شمشاڵ و شوان لە کوێستانی باڵەکایەتی - The Shepherd of the Trumpet - الراعي بوق في الجبال

Поделиться
HTML-код
  • Опубликовано: 17 окт 2024
  • شمشاڵ ئامێرێكی میوزیكی فوودارە، لە كۆنەوە لەنێو كورددا بەكاردەهێنرێت و لە هەندێك ناوچەی كوردستان، بەپێی لێكدانەوە مێژووییەكان، هەزار و ٣٠٠ ساڵ پێش زایین شمشاڵ لەنێو كورددا بەكارهێنراوە.
    هەندێك شمشاڵ لە قامیش دروستدەكرێن و هەندێكیان لە ماددەكانی ئاسن و سفر و فافۆن، شمشاڵ بەهۆی كونەكانییەوە ئاوازەكانی دەردەكات، هەندێك شمشاڵ شەش كون و هەندێكیش هەشت كونی تێدەكرێت، هەموو شمشاڵێك لە دواوە كونێكی تێدەكرێت بۆ هاوسەنگی ئاوازەكانی.
    كونەكانی شمشاڵ هەریەكە و ڕۆڵێكیان هەیە، پاشكوونی شمشاڵ واتا كونی دواوەی شمشاڵ، بەتەنیا دروستكراوە، بە پەنجەی گەورە لێدەدرێت، ڕۆڵی هەیە بۆ دەستپێكردنی ئاوازێكی نوێ. واتە سەرەتای بەندەكان، هەر كونێك ئاواز و تۆنی تایبەتی خۆی هەیە دەنگی شمشاڵی دار نەرمە، بەڵام دەنگی شمشاڵی ئاسن خۆشتر و سافترە.

Комментарии • 4