کتێبی دەنگی ـ چێشتی مجێور ❷ن: هەژار موکریانی

Поделиться
HTML-код
  • Опубликовано: 27 авг 2024
  • چێشتی مجێور یەکێکە لە بەرهەمە هەرە جوانەکانی م هەژار موکریانی ی، کە بە زمانێکی سادەو بە کوردییەکی جوان و ڕەوان، نوسویەتی.
    کتێبێکە، چەند بیخوێنیتەوە بێزار نابیت، چەند لێی بڕوانیت، تاسەت لێی ناشکێت. بۆ هەموو تەمەن و بۆ هەموو قۆناغێکی ژیان دەبێت. پیرێک بیخوێنێتەوە ئەزمونی ژیانی دەوڵەمەندتر دەبێ، بۆ گەنجێکی بێ ئەزمونیش، رێبەرێکی ژینی نمونەیی دەبێ.
    کاتێک دەیخوێنیتەوە وا ئەزانی بووی بە مێژوو نووس، چونکە هێندە بەجوانی باسی کۆمەڵێ بەسەرهات و رووداوی مێژوویی دەکات، کە هەستدەکەیت خۆت لەناو رووداوەکاندا بونت هەیە، من کاتێک دەیخوێنمەوە، خۆم لێ دەبێت بە سێبەری هەژار و لەگەڵ ئەودا لە گوندەکەی خۆیانەوە رێ دەکەم، دێمە سلێمانی دەچمە کەرکووک سەرێک لە بەغدا ئەدەم و ئەچمە هەولێر، هەر لەوێوە دەچمە شام و دەچمە وارشۆ و روسیا، دێمەوە بەغداوئەچمە مهاباد و خۆم لەبەردەم کۆمارەکەی قازی دا دەبینمەوە.
    بازرگانێک بیخوێنێتەوە، سودی خۆی لێوەدەگرێ، چونکە هەژار لە ژیانی خۆی دا زۆر کاری کردووە، لە کرێکاری بۆ وێنەگرتن. دوکانداری، شاگردی مەتعەم، زۆر کاری تر.
    جارێکیان جولەکەیەک بە هەژار موکریانی دەڵێت :
    ئەگەر مشتەری؛ شوشە عەترێک یان شتێکیان کڕی و گوتیان گەر خراپ بێ دەیهێنینەوە، قبوڵ بکە!مسوڵمانان زۆر تەنبەڵن لەسەتی یەکی حەوسەڵەی نییە بۆت بهێنێتەوە.
    کتێبێکە بۆباسی مێژوو، ئابووری، کۆمەڵایەتی سیاسی، ئەدەبی، ژیاننامە و بەسەرهات..،هتد، بگەڕێی لێی بێ ئومێد نابیت.
    بەشێکی گرنگی کتێبەکە پێشەکیەکەیەتی، کە وەسیەت بۆ کوڕەکەی دەکات، کە چۆن بژیەت لەم دنیایەداو کۆمەڵێک رستەی بەسود و گەوهەر ئاسا، دەنوسێتەوە، کە هێندە نایابە، ئەوە دەهێنێت، شەوان لەبری چیرۆکی شەوانە بۆ نەوەکانتی بخوێنیتەوە.
    هەژار لە بەشێکی کتێبەکەی دا بەم شێوەیە بۆ شێرکۆی کوڕی دەنوسێت "بۆ نانخواردن دەعوەتی کەسێک بکە کە مەمنوونت بێت،دەعوەتی کەسانێک مەکە کە نۆکەریان لە تۆ تێرترە و هەمیشە سفرەیان لە سفرەی ڕۆژی دەعوەتەکەت ڕەنگینترە. یانی ئەگەر مریشکی، بۆ هێلکەکردن لاسایی قاز مەکەرەوە"
    هەژار موکریانی هەر بەهۆی ئەم کتێبەوە، دنیایەک دوژمنی بۆخۆی پەیداکردوە، هەر ئەوەی کەئێستا زۆر بایەخی پێنادرێت لەبەرئەو هۆکارەیە، چونکە لەم کتێبەدا، باسی سەدان کەس دەکات کە چۆن ژیاون، ئەوەی ئەو لەم کتێبەدا بە هەندێ کەسی دەکات، با بەدەواری شڕی نەکردبێت.
    لەچێشتی مجێوردا، هەژار موکریانی، زۆر کەسایەتی و شاعیرو نوسەر و ناودارانی کوردی بەسەر کردوەتەوەو لە گەڵ هەندێکیان ژیاوەو لەگەڵ هەندێکیشیان کاری کردووە. لە نمونەی ئەو کەسانەی باسی کردون وەک (قانع، هێمن، بێکەس، پیرەمێرد، قزڵجی، مام جەلال، تۆفیق وەردی، حوسێن حوزنی موکریانی، عبدالرحمانی زەبیحی، قازی محمد، قاسملو، مەلا مستەفای بارزانی و زۆر کەسی تر.)
    بەکورتییەکەی کتێبێکی بێ وێنەیە، تا نەیخوێنیتەوە نازانی چ شاکارێکە، هەم لەڕووی زمانی نوسین و ریزکردنی وشەکانەوە، هەم لەرووی روداو و بەسەرهاتەکانی ناو کتێبەکە.
    بەهۆی ئەو روداو و بەسەرهات و ژمارەی ئەو کەسانەی لەم کتێبەدا ناویان، هاتوە، نوسین لەسەر ئەم کتێبە کاتی زۆر دەوێت، درێژ دادڕیش، کەسی خۆی دەوێت، تا بیخوێنێتەوە، بۆیە زۆر بەکورتی باسم کردووە، دەنا تا نەیخوێنیتەوە، بە باسکردن و رانان لێی تێناگەیت.

