Bahjat Yahya - Prchy Spyt

Поделиться
HTML-код
  • Опубликовано: 10 сен 2024
  • هۆنراوە و ئاوازی : بەهجەت یەحیا
    موزك : ئارام سەردار
    پرچی سپیت
    ھەتاکو تیشکی تۆ لە ناخمابێ
    شەوگاریش دادێ خۆر ئاوانابێ
    عاشقت کردم بەزمانی گوڵ
    ئەی حوکومڕانی مەملەکەتی دڵ
    *************************
    ئەوین چەند جوانەھێندەش ناسۆرە
    عاشقبوون سەختە باجەکەی زۆرە
    ئەوین بۆھەر کەس سەنگی مەحەكە
    دەنا گیاندار و بێگیان وەك یەکە
    ساڵ یەکە یەکە دێ و گوزەرئەکات
    تۆ ھەرجوان ئەبی لەلام سات بە سات
    با عالەم بڕۆن بیکەن شرۆڤە
    دڵدار بەمانای وشە مرۆڤە
    ************************
    خۆمان زستانین ئەوینمان بەھار
    چۆن تێکەڵاوبوون کڕێوە و گوڵزار
    بەفر ئەبارێ گوڵ سەردەرئەکا
    لەو سیحرە تەنھا ژیر سەردەرئەکا
    خۆمان پیر و کۆن ئەوینمان گەنجە
    تازە بۆ جێژوان ئەڕۆین بەلەنجە
    نەڵێن درەنگە کەس حەرفێ نەڵێ
    خۆمان ئاوابووین ئەو تازە ھەڵدێ

Комментарии • 114

  • @sha1991yda
    @sha1991yda Месяц назад +10

    شەرحی ئەو دێرانە بەئیجازەی هونەرمەندی جوان وتن.
    بەفر ئەبارێ ، گوڵ سەر دەرئەکا
    واتە کاتێ هەنگاوی پیری دێ ئەوینی خوایی گەشاوە تر ئەبێ و چرۆ ئەکا
    خۆمان پیرو کۆن ئەوینمان گەنجە
    تازە بۆ چێژوان ئەڕۆین بەلەنجە
    واتە کاتێ پیر ئەبین بەڵام حوبی خوایمان گەنج ئەبێتەوە و عادتتەن گەنج هێمایی هێزو جوانی و پڕ جۆشە...
    هەنگاو بەرەو مردن ئەنێی کە مامۆستا ناوی ناوە چێژوان واتە بەو لەرزە لەرزی پی ئەڕۆین لەتەمەنی پیری بۆ چێژوانی ئیلاهی ئەچین
    مەڵێن درەنگە کەس حەرفێ نەڵێ
    خۆمان ئاوا بووین ئەو تازە ئەڵێ
    واتە بە ئاوابوونی ئێمە کاتی بێ دەنگ بوونمانە لەبەردەم مەعبوود و دڵداری ڕاستەقینە
    ئینجا گوێ لەو ئەگرین و ئەو ئەڵێ ....
    من وا لەدێڕەکان گەیشتم لەو بڕوایەم هەمان شتیش بێ❤

    • @rebin_fuad
      @rebin_fuad 28 дней назад +1

      دەستتان نەیەشێ.
      تەنها کۆتا وشە "ئەڵێ" نییە بەڵکو "هەڵدێ" یە ،بۆیە پێ ئەچێت شیکردنەوەکە پێویستی بە کەمێ داڕشتنەوە هەبێت .

  • @jamshidahmadi9465
    @jamshidahmadi9465 Месяц назад +11

    له كرماشانا هزار سلاو له و ماموستاي بي وينه.به راستي خاوه ن پره نسيپ و كه سايه تي جياوازن.بميني بو پاراستني هونه ري ره سه ني كوردي.ماموستاي دل و گول بريا جاريك له نزيكه وه بتبينم

  • @dlshadhamadamin-ps2kc
    @dlshadhamadamin-ps2kc Месяц назад +16

    خۆشمان دەوێی مامۆستا بهجت یحیی خودای گەورە لێت ڕازی بێت چەندە جوان و بە ویقاری... بۆیادگاری ئەمڕۆ ئەموگۆرانیەی پێشکەش کرد٢٠٢٤/٨/١

