به ياد خنياگر کردستانى « کريم کابان » و آهنگ « شب »؛
HTML-код
- Опубликовано: 29 янв 2020
- شه‌و ـ کريم کابان
قه‌ت نه‌ده‌ی ئازاری جیانی مه‌ست و بێدارانی شه‌و
خۆت نه‌خیته به‌ر شه‌پۆڵی ئه‌شکی بێ پایانی شه‌و
ئه‌ی کچی خواوه‌ندی جوانیی و ئه‌ی چرای دیوانی شه‌و
خۆت بپارێزه له ئاهی ذڵبریندارانی شه‌و
نه‌ک خوا نه‌کرده گیرابێ دووعای ناڵانی شه‌و
وێڵم و تاریکه ده‌ورم، فه‌رشی ڕێگه‌م مه‌ینه‌ته
بێ که‌سم، ته‌نیا ئه‌ناڵم، مه‌رگی خۆمم عه‌زره‌ته
سازی ئاهه‌نگی شه‌وانم، سۆزی جه‌رگی له‌ت له‌ته
یاوه‌ر و یاری ئه‌نیسم ئاهو ئه‌شکی حه‌سره‌ته
ئافه‌رین ئه‌ی باره‌که‌ڵڵا، دیده‌ی گریانی شه‌و
وانه‌زانی ده‌ستی خه‌م یادێ له دڵدا ده‌رئه‌کا
ئه‌شکی خوێنینم ده‌لیله بۆ که‌سێ باوه‌ڕ نه‌کا
جیانه‌که‌م به‌و تیشکی چاوی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئه‌خته‌ر ئـه‌کا
دڵ ئه‌بێته قه‌تره‌یێ خوێن و له دیده‌م سه‌ر ئه‌کا
هه‌رکته‌ڕابورێ به دڵما سوحبه‌تی جارانی شه‌و
هه‌وڵی زۆری دا، له‌داوی زوڵفی ئه‌و بێ مروه‌ته
ده‌رچم و دوایی بهێنم به‌م عه‌زاب و مه‌ینه‌ته
پێی وتم بێ سووده هه‌وڵت، تاکو ماوی جێگه‌ته
تازه له‌م پێچ و خه‌می زوڵفه نه‌جاتت زه‌حمه‌ته
لای سه‌فین ته‌بعا‌ن مه‌حاڵه روخسه‌تی میوانی شه‌و