GBG Peshangay Zankoy Göteborg G K Caffe,,کۆلێژی هونەرە جوانەکانی یۆتۆبۆری پێشانگایەکی ڕێکخست

Поделиться
HTML-код
  • Опубликовано: 14 янв 2025
  • لەڕۆژی [١٧] حەڤدەی مانگی شەش و لە شاری یۆتۆبۆری وڵاتی سوید،، کۆلێژی هونەرە جوانەکانی یۆتۆبۆری پێشانگایەکی هەمەچەشنەی بۆ ڤێستیڤاڵێکی بۆ چەند هونەرمەندێکی جیهانی ڕێکخست،،ئەم ڤێستیڤاڵی هونەری یە هەتا ڕۆژی [ ١/٧ ] یەکی مانگی حەوت بەردەوام ئەبێت،، فیستیڤاڵەکە بە زنجیرەیەک پێشانگا لە باڵەخانەی [ هۆ دێ کۆ ڤالاند ] دەست لە ڤاساگاتان ۵۰ لە یۆتۆبۆری پێدەکات، پێشانگای هونەری و کاری دیزاین لە میدیای جۆراوجۆر لەلایەن ڕاهێنەرانی نوێ و دامەزراوەوە بەڕێوەدەچێت، لەوانە بەشێکی تایبەت کە تایبەتە بە تیشک خستنە سەر هونەرمەندانی گەنجان و لاوان،
    لەپرۆژەیەکی کەم وێنەدا و بە کۆمەک و پشتگیری پرۆژەی [ ئەو پن ئاپپ ] وابڕیارە ئەم پێشانگایە لە چەند شارەکی تری وڵاتی سوید و چەند وڵاتێکی ئەوروپیدا بکرێتەوە ،،
    پرۆژەی [ ئەوپن ئاپپ] پڕۆژەیەکی کلتووری چوار ساڵە (۲۰۱۹هەتا ٢٠٢٣) کە لەلایەن ئەوروپای هاوبەشەوە بوجەی بۆ دابین دەکرێت و ئامانجی دروستکردنی بینراوی و ئەزموون بۆ هونەرمەندان و دیزاینەران و هونەرمەندان و هونەرمەندانە. ئەپن ئاپپ کاردەکات بۆ پشتگیریکردنی داهێنەران و هونەرمەندان کە ڕووبەڕووی جۆرە جیاوازەکانی بەربەست دەبنەوە بۆ بنیاتنانی بینراوی کردارە هونەریەکانیان یان ئەوانەی کە دەیانەوێت دەستیان بگات بە پەروەردەی زیاتر یان تۆڕەکانی پاڵپشتی لەسەر بنەمای جۆرەکانی ناسنامە کار ناکات، بەڵکو لەسەر بنەمای بانگهێشتنامەیەکی کراوە کار دەکات بۆ کارکردنی بەکۆمەڵ بۆ دروستکردنی بینراوی بۆ کردارە هونەرییەکان کە ڕووبەڕووی ئاستەنگی جیاواز دەبنەوە لە دروستکردنی بینراوی گشتیدا،، .
    کۆلیجی هونەرە جوانەکانی شاری یۆتۆبۆری/ سوید لەپڕۆژەیەکی نوێدا وئامێزی بۆ پرۆژەی [ ئەو پن ئاپپ ] کردەوە بەبەشداری چەند هونەرمەندێک بە پێشانگایەکی فرە زمان و فرە کلتوری هاوبەش بەشداری لە پرۆژەیە دەکەن.. کارە هونەریەکان بە گشتی پێکهاتون لە (هێڵکاری، پەیکەرسازی، فیلم و ئەنیمەیشن، پێفۆرمەنس و هەڵپەرکێ و جلی کوردی ، فاشۆن). هونەرمەندە بەشداربووەکان،سەرچاوەی کارە هونەریەکان لە چەند باگراوندێکی جیاجیای کەلتوری هونەریی هەریەک لە خەڵکانی بەریتانی، کوردیی، ئەندەنوزی ، سوری ، ئێرانیی و سویدی کارەکانیان سەری هەڵداوە ،،لەناو ئەو پرۆژە گەورەدا چەند هونەرمەندێکی کورد بە تابلۆ و دیزاین و فاشیۆن و سینەما و فلم و شانۆ بەشداریان تێدا کردووە،،
    کامێرای جی کەی کافێ ئامادەی ئەو ڤێستیڤاڵە بوو،،لەسەر شێوازی کاردنەکەی و بەشداربوونی لەو پرۆژەیەدا مامۆستا و هونەرمەند [ عەلادین مەفاخیری] بەم شێوەیە هاتە گفت و گۆ،،
    لێرەدا پرسیارێک دێتە گۆڕێ ئەویش ئەوەیە ئاخۆ چلۆن دەبێت پڕۆسەی دەربڕینی هونەریی دەبێتە رێگایەکی هاوبەش و کراوە لە نێوان هونەرمەندان و بینەردا؟ یاخوود چۆن هونەر بە چەندین زمانی جیاجیا، جیهان بەڕووماندا دەکاتەوە؟
    کاتێک بە گروپ نمایش دەکەرێت، ئەونیهێنی چییە کە بەڕووی هەمواندا دەکرێتەوە؟
    ئەو دەرفەتانە چین کە نمایشە هونەرییەکان دەستەبەری دەکەن بۆ هەموان نەک تەنها بۆ چەند کەسێکی دیاری کراو؟
    بۆ وەڵامی ئەو پرسیارانە و گەلێک پرسیاری تر مامۆستا [ بەهجەت عومەر ] مامۆستای کۆلێژی هونەرە جوانەکانی یۆتۆبۆری/ سوید بەم شێوەیە وەڵامی جی کەی کافیی دایەوە،،
    وە دواڕۆژی ئەم فستڤاڵە، لە1ی 7. کتێبێک، دەربارەی هەموو کارە هونەریەکان و بەشداربوان بڵاو دەکاتەوە، وە پاشان بەشێک لەکارەکان دەبرێت بۆ وڵاتی قوبرس، بۆ بەشداری کردن لە کۆتا ئەڤێنتوبەرنامەی ئۆپن ئەپ لەداهاتویەکی نزیکدا.
    فەلاح ئەحمەد ڕەشید/ سوید
    ٢٠٢٣

Комментарии •