  • @sha1991yda
    @sha1991yda Месяц назад +5

    بەفر ئەبارێ
    گوڵ سەردەرئەکا ..
    لەوسیحرە تەنها ژیر سەردەرئەکا
    خۆمان پیرو کۆن ،ئەوینمان گەنجە
    تازە بۆ چێژوان ئەڕۆین بە لەنجە.
    مەڵێن درەنگە کەس حەرفێ نەڵێ
    خۆمان ئاوابووین ئەو تازە ئەڵێ
    بەخوا ڕاست ئەڵێی تەنها ژیر تێ ئەگات لەم دێڕانە❤

  • @awatdara3724
    @awatdara3724 Месяц назад +9

    یەکەم ڤیو و کۆمێنتم بۆ مامۆستای گوڵ هەموو کارەکانی شاکارە

  • @vianhussen7974
    @vianhussen7974 Месяц назад +3

    قوربانت بم مامۆستا گیان سەرسامم پێت زۆریش ❤ خۆشمەوێی براگیان

  • @BrwaAbdulstar
    @BrwaAbdulstar 29 дней назад +2

    12/8/2014
    هەربژی و دەست و دەمت خۆش
    پیاوی بەویقارو هەیبەت
    مامۆستای عاریف و سۆفی

  • @user-mq5ek4rn2w
    @user-mq5ek4rn2w Месяц назад +3

    ڕاست دەڵێیت بەس ژیر لە ئەو پەیڤانەت دەگات .
    سەلماندوتە هەمیشە تەنها تۆی دڵ ڕەوێنی عاشقان .

  • @Kteb.Book.1996
    @Kteb.Book.1996 Месяц назад +3

    هەر کاتێک تەپ و تۆزی ڕۆژگار بێزاری کردن، گۆرانییەکانی ئەم هونەرمەندە هۆکارێکە بۆ حەوانەوە، و دۆزینەوەی بەها ڕاستەکان.
    کەسێک هەیە پەیامێکی ئەوەندە جوانی پێیە، هەموو ئەوەی ئێمە لەخۆشەویستی و بەهای جوان پێویستمانە ئەو هونەرمەندە لەهونەرەکەی پیشانی دەدات، ئاوێنەیەکە بۆ ئەوانەی دەیانەوێ شتە جوان و ڕاستەقینەکان ببینن.
    من وەک گەنجێک قەدر و بەهای ئەم هونەرە دەزانم و پێم خۆشە کەسانی دیکەش تینوویەتی ڕۆحیان لێ بشکێنن.

  • @Yarani.awin-id2ux
    @Yarani.awin-id2ux Месяц назад +3

    ٢/٨/٢٠٢٤ دەنگی نەرم و بەسۆزت هەر زوڵاڵ بێت، ئەو پەیڤە دڵنشینانە🖤

  • @hunerhussein5234
    @hunerhussein5234 Месяц назад +4

    دەمخۆش، دەنگێک هەرکاتێک گوێی لێ ئەگری ئەڵێی یەکەمجارە، هەرگیز لێی بێزارو وەرس نابیت

  • @maryamareen4539
    @maryamareen4539 Месяц назад +2

    وشەکانت چەندە ئاشنان لەدڵما، دەنگ و ئاوازت چەندە تایبەتە ئەی شاکاری هونەری ڕەسەن❤❤

