Zhaniar Aram - Elegie for Piano Trio, E minor.
HTML-код
- Опубликовано: 8 фев 2025
- "ئێڵێژی" بۆ پیانۆ تریۆ.
کارێکی موزیکی نوێی منە، بۆ سیانینەی ئامێری پیانۆ و ڤایۆلین و چیللۆ، لەسەر پەیژەی می بچووک.
پێشەکی :
سەرەتا ئەم کارەم بۆ ئەم خوولە ١٠ ڕۆژییەی (ئەمێریکان ڤۆیس - یەس ئاکادیمی) بۆ ساڵی ٢٠٢٤ نووسیەوە، کە دەکاتە (١٨)یەمین ساڵی بەردەوامی یەس ئاکادیمی، هەڵبەت ئەمجارە بەشی بەجێهێنانی موزیکدانان (کۆمپۆزیشن)م. هەڵبژارد و پێم خۆشبوو لە دوای ٦ ساڵ بەردەوامی لەگەڵیان، ئەزموونی کۆمپۆزیشن بکەم.
ڕیکۆردی کارەکە :
ڕیکۆردی کارەکە پێویستی بە دووبارە ڕیکۆردکردنەوە و ژەندنەوە هەیە، چونکە لەم. ماوە کەمەدا کارەکەیان ڕیکۆرد کردوو و هەر ئەو ڕۆژەش ڕاهێنانیان لەسەر کرد، من دەستخۆشی لە ژەنیاران و ڕابەر دەکەم کە زۆر زۆر ماندووبون لەگەڵمان و لەو ڕۆژەدا بێوچان کارەکانی ئێمەیان ڕاپەڕاندۆتەوە، سەرەڕای ئەوەش ڤیدیۆکە لە سەرەتادا بوونی نییە و خۆم ئەو بەشەم ژەندۆتەوە.
من سوپاسی یەک بەیەکی مامۆستا و هاوڕێ ئەمریکییەکان و مامۆستا و هاوڕێ کوردەکانی خۆمان دەکەم، کە ماندووبون لەگەڵمامدا و لەگەڵ کارەکانماندا خەریک بوون و کارەکانیان ژەندەوە.
دووبارە زۆر سوپاس بۆ سەرجەم مامۆستایان و دڵسۆزان.
موزیکدانەر : ژەنیار ئارام
ڕابەر : دەیڤد کەتڵەر
ڤایۆلین : ماڕک تایەر
چیللۆ : مامۆستا بەشدار ئەحمەد
پیانۆ : جۆهن فێرگسن
"Elegie" for Piano Trio, in E minor
Composed by : Zhanyar Aram
Conducted by : David Cutler
Violin : Marc Thayer
Violincello : Bashdar Ahmad Sdiq
Piano : John Ferguson