Marzya Fariqi - Azizm Bochi Torawy || مەرزیە فەریقی - ئەزیزم بۆچی تۆراوی

Поделиться
HTML-код
  • Опубликовано: 20 окт 2024
  • مەرزیە فەریقی
    ئەزیزم بۆچی تۆراوی لەخۆڕا
    هۆنراوەی | هێمن موکریانی
    مۆنتاژی ڤیدیۆ | دیار تاهیر
    ***
    ئەزیزم بۆچی تۆراوی لەخۆڕا؟
    چ قەوماوە دڵی تۆ بۆچی گۆڕا؟
    ئەتۆ وازوو لەبیرت کردم ئەمما
    فەرامۆشت نەکەم شەرتە لەگۆڕا
    لەمن ڕا خۆ خەتایەک ڕووی نەداوە
    ئەدی بێ مەیلی بۆچ ڕویدا لەتۆ ڕا؟
    ئەسیری کەزیەتە کۆتری دڵی من
    دەبێ حاڵی چ بێ کۆتر لەتۆڕا؟
    سەرو ماڵ و کەماڵ و بیرو هۆشم
    لە نەردی عیشقی تۆدا پاکی دۆڕا
    لەچاوم دێ بەخوڕ فرمێسکی خوێنین
    کەچی ئەم گۆمە خوێنە هەڵنەچۆڕا
    من و لاشەی پەپولە ماینەوەو بەس
    شەوی دوری،شەمیش تواوە لە کۆڕا

Комментарии • 137