  • @ismailsurchi820
    @ismailsurchi820 Месяц назад +3

    مامۆستای هونەری كوردی
    ئەو دەنگە رەسەنەت هەر ساغبێت

  • @shalawali3013
    @shalawali3013 Месяц назад +4

    ناوازەیە عەشقێکی عاریفانە لەپشت هەستەوەیە

  • @vianhussen7974
    @vianhussen7974 Месяц назад +3

    مامۆستا دڵ جوانەکە ❤‌بژیت هەر بمێنی

  • @vianhussen7974
    @vianhussen7974 Месяц назад +3

    سڵاو سڵاو سڵاو ئەوەی گوێی لێت بێ عاشقیش نەبێ عاشق دەبێ ❤

  • @Mhamad24.....
    @Mhamad24..... Месяц назад +2

    1/8/2024
    ئەی ما شاء الله بۆ ئەو دەنگەت مامۆستا🖤

  • @sherzadali549
    @sherzadali549 Месяц назад +2

    درەنگ هاتن و زۆر مانەوەت پێوەری تۆیە مامۆستای گوڵ دڵخۆشبی

  • @omersahed2437
    @omersahed2437 Месяц назад +2

    ئەو دەنگەت هەر بمێنی مامۆستای ئازیز❤
    5-8-2024

  • @shwankarezsan6832
    @shwankarezsan6832 Месяц назад +3

    لەوانەیە لەگەل رەیی من نەبی بەس تۆ یەکەم و ئاخیری لەلام تۆ مــــــامۆستای هەموو هونەرمەندانی بەوەی رۆییە و بەوەی ئستاو بەوەی دێ لەداهاتوودا

  • @vivyanshalih3315
    @vivyanshalih3315 Месяц назад +2

    Long live our dearest Mr. Bahjat Yahya

  • @KhallatAskary
    @KhallatAskary 27 дней назад +1

    هەربژین مامۆستای هونەر

  • @heshwmqrh1049
    @heshwmqrh1049 Месяц назад +1

    هەزار هەزار ماشاءالله لەکەسایەتی بەرز و دڵی سپی و شاکاری جوانت ، نازانم چۆن و بە چ زمانێک وەسفت بکەم ؟
    سڵاو لە ڕۆحی سوک و دڵی سپیت ئەی مامۆستای ڕەسەنایەتی و پادشای شاکارەکانی هونەری کوردی.
    خۆشەویستیت لەگەڵ ڕۆح و خوێنمان تێکەڵە ، خودای گەورە تەمەنت درێژ و پڕبەرەکەت بکات ، ئەی ڕۆحی ڕەوان و دڵوپدڵوپی خوێنی ناودەمارەکانی جەستەی عاشق و شەکەتم.

  • @marefhassansaleh3046
    @marefhassansaleh3046 Месяц назад +1

    خوای گەورە ئاگادارت بێت دەنگت نەڕزێت خوایە

  • @shirinhamid4572
    @shirinhamid4572 Месяц назад +2

    هەمیشە سەركەوتو بیت پیاوی گەورە و بەڕێز كاكە بەهجەت 🤍🌸

  • @ashtiabdullah8010
    @ashtiabdullah8010 Месяц назад +1

    هه ربزيت به راستى كورانيه كى جوان ..خوش برماناوهه ستى جوانى وباكى ده روون....خوش حال بوم كه هيشتا روحت كه رم وناسكه...ده نكت هه رخوش بيت كاكه.

  • @LadeBilal
    @LadeBilal Месяц назад +3

    ساڵانێکی زۆرە جگە لە گەڕە لاوژە کارێکی مۆسیقیو دڵ نیشینم گوێ لێنەبووه ئەم چەن ساڵانەی دوای سەرەتاپای هونەری کوردی بۆتە لەوحەیەک لەفەوزاو بێ سەلیقەی و ئاوازو گۆرانی کرچو کاڵ دوای ساڵانێکی لە هه تکردنی گوێچکەو ڕوحم ئەمشەو گوێم لە م شاکارە جوانەی کاکە بەهجەت یەحیا بوو خۆشیم دێ هه م لە کەسایەتی سەنگینو هه میش دەنگی تەکیەی عاشقانت

    • @kanirairim9753
      @kanirairim9753 Месяц назад

      زۆر ڕاستە دەم خۆش من لەڕاستیا گوێ لە گۆرانی ناگرم زۆر بە دەگمەن بەڵام ئیتر لە پێش شاکاری هونەرمەند وایا ناتوانی گوێ نەگریت

  • @belanali5592
    @belanali5592 Месяц назад +3

    ئەوین چەند جوانەھێندەش ناسۆرە
    عاشقبوون سەختە باجەکەی زۆرە
    ئەوین بۆھەر کەس سەنگی مەحەكە
    دەنا گیاندار و بێگیان وەك یەکە
    ساڵ یەکە یەکە دێ و گوزەرئەکات
    تۆ ھەرجوان ئەبی لەلام سات بە سات
    با عالەم بڕۆن بیکەن شرۆڤە
    دڵدار بەمانای وشە مرۆڤە
    ٢/٨/٢٠٢٤ ئەمەش با بمێنێ بۆ یادەوەری

