چێژ لە ژیانی هاوبەش دایە، بەشی یەکەم:
HTML-код
- Опубликовано: 4 фев 2025
- ئەمڕۆ پێنج شەممە 2024/1/23 (گروپی ڕۆشگەری ڕاپەڕین) لەدیوانی بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری و هونەری ڕاپەڕین کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا.
کۆبوونەوەی ئەم جارە تایبەت بوو بە گفتوگۆ کردن لەسەر کتێبی ( ئەزمون و ژیان ) لە نوسینی (محمد پشدەری)، لەسەرەتادا لەلایەن ( هێمن ئەحمەد) خوێندنەوەو شیکاری بۆ بەرهەمە چاپکراوەکە کراو دواتر لەلایەن ئەندامانی گروپەکەوە گفتوگۆ لەسەر ناوەڕۆکی بەرهەمەکە کرا.
کۆبوونەوەی ئەمڕۆ بەمیوانداری شاعیری ناسراوی دەڤەرەکەمان (جەبار عزیز ) ئەنجامدرا.
بڕگەیەکی تری کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە گفتوگۆکردن لەسەر ڕۆڵی ژن لەکۆمەڵگەداو ڕەوتی بەرەوپێشچونی بەشداری ژن لەکایە جیاوازەکانی ژیان لەئێستاداو بەراورد بە ڕابردوو.