Mohsen Chavoshi - Khodahafezi Talkh 'Music' || ماڵئاوایی تاڵ - موزیک
HTML-код
- Опубликовано: 10 ноя 2024
- پیانۆ || فریبرز لاچینی
ــ
ماڵئاوایی تاڵ
(سوێند بە ماڵئاواییە تاڵەکەی تۆ ، نەکرا (نەمتوانی
کە تۆ ڕۆشتی دڵم بۆ چرکەیەکیش ئارامی نەگرت
لێوی تۆ میوەی قەدەغە (بوو) ، بەڵام لێوەکانی من
هەرچیان کرد نەیانتوانی واز لە چەشتنی لێوە سورەکانی تۆ بێنن
بێ ئۆقرەی تۆم و دڵی تەنگم پڕە لە گلەیی
(!ئاهـ، بێ توانا بوون ، هی کەم ئارامەکانە (نەک من
بە چرایەکەوە هەموو شوێنێ گەڕام و گەڕام لە شاردا
!هیچ کەس ، هیچ کەس لێرە ، لە تۆ نەچوو
هەرکەسێک لەدڵی مندا جێیەکی خۆی هەیە
[1] جێ نشینی تۆ لەم سینەیەدا ، خوداوەند(یش) نەبوو
یادگاریەکانی تۆ و دنیای منیان سوتاند
تا لەبیربچێتەوە یادی تۆ ، هەرچەنده لەبیر نەچووەوە
من دەمم نەکردەوە [2] ، تا نەڕەنجیت لێم
[3] وەکو برینێک کە لێوی بۆ پێکەنین نەکرایەوە
بێ ئارامی تۆم و دڵی تەنگم پڕە لە گلەیی
(!ئاهـ، بێ توانا بوون ، هی کەم ئارامەکانە (نەک من