فاروق مەلا مستەفا خه‌ڵاتكرا
HTML-код
- Опубликовано: 21 сен 2024
- رۆژی پێنجشه‌ممه (١٠\١٢\٢٠١٥) کاتژمێر (٦)ی ئێواره له‌میانه‌ی مه‌راسیمی دەستپێکردنی كۆنفرانسی چاره‌سه‌ركردنی شێرپه‌نجه به تیشك (2015 Best of ASTRO IRAQ ) كه له ئوتێل گراند میلینیوم (شاری جوان) سازكرا كۆمه‌ڵێك كه‌سایه‌تی خهڵاتكران لەوانە به‌ڕێز (فاروق مەلا مستەفا) كه‌سایه‌تی ناسراو و سه‌رمایه‌دار و سه‌رۆكی ئەنجومەنی به‌ڕێوه‌بردنی شاری پزیشكیی فاروق لە بەرامبەر ئه‌و كۆمه‌ك و پشتگیریه‌ی كه بەڕێزیان پێشكه‌شی ده‌كات له بواری ته‌ندروستی و له به‌ستنی ئه‌م جۆره كۆنفرانسانه بۆ پێشخستنی کەرتی ته‌ندروستی له وڵاته‌كه‌ماندا.
لەو مەراسیمەدا کە تیایدا وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پارێزگاری سلێمانی، پارێزگاری هه‌ڵەبجه، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی، ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان و چه‌ندین كه‌سایه‌تی و رێكخراوی هاریكاری نه‌خۆشی شێرپه‌نجه ئامادەیبوون چەند ووتەیەک له‌سه‌ر كۆنفرانسه‌كه و گرنگیی سازدانی ئه‌م كۆنفرانسه پێشكه‌شكرا.
كۆنفرانسی چاره‌سه‌ركردنی شێرپه‌نجه به تیشك له عێراق (2015 Best of ASTRO IRAQ) له عێراق له (١٠-١٢)ی كانونی یەکەمی (٢٠١٥) لە شاری پزیشکیی فاروق بەڕێوەچوو، کە به كۆنفرانسێكی زانستی و گرنگ داده‌نرێت و یه‌كه‌مجاره له خۆرهەڵاتی ناوه‌ڕاستدا ده‌به‌سترێت، ئه‌م كۆنفرانسه بەڕەسمی له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌مریكی بۆ چاره‌سه‌ری وه‌ره‌مه‌كان به تیشك (American SocieTy for Radiation Oncology “ASTRO”) رێگه‌پێدراوه.
ئه‌م كۆنفرانسه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی عێراقی بۆ چاره‌سه‌ری وه‌ره‌مه‌كان به تیشك (Iraqi Society for Radiation Oncology “ISRO”) و بۆردی كوردستانی بۆ چاره‌سه‌ری وه‌ره‌مه‌كان به تیشك (Kurdistan Board for Radiation Oncology “KBRO”) و سه‌نته‌ری ژیانه‌وه بۆ چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه (Zhianawa Cancer Center “ZCC”) و به‌هاوبه‌شی (شاری پزیشكیی فاروق Faruk Medical City “FMC”) له شاری سلێمانی رێکدەخرێت به ئاماده‌بوونی كۆمه‌ڵێك پزیشكی پسپۆڕی بواری چارەسەری شێرپەنجە بە تیشک له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، به‌ریتانیا، ئوردن، سعودیه و لوبنانەوە.
له‌م كۆنفرانسه‌دا زۆرینه‌ی ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی كه له بواری چاودێری نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌دا كارده‌كه‌ن ئامادەدهبن، بەتایبه‌تی كارمه‌ندانی چاره‌سه‌ری وه‌ره‌مه‌كان به تیشك له پزیشك و فیزیایی و بایۆلۆجی و كارمه‌ندی چاره‌سه‌رکردن له عێراق و وڵاتانی دیكه، له‌م كۆنفرانسه‌دا كورتكراوه‌ی زیاتر لە (٩٠) لێكۆڵینه‌وه له (١٢) رێگای زانستییه‌وه پێشكه‌ش ده‌كرێت، ئه‌م كۆمه‌ڵه لێكۆڵینه‌وه‌یه له میانه‌ی كۆنگره‌ی ساڵانه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌مریكی بۆ چاره‌سه‌ری وه‌ره‌مه‌كان به تیشك له تشرینی یه‌كه‌می (٢٠١٥) پێشكه‌شكراون، کۆنفرانسه بە كۆمه‌ڵێك وێركشۆپی چڕ‌وپڕ له رۆژی (٩\١٢\٢٠١٥)دا ده‌ستپێده‌كات له بواره‌كانی چاره‌سه‌ری وه‌ره‌مه‌كان به تیشك و له بواری فیزیای پزیشكی.