Dastan xosh be w sarkawtw bn mandubunakani ewa lagal ema mayay shanazi w pezanini emaya . Bo masalay xwendnawakash zor basha wak bareztan farmwtan awa saratay 2000akan tomar krawa awa salmenari awaya ka ewa zor xamxori ktebn w chwnka 90%y barhamakani kurdi salani 2000akan lanawchwn ba drama w gorani w ktebishawa❤dubara sarkawtw bn mayay dlxoshi eman
خۆزگە ئەوانەی خۆێندنەوە بۆ تۆمارکردنی کتێبی دەنگی دەکەن پێشتر ئامادەکاری پێویستیان بکردایە و پێشتر بەلای کەمەوە جارێک کتێبەکەیان بخۆێندایەتەوەو سەرەتاو کۆتایی رستەکانیان دیاری بکردایە بۆ ئەوەی تێکەڵی نەکەن و هەڵی نەپێکن ، ئەو ناوو دەستەواژەو زاراوانەی کە شازن پێشتر پراوەی دەربڕینی بکردایە ، ئاگاداربن خۆێندنەوەی دەنگی هونەرە ، خوێنەرەوە بڕیار ئەدات خەڵکی تا کۆتایی گوێ لە کتێبکە ئەگرن یاخود یاخود هەر زوو بێزار ئەبن و وەلای ئەنێن ، هەروەها تا خوێندنەوەکە چێژبەخش بێت کتێبکەکە گوێگری زیاتر دەبێت ، لەگەڵ ڕێزدا
واتة خويندنةوةي دةنگي باش نيية براكةم خويندنةوةي كتيب باشترة وةك لة خويندنةوةي دةنكي
muhamad hassan
سوپاس بۆ وتە جوانەکانت کە شایەنی ڕێزگرتنن و پێویستە بەهەند وەربگیرێن. هاوڕام لەگەڵ جەنابتان کە خوێندنەوەی کتێب هونەری تایبەت بە خۆی ئەوێت.
ئەوە تواناداری و بێتوانایی بێژەرە کە بڕیار لەسەر گوێگر ئەیات کە تا کۆتایی لەگەڵ کتێبەکەدا بمێنێتەوە یان هەر لە دەستپێکدا ماڵئاوایی بکات.
زۆرم پێخۆشبوو کە ئەم کۆمێنتەتان لەسەر ئەم کتێبە نوسی کە کاک (جیهاد) ئەیخوێنێتەوە ، چوون دەمێکە بە نیازم ڕونکردنەوەیەک لەسەر ئەم بابەتە بدەم.
لێرەدا ڕونکردنەوەیەک ئەیەم بۆ جەنابتان و سەرجەمی ئەو بەڕێزانەی کە دواتر ئەم کۆمێنتە ئەبینن.
ئەو کتێبانەی کە کاک (جیهاد حەمید ) ئەرکی خوێندنەوەی لە ئەستۆگرتووە ، سەرجەمیان بە کاسێت و تەسجیل تۆمارکراون نەک بە میکسەری مۆدێرن و مایکی پڕۆفیشناڵ!
ئەو کتێبانە 17 ساڵ پێش ئێستا تۆمارکراون و لەو سەردەمەدا ئەجیزەی پێشکەوتویان بە دەستەوە نەبووە ، تاکو فیلتەر لە دەنگی بێژەر بدرێت و هەڵەبڕی بۆ هەڵەکانی بکرێت.
لە ڕۆژگاری ئەمڕۆدا ڕەنگە زۆر کتێبتان گوێ لێگرتبێت کە بێژەرەکەی تەنانەت هەڵەیەکیش ناکات لە کاتی خوێندنەوەی کتێبەکەدا ، ئەمە مانای ئەوە نیە کە ئەم بێژەرە هیچ هەڵەیەکی نەکردووە ، بگرە بە سەدان هەڵەی کردوە ، بەڵام دواتر هەڵەبڕی بۆ کراوە و هەڵەکانی لێدەرکراوە.
کام بێژەرەی کە زۆر بە توانایە و خاوەن هونەر و ئەزمونە ، لە تراکێکی 20 خولەکیدا ، 5 بۆ 10 هەڵە دەکات بەلایەنی کەمەوە.
بەڵام دواتر هەڵەکانی لێ دەردەکرێت و بە پاکی ئەخرێتە بەردەستی گوێگران. ئەوەی لێرەدا جێگای مەبەستمە ئەوەیە: کە بێژەرێکی وەک کاک( ئارام) کە لە خوێندنەوەی ئەم کتێبانەدا هەڵە دەکات کێشەکە لەوەدا نیە کە پێشتر کتێبەکەی نەخوێندۆتەوە ، بەڵکو سەرچاوەی کێشەکە نەبوونی ئەجیزەی پێشکەوتوبووە لەو سەروەختەی ئەودا.