  • @haremgio
    @haremgio Месяц назад +2

    We were waiting for you, sir I hope keep doing more and more we see you in top always mashallah mashallah 🤍🤍🤍

  • @bijarbakr1544
    @bijarbakr1544 Месяц назад +1

    ساخ و سەلامەت بی سیدا بهجت یارەبی تەمەن درێژ بی هەمیشە چاوەرێی شتی جوانتر و جوانترت لێ دەکەین ❤

  • @najmkurdo4180
    @najmkurdo4180 19 дней назад +1

    زؤرمان خؤش ئةوي مامؤستاي دل❤

  • @peshrawfaris
    @peshrawfaris Месяц назад +1

    دەم خۆش مامۆستای گەورە

  • @namammmuzafar5790
    @namammmuzafar5790 Месяц назад +2

    وااوو 😮😮😮 شاکارێکی نایابە

  • @julyaaa5
    @julyaaa5 Месяц назад +1

    گیان گیان گیــان مامۆستا یەحیا❤

  • @Shady-nasser
    @Shady-nasser Месяц назад +1

    ئەی هاوار ئەوە چ دەنگە خودایە، بە جدی دڵم کەوتە لەرزە ٣/٨/٢٠٢٤ ١:٥٢ب

  • @user-qo7rf7og6b
    @user-qo7rf7og6b Месяц назад +2

    ئەی گیان
    مامۆستای جوانی

  • @dangel3553
    @dangel3553 Месяц назад +1

    ئای لەو هەست و وشانە ❤❤❤
    نازانم چۆن تێکەڵ بووین من و تۆش

  • @mohammed_zewar
    @mohammed_zewar Месяц назад +2

    ئەو دەنگەی قەت پیر نابێ

  • @kawan2761
    @kawan2761 Месяц назад +2

    دەم خۆش هەربژی کاکە بەهجەت ❤❤❤❤❤❤❤بەهیوای بەردەوامی انشااللە ❤❤❤❤❤❤

  • @khidirkurdi1804
    @khidirkurdi1804 Месяц назад +1

    کاکە بەهجەت گیان بۆ ئاوازەکانت هەموو خەمناکن ئەمجارە

  • @amanjjalil666
    @amanjjalil666 Месяц назад +3

    سڵاو لە مامۆستا بەهجەت🤍

  • @karzanahmed1920
    @karzanahmed1920 Месяц назад +2

    سڵاولەودەنگە پڕسۆزو ئارام بەخشە

  • @twanasian1253
    @twanasian1253 Месяц назад +1

    هەربژی مامۆستای شعر و گۆرانی و هەست بەڕاستی دەنگ. و سەدات ئارامیە ئەو وشە جوانانە هەرچەند گوێی لێ دەگریت تێر نابیت لێی هەر بمێنی مامۆستا گیان

  • @azizahmad709
    @azizahmad709 Месяц назад +1

    لەو زەمانە خراپە، هێشتاش کەسێکی وەکو تۆ ماوە جار جار گوێی بۆ بگرین و تێکەڵ بە وشە مانادارەکانی خۆیمان بکات و بەو دەنگەی بمانباتە کەشکەشانی فەلەک و ناخمان ئاوپڕژێن بکات

  • @Berxwedan.
    @Berxwedan. Месяц назад +1

    Çi dengekî xweş e le bo tu heye mamoste Bahjat ❤

  • @hazharmuhammad79
    @hazharmuhammad79 Месяц назад +1

    دەست و دەم و دەنگت خۆش.....
    سەربەرزی دونیا و دواڕۆژ بی .