Комментарии • 24

  • @shaxawankai8368
    @shaxawankai8368 4 месяца назад

    دەستان خۆش بێت ❤❤❤❤سەرکەوتوو بن سەری ڕێز بۆ شاعیری گەورەی گەلەکەمان هەژار موکریانی نەمر ❤❤❤❤❤

  • @abdullaabd6641
    @abdullaabd6641 7 месяцев назад

    هەر هەبن دەستان خۆش بیت

  • @mariwanamin4187
    @mariwanamin4187 5 лет назад +3

    سڵاو لەمامۆستا هەژار ئەم کتێبە پێوویستە لە مەکتەب بخوێنرێت بۆ ئەوەی فێری گەندەڵی نەبین

  • @mhamadraul6434
    @mhamadraul6434 3 года назад

    har bzhin

  • @alankurdish6247
    @alankurdish6247 4 года назад +1

    ده ستا ن خوش بیت 🌻🌹

  • @ahmadhacan6796
    @ahmadhacan6796 3 года назад

    ده ستان خوش

  • @sarahmustafa2003
    @sarahmustafa2003 5 лет назад +2

    سوپاس بۆ ماندوبوونتان... هیوادارم بەشەکانی تریشی دابەزێنن

  • @salar_hussein810
    @salar_hussein810 4 года назад

    ھەر بمێنن ان شاء الله
    دەستان خۆش

  • @amanjsalehi8090
    @amanjsalehi8090 4 года назад +1

    ماندوونەبن،دەستتان خۆش بێ.
    موزیکەکەی هەندێک کزتر بێ باشترە.دیسان سپاس.

  • @omerkurdi
    @omerkurdi 3 года назад

    یادت به‌ خێر مامۆستا هه‌ژار موکریانی ۰

  • @rawandhide270
    @rawandhide270 5 лет назад

    Dastan xoshbet

  • @hamaqadr9372
    @hamaqadr9372 4 года назад

    دەستان خۆشبێت

  • @smkoahmed3413
    @smkoahmed3413 5 лет назад

    Dastan xosh bet

  • @rebarjabar4533
    @rebarjabar4533 4 года назад +2

    ⭐️👏🏼👏🏼👏🏼

  • @ZH-hg6wi
    @ZH-hg6wi 5 лет назад +1

    دەستان خۆشبێ و سەرکەوتوبن
    هیوادارم بەزووتین کات بەشەکانی تیش دابەزێنن❤📖

  • @hamaako3115
    @hamaako3115 5 лет назад +1

    دةستان خوش بةتةسةوةم چةوةرى بةشى زياترم كة گويم ليبى كةى دا دةبةزيت سوپاس بو ماندوبونتان

  • @hunartahir8677
    @hunartahir8677 4 года назад +1

    ماندوو نەبن دەستان خۆش بژین👏💯 دەنگی کاك ئومێد خۆش بێ ئادایەکی نایاب و نواندنێکی کەم وێنە

    • @alanbakr2404
      @alanbakr2404 4 года назад +1

      Barasty jwany axwenetawa.. Wakw bzany barhamy try haya? Yan account akaym awe ba ark nabe zor swpas

    • @hunartahir8677
      @hunartahir8677 4 года назад

      @@alanbakr2404 منیش زۆر گەرام بەس بەرنامەیەکی ڕادێۆیی هەبووە بە ناوی باخی کتێب بەس نەمتوانی بزانم لە کام ڕادیۆ هیوادارم ئەگەر بەرهەمی تری هەبێ لەم چەناڵە بەڕێزە ئەوانیش دابنێن.

  • @khatabahassan1261
    @khatabahassan1261 4 года назад

    سباس لؤ ماندووبونتان

  • @Jin-Jin559
    @Jin-Jin559 3 года назад

    😍

  • @salhmahamad8182
    @salhmahamad8182 10 месяцев назад +1

    تکایە چاکی بکەن زیاتر لە 70 لاپەڕەتان پەڕاند
    لە لاپەڕە 91ەوە دێتە 164

  • @rebarjabar4533
    @rebarjabar4533 4 года назад

    ⭐️⭐️⭐️⭐️