ر منداڵانی كوردستانی په‌روه‌رده‌و خوێنده‌وار كردووه.
پێش كۆچی دوایی موفتی كاكی، چه‌ند ساڵێكی له‌هه‌ڵه‌بجه به‌سه‌ربردووه، ئه‌وجا گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ سلێمانی‌و تا مردنی له‌جێگاكه‌ی ئه‌ودا موفتی بووه.
كاتژمێر سێ‌و چاره‌كی پاشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی 25/8/1955 بۆ دواجار ماڵئاوایی كرد، به‌كۆچی دوایی ئه‌و زاته‌ش چرایه‌كی تری شیعری كلاسیكی كوردی كوژایه‌وه.
Har bjit inshallah
کاک خۆگر، لە ئەوەڵ تا ئاخیر، هەمووی لەسەر یەک ڕیتم و بەپێی مانای وشەکان تۆنەکانت ناگۆڕی!!
خودا خێرت بەنوسێ کاک خۆگر بۆ ئەم کارە جوانانەت
Zor jwana dastt xosh 👍🏻
خوزگه برام ئه م موسيقاى له قه ل نه ده بو
Har bzhit sarkawtwbit. kareki jwan w nawazat krdwa
هه ر بژيت قوربان بو خوت سه و ت و ئه دا و هه ستي جوان وتن تان
دەست خۆش بۆ ئەو شیعرە جوانە
زۆر خۆشە
زۆر شازە دەست خۆش
Soran Deutsch زۆر سوپاس کاک سۆران
دةست خوش بةهيواى بةردةوامي شتى نويترو جوانتر
Shakila crafting زۆر سوپاست ئەکەین ، ئیشەلا بەردەوام ئەبین
Har bzhit kaka khogr
زۆر سوپاس کاکە کارزان
❤❤❤
ده ستان خوش بيت كاك خوگر هيواى له ش ساغيت بو داواكارم
زۆر سوپاس چاوەکەم ، ڕێزت ھەیە 💐
destaknt xos
zor supas bo eu xzmete piroze
زۆر سوپاس بۆ بەڕێزت 💐
دەست و دەمخۆش بەهیوای بەردەوامیت
زۆر سوپاس
dastan xosh
دەستان خۆش بەراستی زۆرجوانە بەردەوام بن یاخوا
زۆر سوپاس برای به‌ڕێز، به‌رده‌وامین ئیشه‌ڵا
❤❤❤❤