  • @husseinqadr9516
    @husseinqadr9516 Месяц назад +1

    تەمەن درێژبی مامۆستای گوڵ❤❤❤

  • @rezhawmohammed212
    @rezhawmohammed212 Месяц назад +1

    ئەی گیان ❤

  • @فؤادمحمد-ي8ه
    @فؤادمحمد-ي8ه Месяц назад +1

    به‌رهه‌میكی زۆر جوانه‌

  • @hawrezada
    @hawrezada Месяц назад +1

    چاو و دڵمان روون ❤

  • @HimatHama
    @HimatHama Месяц назад +1

    ئەی گیان

  • @rastgoqzhlwl8870
    @rastgoqzhlwl8870 Месяц назад

    بۆ یادگاری ٧/٨/٢٠٢٤ ئەم گۆرانیە ڕێک بۆ ئەوکەسە وتراوە کە ناسم🥰

  • @daniakawaf
    @daniakawaf Месяц назад +1

    هەر هەبن

  • @KarzanMahmood-x5s
    @KarzanMahmood-x5s 29 дней назад +1

    Dast xosh

  • @Arya_zulkifl
    @Arya_zulkifl Месяц назад +1

    Bo yadgare
    3/8/2024
    10.45 shaw
    arya❤

  • @asoessa8516
    @asoessa8516 Месяц назад +2

    ئه‌ك سڵاوت لێبێ باوكی هونه‌ری كوردی

  • @ajeemohamad
    @ajeemohamad Месяц назад +1

    ماموستا زور بريزا

  • @zana619
    @zana619 Месяц назад +1

    3\8 \2024 هەربژی مامۆستا 🌷🌷

  • @karakurd5586
    @karakurd5586 Месяц назад +2

    سڵاو بۆ م.بەهجەتی خۆشەویست

  • @rebsalamify
    @rebsalamify Месяц назад +2

    🎉🎉

  • @KaziwaAmir
    @KaziwaAmir Месяц назад +1

    عشق✨

  • @BrwaAbdulstar
    @BrwaAbdulstar 29 дней назад +2

    هیوادارم هۆنراوەی مەخلوق ی مەحوی بکەیتە گۆرانی❤❤❤❤❤❤

  • @DearyDeako-t1o
    @DearyDeako-t1o 19 дней назад +2

    من ئەگەر لەم گۆرانیبێژانەی ئەم سەردەمە بومایە شەرمەزار ئەبووم دوایی ئەم گۆرانیە ئیتر گۆرانی بڵێم. بەس ئەڵێی چی تەمەڵی پارە و ڕاوی کچ هەندێکی کردوە بە گۆرانی بێژ

  • @asokosary
    @asokosary Месяц назад +1

    سڵاو و ڕێز
    بەهیوای تەمەندرێژی و بەردەوامیت

  • @mofaqanwar5664
    @mofaqanwar5664 Месяц назад +1

    دەست خۆش مامۆستا هەربژی❤ تاکە هونەرمەندی کورد

  • @ahmadbakr8045
    @ahmadbakr8045 Месяц назад +2

    ❤❤❤❤❤❤❤❤❤❤❤❤❤❤

  • @hawagyan8797
    @hawagyan8797 24 дня назад +2

    هه‌ر بژیت بۆ ئه‌و گۆرانییه‌ نازداره‌ بۆ ئه‌و فه‌یسه‌ جوانه‌ت هه‌موو هونه‌رمه‌ندان ئیره‌یت پێ ده‌به‌ن بۆ شه‌خسیه‌ت و ده‌نگ و سه‌دات گۆرانییه‌ك به‌ڵام بۆ سه‌ده‌یه‌ك یه‌كه‌م جارمه‌ گوێم له‌ گۆرانییه‌ك بێت كۆتا كۆپله‌ی له‌ كۆپله‌ی یه‌كه‌م خۆشتر بێت هه‌ر بژیت گوڵبرا❤❤❤❤❤

  • @gwlebahar3062
    @gwlebahar3062 Месяц назад +1

    سڵاو لەودەنگە زوڵاڵەکەت خوا تەمەن درێژت کات هەردەم سەرکەوتوبیت انشا اللە

  • @k.abdullah1311
    @k.abdullah1311 Месяц назад +1

    تەنیا تکام ئەوەیە:
    هەتا ئێستا بەجوانی و بەرزی هێناوتە بۆیە هیوادارم بە بەزمی نیشتمان و کوردایەتی و خەپات شتی بێبەها هەموو ئەوانەی دیکەشتان بەهەدەر نەڕوات.