تێبینی : بێژەر دوو ناوی هەیە (ئارام & جیهاد )
@@kurdistan4369 نا بەڕێزم مەبەستی ئەوەیە کە ئەو کەسانەی کتێب دەخوێننەوە و تۆماری دەکەن ، پێویستە پێش وەخت ئامادەسازی بکەن ، بۆ ئەوەی لەکاتی خوێندنەوەدا هەڵە نەکەن
@@xazan3354 سوپاس بۆ ڕونکردنەوە بەپێزەکەت ، بەڕێزم ئەوە ڕاستە کە لەڕووی تەکنیکیەوە ئێستا ئامێری پێشکەوتوو بەردەستە و ئاسانکاری باش ئەکات بۆ هەڵەبڕ کردن ، بەڵام تەنها هەڵە نەخوێندنەوە بەس نیە بۆ سەرکەوتویی و دەربڕینێکی شایستە بە گوێگر بەڵکو هونەری دەبڕینی رستەو دەستەواژەو سەرەتاو کۆتایی ڕستە و ، نەپچڕان لە ناوەڕاستی ڕستەدا ، یان ئەگەر پچڕاش گریدانەوەی بەشێوەیکی کارامەییانە و هەروەها خۆ بواردن لە سەر یەک شێوە ڕیتمی خوێندنەوە بە بەرز کردنەوەو نزم کردنەوەی تۆن لە جێگا و کاتی پێویستدا و دەربڕینی حیواری نێوان کەسایەتیەکان بە تۆنی دەنگی جیاواز و زۆر شتی تریش پێویستن لە خوێندنەوەی دەنگیدا، وەک خوێندنەوەکانی هونەرمەند یاسین قادر بەرزنجی بۆ ئەو کتێبانەی کاری خوێندنەوەی دەنگی بۆ ئەنجامداون نمونەی سەرکەوتون و شایستەی دەست خۆشییە ، لەگەڵ ڕێزمدا ، بەهیوای سەرکەوتنتان
سڵاو تێبینیەک بۆ بەڕێزتان هەرکەسێک ئەگەر بچوکترین ڕەخنەی گرت شایەنی ئەوە نییە گوێبیستی هیچ بەهەمێک بێت هیوادارم یەکسەر بلۆکی پکەیت. ئەگەر خوێنەر بەهەر شێوازێک بێت یان هەرکواڵێتیەک ڕیکۆرد کرابێ شایەنی ڕەخنە گرتن نییە. ئەم بەرهەمە دەنگیانە بۆ گوێبیست ئەتوانین لە سەرکار یان لە هەر کاتێک کە مەجالی خوێندنەوەمان نییە گوێبیست بین. بەبێ هیچ هیلاکیەک. لەبەرئەوە خراپترین خوێندنەوەش نابێت هیچ ڕەخنەیەک هەڵبگرێت. هەرچەندە زۆرجوان ئەی خوێنێتەوە . دڵنیاشم ئەوانەی بچوکترین ڕەخنەش ئەگرن لەوە ناچێ ساڵی کتێبێکیش بخوێننەوە .سەرکەوتووبن
دةستان خوشبيت و هةميشة سةركةوتوبن
dastan xosh mandu nabn
دەستان خۆشبێت ماندوو نەبن.....
بەراستی دەنگی خۆشە زۆرسوپاس.
Dast xosh
Dastan xosh be w sarkawtw bn mandubunakani ewa lagal ema mayay shanazi w pezanini emaya . Bo masalay xwendnawakash zor basha wak bareztan farmwtan awa saratay 2000akan tomar krawa awa salmenari awaya ka ewa zor xamxori ktebn w chwnka 90%y barhamakani kurdi salani 2000akan lanawchwn ba drama w gorani w ktebishawa❤dubara sarkawtw bn mayay dlxoshi eman
من هەمیشە وتەکانی ئێوەم خۆشدەوێ ! چوون دونیاک لە دڵسۆزی و تێڕامانی جوانیان تیا بەدی دەکەم . بەڕاستی ئەتوانم بڵێم وتەکانی بەڕێزتان و تێڕوانینە جوانەکانتان ئێجگار وزەبەخش بوون بۆمان و هێزی بەردەوامیان پێ بەخشیوین.
سوپاس بۆ وتە گەوهەرشێوەکانت،، خودا لە دەسەدەفی سینەتان وشەی گەوهەرشێوە نەبڕێ❤❤💐💐🥀🏵
😍
سڵاو کتێبی پرۆتۆكۆلی
بیرمهندو فهرمانڕهوایانی سههیۆنی بلاوتان کردۆتەوە !؟
ئەگەر ھەیە تکایە لینکەکەم بۆ بنیرە
@@shallawyassen8926 نەخێر ، گیانی من بڵاومان نەکردۆتەوە ، ئەگەر لامان بوو بڵاوی دەکەینەوە