  • @GhadeerYousif-q9f
    @GhadeerYousif-q9f Месяц назад +2

    ♥️

  • @hazhar4609
    @hazhar4609 Месяц назад +1

    😔💐...

  • @aramasren89
    @aramasren89 Месяц назад +1

    ❤‌💐🌹🌸

  • @zakaryagaasha3534
    @zakaryagaasha3534 Месяц назад +1

    Bravo😊❤

  • @user-mz4fz8zu3b
    @user-mz4fz8zu3b Месяц назад +1

    🌹🌹🌹🌹

  • @user-hv2ns9nu3h
    @user-hv2ns9nu3h Месяц назад

    بەرهەمێکی زۆر زۆر جوان وشازە دەستەکانت پڕ گوڵ بێت پڕتەمەن بیت ❤🌹❤🌺🧿🌺🧿🌺

  • @zhiwar_bahadin
    @zhiwar_bahadin Месяц назад +1

    ❤❤❤❤❤

  • @hogrfayaq4417
    @hogrfayaq4417 Месяц назад +1

    ❤❤

  • @TanyaFariq
    @TanyaFariq Месяц назад +1

    💚💚🍀🌿

  • @hunarqadeer8269
    @hunarqadeer8269 Месяц назад +1

    سڵاو لە خۆت گۆرانی یە شازەکانت🌹❤️🙏

  • @user-sm3uu3ii2o
    @user-sm3uu3ii2o 21 день назад +1

    ❤❤❤❤❤❤❤❤❤❤

  • @amanjjalil666
    @amanjjalil666 Месяц назад +4

    یەکەم

  • @alanghafoor5371
    @alanghafoor5371 Месяц назад +1

    یاخوا هەر پایە بەرز بیت با بمینێ بۆ یادگاری05/08/2024(06:45AM)

  • @qaiskanaal
    @qaiskanaal 20 дней назад +1

  • @user-ux1gx2xh7d
    @user-ux1gx2xh7d Месяц назад +1

    2/8/2024 دەنگت هەربمینێ

  • @anwarsalih9331
    @anwarsalih9331 Месяц назад +1

    سلاووريزم هه يه

  • @LaweFarman
    @LaweFarman 22 дня назад +1

    هةربزى

  • @ronakbraimisofi906
    @ronakbraimisofi906 Месяц назад +1

    💐💐💐💐💐💐👏👏👏👏

  • @user-ge6gz8zm7y
    @user-ge6gz8zm7y Месяц назад +1

    Honrawayaki xosha🎉🎉🎉

  • @Khawenbakhtyar
    @Khawenbakhtyar Месяц назад +1

    💗💗💗💗💗

  • @hawrejangez4095
    @hawrejangez4095 Месяц назад +1

    دەڵێ بۆ ئێمە گوتراوە

  • @bmb3333
    @bmb3333 Месяц назад +1

    ❤❤❤❤🎉🎉🎉🎉🎉

  • @bruskrozhhalat1408
    @bruskrozhhalat1408 24 дня назад +1

    wey Cano CAN = وەی جانۆ جان

  • @Hemnrhh
    @Hemnrhh Месяц назад +2

    2 / 8 /2024 ڕانییە 🥹

  • @Moonlight_2024-u8x
    @Moonlight_2024-u8x Месяц назад +1

    ♡︎❤️

  • @allamohammed2100
    @allamohammed2100 27 дней назад +1

    14/8/2024❤❤❤❤❤❤

  • @rezanizadin6739
    @rezanizadin6739 Месяц назад +1

    🍀🍀🌷🌷😢😢

  • @LaweFarman
    @LaweFarman Месяц назад +3

    Slawkakbhjatharsarkawtube

  • @user-hv2ns9nu3h
    @user-hv2ns9nu3h Месяц назад +1

    🪬🪬😍😍❤❤🌹🌹🌺🌺

  • @peshrawfaris
    @peshrawfaris Месяц назад +1

    دەم خۆش مامۆستای گەورە

  • @Xara739
    @Xara739 Месяц назад +1

    ❤❤❤❤